tgoop.com/Chyrok/15385
Last Update:
چیرۆکی سۆزان
بەشی دووەم وکوتایی
ئیتر ماڵی کاک محەمەدی هاوڕێی باوکم هاتنەپێشەوە بۆ خوازبێنی من و کوڕەکە ناوی ڕزگار بوو ئیتر قسمەت بوو شوم کرد بەس خۆزگە کوێربومایە شووم نەکردبایە ،،، دوای هەفتەیەک مارەکرام ،، ڕزگار هەموو بەڵێنێکی پێم دا کە لەگەڵم باش بێت و ئاگات لەماڵی باوکیشم هەبێت ،، ئیتر دوایی مانگێک منیان گواستەوە ،، ئیتر دۆزەخی من لێرەوە دەست پێدەکات من لەگەڵ ماڵ خەزورم دادەنیشتم سەرەتا هیچ کێشەیەکمان نەبوو تا ساڵێک بەسەر هاوسەرگیرمان تێپەڕی ،، ئیتر وردە وردە خەسووم تێکەڵی ژیانمان دەبوو ،، دەهات و دەچوو دەیگۆت حەزمان لەمناڵە مێشکی بردبووین ئیسراحەتی لێمان تێک دابوو ئیتر وەزعەکە ئاوا تێپەڕی تا گەشتە ساڵوونیوێک ،، هەستم دەکرد ڕزگاریش وردە وردە لەگەڵم دەگۆڕێ و قسەی نەشیاوم پێدەکات و هیچ گرینگیم پێ نادات ،، ڕۆژێک ڕزگار لە کار هاتەوە زۆر توڕە بوو وتی هەستە بچینە دکتۆر وتم بۆچی وتی بابزانین بۆچی منداڵمان نابێت وتم باشە بابچین بەڵام زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان بەس کێشە لەمن نەبێت ،، ئیتر چوینە دکتۆر ، دکتۆرەکەش خزمی ماڵ خۆیان بوو ئیتر هەموو فەحسوو شتی بۆمان کردو وتی هیچ کێشەتان نییە بەس جارێ خوای گەورە لەقسمەتی نەنوسیون ببنە خاوەن مناڵ ئیتر هاتینەوە ڕزگار وتی زۆر داوای لێبوردن دەکەم سۆزان گیان وام زانی کێشە لەتۆیە بۆیە مناڵمان نابێت ،، ئیتر ڕزگار لەگەڵم باش بوو بەس خەسووم وازی لێ نەدەهێناین دەهاتە سەر سەرم دەیقیژان دەیگۆت حەزم لێیە نەوەی خۆم ببینم منیش دەستم کردە گریان وتم پورێ گیان من هیچ کێشەیەکم نییە تا مناڵمان ببێت ،، بەڕاستی ژیانی لێم تاڵ کردبوو تا سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیریمان زۆر بێزار ببووم هەمیشە شەڕ بوو لەو ماڵە تا گەشتە ئەوەی ڕزگار لێم بدات ئیتر وتم تەواو چی تر بەرگە ناگرم ڕۆشتمەوە ماڵی باوکم زۆر دڵ تەنگ بووم وتم من شووم کرد تا بار سوکی بێت بۆماڵ باوکم نەمزانی ناخۆشی ماڵی باوکم زیاتر دەکەم ،، چەند جارێک دەڕۆشتمەوە ماڵ خۆم بەڵێنیان دەدا کە باش بن لەگەڵم بەڵام دوای ماوەیەک دەستیان پێ کردەوە ،، تا ڕۆژێک ڕۆشتمەوە ماڵ باوکم وتم باوکە گیان ئەم جارە بم نێریتەوە خۆم دەکوژم تا وایی لێهات دوای سێ ساڵ جیابومەوەو هاتمەوە ماڵی باوکم ،، هەمیشە چاو بەگریان بووم هەموو کات بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە وتم ژیانم هەمووی بەناخۆشی و بەنەبوونی بردەسەر ئێستاش بووم بەبێوەژنیش ،،، دوساڵ لەماڵیی باوکم مامەوە و ئیتر ڕۆژیک ژنێکی دراوسێیان هاتە لایی دایکم و گۆتبووی بۆ کاری خێر هاتوومەوە دایکیشم وتبووی باپرسی سۆزان بکەین ئیتر دایکم بانگی کردم زانیم هاتونەتە داوای من ئیتت منیش ئەو ژنەی دراوسێیانم دەناسی وەک هاوڕێ بووین دانیشتم هەموو شتێکم بۆی باس کرد وتم من لەبەر ئەوەی مناڵم نەبووە تەڵاق دراوم وتی هەموو شتێک دەزانم وە دەشزانم تۆ هیچ کێشەیەکت نییە لەمناڵ بوون ئێمە ڕازین ئەگەر ڕێگە بدەن سبەی شەو دێینە ماڵتان وتم باشە وەرن کوڕەکە کوڕی ژوری ئەو ژنەی دراوسێمان بوو کەهاتن باوکم هەموو شتێکی بۆیان باس کرد وتیان ڕازین ئیتر قسمەتم هەستایەوەو شوم کرد بەس زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان ئەمجارە ئەم کوڕە لەگەڵم باش بێت ،، ئیتر ڕۆشتمەوە ماڵی خۆم دوایی ساڵێکو حەوت مانگ ڕۆژێک هەستم دەکرد دڵم تێک دەچێ و نانم بۆ ناخورێو بێتاقەت بووم و سەرم دەسوڕێت ،،، مێردەکەم وتی بابچینە لای دکتۆر وتم باشە ڕۆشتینە لای دکتۆر تا بزانم چیمە نەمزانی توشی شۆک دەبم و دەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم کە فەحسیان بۆم کرد وتیان دوگیانیت لەخۆشیدا هیچ ئاگام لەخۆم نەما مێردەکەشم بەهەمان شێوە دوایی ئەو هەموو ناخۆشییە خوای گەورە کچیکی پێم بەخشی زۆر دڵخۆش بووم وە بۆشم دەرکەوت هیچ کێشە لەمن نەبوو مناڵم لەڕزگار نەبوو بەڵکوو کێشەکە لەخۆی بوو بۆیە هاوڕێیان هەرگیز بێ هیوامەبن لەژیان …
دوایی هەموو ناخۆشییەک خۆشییەک دێت ئەمە بەڵێنی خودایە .. ئیتر سوپاس
BY چیرۆک chyrok
Share with your friend now:
tgoop.com/Chyrok/15385