Telegram Web
👆 نوسینێکی ناخی دڵی هەموو ئەوانەمان بەردەوام خەم ئەخۆین لەسەر حاڵی گەنجی ئەم سەردەمە وئاکار و اخلاقی ناڕێکیان،
کە بەداخەوە دەرخەری حەقیقەتە تاڵەکەی ژیانیانە.

نسٲل اللە السلامة.
🍓10
👈حاڵی_سەلەف_لەگەڵ_قورئان

✍🏻قال سالم الخواص رحمه الله:

" كنت أقرأ القرآن ولا أجد له حلاوة، فقلت لنفسي: اقرئيه كأنك سمعتيه من رسول الله صلى الله عليه وسلم، فجاءت حلاوة قليلة، فقلت لنفسي: اقرئيه كأنك سمعتيه من جبريل - عليه السلام - حين يخبر به النبي صلى الله عليه وسلم، قال: فازدادت الحلاوة، ثم قلت لها: اقرئيه كأنك سمعتيه حين تكلم به. قال: فازدادت الحلاوة كلها".

[الحلية (تهذيبه) (٣ / ٦٩ )].
@AfratanyMusulman2
🍓4
📍بابەتێکی زۆر گرنگ:
بەداخەوە لە ئێستایا هەرچی وسائل هەیە بەکار ئەهێنرێت بۆ لە خشتە بردنی ئافرەتان،
⛔️یەکێک لەو ڕێگایانەش بەکارهێنانی بۆنە⛔️
ئەو شامپۆ و تایت و صابونانەی کەبەکاری ئەهێنین بۆ پاککردنەوە جا بۆ جل بێت یان لاشە و سەر بێت هەموویان بەڕێژەیەکی زۆر زۆر بۆنیان تیا بەکاریەت.

🩸 بۆیە خوشکانم ئەبێت زۆر ئاگادار بن تەنانەت هەرکات دەستت شت و چویتە دەرەوە ئەبێت ئاگاداری ئەوە بیت دەستت بۆنی شامپۆ یان سابونەکەی لێ نەیەت چونکە بۆن تەنها ئەوەنیە کە ئەدرێت لە جل و پۆشاک بەڵکو ئەوانەش هەمان حوکمیان هەیە،

🩸 باشترین خۆپاراستنیش بەتایبەت کاتێک عابا و نیقابەکان شۆردراوە ئەوەیە بدرێتە بەر خۆر و هەوایەکی کراوە تا وشک ئەبێتەوە و ئەو بۆنەی ئەڕوات پاشان ڕاستەوخۆ دوای وشک بونەوە لەبەر نەکرێت تا چەند سەعاتێک دواتر...

📍پرسیارەکەش کە لە شێخ د.عرفات حفظەاللە کراوە:
حوکمی دەرچوونی ئافرەت لەکاتێکدا بۆنی صابوون  و پاکەرەوەی لێ بێت چیە؟
کورتەی وەڵامەکەی شێخیش حفظە اللە هەر ئەوەیە کە:
دروست نیە ئافرەت بە بۆنخۆشکراوی بچێتە دەرەوە جا بۆنی عەطر و موعەطەر و میسک و صابوون و شامپۆ و هەرچیەک بێت....
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AfratanyMusulman2
🖊: أم إیناس
🍓6
*بەڕاستی ئەوە ڕوویدا
کە شێخ لێی دەترسا!*

*قال الشيخ الألباني رحمه الله:*
*”أخشى ما أخشاه أن تصبح الصور عند عامة المسلمين حتى السلفيين منهم أمراً مُباحاً“.*

*📓سلسلة الهدى والنور 393.*

بەداخەوە..
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AfratanyMusulman2
🍓4
🔴 درێژکردنەوەی نینۆک..⁉️

لە أنس_بن_مالك رضي الله عنه فەرموویەتی:

« وُقِّتَ لَنَا فِي قَصِّ الشَّارِبِ ، وَتَقْلِيمِ الأَظْفَارِ ، وَنَتْفِ الإِبِطِ،وَحَلْقِ الْعَانَةِ،أَنْ لاَ نَتْرُكَ أَكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِينَ يَوْما»
📚 مسلم.

✍🏻... شێخ ابن باز  رَحِمهُ الله فەرموویەتی:

« تَطْوِيلُ الأظَافِر خِلَاَف السُّنَّة ؛
وَفِيهِ تَشبُّهٌ بِبعْضِ البَهَائِمِ وَالْكَفرَة ».
📚[ الْفَتَاوَى (10/49)]
درێژکردنەوەی نینۆک پێچەوانەکردنی سونەتە، و خۆشوبهاندنی تیایە بەهەندێ ئاژەڵ و ئافرەتانی کافر.
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AfratanyMusulman2
🖊: أم إیناس
🍓10
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عەجیب وسەیرو سەمەرەیە! مەلاهەڵۆ تۆ نازانی لَم جازمةية ودوای خۆی مەجزومەکات ؟ نازانی لَن ناصبةية ودوای خۆی منصوب ئەکات ! چۆن وبەچی حەقێك تانەلەزانایانی ئەهلی سووننە ئەدەیت وبەگوێدرێژ ئەیان شوبهێنیت لەکاتێکدا ئەو کتێبخانەی پشتت سوودیان پێ نەگەیاندوویت و ڕاستر وایە بەتۆ بوترێت:
مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا ۚ

سەیرە ئاخۆ لەنوێژیشدا هەرئەڵێی لم یلدَ یان چی؟
لم : حرف نفي وجزم وقلب.
لن: حرف نفي ونصب واستقبال

ئای سیبەوەیهی و فەراهیدی وابن مالك و ئەمانە خەریکی نەحو بون وئێستاش کێ خەریکیەتی وئەیڵێتەوە!

زۆر جوانە مرۆڤ قەدری نەفسی بزانێت، بەس ئەم زمان درێژانە بەرامبەر زانایان ئەم شتانە نازانن ، بێگومان زانایان میراتگری پێغەمبەرانن [العلماء ورثة الٲنبياء] هەروەها دۆستو وەلی پەروەردگارن هەرکەسیش دوژمنایەتی دۆستێکی خوا بکات الله اعلانی حەربی لەگەڵکردووە وسەرشۆڕی ئەکات... [من عادی لي وليا فقد آذنته بالحرب].

الله المستعان.

بەداخەوەنازانم ئەوسەوتەی پشتی لاببەم هەرکەس توانی لای ببات وبۆم بنێرێتەوە بڵاویکەمەوە سوپاسی ئەکەم.
🍓3
هەرچەنە هەڵەکانی تری زۆر زۆرن بەڵام دوای ئەم ڤیدۆیە ئەوەی گوێ لەم کەسە بگرێت حەقی نەویستوە و نایەوێت....
https://www.tgoop.com/AfratanyMusulman2
🍓2
This media is not supported in the widget
VIEW IN TELEGRAM
👆بابەتێکی بەسوود بۆ فێرخواز:
چۆن فەوائدەکان بنوسینەوە لەکاتی دەرسەکاندا؟
🩸 بەدرێژایی تەمەنمان تووشی چەندەها هەستانەوە ئەبین،

🩸 بەڵام ئاقڵ ئەوەیە کە لە هەر هەستانەوەیەکیدا وانەیەک وەرگرێت،

🩸 بەدڵنیاییشەوە زیاتر لە دەوروبەری تێبگات!
🎀🎀🎀🎀🎀🎀🎀🎀
@AfratanyMusulman2
🖊أم إیناس
🍓12
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
با قەناعەتم بۆ درووست بێت ئەوکات !!

سبحان الله لە ڕۆژگارێکدا ئەژین گوێبیستی هەندێ قسە ئەبین بەهۆیەوە خەم و خەفەت دائەبارێت بەسەر دڵ و دەرونماندا بەداخەوە.

گەنجێک ئەبینیت لەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆریتەوە یەیت ئامۆژگاری ئەکەیت حەقی پێ نیشان ئەدەیت کاتێک شتەکەی بۆ ڕوون ئەبێتەوە ئەڵێت بەخوا ئەبێت قەناعەتم بۆ دروست بێت ئەوکات وازی لێ ئەهێنم یاخود جێبەجێی ئەکەم !!! ئەم ڕستەیە خەریکە ئەبێتە ئیلاهێک و ئەپەرسترێت لەناو خەڵکی ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا خوا بمانپارێزێت، بەداخەوە.

باشە تێم بگەیەنن قەناعەت چییە یعنی ؟! کاتێک ئینسان ئەزانێت شتێک ئاگرە ئیتر دەستی بۆ نابات چونکە تەواو زانی کە ئەوە ئاگرەو ئەیسوتێنێت، کەستان بینیوە بڵێ ئەزانم ئەوە ئاگرە بەڵام با قەناعەتم بۆ دروست ببێت ئەوکات دەستی بۆنابەم ؟!!

بە برا لاوەکەم ئەڵێم برا جوانەکەم برا باشەکەم قیامەتێک هەیە هەموومان ئیمانمان پێیەتی ڕۆژێکی زۆر سەختە زۆر دژوارە پێویستە خۆتی بۆیەکلایی بکەیتەوە سوێند بەخوا مردن نزیکە کەسمان نازانین کەی ئەمرین جابۆیە نوێژەکانت بکە... ئەڵێ هەموو شتێک قەناعەتە !!! ئەڵێم خوشکە بەڕێزەکەم واجبە پۆشاکەکەت شەرعی بێت ئەڵێت ئەبێت قەناعەتم بۆدرووست ببێت ئەوجا !!! ...

باشە لەڕۆژی قیامەتدا ئەم کەسانە چی جوابی خوای پەروەردگار ئەیەنەوە ؟!! کاتێک خوای گەورە لێیان ئەپرسێت ئەی بەندەکەم ئایا حەقەکەت پێ گەیشت ؟ تۆش ئەڵێی بەڵێ ئەیخوای پەروەردگار لەدونیادا حەقەکەم پێگەیشت و زانیم. پاشان خوای پەروەردگار موحاسەبەت بکات بپرسێت ؛ ئەی حەقەکەت جێبەجێ کرد لەنەفسی خۆتدا پاش ئەوەی زانیت ؟؟ جوابت چی ئەبێت ئەڵێی خوای پەروەردگار نەخێر جێبەجێم نەکرد لەبەر ئەوەی قەناعەتم بۆ درووست نەبووبوو ؟؟ باشە شەرم ناکەیت لەبەردەم خوای گەورەدا ؟؟! ئایا ئەوە ئەبێتە عوزر لای خوای گەورە ؟؟
ئەو قەناعەتەی ئەوان باسی ئەکەن نەفس و شەیتانە هەرکەسێکیش بەتەمابێت نەفس و شەیتان و خوای گەورەش لەخۆی ڕازی بکات هەرگیز پێی ناگات.

ئیسلام واتە تەسلیم بوون بۆخوای پەروەردگار، با لێپرسینەوە لەگەڵ خۆماندا بکەین پێش ئەوەی لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکرێت، ئایا چەنێک تەسلیم بووین بۆ فەرمانەکانی خوا ؟ چەنێک شوێنکەوتنی نەفس و شەیتانمان خستووەتە ژێر پێمان بۆخوای گەورە ؟! موحاسەبەی خۆمان بکەین...

لەکۆتاییدا ئەڵێم سوێند بەخوا چەنێک دەستگرتووبین بەو دینە پاکەوە چەنێک تەقوای خوای گەورە بکەین و فەرمانەکانی خوا جێبەجێ بکەین و دوور بکەوینەوە لە نەهیەکانی ئەوەندە زیاتر خوای پەروەردگار بەرزمان ئەکاتەوە ئەوەندە زیاتر خوای گەورە دڵ و دەرونمان ئارام ئەکاتەوە سەکینەت و ئارامی ئەبەخشێت بەدڵ و دەرونمان چونکە بەڕاستی دڵ هی خوای پەروەردگارە بەهیچ شتێک تێر نابێت بەهیچ شتێک ئارام نابێت ئیللا بەشوێنکەوتنی ئەو دینە پاکە نەبێت، وە با هەوڵمان تەنها ڕازیکردنی خوای گەورە بێت، چونکە ڕازی کردنی خەڵکی غایەتێکە هەرگیز نایەتەدی هەروەها لەڕۆژە سەختەکانی قیامەتدا هیچ کەسێک هیچی بەدەست نییە بۆت بەڵکو تەنانەت دایک و باوک و نزیکەکانیشت پشتت تێ ئەکەن تەنها خۆت و کردەوەکانی خۆتیت جابۆیە لەلۆمەی لۆمەکاران نەترسین ڕەزامەندی خوای گەورە لەپێش هەموو شتێکەوە بێت لەلامان.

داواکارم لەخوای گەورە زیاتر و زیاتر هیدایەتمان بدات وە جێگیرمان بکات، وامان لێ بکات حەقمان خۆش بوێت و تەوفیقمان بدات بۆ شوێنکەوتن و سەرخستنی.

وصلی الله وسلم علی نبينا محمد وعلی آله وأصحابه أجمعین.

✏️ 18/12/2020
وەرگیراوە
🍓6
▪️قال الشيخ عبدالرزاق البدر -حفظه الله تعالى-:

وعندما تأخذ المرأة بتعاليم الإسلام تعيشُ حياةَ الوقَار والكمال والجَمال والعفَّة.

📚[(موعظة النساء |صـ٣٦)]
🍓3
🩸 ئەوکاتەی کە لەناڕەحەتیەکاندایت زۆر زۆر پێویستت بە ئایەتی:
لاتحزن ان اللە معنا،
ان اللە مع الصابرین،

و هەموو ئایەتەکانی کە باسی صبر و ئارامی ئەکات.

🩸 وە فەرموودەیﷺ: أشد الناس بلاء الأنبياء تا کۆتایی، زۆر ئارامکەرەوەیە بۆت.

👆 ئەی خوای پەروەردگار سەرکەوتوومان بکە لە تاقیکردنەوەکانت.
🍄🍄🍄🍄🪷🍄🍄🍄🍄
@AfratanyMusulman2
🍓5
هەر بەڕاستی ئەم خەڵکە عەقڵیەتێکی سەیریان هەیە‏⚠️
ڕیشی سەلەفی ترسناک و ناشرین و پیسە، 
بس ڕیشی بابا نوئێل جوان و پێشکەوتنە.
🍒🍒🍒🍒🍒🍒

@AfratanyMusulman2
🍓7
🩸 هەر بەڕاستیەکی تر:

🩸 ئەرێ ئەم خەڵکە عومرە بە ستەیجی شانۆ تێگەیشتون وا دەستیان یاوەتە ئەمِ خۆ عرضکردنە!
🩸 هەر لەنیەتی کردنی عومرە و پاشان ناوهاتنەوە و بەڕێکەوتن و سەیارە و تەیارە و نانخواردن و ئوتێل و ڕۆشتن و هاتن و گریان و پێکەنین و هەستان و دانیشتن... هەمووی تصویر ئەکات و بڵاوی ئەکاتەوە؟

🩸 دەی تکایە وازبهێنن لەم دیاردە ناشرینە، باسی ڕەسمەکە ناکەم کە هەتر خۆی حەرامە بس ئێوە ئەڕۆن بۆ بەجێهێنانی سونەتێک (هەرچەنە هەنێک زاناش ئەڵێن واجبە) عیبادەت بکەن، پاکترین و بەڕێزترین شوێنەکان سەردان ئەکەن، نەک بۆ ماڵدیڤ و یادگاری تۆمارکردن!

والسلام.
🩸🩸🩸🩸🩸🩸
@AfratanyMusulman2
🍓12
🩸 ئاگاتان لە دڵی مرۆڤەکان بێت:

قال الشيخ ابن عثيمين رحمه الله:
"ينبغي للإنسان أن يراعي قلوب الناس، فإذا انكسر قلب شخص فليحرص على جبره بما استطاع؛ لأن في هذا فضلا عظيماً".
شرح بلوغ المرام(٣٣٣/١١).
🍓3
🌼 خوشکە ئازیزەکانم وەک موسوڵمان واجبە لەسەر تاک بەتاکمان کە قورئان بەو شێوەیە بخوێنینەوە کە جبریل علیە السلام فێری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ی کردووە،

🌼 لەم ڕۆژگارەدا وەک واجباتەکانی تر بەداخەوە بۆ خوشکانم ئەمیشیان فەرامۆش کردوە و کەمێکی خوشکان نەبێت کە دەستیان یاوەتە فێربونی ئەو عیلمە شەرعیانەی کە فەرزی عەینە و لەگەڵیشیدا جوان خوێندنەوەی قورئان.

🌼 تکایە تکایە هەستن لەخەوی غەفڵەت و بێئاگایی، واز لە دونیا و خۆشیە کاتیەکان بهێنن، سوێند بەخوا ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەو چەند ئایەت و حەدیثەیە کە فێری مناڵێک، خوشکێکی ئەکەین....
دواتر پەشیمانی دادت نادات لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا نەڵێیت....

🌼 فێری جوان خوێندنەوەی قورئان بن، لەبەری بکەن، بیخوێننەوە، تەفسیرەکەی بزانن... ئەمانە هەمووی تووێشویەکن بۆ ئەو دونیا و هۆکاری خۆشبەختی و ئارامی ئەم دونیایەشن....
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🖊:دایکی ئیناس

@AfratanyMusulman2
🍓8
2025/07/14 05:07:05
Back to Top
HTML Embed Code: