Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
باسۍ حوڪمۍ ســەࢪبڕیـن و قیتالۍ(ڪافر و موشریـڪ) لە ئیسلامدا..

🎙: لەگەڵ چەندین دەلیلۍ نووسراوۍ تەر لە قورئان و حەدیث وە ئەثەرۍ صحابەڪان ,


بە شـەرحڪردنۍ م.ڪامەران ڪەریم📿
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
زۆر پرسیار دەکرێت لەبارەی وەسواس (دەڵێن گومانـی کوفر دێتە دڵمانەوە ئایا کافر ئەبین ؟ ئایا چارەسەری ئەم گومانانە چیە کەدێتە دڵمــانەوە ؟)

✍️ مامۆستا ئوسامە تەوحیدی (شارەزووری)

أبي هريرة - رضي الله عنه -  دەیگێڕێتەوە دەفەرموێت
"جاء ناسٌ من أصحاب النبي - صلى الله عليه وسلم - فسألوه: إنا نَجِدُ في أنفُسِنا ما يَتَعَاظَمُ أحدُنا أن يَتَكلَّمَ به، قال: وقد وَجَدتموهُ؟ قالوا: نعم، قال: ذاك صريحُ الإيمان"

خەڵکانێ لەهاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هاتن بۆلای پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم وتیان ( ئێمە شتی وا بەدڵماندا دێت هێندە پێمان گەورەیە کەناتوانین ئەوشتە بە قسە بڵێین پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی ئەوشتە هاتۆتە دڵتان (هێندە دژی ئەو گومانەن کەدێت بەدڵتاندا لەسەرتان قورسە بەزمان بیڵێن ) وتیان بـەڵێ پێغەمبەر صـلی الله علیە وسلم فەرمووی ئەوە نیشانەی ڕاستی ئیمــانی ئێوەیە

( واتـا چونکە ئەو گومانانە بەدڵتاندا دێت ئێوە ڕەفزی دەکەنەوە وپەسەندی ناکــەن و دژی ئەوەستن وئینکاری لێدەکەن ئەمە جیهادکردنە دژی ابلیس بۆیە ئەمە نیشانەی ئیمانێکێ تەواوە بەڵام کاتێ لەسەرت دەکەوێ گومانەکە قبوڵ بکەیت و بیکەی بەعەقیدەی خۆت و بڕوا بەوگومانە بکەیت ودڵت ڕازی بێت بەوگومانە و هیچ پێت ناخۆش نەبێت ولەسەر دڵت ئاسایی بێت ئەوکاتە ئەمە دەبێت بەکوفر )

أخرجه مسلم (132)، وأبو داود (5111)، والنسائي في ((السنن الكبرى)) (10500

ئیمام ـی النَّوَوِي لە "شرح مسلم" لەشەرح ـی ئەم فەرموودە دەفەرموێت
: "قِيلَ: مَعنَاهُ: أَنَّ الشيطانَ إِنَّمَا يُوَسوِسُ لِمَن أَيِسَ مِنْ إِغوائِهِ، فَيُنَكِّدُ عَلَيهِ بِالْوَسوَسَةِ؛ لِعَجزِهِ عَنْ إِغوائِهِ، وَأَمَّا الكافِرُ فَإِنَّهُ يَأتِيهِ مِنْ حَيثُ شَاءَ، وَلَا يَقتَصِرُ فِي حَقِّهِ عَلَى الْوَسوَسَةِ، بَلْ يَتَلاعَبُ بِهِ كَيْفَ أَرَادَ، فَعَلَى هَذَا؛ مَعْنَى الْحَدِيثِ: سَبَبُ الْوَسوَسَةِ مَحْضُ الْإِيمَانِ، أَوِ الْوَسوَسَةُ عَلَامَةُ مَحْضِ الْإِيمَانِ".

وتراوە واتاکەی ئەوەیە شەیطان گومان بۆئەوکەسانە دروست دەکات کەبێ هیوابوە لەگومڕاکردنی ئەوکەسـە بۆیە گومان دەخاتە دڵیەوە چونکە ناتوانێت ئەوکەسە گومڕابکات بەڵام کەسی کافر شەیطان لەهەموولایەکەوە بۆی دێت وتەنها توشی گومانـی ناکات بەڵکو بەئارەزووی خۆی یاری بەکافر دەکات بۆیە بەم واتایە هۆکاری دروست بونی وەسوەسە بونی ئــیمانە لەدڵی ئەوکەسەدا یاخود وەسوەسە نیشانەیە لەسەر ئیمانێکی ڕاست .


②ئیمام ـی بخاری ومسلم لە أبي هريرة گێڕاویانەتەوە کەفەرمویەتی
رسول الله صلی الله علیە وسلم فەرموویەتـی
"يأتي الشَّيطانُ أحدَكُم فيقول: مَنْ خَلَقَ كذا من خلق كذا؟ حتَّى يقول : مَنْ خَلَقَ ربَّك؟ فإذا بلغَه فليَسْتَعِذْ بِالله وليَنْتَهِ"؛ 

شەیطان دێت بۆلای هەریەکێ لەئێوە پێی ئەڵێت کێ ئەمەی دروست کردووە تا دەگات بەوەی شەیطان دەڵێت کێ پەروەردگاری تۆی دروست کردوە ؟ جاهەرکات گەشتە ئەم ئاستە ئەوا پەنابگرە بەالله و کۆتای پێ بێنە .

واتا پەنابگرە بەالله و چیتر لەگەڵ ئەو وەسواسە مەڕۆ و بیرت مەخە لای ئەوگومانە وخۆت بەخوێندنی زیکرەوە مشغوڵ بکە و خۆت سەرقاڵ بکە بەکارێــکەوە

③دیسان بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە کەپێغەمبەر صــلی الله علیە وسلم فەرموویەتی (إن الله تجاوز عن أمتي ما حدثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم). 2528

الله تعالی لەئومەتەکەم خۆشبوە لەوشتانەی بەدڵیاندا دێت مادام کاری پێ نەکات و نەیکات بەقـسە .

ئیمام ابن حجر لە الفتح:  دەفەرموێت
 
کــرمان ـی وتویەتی
ئەم فەرموودە ئەومانایەی تێدایە کەئەوشتانەی بەخەیاڵدا دێت هیچ کاریگەری نیە بەڵکو ئەوەی ڕەچاو دەکرێت بریتیە لە کردنی ئەوگومانە بەوتە و بــەکردار

(واتا مادام ئەو گومانە نەکەی بەعەقیدەی خۆت و بڕوا دانەمەزرێنی لەسەر ئەوگومانە ونەیکەی بەوتە وبەکردار ئەوا هیچـت لەسەر نیە چونکە نەفست ئەوگومانە قبوڵ ناکات و موافەقەی ناکات و پێی ڕازی نابێت ئەمەش نیشانەی ئـیمــــانی تەواوە )

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله ـدەفەرموێت

" والوسواس يعرض لكل من توجه إلى الله تعالى بذكر أو بغيره ، لا بد له من ذلك ، فينبغي للعبد أن يثبت ويصبر ، ويلازم ما هو فيه من الذكر والصلاة ولا يضجر ، فإنه بملازمة ذلك ينصرف عنه كيد الشيطان ( إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً ) النساء/76 .

وەسواس ـی توشـی هەموو کەسێ دەبێت کەڕوو لەالله بکات بەزیکرکردن یان بەهەرشتێکـی دیکە بێگومان دەبێت ئەوەی توش بێت لەسەر بەندەش پێویستە چەسپاو ئارامگربێت بەردەوام بێت لەسەرئەوشتانەی زیکری الله ـی تێدایە لەسەر نوێژ وبێزارنەبێت چونکە بەبەردەوام بون لەسەر ویردەکان پیلان وتەڵەکەی شەیطان لادەچێ
وە الله فەرموویەتی (بەبێ هیچ گومانێ فێڵ وتەڵەکەی شەیطــان لاوازە)
وكلما أراد العبد توجهاً إلى الله تعالى بقلبه جاءه من الوسوسة أمور أخرى ، فإن الشيطان بمنزلة قاطع الطريق ، كلما أراد العبد السير إلى الله تعالى ، أراد قطع الطريق عليه ، ولهذا قيل لبعض السلف : إن اليهود و النصارى يقولون : لا نوسوس . قال : صدقوا ! وما يصنع الشيطان بالبيت الخرب ؟!! .

وەهەرکاتێ بەندە بیەوێ بەدڵ ڕوو لەالله بکات ئەوا وەسواسـی بۆدێت بەشێوازی جۆار وجۆر چونکە شەیطان وەک چەتە وڕێگر وایە هەرکاتێ بەندەمبیەوێ هەنگاو بنێ بـۆلای الله شەیطان ئەیەوێ ڕێگەی لێ بگرێت هەربۆیە بەهەندێ لەسەلەف دەوترا جولەکە وگاورەکان ئەڵێن
ئێمە توشـی وەسواس نابین
سەلەف وتیان ڕاستەکەن شەیطان کاری چیە بەماڵێکی وێران بوو
"مجموع الفتاوى" (22/608) .

چـــــارەسەر چیە ؟
دووچارەسەر هەیە
یـەکەم چارەسەرکردن بەشەرع

بریتیە لەوەی کەالله وڕسولەکەی صلی الله علیە وسلم فەرموویانە پەنابگرە بەالله وبیری لێ مەکەوە
الله ـدەفەرموێت

( وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ نَزۡغٞ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ )
هەر کاتێکیش لە شەیطانەوە وەسوەسەیەکت بەدڵا هات تۆش پەنابگە بەالله چونکە بەڕاستیى ئەو بیسەر وزانایە

پەناگرتن بەالله بەخوێندنی سوڕەتی الفلق والناس
بەخوێندنــی
اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ عَالِمَ الغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ"، "وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا، وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا"، "اللَّهُمَّ أَلْهِمْنَا رُشْدَنَا، وَأَعِذْنَا مِن شُرُورِ أَنفُسِنَا"


دووەم چارەسەرکردن بەدەرمـان ـی پزیشکی وڕۆشتن بۆلای دکتۆری دەرونی تاچارەسەری پێویستت پێ بات لەم بارەیەوە بۆئەوەی ئەو دەرمانە کار لەسەر ئەوە بکات مێـشکت بەهێزتربکات وڕێگری لەوە بکات مێـشکت بیر لەگومانەکان ـی دڵت بکاتەوە

پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی(تداووا عباد الله؛ فإن الله لم يضع داء إلا وضع له دواء)

چارەسەر بەکاربێنن بەندەکانـی الله چونکە الله تعالی هیچ نەخۆشیەکی دانەناوە ئیلا چارەسەرەکەشی لەگەڵ داناوە .
. رواه أصحاب السنن.
لە ئێستاوە لە مانگی ڕەجەبداین مانگێکی پیرۆزە و یەکێکە له مانگە حەرامکراوەکان...

️ اللّٰه ﷻ لەبارەیـانەوە دەفەرموێت:
﴿ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ﴾
واتە: لەو مانگانەدا ستەم لەخۆتان مەکەن...💔

- چاکەکانت زیاتر بکە و تاوان و هەڵەکانت کەم بکەرەوە...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قال يوسف بن يعقوب رحمه الله تعالۍ : یستجیب الله‌ لهم ڪما یستجیب الانبیاء والرسول.
[مشارق الاشواق للنحاس (١٠٨)]

الله‌ تعالۍ دوعاۍ موجا,,هیدان قبوڵ ئه‌ڪات هه‌ر وه‌ڪو چۆن دوعاۍ پێغه‌مبه‌ران قبوڵ ئه‌ڪات.
1_5057939902235148744.pdf
4.3 MB
شه‌رحی کتاب التوحید به زمانی کوردی
شیخی ئیسلام ئیبن تەیمیە رحمە اللە:
لە زیندانی قەڵا نزیک ٨٠ خەتمی کرد
دەگریا و دەی ووت ئاخ واللە بمزانیایە
ھەمۆ ئەو کاتانەی بەفیڕۆم دا لە
قورئان خویندنەوە سەرفم دەکرد

📌لای ھەموومان دیارە کاتەکانی بۆ چی بووە
کتیب نوسین و موناقەشە و زانستی شەرعی
لەگەڵ ئەوەش لەبەرامبەر قورئاندا وای زانیوە
بە فیڕۆیی داوە !!! ئەی ئیمە ؟؟
وەڵامــێـکـ بۆ (م.نورالدین )
✍️ مامۆستا ئوسامە تەوحیدی (شارەزووری)

لەم گرتە ڤیدۆیە هەندێ قسەدەکات کەهەق وهەڵەی تێدایە ئەوەی لای من هەڵەیـەکی زۆر زەقـە ئەو بڕگەیە کـە دەڵێت (ئەوکتێبانە بەدەگمەن بابەت ـی ئیجماع ـی تێدایە لەبابەتی بیروباوەڕدا (اعتقاد)
مەبەستیشی بەکتێبەکانی (هاوشێوەی سونەی عبدالله ـی کوڕی ئیمام احمد وسونەی بەربهاری و حرب ـی کرمان ـی وٳبانەی ابن بطە و اصول السنە ـی ئیمام ـی احمد وعەقیدە ـی الرازیین ...هتد )

لەوەڵامـدا ئەڵێن نەخێر هەڵەی ئەوکتێبانەی پرسیارت لێکراوە لەبارەیەوە هەرکەس لەهەربابەتێکی عەقـیدەی تێیدا لابات ئەوا گومڕا ومبتدع ـو سەرلێشواوە چونکە هەموو بابەتە عەقیدەیەکانی ئەوکتێبانە ئیجماع ـین ئەما بابەتی حوکمدان لەسەر شەخصێـک کەلەوکتێبانە باسکراوە ئەمە بابەتێکی اجتهادیە و عەقیدەی نیە ئەمما بابەتە عەقیدەیەکان لەبارەی ئیمان وکوفر و قەبر و دۆزەخ وبەهەشت وقورئان و قەدەر و ئیمامەت و صحابە وشەفاعەت ومیزان ..هتد هەمووی مسائل ـی اعتقادیە وئیجماع ـیە وشتێکی دەگمەن نیە

بەڵکــو هەندێ بابەت کەلەئەسڵدا ڕاوی سەندەکەشـی کەسێ لاوازی تێدایە بەڵام دەبینیت سەلەف تێکڕا ئیجماعیان هەبوە لەسەر قبوڵ کردن وەرگرتنی ئەو ڕیوایەتە وەحوکم یان ـداوە بەسەر ئەوەی هەرکەسێ پێچەوانەی بکات جەهمیە
بۆنمونە بابەت ـی دانیشتنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەسەر عەڕش لەقیامەت کەلەسەندەکەیدا (لیث) ـی تێدایە (لیث) لەفەرموودە زەعیفە بەڵام بۆ ڕاڤەی قورئان ڕیوایەت ـی وەردەگیرێت
بۆیە کاتێ (ليث)گێڕاویەتیەوە لەموجاهیدەوە کەلەڕاڤەی ئایەت ـی(عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا) الإسراء/ 79 ،
ئیمام مجاهد فەرموویەتی
: " يُجْلِسُهُ عَلَى الْعَرْشِ". مقام ـی محمود واتا الله پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دائەنیشێنێت لەسەر عەڕش

دەبینیت هەموو سەلەف ئیجماع نەقل دەکەن کەهەرکەسێ ئەم ئەثەرە ڕەدکاتەوە ئەوا جەهمیە وەکــ ئیمام اسحاق بن راهوی فەرموویەتی وەکەسێکی خراپە وەکــ ئیمام الاجری فەرموویەتی

ئیمام ـی أبو بكر الآجري رحمه الله لەکتابی [“الشريعة (4/1604)]:دەفەرموێت
( وأما حديث مُجاهد .. فقد تلقّاه الشُّيوخ من أهل العلم والنَّقل لحديث رسول الله تلَقّوها بأحسن تلقٍّ، وقبلوها بأحسن قبول، ولم يُنكروها، وأنكروا على من ردَّ حديث مُجاهدٍ إنكارًا شديدًا، وقالوا: من ردَّ حديث مجاهد فهو رجلُ سُوء.

حەدیثەکەی موجاهید زانایانی فەرموودە قبوڵیانکردوە بەجوانترین شێوە وەقبوڵکردنی بەباشترین قەبول وەئینکاریان لێ نەکردوە بەڵکو ئینکــاریان لەوانــە کردوە کەئەم حەدیثــە ڕەدبــکاتەوە ئینکاریکردنێکی تونــد وە وتویــانە ئەوەی ئەم حەدیثـــە ڕەدبــکاتەوە کەسێکی خراپــە

وە بەڵێ کتێبی ســونەکان ـی اعتقاد هەموو بابەتە اعتقادیەکانی ئیجماع یە

ئیمام ـی حرب ـی کرمان ـی لەسونەکەیدا فەرمویەتی
( هذا مذهب أئمةالعلم، وأصحاب الأثر، وأهل السنة المعروفين بها، المقتدى بهم من لدن أصحاب النَّبي -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- إلى يومنا هذا] وأدركت مَن أدركت مِن علماء أهل [العراق والجاز والشام وغيرهم [علیها]، فمن خالف شيئًا من هذه المذاهب، أو طعن فيها، أو عاب قائلها، فهو [مخالفٌ] مبتدعٌ، خارجٌ [من]الجماعة، زائل عن منهج السنة وسبيل الحق.

ئەمە مەزهەب ـی پێشەوایان ـی زانستە وئەهلی ئەثەر وئەهلی سونەتە وکەبەوەناسراون کەاقتدیان پێوەکراوە لەسەردەم ـی هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم تائەم ڕۆژەمان وەئەوزانایانەی من بینیومن لەعێراق وحیجاز وشام وجگەلەوانەش لەسەر ئەم عەقیدەیە(بون کەلەم کتێبەدا باسی دەکات) هەرکەسێ پێچەوانەی شتێ لەمانە بکات یان #تانەی لێ بات یان خاوەنەکەی عەیبدار بکات ئەوکەسە پێچەوانەی سونەتە #مبتدعە دەرچوە لەکۆمەڵی ئەهلی سونەت ولایداوە هەق ومەنهەج ـی سوننە.



ئیمام ـی اللالكائي رحمه الله لە شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة ـدەفەرموێت

اعْتِقَادُ عَلِيِّ بْنِ الْمَدِينِيِّ رحمه الله
وَمِنَ السُّنَّةِ اللَّازِمَةِ الَّتِي مَنْ تَرَكَ مِنْهَا خَصْلَةً لَمْ يَقُلْهَا وَيُؤْمِنْ بِهَا لَمْ يَكُنْ مِنْ أَهْلِهَا.....

بابەتە اعتقادیەکان ـی علی کوڕی مەدینی رحمەالله لەسونەت ـی پەیوەست کراوە کەهەرکەسـێ #یەکــ تایبەتمەندی ئەو باسانەی لەاعتقاد باسیکردوە وازی لێ بهێنێت یان گوفتاری پێ نەکـات وبڕوای پێ نەهێنێت ئەوا بەئەهلی ئەم عەقیدە (عەقیدەی ئەهلی سونەت حساب ناکرێت )

ـوە ـدەفەرموێت
اعْتِقَادُ سُفْيَانَ بْنِ عُيَيْنَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ
السنة عشرة ، فمن كن فيه فقد استكمل السنة ، ومن ترك منها شيئا فقد ترك السنة : إثبات القدر ،وتقديم أبي بكر وعمر ، والحوض ، والشفاعة ، والميزان ، والصراط ، والإيمان قول وعمل ، والقرآن كلام الله ، وعذاب القبر ، والبعث يوم القيامة ، ولا تقطعوا بالشهادة على مسلم .
وە اعتقادی سوفیان ـی کوڕی عیینە فەرمویەتی (عەقیدەی)سوننە دەخاڵە هەرکەس هەردەخاڵەکەی تێدابێت ئەوا سونەت ـی بەکامڵ ـی جێ بەجێکردوە وهەرکەسێ واز لەیەکــ خاڵی بهێنێت ئەوا وازی لەسونەت هێناوە

جێگیرکردن ـی قەدەر (زانستی الله و نوسینی قەدەر و ویست ـی الله تعالی و دروستکردن وبەدیهێنان )

بەپێش خستنی ابو بکر وعمر وبڕوابون بەحەوزی کەوثەر وشەفاعەت (بۆ ئەهلی تاوانە گەورەکان ) و تەرازوو (پێوانەکردنی کرداری بەندەکان ) وپردی صیراط وە ئیمان وتە وکردارە (وتەی دڵ وتەی زمان و کرداری دڵ وکرداری لاشە ) وە قورئان وتەی الله یە (ومخلوق نیە )وە سزای ناوگۆڕ وزیندوبونەوەی ڕۆژی قیامەت وە شاهێدی بەهەشت بون ودۆزەخ ـی بون بەسەر هیچ موسڵمانێ بەدیاریکراوی مەیە

وعن أَبَو بَكْرِ بْن عَيَّاشٍ قَالَ لَهُ رَجُلٌ: يَا أَبَا بَكْرٍ , مَنِ السُّنِّيُّ؟ قَالَ: «الَّذِي إِذَا ذُكِرَتِ الْأَهْوَاءُ لَمْ يَتَعَصَّبْ لِشَيْءٍ مِنْهَا»

وە پیاوێ بەابو بکری عیاش ـی فەرموو ئەی ابابکر کەسی سوننی کێیە ؟ فەرموی ئەوکەسەیە کاتێ باس ـی بیدەع وهەواوئارەزوو دەکرێت دەمارگیرنابێت بۆهیچیان .


ئیمام ـێ البربهاري رحمه الله لە شرح السنة ـدەفەرموێت
:فاتق الله، وعليك بالأمر الأول العتيق، وهو ما وصفت لك في هذا الكتاب، فرحم الله عبداً ورحم والديه قرأ هذا الكتاب وبثه وعمل به ودعا إليه واحتج به
تەقوای الله ـت هەبێت ودەست بگرە بەڕێبازی یەکەمینەپێشنیەکان ـی ئومەت ئەو ڕێبازەش ئەوەیە #کەلەم_کتێبەدا بۆم باسکـردوویت ڕەحمەت ـی الله لەوکەسە ودایک وباوکی بێت کەئەم کتێبە ئەخوێنێتەوە و بڵاوی دەکاتەوە وکاری پێدەکات وبانگەوازی بۆدەکات بەبەڵگە ئەیهێنێتە کار

فإنه دين الله ودين رسول الله صلى الله عليه وسلم، فإنه من استحل شيئاً خلاف ما في هذا الكتاب؛ فإنه ليس يدين لله بدين، وقد رده كله،

چونکـە ئەمەی نوسیومە دین ـی الله ودینی رسولەکەیەتی صلی الله علیە وسلم هەرکەسێ شتێ لەپێچەوانەی ئەم کتێبە حەڵاڵ کات ئەوا ئەوکەسە بەدین دینداری بۆالله نەکردوە وە ڕەدی هەمووی کردۆتەوە

كما لو أن عبداً آمن بجميع ما قال الله تبارك وتعالى إلا أنه شك في حرف فقد رد جميع ما قال الله تعالى وهو كافر،

هەروەکچۆن ئەگەر بەندەیەکـ بڕوای بەهەموو ئەوە هەبێت کەالله فەرموویەتی بەڵام گومانی لەوشەیەکی هەبێت ئەوا ڕەدێ هەموو وتەکانی الله ـی کردۆتەوە وبەوشێوەیەش ئەبێت بـەکافــــر

كما أن شهادة أن لا إله إلا الله لا تقبل من صاحبها، إلا بصدق النية وإخلاص اليقين،

هەروەکچۆن شەهادەتی لاالەالاالله وەرناگیرێت لەخاوەنەکەی تابەنیەت ـێ ڕاستگۆی و ئیخلاص ویەقینەوە نەیڵێت

كذلك لا يقبل الله شيئاً من السنة في ترك بعض، ومن ترك من السنة شيئاً فقد ترك السنة كلها
بەهەمان شێوە الله هیچ بەشێ لەسونەت قبوڵ ناکات کاتێ واز لەهەندێکی بهێنرێت وەهەرکەس (بنەمایەکی عەقیدەی سونەت ـی واز لێ بێنێت (کەلەم کتێبە نوسراوە) ئەوا وازی لەهەموو سونەت هێناوە.

کەواتــا هیوادارین مەلا نورالدین لەوقسەیەی پەشیمان بێتەوە ئەگینا بەشاهێدی ئەو ئیمامە بەڕێزانە کەتانەی داوە لەبابەتە اعتقادیەکان و لەپلەی ئیجماعی دایبەزاندووە بەوشێوە هەمان وەسفی زانایان دەیگرێتەوە کەئەبێت بە لادەر و ئەهلی هەواو وبیدەع

والحمدلله رب العالمین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قَالَ 🤍ﷻ:
﴿وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ﴾ مائدە:49
واتە: بێگومان زۆرینەۍ خەڵڪۍ لەڕۍ
(حەق) دەرچوون و لایانــــداوە..
بەداخەوە سەردەمێڪ هاتوە بەسەر ئەو
خەڵڪەدا باسۍحەق بڪەی ڪەسە
نزیڪەڪانیخۆشت لێت دورەڪەونەوە..❤️
بـەڵام دڵنیابــــن ئەوەی لە ئاگرۍ جەهەنەم
ڕزگارتان دەڪــات
ئەو حەقەیە ئەمڕۆلێی ڕادەڪەن.☝️
⭕️بویە زۆرینەی زۆری خەڵکی ئیستا ڪافرو
مورجیعەن و بە دینۍ ڕاستیەڪەی ️
🌸 ڕازی نین وحوڪم ناڪن!!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#فیتنەی_ئافرەت....

* وقال الحسن بن صالح رحمه الله: سمعت أن الشيطان قال للمرأة: أنت نصف جندي، وأنت سهمي الذي أرمي به فلا أخطئ، وأنت موضع سري،.

حەسەنی کوڕی صاڵح دەفرمووێت : گوێم لێ بوو شەیتان دەیووتە ئافرەتێک : تۆ نیوەی سوپاکەی منی . وە تۆ تیری منیت کە دەت هاوێژم هەرگیز هەڵە نایپێکیت . وە تۆ شوێنی نهێنیەکانی منی...

📚 موسوعة ابن أبي الدنيا بەرگ و پەڕاوی :  4/539

وعن ميمون بن مهران رحمه الله قال: ثلاث لا تبلونّ نفسك بهنّ، لا تدخل على السلطان وإن قلت: آمره بطاعة الله، ولا تدخل على امرأة وإن قلت: أعلمها كتاب الله، ولا تصغين بسمعك لذي هوى، فإنك لا تدري ما يعلق بقلبك منه؟

مەیمونی کوڕی میهران دەفرمووێت : سێ شت نەفسی خۆتی پێ تاقی مەکەوە : مەچۆرە لای دەسەڵاتداران تەنانەت ئەگەر وتت : فەرمانی پێدەکەم گوێڕایەڵی اللە بکە . وە مەچۆرە لای هیچ ئافرەتێک ( بەتەنها ) تەنانەت بۆ ئەوەی بڵێت : فێرە قورئانی دەکەم . نەکەی گوێ بگریت بە گوێچکەکانت بۆ هەواو و ئارەزوو چۆنکە تۆ نازانیت دڵ پەیوەست و هۆگری چی لەوان  دەبێت

📚 الحلية (تهذيبه) بەرگ و پەڕاوی :  2/ 54
#تێبینی : ئافرەت بە دینداری و پۆشتەی و شەرمەوە نیوەی سوپاکەی ئیسلامە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
واز لە دوعاکردن مەهێنن ئەگەر خراپە وتاوانیشتان زۆرە.

سوفیانی کوڕی عویەینە -بەڕەحمەت بێت- فەرموویەتی: "لا تتركُـوا الدُّعاء، ولا يمنعكُم منه ما تعلمون من أنفسكُم، فقد استجابَ اللهُ لإبليس وهو شر الخلق، قال: {أَنظِرْنِى إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ قَالَ إِنَّكَ مِنَ ٱلمُنظَرِينَ} (الحجر: ٣٦- ٣٧)

واتە: "واز لە دوعاکردن مەهێنن، ونەکەن وازی لێبێنن بەهۆی ئەوەی کە گوناهی پەنهانی خۆتان دەزانن، چونکە خوای گەورە وەڵامی ئیبلیسی دایەوە کە ئەو خراپترینی دروستکراوانە ، ووتی: {أَنظِرْنِى إِلَىٰ يـَوْمِ يُبْعَثُونَ قَـالَ إِنَّـكَ مِنَ ٱلمُنظـَرِينَ}.

واتە: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمهێڵه‌ره‌وه‌ با نه‌مرم تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌وا مۆڵه‌تت ئه‌ده‌م وتۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌مێنیته‌وه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت.

- شُعَبُ الإيمَان | 53/2
100 دعاء من الكتاب والسنة.pdf
385 KB
📚ڪتێبی:
(١٠٠ دوعـا لە ڪتاب و سـوننە)


🔖زۆر بە سوودە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه خوێنەر بـــن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یارب وەللەهی جەستە ماندووە دڵ وچاو تامەزرۆی ئەم رۆژانەنــ

یارب گەر بەرۆژێکیش بێت چاوەکانمان دڵەکانمان رۆشەن بکە بەگێرانەوەی حوکمی خۆت وبینینی یااللە

یارب بماگێرە لەوڪۆمەڵانەی کەوا هەمیشە فەرمان بەچاکەو رێگری لەخراپە ئەکەن بەبێ هیچ ویستێڪی دونیایی تەنها لەپێناو قیامەتەکەت نەبێت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
••🔖

" شوێنە بەرزەکان لەبەهەشتدا بەدەست ناهێت مەگەر بە موسیبەت و بەلاوە نەبێت .. "


ـ شيخ الإسلام ابن تیمیة( مجموع الفتاوى: ٢٥/ ٣٠٢)
2025/01/19 00:31:30
Back to Top
HTML Embed Code: