Telegram Web
ئەم خوسرەوی خووبانە کە وا دێتە نەزارەت
شیرینە ئەگەر دڵ بڕفێنێ بە ئیشارەت

ئیسمێکی شەریفی هەیە مەنعە لە تەسەڕڕوف
جیسمێکی لەتیفی هەیە لاییق بە سەدارەت

نەقدی دڵ و ڕووحم هەیە بۆ موژدە لە ڕێدا
زۆر لاییق و شایستەیە بیدەم بە بەشارەت

میوەی ئەمەلم کاڵە بە دوو چاوەیی کاڵی
کالایی خەیاڵم هەموو ڕۆییوە بەغارەت

لەو وەختەوە، تەخفیف کرا ئیسمی شەریفت
من سووکی لەلام بۆتە نیهایاتی وەزارەت

نوقتەی دەهەنت وا دڵی هێناومە تەنگی
جێگایی خەیاڵی نییە بۆ فکری بەکارەت

تۆ ساحیبی ئەم چاهی زەنەخدانە بی قوربان
سەد یۆسفی کەنعانی دەبێ بێتە زیارەت

باکم نییە لەو خەنجەرە دەیکەی بە کەمەردا
شمشێری برۆت جەرگی بڕیوم بە ئیشارەت


شەیتانی ڕەقیب دوشمنمە بۆیە کە ڕەحمان
ڕەحمی نییە بۆ حاڵی دڵی پڕ لە مەرارەت

@Honrave
#حەریق
6
زولفی سەد دەفعە گوتی: خانەخەراب ڕووی مەدەرێ
حەیفە بەربادی مەکە شانی من و شەوکەتی خۆت

بۆ چی یارانی وەتەن دڵ دەشکێنن حاجی
زاهیرەن ناچیەوە تۆ، باسی مەکە غوربەتی خۆت!

@Honrave
#حاجی_قادری_کۆیی
3
کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم

ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ دەمناسنەوە؟

@Honrave
#هێمن
👍71😭1
تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا

یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار
بێتەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا


کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا

@Honrave
#نالی
6
دەمکوژێ حوکمە دەزانم بە خودا دەردی حەبیب
وەرە سا بەشقی خوا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب

وەرە دەستێ بخەمە گەردنی بللوورینت
تا وەکوو سفرە لە داغا بدڕێ ورگی ڕەقیب

تالعم نەحسە دەترسم کە بە ئازاری فیراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم بە نەسیب


@Honrave
#شێخ_ڕەزا
زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکوو عەقرەب
شیعری لەف و نەشرن، چ موشەووەش، چ مورەتتەب

جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب
هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت
لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب

عاجز مەبە هەرگیز لە درۆ و ئیفکی حەسوودان
دونیایە، دەبێ سەگ بووەڕێ، شیعە بکا سەبّ

وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودە بە دونیا
بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب

عاشق هەوەسی مەیکەدە و عیلمی بەسیتە
عاقڵ تەلەبی مەدرەسە و جەهلی مورەککەب


قاڕوونە فەلەک، موستەحەقی گرتن و خەسفە
زیو و زەڕی شەمس و قەمەرە، دیرهەمی کەوکەب

قەللابی جیهان نەقدی عەیاری نییە قوربان!
نالی مەحەکی هیممەتی کردوویە موجەڕڕەب

@Honrave
#نالی
6
لە ڕازی دڵ ئەگەر تیرت خەبەر دا
دەدەی دەستی نیگارینت بەسەردا

شەتی خوێن دێ بە ڕووما گەر لەتی جەرگ
دەمی ڕێگەی پلووسکی دیدە بەردا

قوبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویسالت
ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا

ئەوەند عوقدەی نیهانم کەوتە ناو دڵ
دەترسم مایەیی ئەم دەردە دەردا

لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
بە ئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا

دەڵێم وەک قامەتت دڵگیرە سەرویش
ئەگەر سیب و گوڵ و سونبول سەمەر دا

لە بیمی جەور و ئوممێدی تەرەححوم
دەلەرزێ دڵ لە حاڵاتی نەزەردا


ڕەوانم بێ نیساری بەرقی شمشێر
ئەگەر بۆ کوشتنی سالم خەبەر دا

@Honrave
#سالم
7
ڕوحت بردم بە قەندی لێوەکانت
دەزانی کورد بە قەند وێرانەماڵە

قەباڵەی ئاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قەوما چاوم ئەمڕۆ پێت بەتاڵە

لە ئاهـ و ئەشکی بێچاران حەزەرکە
وەئەستۆ مەگرە چیدی ئەو وەباڵە

مەگەر ترست نییە دەستی زەمانە
وەڕێت بێنێتەوە ئەم ژینە تاڵە

کوڕی شێران و ئەفسەح بووم بە دەس تۆ
هەژارێکم زمانم لەنگ و لاڵە

@Honrave
#هه‌ژار
9
شوعلەوەر نابێ چرای شادی لەبەر بادی فیراق
ئاگری میحنەت لە خەرمانی وجوودم هەڵگڕا

شەوقی دانەی خاڵی تۆ خستوومیە ناو داوی خەتەر
بەم گوناهە ئادەمیش وەک من لە جەننەت دەرکرا

@Honrave
#سالم
5
پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا

گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما
لە کورتیدا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا


وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا

نەخۆش و دەردەدار و دڵبریندارم، پەرستارێک
بەحاڵی ئەم دڵە پڕژان و پڕئازارە ڕاناگا

دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بەدەردی ئاشقی بێچارە ڕاناگا

هەتا کۆمتر دەبێ پشتم پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا

دەبێ بولبول لە من فێر بێ غەزەلخوێنی، بەڵام چ بکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا

@Honrave
#هێمن
10
لە سایەی عیززەتی نەفسم لە پاشا مەرحەبا ناکەم
لە ئەربابی کەرەم دوورم بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم
کراسی چەرمی خۆم ئەدڕم سواڵی سەرکەوا ناکەم
ئەگەرچی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بەبا ناکەم
ئیلاهی زۆر شوکور ئوممێدی نانێ من لە شا ناکەم

@Honrave
#قانع
8👍1
نەبوومە خۆشەویستت شانە کەم زوڵفی تەڕ و وشکت
نەبوومە شانەکەی دەست خۆشەیستت یا دەسی خوشکت

نه سوخمه‌م تاکوو ده‌س بگرم به مه‌مکان ده‌رنه‌بن بێهۆ
نه عاره‌ق، تەڕ بکه‌م ئه‌و مێخه‌که‌ی ده‌خزێته سینگی تۆ

قوڕی بەر دەرکەکەی ماڵتانم ئازارم بە لای درگات
بە لاقیشت بنووسێم هه‌ر هه‌ڵمده‌بڕی له پای درگات

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
وێنەگر: #ئیسماعیل_موختاری
9👏1
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو
لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بەجارێ بەو شەوی تارم

بڵێسەی ئاهی سەردم ئاسمانی شین و تاریک کرد
یەقین گوێی ئاسمان کەڕ بوو لەبەر فیغان و هاوارم

حەسەن! چەن خۆشە ناڵینت، ئەگەر یار بێتە باڵینت
بە شەرتێ بێتە سەر قەبرم، بە مردن زۆر منەتبارم

@Honrave
#سەیفولقوزات
🔥7👌1
هەموو فیتنەی زەمانە کەوتە گۆشەی چاوی فەتتانت
بەڵێ ئاشفتەیە عالەم لەبەر زلفی پەرێشانت

حەواڵەی هیممەتی ساقی مەکە ڕەحمت ببێ توخوا
کە لێوانە لە نەشئەی ساغیری یاقووتی لێوانت

شەوی بێ تۆ بە قەد ساڵێکە، ساڵێکە شەوە بێ تۆ
وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب بێتە دەر بێ ببمە قوربانت

عەزاب و ڕەحمەت و دەردی سەری من ئارەزووی تۆیە
لەلام وایە بە ڕەسمی دلبەری فەرزە لەسەر شانت


بە عەیبی دامەنێ ناڵە و فیغانی حەمدی تێفکرە
کە چەندە تیژ و خوێنڕێژە سەوادی نووکی موژگانت

@Honrave
#حەمدی
5👏3❤‍🔥1
لە وەرزی ویشکی بێ باران دەترسم
لە تەنیا بوونی ئێواران دەترسم

کە زەرد و سیس و بێ ئاوە گوڵی ڕووت
لە خشپەی پێی گەڵای داران دەترسم

کە وەرزی دابڕانە ئەو خەزانە
لە ناڵەی زاری دڵداران دەترسم

زمانی دوو زمانی کۆنە زامی
لە زامی جێی دەمی ماران دەترسم

چ سەختە ژانی دووری و دابڕان لێک
لە هیجری ڕووی گوڵی یاران دەترسم

دەترسم پێبزانن ڕازی ئێمە
لە بوختان و قسەی زاران دەترسم


برینداری ئەوینن ئاشقانت
لە دوعای دڵ برینداران دەترسم

دڵی ئاشق گەلێ بێگەرد و پاکە
لە ئاهی سەردی دڵداران دەترسم

دەمی ئێوارەیە و دڵتنگە تینوو
له هەوری تاری بێ باران دەترسم

@Honrave
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو
👏4
خۆشم دەوێی مەڵێ شێتە، لە نێوانی دڵم جێتە
لەو ڕۆژەوا تۆم بینیوە درۆ ناکەم، حەزم لێتە

دەرگانەی دڵم بۆ وەکە زۆر لە مێژە چاوەڕوانم
خۆ نام بینی ئازیزەکەم، دڵم لە ژێر بەری پێتە

@Honrave
#سەلاح_کوردی
👏5👎1
کە دووری لێم بە یادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم
بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگەشەو دەزڕم

دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم
دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم

وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ!
بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم

@Honrave
#ئەمین_گەردیگلانی
3👏2👍1
دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لە وێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم!

نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم

کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم

لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەھێ دەگرم

لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە
ھەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم

چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم

کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم

لە پاداشتی قسەی سەردا ھەمە ئاھ و ھەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم

شوکر ھوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەھلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!

@Honrave
#مەحوی
3
بە منداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بە پیریش لەززەتی ئەو ماچە شیرینەم لەبیر ناچێ

بە سەد دوکتور و دەرمان و پەرستار ناکرێ چارەی
کەسێک تیری مژۆڵی ئەو کچە کوردەی لە دڵ ڕاچێ

دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ، ئەو کچە کوردەی
بچێتە مەکتەب و بسکی بە مۆدی تازە هەڵپاچێ

خەم و دەردی زەمانە پیری کردم، وشک و بێ زەوقم
کەشاعیر وشک وبێشۆر بوو لەناو خەڵکی دەبێ لاچێ

لە گۆشەی بێکەسیدا ئێستە وا دڵتەنگ و خەمبارم
نیە باکم ئەگەر ماڵم بە جارێکی بە قوڕدا چێ

بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ

لەناو بازاڕی ئەوڕۆکەی ئەدەبدا شیعری تۆ هێمن
وەکوو پووڵی چرووکە، هیچ ڕەواجێکی نیە، ناچێ


@Honrave
#هێمن
2🔥1
2025/07/14 02:45:47
Back to Top
HTML Embed Code: