tgoop.com/Ferhengieji/11
Last Update:
🔘 دەستاڕ ئامێرێکی ڕەسەنی کوردییە کە بۆ وردکردنی دانەوێڵە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئەم ئامێرە ناوگەلی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: دەستاڕ، هارە، دەساڕ، دەستهاڕ، هارەگل، ئاشەمەکینە، دستار.
١- دەستاڕ: لە ناوچەی موکریان(مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و...) و هەروەها ناوچەکانی بانە و سلێمانی، "دەستاڕ"ی پێ دەوترێت.
٢- هارە: لە باکووری مەریوان، هەورامان، دێولان، بەشێک لە سەقز، کامێران، دیواندەرە، سنە، پاوە و جوانڕۆ، "هارە"ی پێ دەوترێت.
٣- دەساڕ: لە ناوچەی مەریوان، "دەساڕ"ی پێ دەوترێت.
٤- دەستهاڕ: لە ناوچەی کەرکووک، "دەستهاڕ"ی پێ دەوترێت.
٥- هارەگل: لە ناوچەی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری، "هارەگل"ـی پێ دەوترێت.
٦- ئاشەمەکینە: لە بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی پاوە، "ئاشەمەکینە"ی پێ دەوترێت.
٧- دستار: لە باکووری کوردستان، "دستار"ی پێ دەوترێت.
@Ferhengieji
BY فەرهەنگی ئەژی

Share with your friend now:
tgoop.com/Ferhengieji/11