Forwarded from هـــەڵــگـــــرانی قــــورئــان - هـــانــــدان👑
_دووبارەکردنەوە دوای یەک کاتژمێر لەلەبەرکردن.
_دووبارەکردنەوە بەر لە نووستن.
_دووبارەکردنەوە دوای لە خەو هەڵسان.
_دووبارەکردنەوە لە قیام الیل دا .
_دووبارەکردنەوە لە نوێژە فەرز و سونەتەکاندا.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
_دووبارەکردنەوە بەر لە نووستن.
_دووبارەکردنەوە دوای لە خەو هەڵسان.
_دووبارەکردنەوە لە قیام الیل دا .
_دووبارەکردنەوە لە نوێژە فەرز و سونەتەکاندا.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤32🥰18💯4
لەبەرکردنی قورئان لە ئیلهامێکەوە دەست پێدەکات کە خۆدا دەخاتە نێو دڵت، دواتر دەبێتە بەشێک لەتۆ لە کۆتاییدا دەبێتە هەموو ژیانت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
الحمد للە
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
💯27❤14👏4😍4😢3
Forwarded from فَإِذَا فَرَغۡتَ فَٱنصَب🖇⌛
ئەگەر توانیت ببیتە کەسێکــــ نرخی چرکەیەکـــ بزانیت، هەرگیز لەو کەسانە نابیت کە چەندین ڕۆژ و ساڵ لە تەمەن و کاتی خۆیان بە فیڕو دەدەن.
#هەڵگرانی_قورئان
#کات
نرخی چرکەیەک بزانە!
#هەڵگرانی_قورئان
#کات
❤24👍4💯4🥰3👀1
Forwarded from هـــەڵــگـــــرانی قــــورئــان - هـــانــــدان👑
هەوڵەکانت بۆ ئيتقان و تثبيت و شارەزابوون لە قورئاندا کۆتاییێکی نییە، بەڵام پلانێکە بۆ هەموو ژیانت تا ئەوکاتەی بە دیداری خوای گەورە شاددەبی!
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤27🥰5💯2👏1
کاریـــــگەری قورئانـــــی پیرۆز
_ قورئان لە کەسێکی پەشۆکاوەوە دەتگۆڕێت بۆ ڕێکـــ و پێکترین مرۆڤ.
_ لە کەسێکی تەمبەڵەوە دەتگۆڕێت بۆ کەسێکی چاڵاک و بێ وێنە.
_ لە کەسێکی بێ هیواوە دەتگۆڕێت بۆ کەسێکی هیمەت بەرز و ئامانجدار.
_ لەکەسێکی غەرقبوو لەنێو خەمی دونیا
دەتگۆرێت بۆ کەسێکی تێکۆشەر بۆ خەمی قیامت.
_ ئارامی دەروونیت دەخاتە لەنێو ئایەتێکـــ .
_ بەبیرخستنەوەی ئایەتێکـــ ڕێگریت لێ دەکات لە خرابە.
_ بەبیرخستنەوەی ئایەتێکیش هانتدەدات بۆ ئەنجامدانی چاکە.
وێنابکە ئەگەر ئەم گەنجینە گەورەیە ببێتە
نیشتەجێی دڵــی تــــۆ، تۆ خاوەنی چەندە ڕێ ڕۆشنکەرەوەیەکی گەورەی لەنێو دونیا و ئاخیرەتدا.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
💯22🥰7❤4😭2
من لەو باوەرەدام ئەوانەی لە گەشتی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز هێواشتر بوون. زیاتر پەروەردەبوون و زیاتر فێری ئارامگرتن بوون، زیاتر مانا ڕاستەقینەکانی ئایەتەکانی پەروەردگار لە دڵیاندا ڕەنگدانەوە هەبوو. چۆنـــکە لەگەڵ ئەم ماوە درێژەی لەگەڵ هەر ئایەتێکدا تێپەربوونایە تا لەبەریان دەکرد. ئایەتەکە نەکـــ تەنها بە ڕووکەشەوە لە دڵ و عەقڵیان دەچەسپا، بەڵکو بەمانا و کاریگەریەکانییەوە تێکەڵی ژیان و ڕوحیان دەبوو. بەهۆی دووبارە کردن و ڕاستگۆییانەوە.
بۆیـــە بەردەوامی بکە دارعەسای ڕێگاکەت و خەمی هیواشی پێگەیشتنت نەبێت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
بۆیـــە بەردەوامی بکە دارعەسای ڕێگاکەت و خەمی هیواشی پێگەیشتنت نەبێت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
❤33💯7👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو ڕۆژەی تێیدا دەگەیت بە کۆتا پەری لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، هەر وەکو ئەم ڕۆژانەیە کە ئێستا لەسەرتدا تێدەپەڕن بەڵام تۆ ئەوکەسەی ئێستا نابیت، بەڵکو بە هەڵگرتنی ئەم نورە لەنێو سینەتدا بۆیتە یەکێک لە هەڵبژێردراوەکانی خودا.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
پەلە بکە بۆ گەیشتن بە کاروانی هەڵبژێرداوەکان
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
🥰17❤8😢6💯5
زۆربەی خەڵکی بەبەهانەی نەبوونی کاتەوە دەست بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ناکەن،
سەدان کاتژمێریش بە خەمی دەستپێنەکردنی
بەفیڕۆدەدەن. نابێت بەدوای کاتی فەراغەوە بیت بۆ ئەوەی دەست بە کارە گرنگەکانی ژیانت بکەیت.
کاری گرنگ و پیرۆز پێویستە لەنێو سەدان ئیش و کاردا ڕێگەیەک و مەجالێکی بۆیان دروست بکەیت و ئەنجامی بدەی.
بۆیە لەئێستاوە ئەوانەی چاوەڕێ کاتی فەراغــن دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوکاتە هەرگیز نایێت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
سەدان کاتژمێریش بە خەمی دەستپێنەکردنی
بەفیڕۆدەدەن. نابێت بەدوای کاتی فەراغەوە بیت بۆ ئەوەی دەست بە کارە گرنگەکانی ژیانت بکەیت.
کاری گرنگ و پیرۆز پێویستە لەنێو سەدان ئیش و کاردا ڕێگەیەک و مەجالێکی بۆیان دروست بکەیت و ئەنجامی بدەی.
بۆیە لەئێستاوە ئەوانەی چاوەڕێ کاتی فەراغــن دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوکاتە هەرگیز نایێت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
💯10😢4😍4
جدول حفظ القرآن مقسم حسب الأوجه.pdf
858.7 KB
فکرەیەکی جوان، بۆنموونە کۆپیەکـــ لەلای خۆتان دانێن بە لەبەرکردنی هەر پەرەیەک ئەوە ڕەنگــی(دڵێک) بکە.
📌 ژمارەی دڵەکان=ژمارەی پەرەکانی سورەتەکەن.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
📌 ژمارەی دڵەکان=ژمارەی پەرەکانی سورەتەکەن.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
❤21🥰6👏3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بیرم نایێت سەردەمانێکـــــ سەرچاوەی سوکنای دڵم لەنێو ئەم جەنجاڵیەی ژیاندا لە چ شتێکــدا دەست دەکەوت؟! بەرلەوەی بریاری لەبەرکردنی کەلامە پیرۆزەکەی پەروەردگار بدەم و ئایەتەکانی تێکەڵی ڕۆحم ببن!
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
تۆش بریاربدە و وەرە نێو ئەم ئۆقیانوسەی ئارامی و ئاسوودەیدا
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
🥰20😭5😢2💯2❤1👏1🕊1
وئەگەر ڕۆژێکـــ بەربەست و بارۆدوخێکـــ ببێتە هۆکاری ئەوەی لەئاستی پێویست لەخزمەتدا نەبم، بەڕاستی چۆن کەسێکــــ لەدوری ئازیزترینی تامەزرۆییەکەی زیاتر و زیاتر دەبێت بۆ دووبارە پێگەیشتنی. ئەوە تامەزرۆی من زۆۆۆر زۆۆر زیاترە لەو کەسەدا بۆ دووبارە گەیشتن بە خزمەتت.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
حاڵی ئەو کەسانەی خۆشەویستی
قورئانی پیرۆز چوویتە نێو قوڵای ڕۆحیان
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
😢13💯11❤7
Forwarded from هـــەڵــگـــــرانی قــــورئــان - هـــانــــدان👑
_ چێژ لەگەشتەکەتان ببینن نەک تەنها گەیشتن، زۆرکەس لە ئێمە بەقورسی کاردەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجێک هەموو هەوڵ و کوششێکی خۆی دەخاتە گەر، بەڵام وا قەناعەت دەکات دڵخۆش نابێت تا بە ئامانجەکەی نەگات، لەکاتێکدا کەسی عاقل خۆشی خۆی دواناخات کە رەنگە تەمەن ڕێگە نەدات هەرپێشی بگات، بەڵکو هەوڵدەدات چێژ لەهەموو کاتەکانی خۆی لە هەوڵدان بۆ ئەم ئامانجە ببینێت لە گەشتەکەیدا.
بۆیە ئێوەش چێژ لەگەشتەکەی خۆتان ببینن لەهەموو ڕۆژێکی موراجعە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا. تا ئەو رۆژەی خوای گەورە خۆشییە گەورەکەی بوون بە هەڵگری تەواوی ئەم قورئانە پیرۆزە بە نسیبتان دەکات.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
بۆیە ئێوەش چێژ لەگەشتەکەی خۆتان ببینن لەهەموو ڕۆژێکی موراجعە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا. تا ئەو رۆژەی خوای گەورە خۆشییە گەورەکەی بوون بە هەڵگری تەواوی ئەم قورئانە پیرۆزە بە نسیبتان دەکات.
چێژ لەگەشتەکەتان ببینن
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤13💯7👍1
وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ
_ ئەو کاتژمێرانەی تۆ بە ئاسانی بەفیڕۆی دەدەیت، ئێستا هەزاران کەس بەهۆی هەمان ئەو کاتژمێرانەی لەلات بە بێ هودە تێپەڕدەبن بووینە بە هەڵگری ئەم قورئانە پیرۆزە.
_ ئەو کاتەی من و تۆ تێیدا سەیری سەدان ڤیدیو و پۆستی دووبارە و بێ سوود دەکەین، کەسانێکــ هەن تێیدا سەدان ئایەتی پیرۆزی قورئان دووبارە دەکەن بەبێ ڕاوەستان.
بێ گۆمان لەئایندەش دا بەرهەمی (من و تۆ) لەگەڵ هی ئەوان هێندەی ئەرد و ئاسمان جیاوازی دەبێت، ئایا کاتی ئەوە نینە دووبارە پێداچوونەوە لە کات و ژیان و ئامانجەکانماندا بکەین؟!
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤23😢10💯1
کاتێکـــ ماموستاکەم ئاموژگاری دەکردم لەبارەی پێداچوونەوەی ڕۆژانە، نموونەی بونیاتی خانوێک بۆ دەهێنامەوە کە مرۆڤ چەندە پێوەی ماندوودەبێت ساڵ و مانگ و هەفتەی پێدەچێت بۆ دروست کردنی بەڵام بۆ لەناوبردنی یەک ڕۆژ بەسە. بەردەوام ئاموژگاری دەکردم کە چاودێری بەردەوامی لەبەرکراوەکانم بکەم با بە ئیهمالکردن و غەفلەتەوە ئەم بونیاتەی دروستم کردووە بە ماندووبوونێکی زۆر لەدەستی نەدەم لە چەند ڕۆژێکی کەمدا.
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
#هەڵگرانی_قوڕئان
#هاندان
❤28👍7😢5💯1
ئەوەی ڕاستی کردبێت، ئیتر پێوەری دڵخۆشبوون وغەمباربوونی پەیوەست دەبێت بە ئاستی مانەوەی لە خزمەت قورئانی پیرۆزدا.
تەنها کەسانێک لەمە تێدەگەن کە تاقییان کردبێتەوە.
نازانم ئێستا لەکام ئەپلیکەیشنی موبایلەکەتدا
بەدوای ساتێک ئارامی و دڵخۆشی دەگەرێیت! قورئانەکەشت لەلایەک توزی لەسەر نیشتووە ئەگەر وابێت بەراستی سەرچاوەی ئارامی و ئاسودەیت وون کردووە.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
تەنها کەسانێک لەمە تێدەگەن کە تاقییان کردبێتەوە.
نازانم ئێستا لەکام ئەپلیکەیشنی موبایلەکەتدا
بەدوای ساتێک ئارامی و دڵخۆشی دەگەرێیت! قورئانەکەشت لەلایەک توزی لەسەر نیشتووە ئەگەر وابێت بەراستی سەرچاوەی ئارامی و ئاسودەیت وون کردووە.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤18😢16👍3💯1
من هەر لەسەرەتای لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا هەرگیز بەهۆی ئەوەی بزانم لەبەرکردنم لاوازە یاخۆد تەجویدم نا ڕێک و پێکە یاخۆد بە کامڵی و نموونەی دەستم پێنەکردووە، ( کە بێگومان دەبێت تەلەبە هەوڵبدات هەڵەکانی ڕاستبکاتەوە)، بەڵام ڕێگای نائومێدیم هەڵنەبژاردووە، چۆنکە دڵنیاااام کاتێک زیرەکترین ماموستای لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ئاموژگاریم دەکات کە ئەم هەڵەیە و ئەم هەڵەیەت هەیە لەنێو قورئان لەبەرکردنتدا، واتای ئەوە نییە خۆی لە کامڵییەوە گەیشتووتە ئاستی بوون بە ماموستای قورئانی پیرۆز ئەویش لەنێو هەمان گەشتی مندا تێپەڕبووە و هەڵەی هەبووە ئینجا بەهۆی بەردەوامی خوای پەروەردگار فەزڵی خۆی لەگەڵ کردییە و گەیاندوویەتی بەم ئاستە.
📌 لەلایەن قوتابیێکی لەبەرکاری قورئانی پیرۆزەوە
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
📌 لەلایەن قوتابیێکی لەبەرکاری قورئانی پیرۆزەوە
لا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤20👍4🥰4😢3👏1💯1
فەراغ و کات بە فیرودان ئازاری خۆی هەیە، کاتێک لە کۆتای رۆژدا هەست دەکەیت کە هیچ بەرهەمێکت نەبووە بۆ دین و دونیات، و کارکردن و ماندووبوونیش ئازاری خۆی هەیە بەڵام بەرهەمداریەکەی ئەو ئازار ماندووبوونەت لەبیردەباتەوە.
کەواتە ئارامگری تۆ لە ئەمڕۆدا، لەسەر موراجعە و لەبیرکردن و لەبەرکردنەکانت دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی چێژی بەرهەمداریەکەی سبەینێ.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
کەواتە ئارامگری تۆ لە ئەمڕۆدا، لەسەر موراجعە و لەبیرکردن و لەبەرکردنەکانت دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی چێژی بەرهەمداریەکەی سبەینێ.
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
❤33💯11🥰1👏1