tgoop.com/Ferhengieji/18
Last Update:
🔘 باوێشک یان ئاژاژگی، هەناسەیەکی قووڵی نەخوازراوە و زۆر جار خۆلەبەریەککێشانەوەی دەستەکان و لەشی لەگەڵە. بەگشتی ئەو دیاردەیە لەنێو مرۆڤەکان و زۆریەک لە گیانداراندا دەبینرێت. باوێشک نیشانەی ماندوویەتی و خەو و یان پێویستیی لەش بە ئۆکسیژێنی زیاترە.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ئاژاژکی، ئاژاژگی، باوەشک، باوەشکە، باوێشک، باهێشک، بایشک، بایەشک، دەمەکەوکی، وێژێ، باوشکی.
۱- ئاژاژکی، ئاژاژگی، دەمەکەوکی: لە ناوچەی کرماشان "ئاژاژکی"، "ئاژاژگی" و "دەمەکەوکی"ـی پێ دەوترێت.
۲- باوەشک: لە ناوچەی سەردەشت "باوەشک"ـی پێ دەوترێت.
۳- باوەشکە: لە ناوچەی هەولێر "باوەشکە"ی پێ دەوترێت.
٤- باوێشک: لە ناوچەکانی بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، بانە، مەریوان و مەهاباد "باوێشک"ـی پێ دەوترێت.
٥- باهێشک، بایەشک: لە ناوچەی سەقز و "باهێشک"ـی و "بایەشک"ـی و هەروەها لە ناوچەی تیکاب "بایەشک"ـی پێ دەوترێت.
۶- بایشک: لە ناوچەکانی دێولان، کامێران و کەلار "بایشک"ـی پێ دەوترێت.
۷- وێژێ: لە ناوچەکانی پاوە و هەورامان "وێژێ"ـی پێ دەوترێت.
٨- باوشکی: لە ناوچەی سەوڵاوا "باوشکی"ـی پێ دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.
@Ferhengieji
BY فەرهەنگی ئەژی

Share with your friend now:
tgoop.com/Ferhengieji/18