tgoop.com/Ferhengieji/19
Last Update:
🔘 دووانە یان جمک بە دوو منداڵ دەوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانیدا لەدایک دەبن. دەکرێت دووانەکان بە دوو دەستەی دووانە ھاوشێوەکان (یەکسان) کە لە یەک تووخم دوای دابەشبوون بووەتە دوو تووخم و دووانە ناھاوشێوەکان (نایەکسان) کە لە دوو تووخمی جودا و لە ڕیگەی دوو سپێرمی جودا بەدی ھاتوون، دابەش بکەین.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ئاوەڵدووانە، لفەدووانە، لفەودووانە، دووانە، دوانێ، دووگێلە، جمک، جووتە، لفانێ، لفانگ، لفانە، جووتک، جۆتک، جێوی.
١- ئاوەڵدووانە: ناوچەکانی لە مەهاباد و سەقز "ئاوەڵدووانە"ی پێ دەوترێت.
٢- لفەدووانە، لفەودووانە: لە ناوچەکانی کامێران، دێولان، لەیلاخ و سنە "لفەدووانە"ی پێ دەوترێت. لە ناوچەکانی لەیلاخ و تیکاب "لفەودووانە"شی پێ دەوترێت.
٣- دووانە: لە ناوچەکانی کامێران، سلێمانی، بانە، بۆکان، سەردەشت، مەریوان، سەقز، مەهاباد و پاوە "دووانە"ی پێ دەوترێت.
٤- دووانێ: لە ناوچەکانی هەورامان و دەوروبەری "دووانێ"ـی پێ دەوترێت.
٥- دووگێلە، دووگلە: لە ناوچەی خوڕەماوا و دەوروبەری "دووگێلە" یان "دووگلە"ی پێ دەوترێت.
٦- جمک: لە ناوچەکانی سلێمانی و شنۆ "جمک"ـی پێ دەوترێت.
٧- جووتە: لە ناوچەی سەقز و دەوروبەری "جووتە"شی پێ دەوترێت.
٨- لفانێ: لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام "لفانێ"ـی پێ دەوترێت.
٩- لفانگ: لە پارێزگای ئیلام و ناوچەکانی خانەقین، مەنەلی، بەدر، جەسان "لفانگ"ـی پێ دەوترێت.
١٠- لفانە: لە ناوچەی ڕوانسەر "لفانە"ی پێ دەوترێت.
١١- جووتک، جۆتک، جێوی: لە ڕۆژاوای کودستان "جووتک"، "جۆتک" و "جێوی"ـی پێ دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.
@Ferhengieji
BY فەرهەنگی ئەژی

Share with your friend now:
tgoop.com/Ferhengieji/19