Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
#دروس_نووسین #بێژەی_دروس #نیروان_ڕەزایی بەشی 1️⃣ ناوی کوردیی شارەکانی کوردەواری دروس بنووسین و دروس بێژەبکەین کرمانشاە کرمانشان ایلام سنندج اربیل/ھولیر سلیمانیە دیاربکر 🤝خۆت بەشدار بە 🔄بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‏Kargeha…
#دروس_نووسین
#بێژەی_دروس
#نیروان_ڕەزایی
بەشی 2️⃣

🔻
*Mewlewî دروستە
لە وێنەکەدا بەھەڵە تایپ کراوە

ناوی کەسایەتییەکان بە کوردی دروس بنووسین و دروس بێژەبکەین

حسن زیرک
ناصر رزازی
شیرکو بیکس
ھیمن
ھژار
پرتو کرمانشاھی
شوان پرور
ناڵی
مولوی کورد

🤝خۆت بەشدار بە
🔄بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە


کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
کارگەی زوان و وێژەی کوردی
فێرگەی زمانی کوردیی نیروان
مدرسەی زبان و ادبیات کوردی نیروان

@Kargehaziman

#کارگەی_زمان_و_ئەدەبی_کوردی
#فێرگەی_زوانی_کوردی
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#فێرکاری
#مدرسە_زبان_کوردی
#آموزش_کوردی
#زبان_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کورد
#کوردەواری
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
٣٠ چرکە زوانی کوردی لەگەڵ نیروان
(٣٠ ثانیە زبان کوردی با نیروان)
زنجیرەڤیدیۆی لاپەڕەی پشتیوان
(رشتە ویدیوی پیج پشتیبان)


https://www.instagram.com/nirwanrezaee02?igsh=MWZwMnd2YjZ1aXRxcA==

زوانی پێوەر
زبان معیار

1️⃣بەشی یەکەم
بخش اول

زاراوە پێوەرەکان لە کوردیدا
لھجەھای معیار در زبان کوردی
سۆرانی
کورمانجی یان بادینی
کەڵھۆڕی
لەکی
گۆرانی
ھەورامی
.

کارگەی زوان و وێژەی کوردی
قوتابخانەی زوان و وێژەی کوردیی نیروان
مدرسەی زبان و ادبیات کوردی نیروان

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî

@Kargehaziman

#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی

#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکەین
#فێرکاری
#زمانی_کوردی
#زوانی_کوردی
#کوردەواری
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
ھۆنراوە: مامۆستا #وەفایی وتن: مامۆستایان #حەسەن_زیرەک ، #تاھیر_تۆفێق #محەممەد_ماملێ خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زوان و وێژەی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi…
#دەمێک_ساقی
ھۆنراوە: مامۆستا #وەفایی

دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم؟
چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ، بە دینی قومریی و بولبول
دەمێک شەیدای قەد و باڵات، دەمێک شێتی دەهانت بم
لە نیشانەی پەڕەی جەرگم نەوەستا تا نەگەییە دڵ
بە قوربانی خەدەنگی دەست و بازووی چاوەکانت بم
شیفای دام غەمزەکەی چاوت کە وا خوێنی دڵی گرتم
بە قوربانی موداوایی حەکیمی حاڵزانت بم
بەبێ ئیمدادی خاڵی گەردنت دەردم شیفای نایە
مەگەر بێم دەست و دامانی گەلاوێژی بەیانت بم
لە وەسڵی ڕوویی تۆی کردم حیجابی پێچشی زولفت
هەتا کەی دڵشکستەی دەرد و تەعنەی باغەبانت بم؟
موقیمی خاکی دەرکەی تۆ حەریمی جەننەتە جێگای
بە لوتفی تۆ چ کەم نابێ منیش ڕیزەی سەگانت بم؟
بە زولفی پڕ لە هاواری دڵان کەوتووم، دەسا ڕوحمێ
ئەمان سەرقافڵەچی قوربانی زەنگی کارەوانت بم
لەوی ڕۆژێ کە ڕووت وا کرد و لێت پرسیم، هەتا دەمرم
بە بۆی جەننەت دەبێ من هەر لەسەر ڕازی نیهانت بم
برۆت تێکنا، دەمت وێکنا، لە دەریای لوتفی تۆ دوورە
لە قوربی قابەقەوسەین و مەقامی لامەکانت بم
ئەمن کورد و دڵ ئیفتادە، ئەتۆ شۆخ و عەرەب زادە
مەگەر بمرم بە بەختی خۆم دەمێکی هەمزوبانت بم
بە یادی زولف و ڕووی تۆ وەک «وەفایی» هەر دەناڵێنم
دەبێ تا ڕۆژی مەحشەر تازیەدار و ڕەوزەخوانت بم

وەفایی (1844-1902)

کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام

https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

فێرگەی زمانی کوردیی نیروان

#فێرگەی_زوانی_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
#کوردستان
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
📌#ڕێزمانی_سەرەتایی 3️⃣2️⃣بەشی سی و دووھەم بژیی گەردانی داخوازیی کردار ژیان پێکھاتە: ب (نیشانەی داخوازی) + ژی (ڕەگی ڕانەبردووی کرداری ژیان، ژین) + ی/یت (جێناوی تێنەپەری دووھەم کەسی تاک) لای ھەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی چۆن بژیی شەرتە نەوەک چەندە بژیی 📝 #…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📌#ڕێزمانی_سەرەتایی
3️⃣3️⃣بەشی سی و سێھەم

ژان
ئێش


وشەی لێکدراو:
ژانەسەر/سەرئێشە
ژانەسک/زگئێشە
چاوێشە
پشتئێشە

ژانۆ
ژانکردن، نەخۆشین، ئێش

بەرەژان
ژانی پێش زاوزێ

ژانگرتن
ژانی زاوزێ

ژانەزراڤ: سِل

ژانەسی: ذات الریە

🤝خۆت بەشدار بە
🔄بۆ ھاوڕێکانیشت بنێرە

#فێربە_و_فێربکە

@Kargehaziman
کارگەی زمان و وێژەی کوردی
‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî

فێرگەی زوان و وێژەی کوردیی نیروان
مدرسەی زبان و ادبیات کوردی نیروان


#کارگەی_زمان_و_ئەدەبی_کوردی
#فێرگەی_زوانی_کوردی
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#فێرکاری
#مدرسە_زبان_کوردی
#آموزش_کوردی
#زبان_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کورد
#کوردەواری
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
کام وشە بە واتای «خەتی موبایل» بەکار دەبرێ؟


@Kargehaziman


کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
کارگەی زوان و وێژەی کوردی
فێرگەی زمانی کوردیی نیروان
مدرسەی زبان و ادبیات کوردی نیروان

#کارگەی_زمان_و_ئەدەبی_کوردی
#فێرگەی_زوانی_کوردی
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#فێرکاری
#مدرسە_زبان_کوردی
#آموزش_کوردی
#زبان_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«فیراق» ھۆنراوە: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا وتن: #ھانی_موجتەھێدی خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زوان و وێژەی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==…
#فیراق
ھۆنراوە: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا

من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە
خەزنەداری گەنجی عیشقی تۆم، دراوم بۆ چییە
کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆ چییە
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زنجیر و داوم بۆ چییە
ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆ چییە
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە
بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردە تیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ، شەمعی شکاوم بۆ چییە
.
دەفتەری زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
#جەلال_مەلەکشا
1952-2020

کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام

https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

فێرگەی زمانی کوردیی نیروان

#فێرگەی_زوانی_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
#کوردستان
#Muzik| @Art_Heja
HaniMojtahedy_ Ruhi Hetaw
فیراق
هۆنراوە: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
وتن: #هانی_موجتەهێدی


کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرە ڤیدیۆی دەوڵەمەنی و فراوانیی وشەی کوردی
بەشی دوو 2️⃣

٤٨ وشە بۆ:
کۆلکە زێڕینە، کۆڵەکە زێڕینە، پەلکە زێڕینە، سیمیمە و زەڕینە، کەسکەسۆر، بووکا بارانێ، پلوورە وارانێ، تۊڵە زەڕینە، قەوس و غەزەل، هەسارە زەڕینە، ئاسکە زەڕینە، شاڵە زەڕینە و ...

٤٨ کلمەی معادل برای «رنگین کمان» در زبان کوردی





کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام

https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==


#فێرگەی_زوانی_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
#کوردستان
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«بۆ ھیوای کوڕم» 📝ھۆنراوە: مامۆستا #گۆران 🎤وتن: #مەرزییە_فەریقی 🎼ئاواز و موزیک: #کاوە_شێخ 📖خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی کارگەی زوان و وێژەی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/kargey_ziman…
#بۆ_ھیوای_کوڕم
ھۆنراوە: مامۆستا #گۆران
.
هیوا! مەگری، هەنیسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری!
لە چاوی بێ قەرارم بۆ چی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دنیای تازە خوڵقاوم!
ئەدا گریەت بە زەربەی چز، لە ڕۆحی پڕ گلاراوم!
چییە ئەم گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو خورپێن؟
چییە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن؟
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چییە فەرقت؟ لەبەرچی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟
وەکو ئەو بەرخە بچکۆلەی کە هەر ئێستا لە دایک بوو،
لەبەر چی نەشئەیی یاری هەڵت ناداتە سەر پاشوو؟
ئەڵێی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە فەرشی هێلانەی:
چ ئیشێکە، کوڕم، بۆ چی لەسەر ئەم هەڵکڕووزانەی؟
چییە تو خوا؟ چ سیڕڕێکە وەها مەحکوومی گریانی،
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی؟ لە مەعنای گریە نازانی؟
ئەگەر وەک باوکە حەسرەت دیدەکەت زەهرت بچێژایە،
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بە دەم باوە بپێژایە؛
لە ناو کڵپە و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتا یەکسەر،
بسووتایە بەهاری عومری جوانیت: هەم گوڵ و هەم بەر!
بەڵێ، ڕۆڵەم، ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختیی ئیدراکیش،
لە تۆیشی ڕەش بکردایە، نەوەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش،
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت،
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت!
حەقت بوو ئەم هەموو گریانی نامەفهووم و بێ مەعنا:
زمانی بەست و تەقریری شکاتت بێ لە دەست دنیا!
حەقت بوو بێ وچان بگری بەسەر تاوانی باوکیما،
بەحر پڕکەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیما!
بەڵام، ڕۆڵەم! کە تۆ ئێستا لە فەجری زیندەگانیتای،
لە بەر دەرگای تەلیسمی بەختی مەجهوول و نیهانیتای:
بە چی مەعلووم بە شوێنی هیی منا ئەڕژێ چەمی عومرت؟
سەراسەر پێکەنین و خوڕڕەمی نابێ خەمی عومرت؟
بەڵێ، بەرخم! ئەگەرچی هەر وەکوو یەک ژینی گشت لایە
لە بەینی بێشکە وو قەبرا، بڕینی عەینی ڕێگایە!
هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری سەرزەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین، تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین،
وەلێ کۆچی ژیان کۆچێکی پڕ سیحر و پڕ ئەفسوونە:
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە: یەکێ لێڵە، یەکێ ڕوونە!
هەیە وەک من بە سەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە،
هەیە هی وایش کە فەرشی ژێری پێی ئاوریشمی گوڵزارە!
ئەوەندەی ڕۆحی مەئیووس و مەلوول تاریک ئەکا دنیا،
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە ئەڕژێ بەسەر سەریا!
کوڕم! هەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری،
شتێکیش - بەختیاری - پێکەنین گرتوویە چوار دەوری!
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری لە ئێستاوە!
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟


.
دەفتەری سروشت و دەروون
#گۆران
(1904-1962)


کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام

https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

فێرگەی زمانی کوردیی نیروان

#فێرگەی_زوانی_کوردی
#زمانی_کوردی
#وشەی_کوردی
#نیروان_ڕەزایی
#نیروان_رضایی
#کوردستان
hîwa_megrî_merziye_ferîqî.mp3
ChrikayKurd.com
ھیوا مەگری
هۆنراوە: مامۆستا #گۆران
وتن: #مەرزییە_فەریقی
ئاواز و موزیک: #کاوە_شێخ


کارگەی زوان و وێژەی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman
2025/07/07 23:58:30
Back to Top
HTML Embed Code: