Telegram Web
من تا زیاتر دەڕوانم زیاتر تێدەگەم کە گەورەترین عاشقی جیاوازی لەم گەردونە گەورەیەدا خودا خۆیەتی… بۆ ئەوەی ئەو جەوهەرەش ببینین، دەبێت سەیری هەموو گەردوون بکەین، بۆ ئەوەی مەزنی خودا ببینین بەسنییە تەنها بە چەند دێڕێکی ناو کتێبەکانییەوە بگیرسێینەوە، من تەنها یەک کوفر دەبینم، ئەو کوفرەش بچوککردنەوەی یەزدانە بۆ یەک واتا و یەک وتە و یەک مانا، خوداپەرستی گەورەش ئەو کەسە نییە کە بەسەر کتێبەکاندا دەکەوێت، بەڵکو ئەو گیانەیە کە خودا لە گەورەیی و لایەنە گەردونی و موعجیزە گشتییەکانیدا دەبینێت. گیانێکە کە تەنها لەنێوان دێڕەکاندا بۆ خودا ناگەڕێت، بەڵکو لە هەموو جێگایەکدا بۆ مانا و جەوهەری ئەو دەگەڕێت.

|خەندانی چکۆلە
لە ڕۆمانی «ئێوارەی پەر
وانە»
زۆرجار ئەو بیرۆکەیەیان دووبارە دەکردەوە بۆم کە بۆ ئەوەی جوان و دڵخوازراو بیت دەبێت جیاواز بێت، بەڵام کاتێک سەیری فیلمە سینەماییە ئاکشنەکانم دەکرد بە سادەیی دەمبینی کەسایەتییە یاخییەکان تەواو جیاوازن بەڵام نە جوان بوون نە خۆشەویست.
لە ڕاستیدا دەتوانم ئێستا تێبگەم کەوا جیاواز بوون بۆ ئەوان مانای ئەوەی نەدەدا کەسێک بیت بیرکردنەوە و ڕەفتارت جیاواز بێت، چونکە هەمیشە پاڵەوانانی نێو فیلمەکان هەمان بیرکردنەوەی کەسە ئاساییەکانیان هەبوو: پاراستن و ڕزگارکردن، بەڵکو جیاواز بوون لەلای ئەوانەوە لە گۆشە هەرە تاریک و نەبینراوەکەدا بەو مانایە دەهات کەوا مرۆڤ بیت.
دروست بیڵێم ئێمە بەردەوام فریوی کەسانی بەرامبەر دەخۆین کاتێک لە ڕێی جیاوازی بوونیانەوە بڕیاریان لەسەر دەدەین لە کاتێکدا بە هەڵە لە مانای جیاوازبوون دەگەین.
جیاوازبوون هیچ کات ڕاکردن نەبووە لە خودی خۆت و گۆڕانی نەشیاو، بەڵکو ئەوەیە بە سادەیی بمێنییەوە گەر هەزاران کەسی تریش بە هەمان شێوەی تۆ هەوڵ بدەن بە سادەیی بمێننەوە.
من ماندووم، وە ناتوانم بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە، تەنیا دەمەوێت سەرم لە باوەشت بکەم و هەست بە دەستەکانت بکەم لەسەر سەرم، وە تا هەتا ئاوا بمێنمەوە.

|فرانتس كافكا
کۆتا جار پێمگووتی «هەندێک جار شتانێکی خراپ ڕوو دەدەن لە ژیانتدا لە پێناو ئەنجامێکی چاکدا بۆت.» دەتوانم بڵێم بە وێنەی فرانتس کافکا. بەڵێ، من نووسینەکانی کافکام بۆیە خۆشدەوێت چونکی یەکڕاست ئەمەم بیر دەخاتەوە. گەر ئاوڕێک لە ژیانی کافکا بدەینەوە دەبینین کەوا کافکا ژیانێکی منداڵی تەواو ناخۆشی بەسەر بردووە کە بووە هۆی سەوزکردنی هەستی ترس و بێ ماناییەکی نەبڕاوە تێیدا، ئەم ترسەیش وەک لە نامە درێژەکەی بۆ باوکی ئاماژەی پێ دەدا بە هۆی خودی باوکییەوە بوو. ترسی فرانتس کافکا لەوەوەیە کە پیاوێک دەتوانێت بەسەر سەریەوە بێت و بە ئارەزووی خۆی ئازاری بدات، وە هەستکردن بە بێ ماناییەکەیش هەر لەوەوە بوو کەوا پیاوێکی لەم چەشنە بۆتە خاوەن بەسەریەوە.
ڕەنگە دروست مافی تێگەشتنم نەدابێت لەو ترس و بێ ماناییە، بەڵام لە پەرتووکەکەیدا(نامەیەک بۆ باوکم) دەتوانیت باشتر تێ بگەیت لێم کە بوونی هێرمانی باوکی چەند مایەی ترس و بێ مانایی بووە بەسەریەوە. ترسێک کە دواجار پێ دەخاتە نێو دونیای ڕۆمانەکانی کافکا، بێ ماناییەک کە دەبێتە بەرگی سەرەکی ڕۆمانەکانی کافکا و ئەو دونیایە دێننە بوون کە ڕەخنەگران ناوی دەنێن «دونیای کافکایی»
جیاوازی زۆرە کەوا نووسەرێک ڕۆمانێکی بێ مانا بنووسێت بە بەراورد لەگەڵ نووسەرێک کەوا ڕۆمانێک لە پێناو تێگەشتن لە بێ مانایی بنووسێت، دروست ڕۆمانەکانی فرانتس کافکا سەر بە ڕەگەزی دووم دانەن.
دواجار ئامانجمە کەوا بڵێم ئەوەی بووە هۆی سەرکەوتنی ڕۆمانەکانی کافکا ترسی کافکا بوو لە باوکی، کە وەک خۆی لە ناکەمەکەدا ئاماژەی پێ دەکات بۆی نووسی بوو “تۆ هەمیشە بابەتی نووسینەکانم بوویت.” ئەگەر چی دڵڕەقانەتە بڵێم کەوا بەبێ ئەو خراپییەی باوکی لە ژیانیدا کافکا نەیدەتوانی بەو چەشنە قووڵ و کاریگەرە بنووسێت.
هیچ کام لەم زەهرانە من ناکوژن، تینی گڕی هیچ ئاگرێکیش نامسوتێنێت، من دیومە کە چۆن دەمرم هەتا ئەم ڕووبارەیش ناتوانێت لاشەم بەرێت و نوقمم بکات. من نەمر نیم بەڵام ئەو شمشێرەی دەستت ملم نابڕێت و نامکوژێت. من مەرگی خۆمم دیوە، دیومە کە لە دەستی دوو فریشتە دەکەومە خوار کاتێک بەرەو تاریکی هەڵمدەکێشن، دەکەومە خوار و بەبێ ئەوەی ئاوڕم لێ بدەنەوە بەردەوام بەرز دەبنەوە و ون دەبن. من لەوێدا دەمرم، کاتێک لە دەروازەکانی تاریکیدا دەکەومە خوار دەمرم.
سڵاو، پێنج شەممەیەکی تر…
وادەیەکی ئێجگار درێژە شەوانی پێنجشەممان بەرامبەرت دانەنیشتووم، تیانووسی خەونەکانمان بۆ یەکتری نەکردۆتەوە و خەونەکانمان بۆ یەکتری شیکار نەکردووە. دەمێکە دەستی برایانەتم نەگوشیوە تا بە سۆزەوە پێت بڵێم تۆم خۆش دەوێت، ئاخر تۆ مرۆڤێکی ڕاستەقینەیت.
هەرگیز لە سینەماکان نەهاتوویتەدەر و بە دەنگێکی نزم و نمایشکارانە بڵێی بە دیار ئەو دیمەنەوە گریاوم، تۆ لەم گەمژانە نیت کەوا نمایشی ئەوە دەکەن دەتوانن غەمبار بن و کاریگەریان بخرێتە سەر بۆ دیمەنێک کە شایەنی نییە.
لە ژوورەکەتدا جگە لە تیانووسی بەتاڵی من هیچی ترت هەڵنەگرتووە و هەڵتنەواسیوە، ئاخر تۆ لەوانە نیت کەوا تابلۆ لوتخوارەکانی پیکاسۆ و ئاسمانی ڤانکوخ لە ژوورەکەت هەڵواسیت بەبێ ئەوەی پێناسەیەکت هەبێت بۆ هونەر.
لە ڕاستیدا هونەر لە تۆدا باڵا دەگرێت، لە ساتی ڕاستەقینەدا، لە تێشووی ڕاستەقینەدا، لە بوونەوەری ڕاستەقینەدا پەل دەگرێت. تۆ لەو گەمژانە نیت کەوا پەرداخێک مەی دەخەنە سەر تابلۆیەک بەبێ ئەوەی بیر ترێکانی بکەنەوە، تۆ دەگەڕێیتەوە بۆ بەرسیلەکە، بۆ ئەو دەستانەی هێشووەکەی لێ کردۆتەوە و تا بە مەی گەیاندووە.
سڵاو، پێنجشەممەیەکی تر…
ئەی دۆست، هەرگیز لە خۆت پرسیوە خەیاڵی ئەبەدی چییە و بۆ ئەبەدییە؟ خەیاڵ بە مانا سادەکەی ناڵێم یاخود بە هەوایەکی نەزانەوە کەوا پڕە لە خۆزگە و خەون، من هەموو ژیانم ڕقم لەو مرۆڤانەبووە کەوا ناتوانن جیاوازی نێوان خەون و خەیاڵ بکەن.
خەیاڵ بە مانا هەرە گەورەکەیەوە دەڵێم کەوا هەست دەکەیت شتێک لە ناو تۆدا دەژی سەر بەو ژینگەیە نییە تۆی تێدای لە کاتێکدا کە سەیری دەکەیت لە هەمان کەرەستەی ئەو یاریە و ژینگەیەیە کە حەقیقەتی تۆی پێ دروستکراوە، بەڵام هەموو شتێک تێیدا جیاوازە. گەورەترین جیاوازی نێوان یاری حەقیقەت و خەیاڵ وەکو دوو یاریچی شەتڕەنج وایە کە یەکێکیان بۆ بردنەوە دادەنیشێت، هەموو کاتێک کە دەست دەبات بۆ داشەکان بەو نیازەیە کەوا بیباتەوە و یاریەیەکە بخاتە ژێردەستی خۆی و کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام ئەویدیان لە بیری ئەوە دایە چۆن درێژە بە یاریەکە بدات تا بە کۆتایی نەیەت.
یاریکردن لە بەرەی خەیاڵ وەک خەونێک نییە ئیدی دونیای بۆ بخەیتە گەڕ تاوەکو بەدی بهێنیت بەڵکو بە پێچەوانەیە دانانی ڕیتمێکە تاوەکو بە کۆتایی نەیەت و بەردەوام بە نەگیراوی لە ناویدا بڕۆیت. هەر بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو سۆزە زۆر قوڵانەی کەوا لە خۆشەویستی و ئەشقیش ناگیرسێنەوە بەرەو دەروازەکانی خەیاڵ هەڵدەکێشن تا بگەن بە ئەبەدی بوون. پلەی خەیاڵ پلەیەکی بەرزترە لە عەشق و خۆشەویستی، چونکە خەیاڵ بە مانا گەورەکەی ئەوەیە کەوا بچیتە ناوی و ئیدی نەتوانیت لێی بێیە دەرەوە، ژیانێکە بە مانا تەواوەکەی ئەبەدییە.
خەیاڵ وەک خۆشەویستی نییە کەوا ناگەهان بتپێکێت، بەڵکو وەک ئاو قوم قوم دێتەوە ناوتەوە، دڵۆپ بە دڵۆپ دەکشێت، ئاونگ بە ئاونگ دەبێتە نەخشێکی سەربەخۆ کەوا نە دەبێتە کارخانەی دڵ و نە بەندەی ئەقڵ، بەڵکو تەنها خەیاڵ خۆیەتی و هیچی دی، نەخشیەکە خۆی درێژە بە خۆی دەدات و تۆش تەنها بە ناویدا دەڕۆیت.
وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم
نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم.

|مەحوی
خودایە، لەو کتێبە گەورانە ماندوو بووم، دەمەوێت دێرێک شیعر بپۆشم لە زستان و هاوین بمپارێزێت، لە وشکانی و دەریادا بمپەڕێنێتەوە… من لەو هەموو فڕێنە بێزارم، کەی دێت ڕاوچییەک باڵم ئەتک بکات و بمخاتە قەفەزەوە، دەمەوێت وەک باڵندەیەکی مۆن دانیشم و دیلی بگاتە ڕۆحم. خوایە ئەو هەموو تیشکە کوێرم دەکات، ئاخر ئەمە تیشکی ڕێنوێنی نییە، ئەوەندەی دێتە ژوورەکەمەوە زیاتر گومڕام دەکات. خودایە، من بۆ دیلیەتی دەگەڕێم، داوای باغ و پێغەمبەرت لێ ناکەم، ژوورێکی بێ پەنجەرەم دەوێت کاتێک جەنگ هات نەمبەن بۆ ئەو مەیدانە چونکە من فریشتە و شەیتان لە یەکتر جوێ ناکەمەوە… کاتێک جەنگ کۆتایی هات نەمبەن بۆ ئەو مەیدانە، دەستەکانی من هێندە پڕ لە کوفرن فریشتەکان کەڵکی لێ نابینن. دەمەوێت دیلبم خودایە، فریشتەکان نموونەی دۆڕاوی بە من بهێننەوە. ژوورێکم دەوێت قاقای شەیتەکانی لێ نەبیستم، تفەنگێکم دەوێت ئەو پاساریانە پێ بکوژم ئازاد بەسەر ژورەکەمەوە دەفڕن، ئەو کوختیانەی پێ بکوژم کە بانگ لە بەیانییەکی نوێ دەکەن. خودایە، من داوای بەهەشتت لێ ناکەم، داهۆلێکم دەوێت فریشتە و شەیتانی پێ دوورخەمەوە، نامەوێت سیمای شەیتان ببینم بە ئازایی خۆیەوە دەنازێت و جاڕی ئازادی دەدات. فریشتەکان بۆ من هیچ نین جگە لە دیلێکی وەستاو، من دەمەوێت شای دیلەکان بم، کە فیرعەونەکان هەستانەوە بڵێن سەیرکەن سەیرکەن، لەم ژوورەدا دیلی لە ترۆپی خۆیدایە… کە حەزرەتی نوح هات بڵێ با ئەم دیلە سوار کەشتیەکە نەبێت ئەمە ڕەگەزێک نییە توانای زۆربوونی هەبێت.
لەهەموو ئەو حەسرەتەی لەمن بەجێما
بۆخۆم سێبەری خۆم چیم لێ مایەوە؟!
من لەبەر دەرگای ئەو ژوورە تاریکانەدا کە یەک پەنجەرەی ئومێد و سەد دەرگای دەردی هەیە دەوەستم،‎تاریكی بەشی ئـەوە ناكات خودات لێ ون بكات ‎بەشی ئـەوە ناكات حەقیقەت نەبینیم...

-بەختیار عەلی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Hani benim gençliĝim nerde?

کوانی تەمەنی لاویم لەکوێیە؟

| ئەحمەد کایا
وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ

(شەم)ی شەم ڕوومەت تۆ بە سەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت

| وەلی دێوانە
هەرچەندە قسەی زۆر لەسەر چیرۆکی ژیانی وەلی دێوانە و خۆشەویستی بۆ شەمس هەیە بەڵام باوترینیان ئەمەیە:

لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی ناردوویەتی فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری سلێمانی فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی (مەلا یوسف) فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە.
لەبەرئەوەی م.یوسف ،کەسێکی لێهاتوو بەتوانا بووە ،ناوبانگێکی زۆری هەبووە کوێخا قادر شێروان(دەکاتە باوکی شەم) داوای لێ کردووە کە خوێندن و نوسین فێری شەم بکات لەوکاتەدا وەلی دێوانە ئەیبینێت و ئاشقی ئەبێت،  دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی جاف بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە،  بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەری  زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.

ئەم شعرەشیش یەکێکە لەشعرە جوانەکانی:


هەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان

ھەی ژیانی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەیی دیدەی بێ‌خەوان

هەی ئاسکی سەرکەل لە سێبەر سڵ کەر
هەی هەوای سازی کوێستانان لە سەر

ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف

ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ

تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاە، زامی سەختی من

ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێ‌باکی لە تین قرچەی دەروونم

ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە

بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم

وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ

(شەم)ی شەم ڕوومەت تۆ بە سەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت
“ئەخڵاق بەپێی زەمەن و کات دەگۆڕێت”

گابرێل گارسیا- بە یادی سۆزانییە غەمبارەکانم
تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
ھەموو یەكێ ڕۆژێك لە ڕۆژان فڕیوە
من خوشكەكانم ھەریەكەی بەرەو ئاسمانێ فڕین
داپیرەم لە گۆڕستانێكی دووردا نیشتەوە
باوكم ڕۆژێك فڕی و نەگەڕایەوە.
ھەریەكەی لە شوێنێك باڵەكانی خۆی وندەكات/ ھەیە لەناو پەپولەكاندا دەخەوێت و باڵەكانی لێدەدزن/ ھەیە دەیخاتە نێوان كتێبێك و لە یادیدەچێتەوە/ ھەیە لەجەنگدا دەیخاتە ژێر سەری خۆی و ئیدی ھەڵناسێتەوە/ ھەیە قومار لەسەر باڵی تر دەكات و دەیدۆڕێنێت/ ھەیە دەڵێت: بۆچی بفڕم؟ / ھەیە دەیدات بە دەستگیرانێك و ئەویش دەیكاتە دیاری بۆ دەستگیرانێكی تر.

تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
پێم بڵێ باڵەكانی خۆت كوا؟

بەشێك لە قەسیدەی «جەلاد و فرین»
"بەختیار عەلی"
سـاخـتە
وتت : (زۆر ساردی... ئەڵێی هەتیوی تۆ .. گەڵای خەونی زۆری وەک منیت خۆ نەوەریوی ؟ وتیان ... شاعیریت، باڵای توڕەیت زۆر شکۆمەندە خۆ نەبەزیوی ؟ ئەمڕۆ میوانی باوەشی منیت.. خۆ نەتەریوی.) ‌ ئای لە عەزابم.. چۆن تەرە نابم شەقامێک نییە ڕاوی نەنابم ڕۆژێکم نییە، بەدیار…
دایکی بەکر عەلی ئاوا دەیگێڕێتەوە:

شەوێک بەکر بەدیار مۆمێکەوە دانیشتبوو خەریکی نووسینبوو، وتم: ڕۆڵە بۆوا لە خۆت دەکەی بۆ؟ خۆت لەناو دەبەی! وتی: دایکە ئەو شیعرانەی من دەیاننووسم کەسانێک دەیانخوێننەوە کە هێشتا لە دایک نەبوون…
پەنا دەگرم "بەخودا" لەوەی بێ ئومێد بووبم، بەڵام وەڵاهی ڕۆژەکان سەختن.
!!

| ئەدهەم شەرقاوی
کێشەکە ئەوە بوو " نەمتوانی بەدرۆوە زەدەخەنە بۆ هیچ گوڵێک بکەم" ...
2025/02/20 21:53:17
Back to Top
HTML Embed Code: