من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆچییە
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم دراوم بۆچییە
کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆچییە
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆچییە
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆچییە
ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە
بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆچییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی شکاوم بۆچییە
@Honrave
#جەلال_مەلەکشا

خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
هەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا
شێخی ئیڕشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ
ئەو بەیەک نواڕین بەجارێ کافر و بێ دین ئەکا
هیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێی نەخشین ئەکا
قەت لە لێوی شەککەر ئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست
دایمەن بێ دینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا
وا لە هیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین
ئەم دڵەم قومری سیفەت هەر گریە و ناڵین ئەکا
گەر بڵێی ئەحمەد لە یاری بووسەیێ داوا بکا
ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا
@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف

ساقی وەرە ئیمشۆ کە لە بۆم تێکە پیاڵە
بۆ مەززە لە ڕووت کافییە ئەم دانەیی خاڵە
هەرچەندە بە شەرع بادە حەرامیشە وەلێ من
بێ تەقیە دەخۆم حۆری لە دەستی تۆ حەڵاڵە
مەعلوومە کە ئەم حاڵەتە بێ سڕ نییە ئافەت
چاوم ئەگەر دەتبینێ زمانم وەکوو لاڵە
خوێنی دڵمە عەکسی لە ڕووت کردووە ئیزهار
چاوت ئەگەر ئینکاری نەکا شاهیدی حاڵە
چەند خۆشە بکەم دائیمە من وەسفی جەماڵت
زولفت شەوی تاریکە برۆت عەینی هیلالە
دەرناچێ ئەبەد سوورەتی تۆ نەقشە لە دڵدا
مومکین نییە ئەم سوورەتە بڕوا لە خەیاڵه
کانی بەسە ئیتر چییە ئەم عیشق و هەوایە
پیر بووی بە خودا عومری عەزیزت لە زەوالە!
@Honrave
#کانی

وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
پەشێو بە هەر وەکوو مەجنوون لە هیجری قامەتی لەیلا
کە دەرخا دڵبەرم ئەو گەردنی سافیی بلوورینی
لە پەنجەم موو دەزێ، گەر دەس درێژ کەم بۆ ملی مینا
غوڵامی و بەندەیی ئەو شۆخە گەر دەستم کەوێت حەیفە
تەنەززول کەم کە بچمە مەسلەکی ئەسکەندەر و دارا
گریبانی نواند و پێکەنی و فەرمووی تەماشا کە
کە ئەمڕۆ موعجیزەی من چاکترە یاخۆ یەدی بەیزا؟

شێواو و پەرێشانم، وەک زولفی پەرێشانت
خەم بوو بە خەمت هەروەک ئەگریجەیی گۆچانت
بیخە ملم و بیبە، ئەم کەللە بە شەق وەک گۆ
با بێتە سەما بۆ تۆ، هەڵسووڕێ لە مەیدانت
بۆ چیمە سەری بێ لەش، بۆ چیمە لەشی بێ سەر
هەردووک بە فیدای تۆ بن، هەردووکی بە قوربانت
@Honrave
#سەید_کامیل_ئیمامی

عەزیزم ڕۆحی شیرینم لە من بۆ چی کەناری تۆ؟
وەرە سەر هەردوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ
لەسەر چاکی گریبانت سەبا شێت بوو وەکێوان کەوت
کە ڕێی کەوتە خەیابانی گوڵ و باغی هەناری تۆ
نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام
شیفای بیماری خۆت دا، گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ
لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە؟ عەجەب ماوم لە زوڵفی تار و ماری تۆ
خەتت هێنا جەمالت پێ نوما، کوا ڕەونەقی خاڵت؟
فەڕەنگی هات و کەعبەی گرت و مەندی چوو لە شاری تۆ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ
بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
کوتم: شێواوی زوڵفم چاوەکەت بەڵکوو عیلاجم کا!
ئیشارەی دایە خاڵ و یانی وایە داغداری تۆ
نەخۆشی چاوی تۆم بێهوودەیە دڵداریی خاڵت
بە ئیفلاتوون عیلاجی نایە بیللا دەردەداری تۆ
جەماڵت ئاهی من گرتی خەتی سەبزت بەسەردا کەوت
چەمەن ڕابرد و سەرما هات و تێک چوو نەوبەهاری تۆ
نیگاهی کردە من هەستاوە زوڵفی خستە ڕوو فەرمووی:
قیامەت هات و ڕۆژ گیرا، وەفایی هەر خوماری تۆ؟!
@Honrave
#وهفایی

دەریایی حوسن و نازی مەوج و حوبابی هێنا
یەعنی لە زلف و پەرچەم عوود و ڕووبابی هێنا
وەمزانی بۆ چراخان مەلەک شەهابی هێنا
«ساقی لە پەردە دەرهات جامێ شەرابی هێنا
دڵ خیرە ما لە حیرەت ماهـ ئافتابی هێنا»
مەجمووعی سالکی عەشق کاری بە قەبز و بەستە
حیکمەت بە تاڵە هەیئەت ئەوهامی بەرز و پەستە
لەم ئەمرەدا ئەرەستۆ بڕوانە چی بە دەستە
«تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە
بەختیش موافقی عەشق بۆ من خراپی هێنا»
@Honrave
پێنج خشتەکی #حەمدی لەسەر شێعری #سالم

دەرکەوێ گۆشەیی چاوت بە جیهانی نادەم
خەمی تۆ هاودەمی دڵ بێ بە کەسانی نادەم
قەدی تۆ گەر لە قەدم هاڵێ چەلێکی چ دەبێ
ئەو دەڵێ دۆخە قەدی خۆم، بە کەوانی نادەم
چاوی تۆچەشنی هەڵۆی چێن ولە دووی دڵ دەگەڕێن
پارچە گۆشتێکە دڵی من بە ئەوانی نادەم
من دەڵێم شەرم و حەیا باشە بەڵام بۆ لە منیش؟
ئەو دەڵێ ئاوە حەیا ، شەرتە بە نانی نادەم
کوانێ موحتاجە بە گەوهەر سەدەفی سینەیی تۆ
سینە تا ساف نەبێ من شانێ لە شانی نادەم
پێم دەڵێ شاعیری تۆ ،لووسە زمانت لە قسان
تیغی خۆم تیژە، کولیش بێ لە هەسانی نادەم
راستە من پیر و دڵم هەر لە کوڵە، پەریەدەڵێ:
"دڵ لە کوڵ بێ بە دووسەد هەستی جەوانی نادەم"
من کوتم: زۆر کەسی وەک تۆم بە شیعر خستۆتە داو
ئەو دەڵێ لاقــی منیش گیرە تەکانــی نادەم
داخی عیشقێکی قەدیمی م لە دڵا داوە حەشار
تازە بە عومری بەرەو شەستە نیشانی نادەم
شیعری "ئاسۆ"ت کە هەبێ بێ خەمی بێ تاقەتی بە
بایی ماچێکە مەترسـێ ، بە گرانـــی نادەم
@Honrave
#ئاسۆ

گەر بێیە دەرێ، سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەر نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە عەمدەن
با خوستی بڕی، خستی، کە مستێکی لە دەمدا
دڵ موزمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەترە لە یەمدا
نالی مەسەلی حاڵی لە ئەشکەنجەیی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکوو نالە لە قەڵەمدا
@Honrave
#نالی

هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما
یا سەڕسەڕی دووریتە کە لێی کردمە سەرما
گاهێ بە شەرارەی غەم و گەهـ سەڕسەڕی هیجران
خۆشی نەبوو بۆ من نە بە گەرما نە بە سەرما
کەوتۆتە سەرم ئەشک و غوباری ئەلەمی دڵ
یەعنی: کە قوڕی میحنەتە کردوومە بەسەرما
@Honrave
#حهریق

ئەگەر، مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید
لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش
@Honrave
#قانع
ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید
لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش
@Honrave
#قانع
خۆشەویستم...
ڕاستیت بوێ
بومەتە حەوشەی تۆزاوی کە کابانی ماڵ نەیماڵێ
خەفەت وەهای لێ کردوومە، کەس ڕێگە بۆ لام کەچ ناکا،
خۆت ئەزانی چەن بێ کەڵکە لە ماڵی بێ دین بەرماڵێ!...
@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
ڕاستیت بوێ
بومەتە حەوشەی تۆزاوی کە کابانی ماڵ نەیماڵێ
خەفەت وەهای لێ کردوومە، کەس ڕێگە بۆ لام کەچ ناکا،
خۆت ئەزانی چەن بێ کەڵکە لە ماڵی بێ دین بەرماڵێ!...
@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
بپرسە حاڵم، ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە!
بەری بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێ نەخلی باڵات
بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرەزاهید
وەرە با تۆبە کەین، ئیتر ڕیا بەس
خودا ئەم دەردی عیشقەم لێ نەکا کەم
هەتا هەم بەس لە باتی هەر دەوا بەس
ئەوی ئەو وێڵییە بورجی زەمینە
دە بەس بڕوا مەسیحا بۆ سەما، بەس
لە سەر تێپەڕ بووە خوێناوی جەرگم
بە سەرما بێنە، ئەی دڵ، ماجەرا بەس
کە من دڵ پڕ کەدەرم و لێڵە عەیشم
لە کن من بەس بکەن باسی سەفا، بەس
کە نادا مەحویا دادێ بە حاڵت
بەسی بێ داد و ئاهـ و ناڵە، با بەس
@Honrave
#مهحوی
بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە!
بەری بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێ نەخلی باڵات
بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرەزاهید
وەرە با تۆبە کەین، ئیتر ڕیا بەس
خودا ئەم دەردی عیشقەم لێ نەکا کەم
هەتا هەم بەس لە باتی هەر دەوا بەس
ئەوی ئەو وێڵییە بورجی زەمینە
دە بەس بڕوا مەسیحا بۆ سەما، بەس
لە سەر تێپەڕ بووە خوێناوی جەرگم
بە سەرما بێنە، ئەی دڵ، ماجەرا بەس
کە من دڵ پڕ کەدەرم و لێڵە عەیشم
لە کن من بەس بکەن باسی سەفا، بەس
کە نادا مەحویا دادێ بە حاڵت
بەسی بێ داد و ئاهـ و ناڵە، با بەس
@Honrave
#مهحوی