Telegram Web
وە خودی من
لە خودی مندا
لەگەڵ خودی من
دەجەنگێت… :)
دەڵێم
ژیان زۆر جددی مەگرە
بە زیندوویی ڕزگارت نابێت لێی :))
پرسی: جەنگ تەواو بوو
وتم تەواو بوو.
وتی تۆ پاشەکشەت کرد یان جەنگ تەواو بوو؟
وتم: جگە لە من کەس نەدەجەنگا خۆ، من پاشەکشەم کرد جەنگیش تەواو بوو.
دەیوت: لە دوای خودا
خۆت
خۆت بخەیتە کەسی سێیەم بەکەڵک نایەت
دووەم خۆت بە
ئەولەویەتت با خۆت بیت
ئنجا دایک و باوک و هەرکەسێکی کە
من کردم
تۆ مەیکە … :)

#دیدنوس
عاشقی خۆت بە
گەورەترین نیعمەتێک کە خواگیان پێی بەخشیوین خودی خۆمانین
خۆت فەرامۆش مەکە
باش ؟!
هەرچەند کە مرۆڤەکان بگۆڕێن
هەرچی کە ڕووبدات
هەرکەس، هەرچی بێت و بڕوات
هەرچی ببێت و هەرچی بۆت بێتە پێش
شتێک هەیە کە ناگۆڕێت
تۆ خودایەکت هەیە!
خودایەک کە باشتر وە زیاتر لە خۆت ئاگای لە تۆیە.
کە باشتر دەزانێت کام ڕێگایە بۆ
تۆ سەلامەتە، کام بڕیارە بۆ تۆ خێرە…
هەتا ئەگەر تۆ قبوڵی نەکەی!
هەتا ئەگەر تۆ تێنەگەی!
تۆ خودایەکت هەیە کە خراپی بۆ تۆ ناوێت
کە بە جوانترین و ڕێکترین شێوە شتەکانت بۆ ڕێک دەکات.
تۆ خودایەکت هەیە
کە بوونی بۆ تۆ بەسە ..

#دیدنوس
من مرۆڤێکم کە :
لە هاونشینی لەگەڵ کەسێک چێژوەردەگرم بە پێشکەوتنم خۆشحاڵ بێت
کە پێم بڵێت ڕەفیق دەست لە خاک بدەی ببێت بە ئاڵتون بۆت!
بڵێت شادیت شادی منە! بەڵام ئەگەر ناڕەحەت بوویت نیوە بە نیوە!
بڵێ بڕۆ پێشەوە تا پۆزت پێوە لێدەم :))
ئەو مرۆڤانە زاتیان باشە، نایابن.

وە چەند باشە ئەگەر لەم مرۆڤانەمان لە ژیانماندا هەیە، قەدرزان بین🌱
دڵتەنگی هەستێکی عەجیبە
تۆ ئەتوانی لەناو قەرەباڵغییەکی زۆردا
لە خۆشترین شوێنیش بیت
بەڵام دڵتەنگی لەناکاو یەخەت بگرێت


#دیدنوس
بەخەبەری؟
دەستەکانت دەتوانی بجوڵێنی
قاچەکانت چی؟
چاوەکانت ؟
بۆ بچوکترین جوڵە، شوکر .
دەستت بخەرە سەر دڵت، لێدەدات
شوکر
هەناسە هەڵدەمژی و دەیدەیتەوە ؟
شوکر …
خوایە گیان
بۆ هەموو نیعمەتەکانت
کە پێیان ڕاهاتووم، شوکر .

#دیدنوس
2025/01/02 22:43:39
Back to Top
HTML Embed Code: