tgoop.com/Chyrok/15394
Last Update:
● بەرهەمی دوعای دایک ●
جارێکیان پێغەمبەر موسا (د.خ) لە خودای باڵا دەستی پرسی '' خودایە گیان کێ هاوەڵ و هاودەمی منە لە بەهەشتدا ''؟!
خوای گەورە پێی فەرموو گۆشت فرۆشێک ، پێغەمبەر موسا (د.خ) بە سەرسامیەوە وتی گۆشت ''فرۆشێک'' ؟! گۆشت فرۆشێک هاوەڵی منە لە بەهەشتدا ؟! خوایە گیان ئەو پیاوە لە کوێیە؟ چۆن دەتوانم پێی بگەم ؟ خوای گەورەش شوێنی گۆشت فرۆشەکەی نیشاندا ، پێغەمبەر موسا (د.خ) چوە لای گۆشتفرۆشەکە بینی وا خەریکی کارکردنە ( گۆشت پارچە پارچە دەکات ). لە دڵی خۆیدا وتی من هیچ شتێکی تایبەتی نابینم بۆیە چاوەڕێ بوو تا رۆژئاوا بون کاتێ رۆژئاوا بوو گۆشتفرۆشەکە دوکانەکەی داخست بە هەندێ گۆشتەوە بەرەو ماڵ کەوتەرێ ..
پێغەمبەر موسا (د.خ) شوێنی کەوت تا نزیک مالیان ئینجا بە گۆشتفرۆشەکە وت من رێبوارم دەتوانی میوانداریم بکەیت ؟ کابرای گۆشت فرۆش وتی بە خۆشحالیەوە . کاتێ پێغەمبەر موسا (د.خ) چوە ژورەوە سەرنجی هەر لای پیاوەکە بوو ، بینی پیاوەکە ئەو گۆشتەی هێنابویەوە شوشتی و کوڵاندی ئینجا لەناوەراستی ژورەوە سەبەتەیەکی هەلواسراوی هێنایە خوارەوە کە ئافرەتێکی بەساڵاچوی تێدابوو و دەستی کرد بە پێدانی گۆشتەکە بەسم ئافرەتە بەساڵاچوە و دەیخستە دەمیەوە و لە پاش هەر پاروێک دەمی دەسڕی بەم شێوەیە بەردەوامبوو تا ئافرەتەکە تێری خوارد ، لەگەل هەر پاروێکیش ئافرەتەکە قسەیەکی دەچرپاند بە گوێ گۆشت فرۆشەکە ..
پێغەمبەر موسا (د.خ) سەرسام بوو وتی ئەم ئافرەتە کێیە بۆ بەم شیوە هەڵتواسیوە ؟!!
پیاوەکە وتی : ئەوە دایکمە لەبەر نەبونی ناتوانم خزمەتکاری بۆ بگرم ، بۆیە دەبێ خۆم خزمەتی بکەم و نانی پێبدەم لە ترسی مێروو و زیندەوەریش هەلمواسیوە ، پێغەمبەر موسا (د.خ) وتی ئەی هەرکاتێک پاروێکت پێ دەدا چی بە گوێ دەچرپاندی ؟! پیاوەکە وتی هەموو کاتێ دوعام بۆ دەکا دەڵێ خوایە گیان کورەکەم بکە بە هاوەڵی پێغەمبەر موسا ( د.خ) لە بەهەشتدا ،
ئینجا پێغەمبەر موسا (د.خ) تێگەیشت کە بون بە هاوەڵی ئەم گۆشت فرۆشە بەرهەمی دوعای دايكه كه يه !!!!
BY چیرۆک chyrok
Share with your friend now:
tgoop.com/Chyrok/15394