Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێخ ساڵح فوزان ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ئەگەر ئافرەت دەرچووە دەرەوە لەماڵ با بە ئادابە شەرعیەکان دەربچێتە دەرەوە، باخۆی جوان نەکات خۆی بۆنخۆش نەکات، بەجلی ڕازاوە شتانی تر دەرنەچێت و خۆی دەرنەخات، وەباپۆشاکەکەی هەموو جەستەی دابپۆشێت.

_فضيلة الشيخ /صالح الفوزان حفظه الله تعالي
🌸

2024/12/26
#قناة_داعية_مسلمة
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
الصبر في العلم تحمل وٲداء .

مەجلیسی شێخ ساڵح العصیمي 🍃

خوێنەری کتێب دەخوێنیتەوەو دەڵێت ،
خودای گەوره بتپارێزێت ، هەموو شتێکی باش و گەورە هەستی پێناکەیت و پێنازانی تەنها بەئارامگرتن نەبێت، وەگەورەترین شت بەرگەی لەسەربگری بۆبەدەستهێنانی پلەیەکی بەرز ئارامگرتنە  لەسەری هەربۆیە سەبرو ئارامگرتن و خۆڕاگری جەختی لەسەرکراوە جارێک بۆبەدەستهێنانی ئیمان وەجارێک بۆکامڵ بوونی ، خودای گەورە دەفەرموێت : [ ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە ئارام بگرن صەبرێکی زیاتر ] خودای گەورە دەفەرموێت [ ئەی ـ محمد ـ صلی الله علیە وسلم ـ ئارامبگرە لەگەڵ ئەوکەسانەی کە عیبادەتی خودای گەورە دەکەن بەبەیانیان وبەئێواران ، مەبەستیان ڕووی خوای گەورەو ڕەزامەندی خودای گەورەیە ] : [ یەحیای کوڕی ابن کثیر لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا ، دەفەرموێت :ـ لەباسی ئەم ئایەتەدا مەبەست پێ مەجالیسی فیقهە ، هیچ کەسێک علم بەدەست ناهێنێت تەنها بەئارامگرتن نەبێت ، بۆجارێکی دی یەحیای کوڕی ابن کثیر ، دەفەرموێ :ـ علم بەدەست ناهێنرێت بەحەوانەوەو ئارامی جەستە ، وە بەئارامی و بە سەبرگرتن دووردەبیتەوە لەنەزانین وەبەهۆیەوە تام چێژ لەعلم دەبینرێت ، وەسەبرووئارامگرتن دووجۆرە :ـ
یەکەمیان :  خۆڕاگری لەسەر وەرگرتن و لەبەرکردنی علم وەتێگەشتن لێ پێویستی بەسەبر گرتنە وەئامادەبوون لەمەجلیسی علم پێویستی بەئارامگرتنە ، وەپەیوەستبوون و مانەوە لەگەڵ شێخ دا پێویستی بەئارامگرتنە .
٢- ڕوونکردنەوە و شێوازی گەیاندن وە جێگیربوون و گەیاندنی علم بەئەهلەکەی  بەئارامگرتن دەبێت ،  چونکە فێرکردنی فێرخوازان پێویستی بەئارامگرتنە ، وەتێگەیشتنیان پێویستی بەئارامگرتنە ، وەبەرگە گرتن لەسەرکەم کوڕییان پێویستی بەئارامگرتنە ، وەلەسەرووی ئەم دووجۆرە سەبرەی علم ئەوەیە خۆڕاگربیت و لەسەری بەردەوام بیت بەودووجۆرە ، پێویستە خۆڕاگری لەهەموو شتێکدا هەبێت ، بەڵام ڕێزو شکۆمەندی لەپیاواندا خۆڕاگری و مانەوەیە ،
🔹شێخ دەفەرموێت ، نوسەر خودای گەورە سەرکەوتووی بکات لە باسی بەگەورەدانانی علم دەکات وە باسی سەبرگرتن وە خۆڕاگری مانەوە لەسەری دەکات ، لێرەدا مەبەست لەتەحەمول خۆڕاگری ، وەرگرتن و تێگەشتنە وە پێویستە لەسەر تاڵب علم سەبروو ئارامی هەبێت ، وەبەمەبەست لەشێوازی دەربڕین ئەوەیە پیویستە ئەوکەسە خۆڕاگربێت لەبڵاوکردنەوەی علم ، هەربۆیە حاڵی مانەوەو جێگیربوونی علم و بڵاوکردنەوەی پێویستی بەسەبرو ئارامگرتنە ، وەهەربۆیە سەبرگرتن لێرەدا دووجۆرە :
یەکەمیان : لەبەرکردن پێویستی بەسەبرگرتنە ، وەتێگەشتن پێویستی بەسەبرگرتنە ، وەمانەوەو پەیوەستبوون بەشێخەوە ولەگەڵ بوونی پێویستی بەسەبرگرتنە ، هیچ کەسێک ناتوانێت شت لەبەربکات بەبێ ئارامگرتن ، وەتێناگات بەبێ ئارامگرتن ، وەناتوانێت بەبێ ئارامگرتن ئامادەی مەجلیسی علم بێت ، ئێستا هەریەکێک لەئێوە دادەنیشێت لەمەجلیسی علم نەفسی لەگەڵ خۆی ڕکابەری و ڕووبەڕوونەوە دەکات ، بەلای ئارەزووەکان دا دەیبات.....هتد .


٢٠٢١/١/١٠
📝 وەرگێڕانی 🔹 الٲثَـــــریـة 🔹
📚شرح خلاصة تعظیم العلم
👇👇👇
"یارەب" داوای بارانێکی بەڕەحمەت دەکەین 🤲🏻
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سوپاس بۆخوا کەبەهۆی ئەو بارودۆخانەی بەسەرتدا دێـن ، حەقیقەت و ڕووی ڕاستی هەموو کەست بۆ دەرەکەوێ ..

🎀داعیـە مسلمــە🎀
نـــــزار قـەبانی لەسەر حەق بووە کەوتویەتی : ئەگەر دووربوون لەخۆشەویستیتی زیاد نەکـرد ئەوە لەئەسڵــدا هەر خۆشنەویستراو بووی .


🎀داعیـە مسلمــە🎀
جێهێشــتن بە بێــدەنگی گەورەتــرین وەڵامــە بۆ کەسێـــک کە ئیهــانەی بە چاکی و میهرەبـانی دڵــت کردووە .

🎀داعیـە مسلمـە🎀
👇👇
‏أكل الحلوى في رأس السنة الميلادية.

السائل:
بالنسبة لأكل الحلوى في مثل هذه الأيام هل يجوز هذا؟
الشيخ: ما فهمت عليك إيش أكل الحلوى هذا؟
السائل: يعني يجعلون حفلة بمناسبة رأس السنة الميلادية فيأكلون الحلوى مثلا في هذا اليوم؟
الشيخ: لا يجوز، هذا تشبه بالكفار.

[ الهدى والنور (١٠١٨) ]

خواردنی شیرنەمەنی لەسەری ساڵی زایینی.

پرسیارکار:
بەلایەنی خواردنی شیرنەمەنی لەم ڕۆژانەدا ئایە دروستە؟

شێخ: لێت تێنەگەشتم بۆچی ئەم شرینیە دەخۆن؟

پرسیارکار: واتە: ئاهەنگێک دروست دەکەن بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی، بۆنمونە شیرنەمەنی دەخۆن لەم ڕۆژەدا؟

شێخ: دروست نییە، ئەمە خۆ چواندنە بە بێباوەڕەکان.

📚[ الهدی والنور ( ۱۰۱۸)]
#قناة_داعية_مسلمة 🌷
ئــەوپەڕی بێ ئــــەقڵیەتی ئــاخر هەی نەفامەڪــان جیا لەوەی ڪە حەرامە و ئاهەنگی تـــۆ نیـــە ساڵێك لەتەمەنتـــ ڕۆیــــشت ساڵێـــك لەمردن نزیــــک بویتــــەوە بەچـــی دڵخــــۆشی ......!!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قسەکانی زۆر ڕاستو جوانن
لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە
هەتا مەغریبی ڕۆژی هەینی
هەر چرکەیەکـی گەنجینەیەکە لە چاکە و حەسەنات زۆر سەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ...

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەن دوبارە بێتەوە هێشتـــا کــەمە ئەی گەنجــــان ساتێک ببەخشە و گوێ بگرە !!!!
#عفة

‏إذا كنتِ لا ترغبين الزواج من شخص؛ فلا إثم عليكِ، ولو كان صالحًا؛ لأن الزواج مبناه على اختيار الزوج الصالح مع الارتياح النفسي إليه ؛ إلَّا إذا كنتِ تكرهينه من أجل دينه؛ فإنكِ تأثمين في ذلك من ناحية كراهة المُؤمن، والمُؤمن تجب محبته لله ، ولكن لا يلزمكِ مع محبتكِ له دينًا أن تتزوجي منه ‏مادمتِ لا تميلين إليهِ نفسيًا . والله أعلم" انتهى .


#پاکیزەیی

شێخ ساڵح فوزان خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ئەگەر ناتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک دا بکەیت؛ ئەوا هیچ تاوانبار نابیت، ئەگەر چی کەسەکە چاکەکاربێت،
لەبەرئەوەی بنەمای هاوسەرگیری لەسەر هەڵبژاردنی هاوسەرێکی چاکەکارە لەگەڵ ئەوەی دەرونت پێی ئاسوودەبێت؛ ئەگەر بێتو تۆ لەبەردین حەزت لێی نەبێت، ئەوا تۆ لەو ڕووەوە تاوانباری، چونکە تۆ حەزت بەبڕوادار نییە، کەسی باوەڕداریش دەبێت خۆشت بوێت لە پێناو خوای گەورە، بەڵام ئەوەت لەسەر نییە، ئەگەر بێتو تۆ کەسێک لەبەر دین خۆشت بوێت بەڵام نەفست بەلایدا نەڕوات، خودا زاناترە.


📚[ "المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (3/226) ]

#قناة_داعية_مسلمة
ئەم شێخە سبحان الله لەهەرشوێنێک تەماشای وتەکانی بکەیت و نوسراوەکانی بخوێنیتەوە هەست بە دڵسۆزیەکی زۆردەکەیت ئەوەش فەزڵی خوایە، خوای گەورە ئەیدات بەهەرکەسێک ویستی لێبێت.👇👇


قال العلامة ابن سعدي رحمه الله :

إن الإيمان وقوة التوكل على الله، يحصل به النصر على الأعداء، من شياطين الإنس، وشياطين الجن.

[التوضيح والبيان : ص(٨٢)]

📚📚
زانای پایەبەرز ـ شێخ عبدالرحمن کوڕی ناصر السعدي ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:

ئیمان و پشت بەستنێکی تۆکمە بەخوای گەورە، سەرخستنی پێ بەدەستدێت بەسەر دوژمنانی شەیتانە مرۆیەکان و شەیتانە جنیەکان.

📚[ التوضیح والبیان: ص ( ۸۲ )]

تێبینی: کەدەوتریت شەیتانی جنۆکە مەبەست پێی جنۆکە خراپ و شەڕانگێزو بێ باوەڕەکانە، چونکە جنۆکەی موسڵمانیش هەیە هەروەکو چۆن مرۆڤی موسڵمان هەیە.٭

#قناة_داعية_مسلمة
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: لَا يُؤْمِنُ
أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ.

واتە: هیچ یەڪێڪ لە ئێوە ئیمانی تەواو نیە تاوەڪو چی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ
براڪەشی پێی خۆش نەبێ
.
2025/01/05 08:05:13
Back to Top
HTML Embed Code: