tgoop.com/Ferhengieji/20
Last Update:
🔘 گوێز یان گردەکان بەرهەمی دارگوێزە. شێوەیەکی خڕی هەیە و توێکڵێکی سەوز دەوری داوە و لە ژێرەوە توێکڵێکی قاییمیش بوونی هەیە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: گردەکان، گەبز، گوێز، گۆز، وەز، وەزی، گردەکوو، کردەکۆ، جۆز، گێز، گووز.
١- گردەکان: لە ناوچەکانی بێڵەوار، خوڕەماوا، قەزوین، قوروە، کامێران و پارێزگای کرماشان "گردەکان"ـی پێ دەوترێت.
٢- گەبز: لە ناوچەی نیشابوور "گەبز"ی پێ دەوترێت.
٣- گوێز: لە ناوچەکانی بانە، بۆکان، پیراشار، ڕوانسەر، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، قوروە، کامێران، شنۆ، مەریوان، جوانڕۆ، دێولان، مەهاباد و نەغەدە "گوێز"ی پێ دەوترێت.
٤- گۆز: لە ناوچەکانی هەوشار و باڵەکایەتی "گۆز"ی پێ دەوترێت.
٥- گیز: لە ناوچەی دهۆک، زاخۆ و هەولێر "گیز"ی پێ دەوترێت.
٦- وەز: لە ناوچەکانی ژاوەرۆ و هەورامان "وەز"ی پێ دەوترێت.
٧- گێز: لە ناوچەی هەوشار "گێز"ی پێ دەوترێت.
٨- گووز: لە ناوچەی شرنەخ "گووز"ی پێ دەوترێت.
٩- جۆز: لە ناوچەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ "جۆز"ی پێ دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.
@Ferhengieji
BY فەرهەنگی ئەژی

Share with your friend now:
tgoop.com/Ferhengieji/20