tgoop.com/Chyrok/15415
Last Update:
چیرۆکــی
بۆ مـن ناوم یاســنەیە
بەشــی یەکەم
دایکم بەهێزتریــن کەســە چونکــە دڵــی شکاوە
بە هۆی ئەو ئەشقەی کە ئێــستاش چاوەرێی ئەکات ,,,!
من دایــکم خۆش ئەوێ لە خۆم زیاتر بەرگەی شکاویەکەی و خەندە درۆیــنەکانی ناگرم ئەمەوێ ئەم کەســە بناسم کە ئەبووایــە باوکی من با ,,,؟
ئەو پیــاوەی دایــکم فرمێــسکــی بۆ ئەرێــژێ کە شـەوانە بە خەیاڵ و یادگاریـەکانی ئەو خەوی لێ ئەکەوێ ئەمەوێ هاوخەمــی دایکم<بڕوا بەختیار> بم ئاشق بوونم لەو فێربم .... ئەمە ســەرەتایەک بۆ چیــرۆکەکەم با دەســت پێ بکەین بزانین دایــکم ئاشقــی کێــیە چــی لێهاتووە ,,,,,
یاسـنە ئەمە ناوی منە ئەو ناوەی کە دایــکم و ئەشقەکەی بۆیان هەڵبژاردووم ئەو پیاوەی کە ئەبایە باوکم با ئەو بۆی هەڵبژاردووم وە ئەو کە نازانم بە چی بانگی بکەم منی زۆۆر خۆش ئەوێ دایکم وتی رۆژانێک خەیاڵی ئەکرد تۆ لە باوەش بگرێ و گەورەت بکا<بڕوا بەختیار> ئەی ویست یەکەم وشە کە فێرت بکا بابە و دایە بێ روعی خۆی بە تۆ ئەدا بەڵام قەدەر رێــگەی نەدا ئەو ببێــتە باوکت و لە کاتی لە دایک بوونت لە باوەشت بگرێ و ماچت بکا لە جیــاتی ئەو پیاوێکی تر بووە باوکت ,,,
دایکم دڵخۆش نیە بە جۆرێک ناز بە من ئەدا وەک ئەوەی بترسێ لە دەستم بدا لە باوەشم ئەگرێ نایەوێ لێــم جــیابێتەوە جگە لە منـش منداڵی تری نەویستووە چونکە من یادگاری ئەوانم ,,,, ؟
زۆر مەرەقی ئەم ئەشقەتان کردووە با بچینە ناوی چی روویداوە ,,,
یاسنە : دایە بۆ ئەو ناوەت لێ ناوم
دایکم بە دڵێکی شکاو<بڕوا بەختیار> زەردەخەنەیەکی کرد و چاوی پر فرمێسک بوو وتی دیارە بە دڵت نیە دڵەکەم
یاسنە : نا دایە گیان زۆرم بە دڵە بۆیە پسیار ئەکەم لە پشت هەر ناوێک خۆ ئەبێ چیرۆکێک هەبێ ئەی وانیە
دایکە ڕوخاوەکەم چۆن وا شکاوی ئاخر بەرگە ئەگری پێکەنی ههههههه راستە کچە زۆرزانەکەم
یاسنە : دە باشە کەواتە بۆم باسکە ئەی ئەی خۆ من17 ساڵم بچوک نیم
دایکم : هههه دە باشە دوای ئەوەی نانمان خوارد باسی ئەکەم بەڵام ئەبێ یارمەتیم بەی هههه
یاسنە : کچێ بەسەرچاو<بڕوا بەختیار> جوانترین دایک
ئەمویست بەپەلە نان حازر کەین و گوێ بیستی ئەم چیرۆکە بم لەسەر سفرەکەش ئەم ویست پەلە نان بخۆم جار جار دایکم ئەی وت سەبر خۆ راناکا بەس لە راستیە ئەترسام دایکم بۆم باسنەکا و بەهانەیەک بدۆزێتەوە بە هەر جۆرێک بێ ئارامــم گرت ,,,
شوکور بۆ خوا زوو نانەکەمان خوارد و سفرەمان کۆکردەوە کاتی هات گوێبیستی چیرۆکەکەبم ,,,,,
یاسنە :دەی دایە توخوا بۆم باسکە
دایکم : بۆ ئەوەنە پەلەتە شتێکت بیستووە
یاسنە : نا ئەمەوی لە تۆوە ببیستم
دایکم هەناسەیەکی پر لە ئاخ و بە مانا دا دڵم هەژا
چیرۆکێکی یەکجار <بڕوا بەختیار>درێژە هەرگیز لە یادم ناچێ
یاسنە : چیرۆکی تۆ و باوکم
دایکم فرمێسکی چاوی سری من و ئەو ئەوەی ئەبایە باوکت با ئەوەی ناوی تۆی هەڵبژارد
ئۆقرەم نەما ئەمەوێ زوو دەست پێ بکەم بیناسم کێیە
رۆژگارێک کورێکم ناسی هەرگیز باورم نە ئەکرد ئەو ببێتە هەموو ژیانم و هەموو کەسم رۆژ بە رۆژ زیاتر نێوانمان خۆش ئەبوو ئەو فێرە نازی کردم فێری کردم خۆشەویستی چیە ئەو نازەی کەس بۆی هەڵنەگرت بووم ئەو بۆی هەلگرتم میهرەبان بوو کە من بێتاقەت بام ئەو هەموو شتێکی ئەکرد تا دڵخۆش بم لە من<بڕوا بەختیار> زیاتر خەمی ئەخوارد ئەو باشترینم بوو
زۆر جار لێم تورە ئەبوو کە نەخۆش ئەکەوتم ئەی وت " بۆ ئاگاداری خۆت نی هاا تۆ مولکی منی بۆ ئاگات لێم نابێ نازان شتێکت لێبێ من ئەمرم ''
بە جۆرێک پەیوەستی بووم کە لە خەو هەڵدەستام بۆ مۆبایلەکەم ئەگەرام ئەمزانی نامەی بەیانی باشی ناردووە گەر رۆژێک نەمبینی با ئەم وت دیارە هەڵنەستاوە ئەخەوتم تا ئەو نامەی ئەنارد رۆژێک قسەمان نەکردبا من ئەمردم خەیــاڵمان ئەکرد تۆ لە دایــک بی و بەو بڵێی باوکە زۆر جلریش کە شەرمان ئەکرد تۆ ئاشتت ئەکردینەوە ,,,
یاسنە : من ؟؟ چۆن !؟
دایکم : ئەو تۆی خۆش<بڕوا بەختیار> ئەویست بە ناوهێنانی تۆ دڵی نەرم ئەبووەوە ئەم وت "" یاسنە بڵێ بابە لەگەڵم ئاشت بێتەوە ئەگەرنا ئەگریم "" خێرا ئەی وت قوربانی تۆ و یاسنەم بم تۆ هۆکارێک بووی بۆ دڵخۆشی ئێمە هەموو رۆژێک بە دەم خەیاڵەوە قسەمان ئەکرد ئەو ئەشقی من بوو لەسەر ئەو بمردبام دڵخۆشترین کەس ئەبووم پەشیمان نیم لە خۆشویستنی هەرگیز ,,,,
یاسنە : ئەی دوای<بڕوا بەختیار> باسیکه ئەو چی لێهات بۆ لات نیە
بە هەر دوو دەستەکانی فرمێسکی چاوی سری بەرگەم نەگرت تووند لە باوەشم گرت تا ئارام بووەوە.....
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
BY چیرۆک chyrok
Share with your friend now:
tgoop.com/Chyrok/15415