Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
343 - Telegram Web
Telegram Web
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«فرمێسکی گەش» ھەڵبەست: مامۆستا #ھێمن وتن: مامۆستا #حەسەن_زیرەک خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==…
«فرمێسکی گەش»
مامۆستا #ھێمن
.
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر تووشی گێرە و قەڕقەشم
دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم؟
تیغی بێمەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بەجارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بەهیوای دووشەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی محەک نیم زێڕی بێ غەللوغەشم


1948
شیلاناوێ
.

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«سروەی بەیانی» ھۆنراوە: #سوارە_ئیلخانیزادە ئاواز و وتن: #نەجمەددین_غوڵامی خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=…
«سروەی بەیانی»
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟


1970
#سوارە_ئیلخانیزادە
1937_1976
.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«ھێند دڵم تەنگە» ھۆنراوە: مامۆستا #ئاسۆ ئاواز و وتن: مامۆستا #ناسر_ڕەزازی خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh…
«ھێند دڵم تەنگە»
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم

نە وەفا لای کەس‌وکارە و نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێ‌بەزەیی هەرچی کەس‌وکارە بڕۆم

نە گوڵستانێ دەبینی، نە گوڵێ پێ دەکەنێ
شەرتە لەو شوێنە کە بولبول قەفەسی خارە بڕۆم

خۆشترین دەنگی شەوانەم غەزەڵی ڕەنج و غەمە
لێم گەڕێن با بە غەمینی، منی بێچارە بڕۆم

کێ دەزانێ چ لە نێو ئەم دڵەدا ڕادەبرێ
خۆزگە بەو ڕۆژە بە تەنیا وەکوو ئاوارە بڕۆم

دەوروبەر چەشنی نەخۆشخانەیە دوکتۆرێ نییە
شەرتە لەو جێگە کە دەرمان هەموو وەک ژارە بڕۆم

بۆ دەبێ هەستی ئەوین ژێردەسی پارە و پەلە بێ
لە وڵاتێ کە ئەوین دایمە لە پای دارە بڕۆم

تەمە چارشێوی شێعر، سونبولە ڕووبەندی وشە
با لە ئەو جێ کە شێعر هەستی بریندارە بڕۆم

چونکە زۆرداری بەرەندەی گرەوی ئەم گەلەیە
عەهدە لەو جێگە بە دەس تاقمی بێعارە بڕۆم

یارمەتی دا کەسێ «ئاسۆ» لە دەس ئەم ژینە دەبا
تاکوو ئەو شوێنە ئەوین سەروەر و سەردارە بڕۆم
#ئاسۆ
.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
#فێربە_و_فێربکە #ڕێزمانی_سەرەتایی بەشی بیست و چوارەم پێشگری «لا»: لا+کرداری سادە: لابردن/لاگرتن/لاچوون/لاخستن لا+ناو: لاڕێ/لادێ چەن نموونەی تر دەزانی لە کۆمێنتدا بینووسە خۆت بەشدار بە ستۆری بکە و بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە #فێربە_و_فێربکە #نیروان_ڕەزایی کارگەی…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#فێربە_و_فێربکە
#ڕێزمانی_سەرەتایی

بەشی بیست و پەنجەم
کرداری سادە و دەرھاویشتەکانی
«ژماردن»: ژمارە، ئەژمار، کاتژمێر، ڕۆژمێر
«بژاردن»: بژاردە، گوڵبژێر، ھەڵبژاردن

چەن نموونەی تر دەزانی
لە کۆمێنتدا بینووسە

خۆت بەشدار بە
و
بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە

#فێربە_و_فێربکە
#نیروان_ڕەزایی

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî

@Kargehaziman
لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
#فێربە_و_فێربکە #ڕێزمانی_سەرەتایی بەشی بیست و پەنجەم کرداری سادە و دەرھاویشتەکانی «ژماردن»: ژمارە، ئەژمار، کاتژمێر، ڕۆژمێر «بژاردن»: بژاردە، گوڵبژێر، ھەڵبژاردن چەن نموونەی تر دەزانی لە کۆمێنتدا بینووسە خۆت بەشدار بە و بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە #فێربە_و_فێربکە…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فێربە_و_فێربکە#
#ڕێزمانی_سەرەتایی
بەشی بیست و شەشەم
«ئیتر» «تر» «تر»
پاشگری سەرکردن و دیکە

ئیتر گوڵی تر ناکڕم مەگەر گوڵی جوانتر
کراسی سپی ترت ھەیە؟
کراسی سپیترت ھەیە؟

چەن نموونەی تر دەزانی
لە کۆمێنتدا بینووسە

خۆت بەشدار بە
ستۆری بکە و
بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە

#فێربە_و_فێربکە
#نیروان_ڕەزایی

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî

@Kargehaziman
لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«ماچی خودایی» ھۆنراوە: #مامۆستا_ھێمن_موکریانی ئاواز و وتن: مامۆستا #ناسر_ڕەزازی خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kur…
«ماچی خودایی»
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم!
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم!
وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من!
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من!
وەرە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من!
وەرە پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من!
وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سوور!
وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور!
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری!
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم!
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!
وەرە ئەی بوت هەتاکوو بتپەرستم!
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!
وەرە ئەی «خەج»، وەرە ئەی «خاتووزین»م!
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم!
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم!
وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە!
وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە!
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم!
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم!
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە!
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی!
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!
مامۆستا #ھێمن
1976
.
#ھێمن_موکریانی
(1921-1986)

.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
فێربە_و_فێربکە# #ڕێزمانی_سەرەتایی بەشی بیست و شەشەم «ئیتر» «تر» «تر» پاشگری سەرکردن و دیکە ئیتر گوڵی تر ناکڕم مەگەر گوڵی جوانتر کراسی سپی ترت ھەیە؟ کراسی سپیترت ھەیە؟ چەن نموونەی تر دەزانی لە کۆمێنتدا بینووسە خۆت بەشدار بە ستۆری بکە و بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فێربە_و_فێربکە#
#ڕێزمانی_سەرەتایی
بەشی بیست و حەفتەم
«دا»
١. پاشگر لەگەڵ ئاوەڵناو:
لە شەودا/ لە ماڵدا/ لە منداڵیدا
٢. ڕەگی کاری «دان»:
لێم دا، پێم دا
٣. پێشگر لەگەڵ کرداری سادە:
داگرتن، داخستن، دانان


چەن نموونەی تر دەزانی
لە کۆمێنتدا بینووسە

خۆت بەشدار بە
ستۆری بکە و
بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە

#فێربە_و_فێربکە
#نیروان_ڕەزایی

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî

@Kargehaziman
لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
2025/01/10 12:46:58
Back to Top
HTML Embed Code: