tgoop.com/Chyrok/15379
Last Update:
چیرۆکی... سۆزان
چیروکیکی راستە قینە یە بوو یە کە م جار له گروپە کە مان پوست ئە کڕی...
بەشی یەکەم
نوسەر ………….. Kura taqana
دەمەوێت سەرەتا باسی ژیانی مناڵی خۆم بکەم من لە خانەوادەیەکی هەژار پەروەردە بووم سێ خوشک و دوو برا بووین لە خانوویەکی کرێ ژیانمان بەسەر دەبردن زۆر زۆر دەست کورت بووین بەئاواتی ئەوەوە بووین ڕۆژێک بەدڵی خۆمان نان بخۆین یان جلوبەرگ بکڕین یان هەرشتێک حەزمان لێبێت بمان کڕیبایە ژیانمان زۆر بەخەمەوە بەڕێ دەکرد تا وایی لێ هات ڕۆژێک باوکم هەردوو براکەمی لە قوتابخانە دەرکرد بۆ ئەوەی کار بکەن و یارمەتی ماڵەوە بدەن منیش لە هەردوو خوشکەکەم گەورەتر بووم زۆر خەمم دەخوارد بۆیە هیچم پێ نەدەکرا بڕیارم دا منیش واز لەخوێندن بهێنم و دەست بکەم بەکار کردن،، دەستم کرد باکاری نان کردن بۆ ماڵان تا بتوانم منیش یارمەتی ماڵەوە بدەم هەرچەندە زۆر زۆر ماندوو دەبووم بە ئیشی ماڵەوە چونکە دایکم نەخۆشی دڵی هەبوو نەیدەتوانی کاری ماڵەوە هەمووی بکات بۆیە ناچار بووم کاری ماڵەوەش هەمووی بکەم ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێ دەکرد زۆر بێزارببوم لەژیان زۆر بەبێنازی گەورە بوین و ژیانمان بەڕێ کرد تەمەنیشم بوو بە 17 ساڵ ئێوارانێک باوکم هاتەوە وتی سۆزان ئیشم پێتە وتم خێرە باوکە گیان وتی خێر ئەبێ کچم وتم باشە نانی ئێوارەمان خوارد ،،، باوکم وتی کچم وەرە لای باوکی خۆت دانیشە چومە لاییو دانیشتم وتم فەرموو باوکە گیان وتی کچم خوازبێنیت هاتووەو تۆ دەڵێیت چی توشی شۆک بووم هەرگیز بیرم لە شوکردن نەکردبووە بێدەنگ بووم باوکم وتی کچم بۆچی بێدەنگیت وتم باوکە گیان بەڕاستی من بیرم لە شوکردن نەکردۆتەوە و وازم لە خوێندن هێنا تا یارمەتی ئێوە بدەم وتی کچم ئێمە حاڵی خۆمان چارە دەکەین ,,, وتی بڕۆ بەدوای ژیانی خۆت ،،،، وتم باوکە گیان کاتم بەرێ تا چەند ڕۆژێک بیری لێبکەمەوە ،، وتی باشە کچم بەدڵی خۆت کەی بڕیارت دا پێم بڵێ وتم باشە ،، کەوتمە بیرکردنەوەوە زۆر قەلەقیو بیرکردنەوە دایگرتبووم نەم دەزانی چی بکەم لەلایەک دایکم نەخۆشە و کاری ماڵم لەسەرە لەلایەکی دیکە کاردەکەم تا پارە بۆ ماڵەوە بەدەست بێنم مێشکم زۆر ئاڵۆز ببوو لەلایەکی دیکەوە دەمگۆت با شوو بکەم بەشکوم کوڕێکی باشبێ و یارمەتی ماڵەوەمان بدات لەم هەژارییە ڕزگارمان بێت بۆیە بڕیارم دا شوو بکەم ،،،، دوایی هەفتەیەک وەڵامیی باوکم دایەوە وتم باوکە کوڕەکە کێیە وتی کوڕی کاک محمدی هاوڕێمە ،،، ئیتر زانیم کێیە چونکە کاک محمد دەمێکە هاوڕێی باوکمە ،،، وتم باشە باوکە گیان پێیان بڵێ بابێنە پێشەوە ،،،،،،،،،
چاوەڕێی بەشیی کۆتایی بن
هه ر ئە ندامیک ئارە زووی لیبو چیروکی خووی باس بکا ئیمە لە خزمە تی داین❤️🌹
BY چیرۆک chyrok
Share with your friend now:
tgoop.com/Chyrok/15379