فەرهەنگی ئەژی pinned «🔲 فەرهەنگی ئەژی. فەرهەنگێک بۆ کۆکردنەوەی بێژەی جیاوازی وشەکان بەپێی ناوچە لە شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی. ئامانجمان زیندووکردنەوە، فێربوون و ناسینی وشەکان بە ڕێنووس و بێژەی جیاواز لە هەموو ناوچەکانی کوردستانە. «ئەژی» واتە بەردەوامبوون لە ژیان، وەک…»
🔘 دەستاڕ ئامێرێکی ڕەسەنی کوردییە کە بۆ وردکردنی دانەوێڵە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئەم ئامێرە ناوگەلی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: دەستاڕ، هارە، دەساڕ، دەستهاڕ، هارەگل، ئاشەمەکینە، دستار.
١- دەستاڕ: لە ناوچەی موکریان(مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و...) و هەروەها ناوچەکانی بانە و سلێمانی، "دەستاڕ"ی پێ دەوترێت.
٢- هارە: لە باکووری مەریوان، هەورامان، دێولان، بەشێک لە سەقز، کامێران، دیواندەرە، سنە، پاوە و جوانڕۆ، "هارە"ی پێ دەوترێت.
٣- دەساڕ: لە ناوچەی مەریوان، "دەساڕ"ی پێ دەوترێت.
٤- دەستهاڕ: لە ناوچەی کەرکووک، "دەستهاڕ"ی پێ دەوترێت.
٥- هارەگل: لە ناوچەی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری، "هارەگل"ـی پێ دەوترێت.
٦- ئاشەمەکینە: لە بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی پاوە، "ئاشەمەکینە"ی پێ دەوترێت.
٧- دستار: لە باکووری کوردستان، "دستار"ی پێ دەوترێت.
@Ferhengieji

🔘 فرمێسک شلەمەنییەکی ڕوونە کە بەبەردەوامی لە ڕژێنەی فرمێسکی چاوەوە دەر دێت و ئەرکی پاراستن و شێدارکردنەوەی چاوی هەیە. پێکەنین و ناڕەحەتی دەبنە هۆی ڕژانی فرمێسکەکان.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: فرمێسک، ئەرمس، ئەرەس، ئەسر، ئەسرین، هەرسی، هەڵسی، هێسر، هەرسین، هەسرین، ڕۆندک، فرمیسک.
١- فرمێسک: لە کامێران، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، سەردەشت، سەقز، بانە، جوانڕۆ، هەولێر و پیرانشار "فرمێسک"ـی پێ دەوترێت.
٢- ئەرمس: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام "ئەرمس"ـی پێ دەوترێت.
٣- ئەسر: لە کامێران، پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان "ئەسر"ی پێ دەوترێت. لە کەرکووک و لە گەرمیان بە دوو شێوەی "عەسر" و "ئەسر" هەیە.
٤- ئەسرین: لە مەهاباد و سەقز "ئەسرین"ـی پێ دەوترێت.
٥- هەرسی، هەڵسی: لە پاوە و هەورامان "هەرسی" و "هەڵسی"ـی پێ دەوترێت.
٦- هێسر، ڕۆ: لە شێوەزاری کورمانجیی باکوور "هێسر" و "رۆندک"ـی پێ دەوترێت.
٨- هەرسین، هەسرین: لە ناوچەکانی شارەزوور، گەرمیان، کرماشان و ئیلام "هێسر" و "هەسرین"ـی پێ دەوترێت.
٩- فرمیسک: لە ناوچەکانی دێولان و سنە "فرمیسک"ـی پێ دەوترێت.

🔲 فەرهەنگی ئەژی.
🔘 "فەرهەنگی ئەژی"، فەرهەنگێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی بێژەی جیاوازی وشەکان بەپێی ناوچە لە شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردییە. لە ئەم فەرهەنگەدا بەپێی ناوچەکان بێژەی جیاوازی وشەکان کۆ دەکرێنەوە.
هۆکاری ناونانی فەرهەنگەکە بە "فەرهەنگی ئەژی":
"ئەژی" لە "ژیان"ـەوە سەرچاوەی گرتووە. ناوێکی کوردیی کوڕانەیە کە به واتای بەردەوامبوون لە ژیانە. کورد و نەتەوەی کورد هەمووکات بەردەوامن و "ئەژی"ـن!
هەندێک تێبینی و خاڵی گرینگ سەبارەت بە "فەرهەنگی ئەژی":
1⃣. بێژە جیاوازەکانی وشەیەک بەپێی وڵامدانەوەی بەشداربووانی بەشدار لە وانەی "وشەی ڕەسەن" لە کۆڕی فێرگەی هێما دەنووسرێن، واتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پرسیار لە ئاخێوری شێوەزار و بنشێوەزارە جیاوازەکان دەکرێت.
2⃣. زۆر جار پرسیار دەکرێت کە بۆچی ناوی ناوچەیەک نەنووسراوە؟ هۆکاری ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی وشەکان، لە هەموو ناوچەکان بەشداربوو نییە و هەر کەسانەی بەشداری دەکەن و بێژەی جیاوازی وشەکان دەنووسن، ناوی ناوچەکانیان دەنووسرێن.
3⃣. ئەگەر کاتێک کە بابەتێک لە کاناڵ بڵاو کراوەتەوە و دەبینن بێژەی ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە هەتا بێژەی ئەو ناوچەش زێدە بکەین.
4⃣. لە "فەرهەنگی ئەژی"ـدا هەوڵمان ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی گرینگ و بەپیز لە بێژە جیاوازەکانی هەموو شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی بەپێی ناوچە کۆ بکەینەوە.
5⃣. هیوادارین ئێوەی ئازیز و بەڕێزیش لە کۆکردنەوەی "فەرهەنگی ئەژی"ـدا یارمەتیدەر بن و لە داهاتوودا بتوانین بە شێوەی فەرهەنگێکی چاپکراو، پێشکەشی پەڕتووکخانەی کوردی بکەین.
- بەستەری بەشداری لە کاناڵی "فەرهەنگی ئەژی":
https://www.tgoop.com/Ferhengieji

فەرهەنگی ئەژی pinned «🔲 فەرهەنگی ئەژی. 🔘 "فەرهەنگی ئەژی"، فەرهەنگێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی بێژەی جیاوازی وشەکان بەپێی ناوچە لە شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردییە. لە ئەم فەرهەنگەدا بەپێی ناوچەکان بێژەی جیاوازی وشەکان کۆ دەکرێنەوە. هۆکاری ناونانی فەرهەنگەکە بە "فەرهەنگی ئەژی":…»
🔘 باگردێن ئامێرێکی لوولەکیی خڕە کە بۆ بنبڕکردنی چکەچکی ئاوی باران لە بانی ماڵە دارییەکاندا بەکار دەهێنرێت.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: باگردێن، بانگردێن، بانگلێن، بانتلێن، باگردان، بانتلیر، بانتلین، بانەگلێنک، بانگلێنک، بانگەردان، بانگلان.
١- باگردێن: لە ناوچەکانی سەقز، سەردەشت، پشدەر، بیتوێن، بۆکان مەریوان و بانە "باگردێن"ـی پێ دەوترێت.
٢- بانگردێن: لە ناوچەی سەقز "بانگردێن"ـی پێ دەوترێت.
٣- بانگلێن: لە ناوچەکانی کامێران، دیواندەرە، تیکاب و بیجاڕ "بانگلێن"ـی پێ دەوترێت.
٤- بانتلێن: لە ناوچەکانی کامێران و هەورامان "بانتلێن"ـی پێ دەوترێت.
٥- باگردان: لە ناوچەکانی پیرانشار، مەهاباد، ورمێ و سەڵماس "باگردان"ـی پێ دەوترێت.
٦- بانتلیر: لە ناوچەی هەورامان "بانتلیر"ـی پێ دەوترێت.
٧- بانتلین: لە ناوچەی هەورامان "بانتلین"ـی پێ دەوترێت.
٨- بانەگلێنک: لە ناوچەی دێولان "بانەگلێنک"ـی پێ دەوترێت.
٩- بانگلێنک: لە ناوچەی سنە "بانگلێنک"ـی پێ دەوترێت.
١٠- بانگەردان: لە ناوچەی تیکاب "بانگەردان"ـی پێ دەوترێت.
١١- بانگلان: لە ناوچەی کرماشان "بانگلان"ـی پێ دەوترێت.

🔘 ئەنیشک جومگەیەکە لەنێوان باسک و قۆڵ.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ئەنیشک، ئانیشک، هانیشک، هەنیشک، قوڕانیسک، قنانیسک، قننەنیسکە، قنگەنیسکە، مرک، بەلەمرک، بەلەچەق، قوڕانیشک، هەرەژنێ.
١- ئانیشک، ئەنیشک: لە بانە، سلێمانی، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، سەقز، بۆکان، ورمێ، سەڵماس، خۆی و ماکۆ "ئانیشک" و "ئەنیشک"ـی پێ دەوترێت. هەروەها لە ڕۆژاوای کوردستان "ئەنیشک"ـی پێ دەوترێت.
٢- هانیشک، هەنیشک: لە مەهاباد و بۆکان
"هانیشک" و "هەنیشک"ـی پێ دەوترێت.
٣- قوڕانیسک: لە تیکاب، کامێران و دیواندەرە "قوڕانیسک"ـی پێ دەوترێت.
٤- قنانیسک: لە کامێران، دێولان و سنە "قنانیسک"ـی پێ دەوترێت.
٥- مرک، بەلەمرک، بەلەچەق: لە پارێزگای کرماشان "بەلەمرک" و "بەلەچەق" و لە پارێزگای لوڕستان "مرک" و "بەلەمرک"ـی پێ دەوترێت.
٦- قوڕانیشک: لە ناوچەی جوانڕۆ "قوڕانیشک"ـی پێ دەوترێت.
٧- هەرەژنێ: لە ناوچەی لهۆنی هەورامان "هەرەژنێ"ـی پێ دەوترێت.

🔘 باوێشک یان ئاژاژگی، هەناسەیەکی قووڵی نەخوازراوە و زۆر جار خۆلەبەریەککێشانەوەی دەستەکان و لەشی لەگەڵە. بەگشتی ئەو دیاردەیە لەنێو مرۆڤەکان و زۆریەک لە گیانداراندا دەبینرێت. باوێشک نیشانەی ماندوویەتی و خەو و یان پێویستیی لەش بە ئۆکسیژێنی زیاترە.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ئاژاژکی، ئاژاژگی، باوەشک، باوەشکە، باوێشک، باهێشک، بایشک، بایەشک، دەمەکەوکی، وێژێ، باوشکی.
۱- ئاژاژکی، ئاژاژگی، دەمەکەوکی: لە ناوچەی کرماشان "ئاژاژکی"، "ئاژاژگی" و "دەمەکەوکی"ـی پێ دەوترێت.
۲- باوەشک: لە ناوچەی سەردەشت "باوەشک"ـی پێ دەوترێت.
۳- باوەشکە: لە ناوچەی هەولێر "باوەشکە"ی پێ دەوترێت.
٤- باوێشک: لە ناوچەکانی بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، بانە، مەریوان و مەهاباد "باوێشک"ـی پێ دەوترێت.
٥- باهێشک، بایەشک: لە ناوچەی سەقز و "باهێشک"ـی و "بایەشک"ـی و هەروەها لە ناوچەی تیکاب "بایەشک"ـی پێ دەوترێت.
۶- بایشک: لە ناوچەکانی دێولان، کامێران و کەلار "بایشک"ـی پێ دەوترێت.
۷- وێژێ: لە ناوچەکانی پاوە و هەورامان "وێژێ"ـی پێ دەوترێت.
٨- باوشکی: لە ناوچەی سەوڵاوا "باوشکی"ـی پێ دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.

🔘 دووانە یان جمک بە دوو منداڵ دەوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانیدا لەدایک دەبن. دەکرێت دووانەکان بە دوو دەستەی دووانە ھاوشێوەکان (یەکسان) کە لە یەک تووخم دوای دابەشبوون بووەتە دوو تووخم و دووانە ناھاوشێوەکان (نایەکسان) کە لە دوو تووخمی جودا و لە ڕیگەی دوو سپێرمی جودا بەدی ھاتوون، دابەش بکەین.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ئاوەڵدووانە، لفەدووانە، لفەودووانە، دووانە، دوانێ، دووگێلە، جمک، جووتە، لفانێ، لفانگ، لفانە، جووتک، جۆتک، جێوی.
١- ئاوەڵدووانە: ناوچەکانی لە مەهاباد و سەقز "ئاوەڵدووانە"ی پێ دەوترێت.
٢- لفەدووانە، لفەودووانە: لە ناوچەکانی کامێران، دێولان، لەیلاخ و سنە "لفەدووانە"ی پێ دەوترێت. لە ناوچەکانی لەیلاخ و تیکاب "لفەودووانە"شی پێ دەوترێت.
٣- دووانە: لە ناوچەکانی کامێران، سلێمانی، بانە، بۆکان، سەردەشت، مەریوان، سەقز، مەهاباد و پاوە "دووانە"ی پێ دەوترێت.
٤- دووانێ: لە ناوچەکانی هەورامان و دەوروبەری "دووانێ"ـی پێ دەوترێت.
٥- دووگێلە، دووگلە: لە ناوچەی خوڕەماوا و دەوروبەری "دووگێلە" یان "دووگلە"ی پێ دەوترێت.
٦- جمک: لە ناوچەکانی سلێمانی و شنۆ "جمک"ـی پێ دەوترێت.
٧- جووتە: لە ناوچەی سەقز و دەوروبەری "جووتە"شی پێ دەوترێت.
٨- لفانێ: لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام "لفانێ"ـی پێ دەوترێت.
٩- لفانگ: لە پارێزگای ئیلام و ناوچەکانی خانەقین، مەنەلی، بەدر، جەسان "لفانگ"ـی پێ دەوترێت.
١٠- لفانە: لە ناوچەی ڕوانسەر "لفانە"ی پێ دەوترێت.
١١- جووتک، جۆتک، جێوی: لە ڕۆژاوای کودستان "جووتک"، "جۆتک" و "جێوی"ـی پێ دەوترێت.

🔘 گوێز یان گردەکان بەرهەمی دارگوێزە. شێوەیەکی خڕی هەیە و توێکڵێکی سەوز دەوری داوە و لە ژێرەوە توێکڵێکی قاییمیش بوونی هەیە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: گردەکان، گەبز، گوێز، گۆز، وەز، وەزی، گردەکوو، کردەکۆ، جۆز، گێز، گووز.
١- گردەکان: لە ناوچەکانی بێڵەوار، خوڕەماوا، قەزوین، قوروە، کامێران و پارێزگای کرماشان "گردەکان"ـی پێ دەوترێت.
٢- گەبز: لە ناوچەی نیشابوور "گەبز"ی پێ دەوترێت.
٣- گوێز: لە ناوچەکانی بانە، بۆکان، پیراشار، ڕوانسەر، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، قوروە، کامێران، شنۆ، مەریوان، جوانڕۆ، دێولان، مەهاباد و نەغەدە "گوێز"ی پێ دەوترێت.
٤- گۆز: لە ناوچەکانی هەوشار و باڵەکایەتی "گۆز"ی پێ دەوترێت.
٥- گیز: لە ناوچەی دهۆک، زاخۆ و هەولێر "گیز"ی پێ دەوترێت.
٦- وەز: لە ناوچەکانی ژاوەرۆ و هەورامان "وەز"ی پێ دەوترێت.
٧- گێز: لە ناوچەی هەوشار "گێز"ی پێ دەوترێت.
٨- گووز: لە ناوچەی شرنەخ "گووز"ی پێ دەوترێت.
٩- جۆز: لە ناوچەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ "جۆز"ی پێ دەوترێت.

Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی هێما (سینا ڕەحیمپوور)
🔲 سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیان، خەمخۆرانی زمانی کوردی و هاوڕێیانی هەمیشەییی ئێمە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای زۆرتر لە دوو ساڵ ماندوونەبوونی و چالاکیی بەردەوام، توانیمان پەڕتووکی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" بە نووسینی "ئازاد هەولێری" و پێداچوونەوەی "سینا ڕەحیمپوور"، بە کۆتاییی بگەیەنین و بچێتە قۆناغی چاپکردنەوە. بەهۆی کێشەی ئابووری، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەڕتووکە نادیارە و ناتوانین چاپی بکەیەنەوە. ئێمە وەکوو چالاکانی زمانی کوردی کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە بە شێوەی سەرهێڵ خەریکی خزمەت بە زمانی کوردین، لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست و ئازیز داواکارین کە لە چاپکردنەوەی ئەم پەڕتووکەدا یارمەتیدەر بن.
داواکارین کە لە ئەم ڕێگە پیرۆزەدا یارمەتیدەر بن و یارمەتییەکانتان بۆ ئەم ژمارەکارتەی خوارەوە بنێرن.
6104337748102918
سینا ڕەحیمپوور، بانکی میللەت.
زۆر سپاس، هەر بژین و بێوەی بن.
@fergeyhema

🔘 زستان یەکێک لە چوار وەرزی ساڵە و لەدوای بەهار، هاوین و پاییز، کۆتا وەرزی ساڵ، پێش نوێبوونەوەی سروشت و ساڵە. زستان، ساردترین وەرزی ساڵە و بەفر و بارانێکی زۆر لە ئەم وەرزەدا دەبارێت و ڕوخساری زەوی سپیپۆش دەکات.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: زستان، زمسان و جستان، جسان، زسان، زۆسان.
١- زستان: لە ناوچەکانی سەقز، ڕەبەت، و سەردەشت مەهاباد "زستان"ـی پێ دەوترێت.
٢- زمسان: لە ناوچەکانی سەقز، کامێران، سنە، دێولان، کرماشان، میاندواو، جوانڕۆ و قوروە "زمسان"ـی پێ دەوترێت.
٣- جستان: لە ناوچەکانی بانە و بۆکان و سەردەشت "جستان"ـی پێ دەوترێت.
٤- جسان، زسان: لە ناوچەی مەریوان "جسان" و "زسان"ـێ پێ دەوترێت.
٥- زۆسان: لە ناوچەی بانهەوتوو "زۆسان"ـی دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.
@Ferhengieji
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: زستان، زمسان و جستان، جسان، زسان، زۆسان.
١- زستان: لە ناوچەکانی سەقز، ڕەبەت، و سەردەشت مەهاباد "زستان"ـی پێ دەوترێت.
٢- زمسان: لە ناوچەکانی سەقز، کامێران، سنە، دێولان، کرماشان، میاندواو، جوانڕۆ و قوروە "زمسان"ـی پێ دەوترێت.
٣- جستان: لە ناوچەکانی بانە و بۆکان و سەردەشت "جستان"ـی پێ دەوترێت.
٤- جسان، زسان: لە ناوچەی مەریوان "جسان" و "زسان"ـێ پێ دەوترێت.
٥- زۆسان: لە ناوچەی بانهەوتوو "زۆسان"ـی دەوترێت.
ــــــــــ
ئەگەر بێژەی تایبەت بە ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە.
@Ferhengieji
🔘 وشک بە شێوەی گشتی ئاماژە بۆ نەبوونی شێ یان تەڕنەبوونە. دەتوانرێت وەسفی ژینگەیەک بێت کە شێدار یان ئاوی نەبێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: وشک، ئیشک، ویشک، هوشک، هۆشک، هشک، هیشک، هیشکایی، حشکاتی.
١- وشک: لە ناوچەکانی بانە، بۆکان، پاوە، جوانڕۆ، دێولان، سنە، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، قەڵادزێ، کامێران، کرماشان، کفری و کەلار "وشک"ـی پێ دەوترێت.
٢- ئیشک: لە ناوچەکانی پیرانشار، سەردەشت، قەڵادزێ، شنۆ و مەهاباد "ئیشک"ـی پێ دەوترێت.
۳- ویشک: لە ناوچەکانی بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد "ویشک"ـی پێ دەوترێت.
٤- هوشک: لە ناوچەکانی کرماشان و کامێران "هوشک"ـی پێ دەوترێت.
٥- هۆشک: لە ناوچەی قەزوین "هۆشک"ـی پێ دەوترێت.
٦- هشک: لە ناوچەکانی دهۆک و ئیلام "هشک"ـی پێ دەوترێت.
٧- هیشک: لە ناوچەکانی مەهاباد و هەولێر "هیشک"ـی پێ دەوترێت.
٨- هیشکایی: لە ناوچەی هەولێر "هیشکایی"ـی پێ دەوترێت.
٩- حشکاتی: لە ناوچەی سەڵماس "حشکاتی"ـی پێ دەوترێت.

🔘 گونک هەویرێکە کە تۆپەڵە کرابێت و بۆ ئەوەی پان بکرێتەوە و بکرێت بە نان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: گونک، ئەنگووتک، هەنگووتک، گوتک، گونتک، گونکە، گونکەهەویر، گۆنگ، گونگ، گونکێ، گونەک، گونێک، گۊنک، هەویر، گرک، گشک.
١- گونک: لە ناوچەکانی بۆکان، بانە، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و کرماشان "گونک"ـی پێ دەوترێت.
٢- ئەنگووتک: لە ناوچەکانی بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد و هەولێر "ئەنگوتک"ـی پێ دەوترێت.
٣- هەنگووتک: لە ناوچەکانی سەردەشت، مەهاباد و هەولێر "هەنگوتک"ـی پێ دەوترێت.
٤- گوتک، گونتک: لە ناوچەی بۆکان "گوتک" و "گونتک"ـی پێ دەوترێت.
٥- گونکە: لە ناوچەکانی بۆکان، سنە، جوانڕۆ، سەقز و مەریوان "گونکە"ی پێ دەوترێت.
٦- گونکەهەویر، گۆنک: لە ناوچەی مەریوان "گونکەهەویر" و "گۆنک"ـی پێ دەوترێت.
٧- گونگ: لە ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو، کرماشان و ئیلام "گونگ"ـی پێ دەوترێت.
٨- گونکێ: لە ناوچەی هەورامان "گونکێ"ـی پێ دەوترێت.
٩- گونەک، گونێک، گۊنک: لە ناوچەی سنە "گونەک"، "گونێک" و "گۊنک"ـی پێ دەوترێت.
١٠- هەویر: لە ناوچەکانی سنە و سەڵماس "هەویر"ی پێ دەوترێت.
١١- گرک، گشک: لە ناوچەکانی سەڵماس، شنۆ و ورمێ "گرک" و "گشک"ـی پێ دەوترێت.

ئەگەر یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرامن، لاپەڕەی "فێرگەی هێما" لە ئینستاگرام فاڵەو بکەن.👇👇
https://www.instagram.com/fergeyhema?igsh=MWhpcnNrbzV4NHB5aw==
https://www.instagram.com/fergeyhema?igsh=MWhpcnNrbzV4NHB5aw==
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی هێما (سینا ڕەحیمپوور)
🔲 فێرگەی زمانی کوردیی هێما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"فێرگەی زمانی کوردیی هێما"، فێرگەیەکی سەرهێڵی تایبەت بە فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردییە. ئەم فێرگەیە بە شێوەی خۆبەخشانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەریکی چالاکی لە بواری زمانی کوردییە. بە بەشداریکردن لە هەر کام لە ئەم بەستەرانەی خوارەوە، دەتوانن بابەتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە بریتین لە: فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی، واتای وشە، پرسبڕکێی زمانەوانی، فەرهەنگی ئەژی تایبەت بە بێژەی جیاوازی وشەیەک لە ناوچەکانی کوردستان و هەروەها لە دوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و یووتیووب، بەردەست بخەن.
ـــــــــــــــــــــ
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (تەلەگرام) l😌
کۆڕی فێرگەی هێما l😌
پرسبڕکێی زمانەوانی l😌
وشەکۆی هێما l😌
فەرهەنگی ئەژی l😌
سەرچاوەی پەڕتووک l😌
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (ئینستاگرام) l😅
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (یووتیووب) l😉
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"فێرگەی زمانی کوردیی هێما"، فێرگەیەکی سەرهێڵی تایبەت بە فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردییە. ئەم فێرگەیە بە شێوەی خۆبەخشانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەریکی چالاکی لە بواری زمانی کوردییە. بە بەشداریکردن لە هەر کام لە ئەم بەستەرانەی خوارەوە، دەتوانن بابەتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە بریتین لە: فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی، واتای وشە، پرسبڕکێی زمانەوانی، فەرهەنگی ئەژی تایبەت بە بێژەی جیاوازی وشەیەک لە ناوچەکانی کوردستان و هەروەها لە دوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و یووتیووب، بەردەست بخەن.
ـــــــــــــــــــــ
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (تەلەگرام) l
کۆڕی فێرگەی هێما l
پرسبڕکێی زمانەوانی l
وشەکۆی هێما l
فەرهەنگی ئەژی l
سەرچاوەی پەڕتووک l
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (ئینستاگرام) l
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (یووتیووب) l
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔘 مەڵاشوو یان مەڵاژگ میچی ناو زارە. مەڵاشوو بۆشاییی دەم لە بۆشاییی لووت جودا دەکاتەوە و بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە، بەشی ئێسکی پێشەوە بە ناوی ڕەقەمەڵاشوو و بەشی گۆشتی پاشەوە بە ناوی نەرمەمەڵاشوو.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: مەڵاشوو، مەڵاژگ، مەڵاژی، کامیلە، عاسمانەو دەمی، مەڵاق، ئاسمانەی دەم، مەڵاژ، مەلاژ، دەماغ، تاماغ، نارک، مەڵاشی.
١- مەڵاشوو: لە ناوچەکانی نەغەدە، سەردەشت، بانە، بانهەوەتۊ، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، قەڵادزێ، مەریوان، میاندوواو، هەولێر و سلێمانی "مەڵاشوو"ی پێ دەوترێت.
٢- مەڵاژگ: لە ناوچەکانی کامێران، سنە، جوانڕۆ و پاوە "مەڵاژگ"ـی پێ دەوترێت.
٣- مەڵاژی: لە ناوچەی پاوە "مەڵاژی"ـی پێ دەوترێت.
٤- کامیلە: لە ناوچەی ئەیوان "کامیلە"ی پێ دەوترێت.
٥- عاسمانەو دەمی، مەڵاشی: لە ناوچەی پاوە "عاسمانەو دەمی" و "مەڵاشی"ـی پێ دەوترێت.
٦- مەڵاق: لە ناوچەی هەمەدان "مەڵاق"ـی پێ دەوترێت.
٧- ئاسمانەی دەم: لە ناوچەکانی سنە، جوانڕۆ و مەریوان "ئاسمانەی دەم"ـی پێ دەوترێت.
٨- مەڵاژ: لە ناوچەی کرماشان "مەڵاژ"ی پێ دەوترێت.
٩- مەلاژ: لە ناوچەی بێڵەوار "مەلاژ"ی پێ دەوترێت.
١٠- دەماغ، تاماغ: لە ناوچەی سەڵماس "دەماغ" و"تاماغ"ـی پێ دەوترێت.
١١- نارک: لە ناوچەی بیجاڕ "نارک"ـی پێ دەوترێت.
١٢- مەڵاشی: لە ناوچەی پاوە "مەڵاشی"ـی پێ دەوترێت.

🔘 ددان پێکهاتەیەکی ڕەقی ناو دەمە و بۆ وردکردنی خۆراک بەکار دێت.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: ددان، دەدان، دڏان، دنان، دیان، دران، دگان، دنۆن، دنۆ، دان.
١- ددان: لە ناوچەکانی بۆکان، پیرانشار، هەولێر و مەهاباد، شنۆ، ورمێ، سەردەشت، میاندوواو، سەڵماس "ددان"ـی پێ دەوترێت.
٢- دەدان: لە ناوچەکانی سەردەشت، شنۆ و پیرانشار، ئیلام و مەهاباد "دەدان"ـی پێ دەوترێت.
٣- دڎان: لە ناوچەی هەورامان "دڎان"ـی پێ دەوترێت.
٤- دنان: لە ناوچەی ئیلام "دنان"ـی پێ دەوترێت.
٥- دیان: لە ناوچەکانی سەقز، کامێران، بانهەوەتۊ، هەورامان، مەریوان، بانە، دێولان و سنە و دەوروبەری "دیان"ـی پێ دەوترێت.
٦- دران: لە ناوچەی سەڵماس "دران"ـی پێ دەوترێت.
٧- دگان: لە پارێزگای ئیلام "دگان"ـی پێ دەوترێت.
٨- دنۆ، دەنۆن: لە پارێزگای لوڕستان "دنۆ" و "دەنۆن"ـی پێ دەوترێت.
٩- دان: لە ناوچەی سلێمانی "دان"ـی پێ دەوترێت.

Forwarded from سەرچاوەی پەڕتووک
🔲 دامەزراندنی کاناڵی "سەرچاوەی پەڕتووک".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی "سەرچاوی پەڕتووک" بە مەبەستی کۆکردنەوە و پۆلینبەندیی هەموو پەڕتووکە کوردییەکان بەپێی مژار، دامەزراوە.
کاناڵی "سەرچاوەی پەڕتووک"، سەرچاوەیەکی بەهێزی پەڕتووک بە شێوەی پیدیئێف (PDF) بۆ هەموو مژارە جیاوازەکان.
📕 مێژوو.
📗 زمانەوانی.
📘 چیرۆک.
📙 ئایینی.
📕 ئەدبیات.
📗 جوگرافیا.
📘 ڕۆمان.
📙 فەلسەفە.
و...
ئایدیی بەشداری لە کاناڵی "سەرچاوی پەڕتووک":
@SercaweyPertuk