Telegram Web
فەموون ئەوە لینكی فەیسبوكی فێرگەی زانست، تیروپشكەكە لەوێ پەخش دەكرێت.

https://www.facebook.com/share/v/1LFEwQGZXC/
براوەكانی خەڵاتی عومرە
1- شیرین سلام علی حسن / كەلار
2- دیاری چۆمان برهان سمین / شاری كەلار
3- محمد سعید صابر حمید / ناحیەی ڕزگاری
4- سیما دڵشاد محمد / سلێمانی.
5- أرمن محمد أمین محمد سمین / كركوك – سۆنەگۆلی
6- جیا عزت كریم أحمد / پێنجوێن.
براوەكانی خەڵاتی مۆبایل:
1- بژوێن ئاراز بهاالدین / سلێمانی.
2- فریدە صالح أمین زمان / كوردستانی ئێران – شاری مەریوان
3- ئاوارە محمد غفور محمد / هەڵەبجە.
4- شادیە ئەحمەد كەریم زامن – ناحیەی باوەنور
براوەكانی خەڵاتی شەرحی (كتاب التوحید) بە كوردی.
1- وەفا صلاح أحمد محمد / بەردەڕەش
2- بەهرە جلیل سلێمان حمد / شاوێس - هەولێر.
3- ڕەیان زوبێر دێوانە / سۆران
4- بێلان همزە حسن حمد / تەق تەق.
5- ڤیان أحمد عوسمان / بەحركە.
6- پرژە دلێر جمال / سلێمانی
7- دیمەن ابراهیم حسین مصطفی / سۆران
8- دلخواز محمد حسن / ڕەواندز
9- ئاڤان كمال جمیل مولود / هەولێر
10- شڤان حمزە أمین أحمد / شێخان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سوودی_وانەکان
م.سەردار جبار
چیرۆکی گفتوگۆ و بانگەوازی پێغەمبەری خواﷺ لەگەڵ خەڵکی مەدینە و ئادابی گفتوگۆکردنی لەگەڵیان.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سوودی_وانەکان
م.إدریس محمود.
تاکە چەکی شەیتان وەسوەسەیە و ئەمەش چارەسەرەکەیەتی.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst
بنەما پەروەردەییەکان
بۆ نەوەی موسوڵمان

بەم زووانە چاوەڕوانبن ... 😍
#مژدە_مژدە_مژدە_مژدە
فێرگەی زانست بەهێزترین پرۆگرامی پەروەردە و فێرکردن بۆ نەوەی مسوڵمان ڕادەگەیەنێت.
ئەو پرۆگرامەی کە پێویستە هەموو مزگەوت و ناوەندێک کە خولی بەردەوام و هاوینە دەکاتەوە ئاشنای بێت و لێی سوودمەند بێت.
پرۆگرامی (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی مسوڵمان) کە لەلایەن دەستەیەکی پسپۆڕ لە فێرگەی زانست نوسراوە.

ئەم پرگرامە بەسەر (پێنج) ئاستدا دابەشكراوە:
•ئاستی باخچە: تەمەنی 4 – 5 ساڵ
•ئاستی یەكەم: تەمەنی: 6 – 7 ساڵ (پۆلی 1 و 2 ـی بنەڕەتی)
•ئاستی دووەم: تەمەنی 8 – 9 ساڵ (پۆلی 3 و 4 ــی بنەڕەتی)
•ئاستی سێیەم: تەمەنی 10 – 11 ساڵ (پۆلی 5 و 6 ــی بنەڕەتی)
•ئاستی چوارەم: تەمەنی 12 – 13 – 14 ساڵ (پۆلەكانی 7 و 8 و 9 ـی ناوەندی).

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانى ئەم پرۆگرامە:
1.ئاستەکان بەپێی تەمەن و تێگەشتنی فێرخوازان جیاکراوەتەوە.
2.لە لایەن لیژنەیەکى پسپۆرەوە نووسراوە، واتە کارى تاکەکەسی نییە، ڕەنگە ئەمە دیارترین تایبەتمەندی بێت، کە لە کتێب و مەنهەجەکانى تر جیایبکاتەوە.
3.هەر ئاستێكى کتێبەکان لەم بەشانە پێکدێت:
بیروباوەڕ – فیقھ – ژیاننامەى پەیامبەر (صلى الله علیه وسلم) – ئادابەكان – فەرموودە
4.چەندین چالاکى و ڕاهێنانى بەسوودی تری تێدایە، کە تێگەیشتن و وەرگرتنى بابەتەکان ئاسانتر دەکات.
5.دیزاینێکى سەردەمیانەى بۆکراوە.
6.گونجاوترین و باشترین پرۆگرامە بۆ ناوەندە پەروەردەییەکانى وەک (مزگەوت، دەزگا و ڕێكخراو و بنكە پەروەردەییەكان).

ئەگەر دەتەوێت فێرخوازەکانت، یان جگەرگۆشەكەت لەسەر ڕەوشت و ئادابێكی ڕاستی موسوڵمانانە پەروەردە بکەیت، ئەوا بێ دوودڵی ئەم بەرهەمەیان بۆ دەستبخە.

بۆ پرسیارکردن دەربارەی وردەکاری پرۆگرامی: (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی موسوڵمان) نامە بنێرن بۆ تێلیگرامی:
https://www.tgoop.com/prozhayferga

هەروەها بۆ داواکردنی پرۆگرامەکە بە (تاک) و (کۆ) پەیوەندی بکەن بەژمارە مۆبایلی:
07725280569
(ئەو ژمارە تێلیگرام و وەتس ئاپی لەسەرە)

یاخود نامە بنێرن بۆ ئەم تێلیگرامە:
https://www.tgoop.com/prozhayferga

(تێبینی: لە ئێستادا تەنها کۆمەڵێک نوسخەی دیاریکراو لە ناوخۆ چاپکراوە، تەنها بۆ ئەو ناوەندانەیە کە دەیانەوێت پێشوەختە پرۆگرامە ببینن، إن شاء الله لە ماوەیەکی نزیکدا، بۆ ئەم پشووی هاوینە، پرۆگرامەکە بە چاپکراوی، بەچاپێکی پێشکەوتوو بەردەست دەبێت، لە ئێستاوە دەتوانیت پەیوەندی بکەیت و ئەو نوسخەنەی دەتەوێت حجزی بکەیت)
ئیدارەی فێرگەی زانست.

(ئەم بڵاوکراوەیە لای خۆت بڵاوبکەرەوە)
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst
بسم الله الرحمن الرحیم

مژدەیەکی گەورە، خولێکی بێبەرامبەر.
🔴فێرگەی زانست بۆ جاری چوارەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی (ئۆنلاینی تۆمارکراو) لەڕێگای بەرنامەی (تێلیگرام).
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندنی فیعلی دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار ئاستدا، هەر ئاستێک (۲٤ هەفتەی خوێندن) دەخایەنێت.

🔴لەم خولەدا بەشداربووان حەوت زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
1️⃣- العقیدة (بیروباوەڕ)
2️⃣-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
3️⃣- الحدیث (فەرموودە)
4️⃣- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
5️⃣- الفقه (زانستی فیقە)
6️⃣- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)
7️⃣- زانستی ڕێزمانی عەرەبی

هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستای شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.

🔴فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەز ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.

🔴 خولەکە بە خۆڕاییە (بێبەرامبەرە).

🔴مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:

🔴تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
🔴خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە هەموو ئاستێکدا فێرخواز دوو وەرز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و لە کۆتایی ئاستەکەدا بڕوانامە وەردەگرێت.

🔴 بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:👇

https://forms.gle/vW8NkFBzLsWAjor1A

🔴 إن شاء الله خولەکە لە (٥ / ٧ / ٢٠٢٥) دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت.

🔴 بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم کەناڵ بکەن لە تێلیگرام:
https://www.tgoop.com/ferkhwazan

🔴 تکایە جۆینی کەناڵی فەرمی فێرگەی زانست بکەن بۆ ئاگاداربوون لە تەواوی زانیارییەکان:
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst

* بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە:
https://www.tgoop.com/Fezanist_tomar_Bot

(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، با بەشداربیت لەخێری بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییدا).
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایا ئەتەوێت فێری بیروباوەڕێکی ڕاست و دروست بیت ؟؟

ئەوا هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇

https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst/771
السلام و علیکم ورحمة الله وبرکاته
من بەشداربوویەکی خولی دووساڵەی زانستە شەرعیەکانم، هەر لە منداڵیەوە ئاشنای قورئانی پیرۆز بووم، پرسیاری زۆرم بۆ دروست دەبوو، هەرکاتێک لە دەوروبەرم دەپرسی وەڵامیان دەدامەوە، بەڵام هەر نەدەگەیشتمە وەڵامی دروست.
زۆر بە دوای خولێکی ئاوا دەگەڕام وەکو (مزگەوتەکان یان سەنتەرەکان)، بەراستی کاتێک گوێ بیستی خولێکی ئاوا بووم بێ دوودڵی بڕیارم دا بەشداربم.
الحمداللە زۆر دڵخۆشم، خودای گەورە و میهرەبان پاداشتی یەکە بە یەکەی مامۆستا دڵسۆزەکان و ئەو ستافە ماندوونەناسە بداتەوە، بەڕاستی جێگای دەستخۆشین، سوپاس بۆ خودا ئەو پرسیارانەی کە بۆم دروست دەبن، وەڵامەکانم دەست دەکەوێ لە مامۆستا بەرێزەکان، خودای گەورە سەربەرز و سەرفرازتان بکات لە دونیا و قیامەت.
بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://www.tgoop.com/ferkhwazan
هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst/771
پەیامی پیرۆزبایی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، بەناوی بەڕێوەبەرو دەستەی کارگێڕی فێرگەی زانست پیرۆزبایی لەتەواوی موسوڵمانان بەگشتی و فێرخوازانی فێرگەی زانست بەتایبەتی دەکەین، لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە تاعەت و پەرستشەکانتان قبوڵ بکات و هەمیشە لەخۆشی و شادیدابن.

فێرگەی زانست
https://www.tgoop.com/Fergay_Zanst
.             📢📢📢📢📢📢
      .     🔸مژدە🔸 مژدە🔸 مژدە 🔸.
#خولی_فێرکردنی_زمانی_عەرەبی
فێرگەی زمانی عەرەبی بۆ جاری سێیەم (خولی فێرکردنی زمانی عەرەبی بۆ قسەکەرانی زمانی تر)
(تعليم اللغة العربية للناطقين بغيرها) دەکاتەوە.
                  ▪️▪️▪️▪️▪️▪️

ئەم خولەیە بە تازەترین و بەهێزترین و پێشکەوتووترین ڕێگە بەڕێوەدەچێت و ڕێگەی تەقلیدی تێدا بەکارناهێندرێت.

                 🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

بەگەرەنتی بەشداربوانی ئەم خولە (بە مەرجی هەوڵدان و بەردەوام بوون، پاش تەوفیقی پەروەردگار):

1- فێری زمانی عەرەبی دەبن.

2- بەجوانی لە زمانی عەرەبی تێدەگەن، توانی تێگەیشتنیان زۆر باش دەبێت بۆ ئەو بابەتانەی کە دەیبیستن و دەیخوێننەوە.

3- دەتوانن بە باشی زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە گفتوگۆکردن و نووسیندا.

                ♦️♦️♦️♦️♦️♦️

🔵 لەم فێرگەیەدا گرنگی بەم بابەتانە دەدرێت:
1- حیوار و گفتوگۆکردن.
2ـ خوێندنەوە.
3ـ قسەکردن.
4- گوێگرتن و تێگەیشتن.
5- ڕێزمانی زمانی عەرەبی.
6- تەعبیر و دەربڕین و نوسینی بابەت.

                 💎💎💎💎💎

تایبەتمەندی خولەکە:
1- پرۆگرامی العربية بين يديك، دەخوێندرێت.

2- وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە دەخوێندرێت.

3- گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فێرخوازان دەکرێت و راهێنانیان پێدەکرێت لەسەر قسەکردن.

4- وانەکان ڕیکۆرد دەکرێت و لە کەناڵی تایبەت بە خولەکە دادەنرێت.  REC.

5- چەندین ڤیدۆی فێرکاری دادەنرێت، تەنها لە ئاستی یەکەم 98 ڤیدۆی فێرکاری  دادەنرێت.

6- پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ فێرخوازان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.

7- ڤیدۆی ئەنیمەیشن، تەنها لە ئاستی یەکەم 60 ڤیدیۆی ئەنیمەیشن دادەنرێت.

8- چەندین چیرۆکی بەسوود، تەنها لە ئاستی یەکەمدا 60 چیرۆک بە زمانی عەرەبی دادەنرێت.

9- بەکارهێنانی چەندین ئەپڵیکەیشن.

10- بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە مهارة المحادثة والكتابة والمعجمية.

11- بەکارھێنانی قامووسی تایبەت.

12- دانانی فایلی دەنگی خوێندنەوەی بابەتەکانی زنجیرەکە، تەنها لە ئاستی یەکەم 99 فایلی دەنگی دادەنرێت.

13- ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوە، تەنها لە ئاستی یەکەم هەشت تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

                     🔸🔸🔸🔸🔸🔸

وردەکاری خولەکە:
1-مامۆستای خولەکە:
چەند مامۆستایەکی شارەزا و پسپۆر وانەکان دەڵێنەوە.

2-خولەکە بۆ فێربوونی عەرەبی فوصحەیە نەک جولفی.

3-خوشکان و برایان بەجیا دەخوێنن.

4-فێرگە ستافی ئافرەتانی هەیە و هاوکاری بەشداربوانی خولەکە دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانیان دەدەنەوە.

5ـ خولەکە لە وەرزی هاوین لە دوای جەژنی قوربان لە بەرواوی 21/6/2025 دەستپێدەکات إن شاء الله تعالى.

6-لە ئێستادا خولەکە بۆ ئاستی یەکەمە.
وە ئاستی دووەم و سێیەمیش بەردەستە.
تێبینی(ئەو کەسانە لە ئاستی دووەم و سێیەم وەردەگیردرێن کە ئاستی یەکەم یان ئاستی یەکەم و دوومیان لە فێرگەکە تەواوکردووە، یان ئەو کەسانەی کە خۆیان ئاستیان پێشکەوتووە لەو ئاستە وەردەگیردرێن).

7-خولەکە تەقریبەن ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ وانە دەخوێندرێت.
کۆی وانەکانی هەر خولێک دەکاتە 32 کاتژمێر تەقریبەن.

8-کاتی وانەکان:
برایان:
ئاستی یەکەم: کاتی بەیانیان و عەسران و شەوان بەردەستە.
ئاستی دووەم و سێیەم: شەوان وانەکان دەخوێندرێت.

خوشکان:
ئاستی یەکەم: بەیانیان و نیوەڕوان و عەسران بەردەستە.
ئاستی دووەم: بەیانیان و عەسران بەردەستە.
ئاستی سێیەم: عەسران بەردەستە.

9-خولەکە بەپارەیە و بێبەرامبەر نییە.

                 🔷🔷🔷🔷🔷🔷

🔷بۆ ناوتۆمارکردن و زانینی نرخی خولەکە نامە بنێرە بۆ ئەم تیلیگرامە و تێیدا: (ناوی سیانی و ڕەگەزەکەت بنووسە، و پاشان بنووسە: دەمەوێت بەشداری بکەم لە خولی فێرکردنی زمانی عەرەبی بۆ قسەکەرانی زمانی تر):
http://www.tgoop.com/hagba2025
(تکایە کە نامەت نارد چاوەڕوان بە تاوەکو وەڵام دەدرێیتەوە، کە وەڵام درایتەوە، پێویستە لە زووترین کاتدا مامەڵەکە تەواو بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداربیت لە خولەکە)

تێبینی: ژمارەیەکی سنوردار لە فێرخوازان وەردەگیرێت، چونکە وانەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆیە. کە ژمارەکە پڕبوویەوە ناونوسین ڕادەگیرێت.

(تکایە لای خۆت ئەم بڵاوکراوەیە بڵاوبکەرەوە، والدال على الخير كفاعله).
https://www.tgoop.com/fergayzmanearabe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/06/14 20:06:09
Back to Top
HTML Embed Code: