Telegram Web
داواکارم لەهەموو ئافرەتێک بەتایبەت ئەوەی دایکە
گوێ لەم وانە دەنگیانە بگرێت سەبارەت بە پەروەردەی جنسی مناڵە کۆڕسێکی خۆڕاییە لەلایەن م. ئیڤان محمد کاکە وەیس پێشکەشکراوە.
زۆر بەسوودە بەڕاست .👇👇

نامە بۆ بەشی تۆمارخانە بنێرن تا داخڵتان بکات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
دانایەڪ ووتۍ:لە لاۍ مردووەڪان دامەنیشن
چۆنڪە دڵتان دەمرێت..!
ووتیان :-مردووەڪان ڪێن؟!
ووتۍ:- ئەوانەی ڪەدوونیایان خۆشدەوێت..
2_5406776415871858871.pdf
1.2 MB
پوختەی بەگەورەدانانی علم

(( خُلاصَة تَعظيمِ العِلمِ ))

نوسینی: د. صالح بن عبدالله بن حمد العصيمي ـ غفر الله لهُ ولوالديهِ ولمشايخه وللمسلمين


وەرگێڕانی: م. پیمان وریا قاسم الٲثَــري

بۆ بەدەستخستنی کتێب 👇
@bahabochap

2025/1446
ئەگەر مرۆڤ سەرقاڵ نەبێت بەکاری چاکە ئەوە شەیتان سەرقاڵی دەکات بەخراپە!
>> سعید کوڕی مسیب دەیفەرموو :-
#دوورڪەوتنەوە لەخەڵکی عیبادەتە ،
جاران ئەگەر خەڵڪی بگەشتنایە بەیەکتری سودیان لەیەکتر دەبینی بەڵام ئەمڕۆ ئەمە ڕۆشتوە ، نەجاتبون لەجێھیشتن و نەبینینی ئەواندایە.

| رسالة_سفيان_الثوري_إلى_عباد |
2_5393535057468095453.pdf
2.2 MB
گەنجینەی دێرین زیاتر لەسەد پرسیارو وەڵام دەربارەی بیروباوەڕ و ژیاننامەو زیکرەکان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ـ‌‌ الدال علی الخیر کفاعلهِ ٫٫٫٫٫

ـ بـــــــراکەم خوشکەکەم ئاگاداربە
قیامەتی خۆت نەدۆڕینی بۆملکەچ بوون بەناحەق ، شتێک مەکە کە خودای گەورە ڕێگری کردووە لێت ، سوێندبەخوا هەرشتێک خودا ویستی لێ نەبێت هەرئەوە خێرە بۆت ، ئاگاداربە نەکەوێتە ناوحەرامکراوەکانەوە شتێک حەرام بوو هەرحــەرامە ئەگەر هەموو خەڵکی ئەنجامی بدەن بۆیە خۆڕاگربــــە لەئەنجام نەدانی هەرکارێکی نابەجێ ، پاشان دڵسۆزبـــە بۆبەرامبـــەرەکەت  و بەهەڵە لێ مەڕوانە گومانی باشی پێببە لەڕووی هەرشتێکی باشەوە وەهەرکەسێک فەرمانی خراپی پێ کردیت تۆگوێڕایەڵی مەبە چونکە [ لاطاعة لمخلوق في معصیة الخالق ] واتە ، گوێڕایەڵی هیچ کەسێک مەکە لەسەرپێچیکردنی فەرمانەکانی خودا ، بەڵکو گوێڕایەڵی کردن تەنها لەچاکەدایە ،  باکەسێک لێت داببڕێ توڕەبێ دووربێت تۆ دڵتەنگ مەبە ، چونکە ڕەزامەندی خودا گرنگترە ، بۆلای خودا دەگڕێتەوە نەک بۆلای مرۆڤەکان ، خودا لێت توڕە بوو ڕەزامەندی بەندەکانی چ سوودێکی دەبێت ، ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت بەوەی خودات خۆشبوێ کەسێک خودای خۆشبوێ بۆلای ڕادەکات ، بیربکەوە کاتێک تۆ تەنهای هیچ کەسێک یارمەتیدەرت نییە تەنها خوای گەورە ئاگای لە باروودۆختە هەربۆلای ئەوهانا ببە ، وەئاگاداربە بیرت نەچێ ئامۆژگاری کەسێکت کرد لەخۆت دا بەجێ بگەیەنە ئینجا فەرمان بەبەرامبەرەکەت بکەو بڵاوی بکەوە ، خودای گەورە دەفەرموێت ﴿ ٲتٲمرون الناس بالبر وتنسون ٲنفسکم وَٲنتم تتلونَ الکتاب ٲفلا تعقلون ﴾ [البقرة : ٤٤] ٫٫٫٫٫ ،،،،،

خودایە لاوازین بێ تواناین بەرگەی سزا ناگرین خودایە لێمان خۆشبە بەڕەحمی خۆت ئەی پەروەردگارم ،،،،🍃
#قناة_داعية_مسلمة 🍃
جیـــاوازی بوك گواستــنــەوەی نێـــوان ئێـــمە و ئــــەوان👌👰‍♀👨‍🦰💍


ئەوان بەدلە و ئەڵقە ئەپۆشن ئێمە عابا و نیقابی سپی 🖐

ئەوان بۆیەی نینۆک 💅بەکاردێنن ئێمەش خەنەی سروشتی 🌹

ئەوان ئەچن بۆ ساڵۆن💆‍♀ و بەکۆڵێ مکیاجی ناشرینەوە خۆیان عەرز ئەکەن ئێمەش بەناسکی مکیاجێکی سادە و جوان بۆخۆمان ئەکەین بەبێ ئەوەی خۆمان پشانی کەس بدەین 💐

ئەوان بەوێنەگر🎥 و کێک و شەربەت🎂🥂 خواردنەوە و تێکەڵاوی پێشوازی لەیەکتر ئەکەن ئێمەش بەسازدانی خوانێکی شەرعی🍱🍽 و بێ تێکەڵاوی پێشوازی لەیەکتر ئەکەین


هاوسەرانی ئەوان ڕیشیان ئەتاشن و خۆیان ئامادە ئەکەن بۆ گواستنەوە هاوسەرانی ئێمەش جلێکی سادەو جوان ئەپۆشن و بەجوانکردنی ڕیشەکانیان خۆیان ئامادە ئەکەن 💎



ئەوان بەگۆرانی 🎼🎷و چەپڵە لێدان👏 و سەیارەی  ئاخر مۆدێل🚙 بەڕێ ئەکەون ئێمەش بە سەیارەیەکی ئاسایی🚘 و قورئانێکی📔ئارامبەخش بەڕێ ئەکەوین 

ئێمە بەسام و هەیبەتەوە خێزانێک👩‍❤️‍👨 دروسەکەین نەوەی چاک🤱 پێ ئەگەیەنین لەسەر قورئان و ڕێبازی پیرۆز ئەوانیش بەکەیف و سەفا گۆرانی و سەما و عەقڵێکی کەم خێزانێکی فاشل و🤦‍♀ نەوەی گۆرانی و ئایپاد دروسەکەن 🤷‍♀


‼️⁉️ئائەوەیە جیــاوازی ئێمەی ئافرەت و پیاوانی سەلەفی لەگەڵ کەسانی تردا جا گەر ئەوە دواکەوتویی ئێمە بێ دەک هەزار سڵاو لەو دواکەوتوییە👋🌺🌺
گرفتی دونیا خەفەتـە، گرفتی قیـامەتیش تاوانـە،

"سەڵاواتدان" لەسەر پێغـەمبەری خودا (ﷺ)
لابەری خەمـە و هۆکاری سڕینەوەی تاوانە...



اللَّهُـمَّ صَـلِّ وَسَـلِّمْ علَۍ نَبِينَــا םבםב
هەفتەیەکی زێڕیـن:

- هەینی: تاسوعا، سوننەتە بەڕۆژووبیت.
- شەممە: عاشورا، تاوانی ساڵێکت دەسڕێتەوە.
- یەک شەممە: ڕۆژی دوای عاشورا، سوننەتە بەڕۆژووبیت.

- دوو شەممە کردەوەکانتی تێدا بەرزدەکرێتەوە،
سوننەتە بە ڕۆژووبیـت...

سێ شەممە و چوار شەممە، پێـنج شەممە
١٣ و ١٤ و ١٥ موحەڕەم، سێ ڕۆژە سپیەکەن، بەڕۆژبوون تێیدا خێرێکی گەورەیە...
Forwarded from بپرسە و وەڵام وەربگرە ـ تیلیگرام
16ـ پرسیارکراوە "ئایە جائیزە موی نێوان برۆکان و دەمووچاو بۆ ئافرەتان بکرێ؟"

وەڵام:

الحمدلله، سەبارەت بە مووی نێوان برۆکان بەڕاستی ئافرەتی ئیماندار ئەبێت خۆی بپارێزێت لەم کارانە.

وە ئەبێ بزانێت پەیامبەرﷺ ئەفەرموێت: "لَعَنَ اللَّهُ الواشِماتِ والْمُسْتَوْشِماتِ، والنّامِصاتِ والْمُتَنَمِّصاتِ"
مسلم (٢١٢٥) البخاري (٤٨٨٦)

لەعنەتی خودا لەسەر ئەوکەسانەی کە خاڵ ئەکوتن و ئەوانەیش داوا ئەکەن بۆیان بکوترێت، وە لەعنەتی خوا لەوانەیش موی دەموچاویان لا ئەبەن و لەوانەیش داوائەکەن بۆیان لاببردرێت.

ئیمامی نەوەوی لە شەرحی ئەم فەرمودەیە ئەفەرموێت: وشەی "نامصة" بەو کەسە ئەوترێت کە مووی دەموچاو لائەبات، وە "المتنمصة" بەو کەسە ئەوترێت کە داوا ئەکات موی دەموچاوی بۆ لاببەن، جا ئەم کارە حەڕامە مەگەر ئافرەتەکە (موەکانی دەموچاوی هێندە زۆربێت)ڕیش و سمێڵی بۆ دروست بوبێت، لەم کاتەدا حەڕام نیە و بگرە کردنی سوننەتیشە لای ئێمەی شافیعیەکان.
"وأما " النامصة " ‏بالصاد المهملة فهي التي تزيل الشعر من الوجه ، والمتنمصة التي تطلب فعل ذلك بها ، وهذا الفعل حرام إلا إذا نبتت للمرأة لحية أو شوارب ، فلا تحرم إزالتها ، بل يستحب عندنا ".
شرح مسلم (3/149)

ئیبن ئەثیریش هەر وا ئەفەرموێت: بڕوانە النهاية في غريب الحديث والأثر (5/ 119).

ئیبن حەجەری عەسقەلانیش لە شەرحی بوخاری لە ڕاڤەکردنی "باب التنمصات" ئەفەرموێت: نماص بریتیە لە لابردنی مووی ڕوخسار بە مینقاش، هەر بۆیەش بە مینقاش ئەوترێت "منماص".
قوله: ( باب المتنمصات ) .... والنماص: إزالة شعر الوجه بالمنقاش، ويسمى المنقاش منماصا لذلك،

کەواتە بەپێی قسەی ئەم زانایانە بێت هەم برۆ و هەمیش نێوان برۆکان و هەمیش ڕوخسار بە گشتی ئەچنە ژێر لەعنەتەکە، هەرچەندە زۆرێ لە زانایان فەرمویانە نێوان برۆکان بە برۆ حسێب نیە، بەڵام بەڕاستی مرۆڤ ئەبێت خۆی بپارێزێت بەتایبەت لە بابەتێکی وەها گەورەدا کە لەعنەتی لەسەرە.

ئەم فەرمودەیە بەبیری خۆت بهێنەوە کە پەیامبەرﷺ ئەفەرموێت :
"الحَلالُ بَيِّنٌ، والحَرامُ بَيِّنٌ، وبيْنَهُما مُشَبَّهاتٌ لا يَعْلَمُها كَثِيرٌ مِنَ النّاسِ، فَمَنِ اتَّقى المُشَبَّهاتِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وعِرْضِهِ، ومَن وقَعَ في الشُّبُهاتِ: كَراعٍ يَرْعى حَوْلَ الحِمى، يُوشِكُ أنْ يُواقِعَهُ"
صحيح البخاري (٥٢)

ئەفەرموێت: حەڵاڵ ڕوونە، حەڕامیش ڕوونە، لەو نێوەندەدا شتانێک هەن گومانی حەڕامبونیان تێدایە، بزانن هەرکەسێک خۆی بپارێزێت لەو شوبوهاتانە ئەوە بۆ دین و ناموسەکەی پاکتر و سەلامەتترە، بەڵام هەرکەس بکەوێتە ناو شوبوهاتەکانەوە، وەکو ئەو کەسە وایە کەوا ماڵاتەکەی بلەوەڕێنێ لەدەورو بەری ئەو سنورەی موڵکی ئەو نیە و لێی قەدەغەکراوە، زۆر نزیکە بکەوێتە نێو قەدەغەکراوەکەوە.

جا بەڕاستی هەرچەن هەندێ لە زانایان فەتوایان داوە کە نێوان برۆکان ئاساییە و ئەڵێن ئەمە بەشێک نیە لە برۆ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ گەر خوو بگرێت بە چاککردنی نێوان برۆکان، ئەوە نزیکی ئەم مرۆڤە لەم لەعنەتە بە ئەندازەی نزیکی نێوان برۆکانە لە برۆکان.

بەدیل:
لەباتی کردنی مووەکان ئەتوانی ئەو دەرمانە بەکار بهێنیت کە بۆ زەردکردنی مووەکانی دەموچاو بەکاردێت کە پێی ئەوترێت "ئۆکسجین بلۆندەر".

کەواتە چاککردنی نێوان برۆکان تەنها لە یەک حاڵەتدا ڕێگە پێدراوە بۆ ئافرەتان، ئەویش لەکاتێکدا کە نێوان برۆکانی لەڕادە بەدەر زۆربن بشوبهێت بە پیاوان لەو حاڵەتەدا دروستە إن شاء الله هەروەکو زانایان باسیان کردوە.
وە مووەکانی ڕوخساریش بە هەمان شێوە گەر لەڕادە بەدەر زۆربو و وەکو ڕیش و سمێڵ دەرئەکەوت ئەوە دروستە ئافرەت چاکیان بکات، ئەگەر بەو ڕادەیە زۆر نەبو ئەوە ئەتوانێت زەردیان بکات.

والله أعلم.
أفاده ابن باز

ئەتوانن لەم لینکەوە پرسیارەکانتان بنێرن بێ ئەوەی ناوتان دەربچێت👇
https://forms.gle/ykhj2U51w6K9bQ6c7
‌‌حَسْبِيَ ‌‌اللّٰهُ ‌‌وَنِعْمَ ‌‌الْوَكِيل‌

🌴
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM

‏ستذكُرك الأماكنُ ذاتَ يومٍ
‏إذا يمضِي بذكراكَ الزمانُ
‏.
‏ويبقى طيّبُ الآثارِ عِطْراً
‏فخطّط كيفَ يذكُرك المكانُ
📓إبراهیم بن أدهم رحمة اللّٰه دەفەرمووێت: زوهدو دونیا نەویستی سێ جۆرە:
^زوهدی واجب.
^زوهدی چاڪە.
^زوهدی سەلامەتی.

زوهدی واجب: بریتیە لە خۆپاراستن لە حەرام.
زوهدی چاڪە: بریتیە لە خۆگرتنەوە لەهەندێ لە حەڵاڵەڪان.
زوهدی سەلامەتی: بریتیە لە خۆپاراستن لە شوبهەو گومانەڪان.

📓الزهد لابن أبی الدنیا:١٢٥
2025/07/06 19:52:53
Back to Top
HTML Embed Code: