Telegram Web
چاکەکردن لەگەڵیان
لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە خراپەکردن بەرامبەرت
واتەی ئەوەنییە تۆ لاواز و بێدەسەڵاتی!
بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت تۆ دەترسی
لە یەکێك کە لەوان بە دەسەڵاترە ئەویش خوای گەورەیە ..
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَلِمَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ﴾ [سورة الرحمن 46].

بۆیە بەردەوامبە

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم

هشام لطیف بەرزنجی
نیوەی هەزار
پێنج سەدە

- بە یەکێك ئەوترێ کە درێژە بە قسەیەك بدا. واتە بیبڕەوە، چونکە قسەکە ئاشکرا بوو لە هەموو لایەکەوە.

#پەندی_پێشینان
هەموو لەناوچوونێك سزا نییە
ئایە نابینیت نەخۆشی تاعون سزایە بۆ کافر و پلەی شەهیدیە بۆ باوەڕداران
لەناوچوون کاتێك سزایە ئەگەر لەسەر تاوان بێت.

📚 رفع الاشتباه عن معنى العبادة والإله (٢/‏٨٠).
پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە گاڵتە بە ئازاری کەسێك بکەیت

سەرەتا لێی تێبگە
ئەگەر خۆت لەجێی ئەو بویتایە ...

#وتە
ئەوانەی لە گۆڕدان
وەکو ئێمەی زیندوو هەوڵیان دەدا بۆ ژیان ...
بەڵام بەرهەمەکەی ئەوەیە ئێستا لەوێن
ئەی ئەوە ماوەتەوە بۆیان چییە؟

ئەی ئێمەش هەر ئەوەمان بۆ نامێنێتەوە؟!

#وتە
"أسْتغفِرُ اللهَ الذي لا إلَه إلا هوَ الحَيُّ القَيُّومُ وأتُوبُ إِليْهِ"

هەر کەسێك سێ جار بیڵێت
خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت
ئەگەر ڕایکردبێت لە ساحەی جەنگ (بەرامبەر بە کافر).

📚 صحيح الترغيب: (١٦٢٣).
⬜️ بیرکردنەوەی ئێمە چۆنە بۆ ژیان

ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت:

کاتێك کەسێك دەمرێت فریشتەکان دەفەرموون: چی پێ خۆی خستووە؟
بەڵام خەڵکی دەڵێن: چی لەدوای خۆی جێهێشتووە؟

📚 الزهد لأبي داود: لاپەڕە: (٢٥٢).

-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ
قال أبو هريرة (رضي الله عنه) ت: ٥٩ هـ.

إذا مات الميت قال الملائكة: ما تقدم؟
ويقول الناس: ما ترك.
ئەگەر هەژاری و دەوڵەمەند نابیت ...
ئەگەر ئەگەر کارێکت دەوێت و بۆت نابێت ...
ئەگەر ....

#بیربکەرەوە پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) کاتێك خوای گەورە براکانی بۆلای نارد لە چی کاتێکدا بوو؟

ئەگەر ئەو کاتە بهاتنایە کە گەنجێك بوو
یان ئەو کاتەی لە بەندیخانە بوو بەهۆی بوهتانێکەوە بۆی
چی دەورێکی دەبوو...

بۆیە بزانە ئەگەر هیوا و ئاواتەکانیش دوا بکەوێت ویستی خوای گەورەیە
خوای گەورە دەیەوێت لەکاتێکدا پێت ببەخەشێت کاتێکی تەواو بێت .....

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
🗓 بە ڕەحمبون لەگەڵ منداڵدا
کردەوەیەکە خوای گەورە خۆشی دەوێت

بە ڕەحمبون لەگەڵ منداڵی بچوك، و لە باوەشگرتنی، و ماچکردنی، و نەرم و نیان بون لەگەڵی، لەو کارانەیە کە خوای گەورەلێی ڕازییە و پاداشتی دەداتەوە بە چاکە، ئایە نەتبیستوە (أقرع بن حابس) ڕەزای خوای لێبێت کاتێك باسی کرد لای پێغەمبەری خوا ﷺ کە دە منداڵی هەیە ماچی هیچیانی نەکردوە، پێی فەرمو پێغەمبەری خوا ﷺ : " مَنْ لَا يَرْحَمُ لَا يُرْحَمُ ".
صحيح البخاري، رقم الحديث: (٥٩٩٧).
واتە: ئەوەی ڕەحم نەکات ڕەحمی پێ ناکرێت.

#بەشی_منداڵان
#وتە
•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•
@Hisham_albarzanji
فوضەیڵی کوڕی عیاض (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: هەرکەسێك خەڵك بناسێت ئەوا ئیسراحەت دەکات.
مەبەستی ئەوەیە -والله أعلم- کەوا خەڵکی سوود و زیانیان بەدەست نییە.

📚 تقريب فتاوى ورسائل شيخ الإسلام رحمه الله. (١١٩/١).
#شيخ_الإسلام_ابن_تيمية رحمه الله


هەوڵبدە ئەمانەش بخوێنەوە: 👇

https://www.tgoop.com/Hisham_albarzanji/4537
https://www.tgoop.com/Hisham_albarzanji/4868
https://www.tgoop.com/Hisham_albarzanji/4987
https://www.tgoop.com/Hisham_albarzanji/5403
تایبەتمەندی پێغەمبەری خوا ﷺ کە هیچ پێغەمبەرێك (سەلامی خوایان لێبێت) نەیبووە لە دونیا:

بەشی یەکەم

١- تایبەتکراوە بە قورئانی پیرۆز.
٢- خوای گەورە وەعدی پێداوە بەوەی قورئانی پیرۆز بپارێزێت.
٣- خوای گەورە تایبەتی کردووە بە سوڕەت و ئایەت کە هیچ پێغەمبەرێك سەلامی (خوایان لێبێت) نەیبووە.
٤- تایبەتی کردووە بەوەی قورئانی پیرۆز شاهێدە بەسەر کتێبەکانی پێشووەوە.
٥- خوای گەورە تایبەتی کردووە بەوەی سوڕەتی فاتیحەی داوە پێی لەگەڵ دوو ئایەتی کۆتایی سوڕەتی بەقەڕە.
٦- تایبەتکراوە بەوەی قورئانی پیرۆز موعیجزەیە.
٧- تایبەتی کردووە بەوەی کە قورئانی پیرۆز ناسیخ و نەنسوخی تیایە.
٨- لە کتێبەکانی پێشوو موژدەی هاتنی دراوە.
٩- لە تایبەتمەنییەکانی ئەوەیە کۆتا پێغەمبەرە ﷺ.
١٠- خوای گەورە ناردووەیەتی بۆ جنۆکە و مرۆڤ.

📚 إتحاف أهل الأثر بخصائص سيد البشر، لاپەڕە (٢٥-٨٧).

#بە_کورتی
2025/02/20 23:45:01
Back to Top
HTML Embed Code: