Telegram Web
🔹خالید عەزیزی: کورد بە جوانی دەریخستووە کە بە ئاسانی نادیدە ناگیرێت

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، سێمیناریک لەژێر ناوی ''پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە معادڵاتی نێودەوڵەتی'' لەلایەن ناوەندی پەرەوەردەی حیزبی دێموکراتەوە بۆ کاک خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێک خرابوو کە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بەڕێوە چوو.

سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد و لەلایەن کاک هیوا میرزاییەوە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا.

کاک خالید عەزیزی سەرەتای باسەکەی بە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و چونیەتیی شکڵگرتنی نەزمی جیهانی لە سەدەی بیستەم و قۆناغەکانی شەڕی یەکم و دووهەمی جیهانی و قۆناغەکانی شەڕی سارد و جیهانی دوو جەمسەری دەست پێ کرد.

وتەبێژی حیزبی دێموکرات باسی لە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لە قۆناغی شەڕی شارد کرد کە لە بەرەی دژ بە ئەمریکادا هەڵوێستی گرت و لە بلۆکی ڕۆژهەڵات نزیک بووە. باسی لەوە کرد پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر واقعییەتی نەزمی جیهانی دەڕواتە پێش و دنیای ئەمڕۆ بە شێوەی دوو جەمسەری نەماوە و نەزمی جیهانی بەبێ ئەمریکا جێبەجێ نابێت.

ناوبراو وتی کە ئێران لە موناسباتی نێودەوڵەتیدا دەبێتە پاشخانی ئەمریکا و ئامریکاییەکانیش جۆریک لەگەڵ ئێران هەڵسوکەوت دەکەن کە بتوانن زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە. سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران بووە و ئەو چاوەڕوانییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی نیزامی بکەنە سەر ئێران شتیکی هەڵە بووە و دروست نییە.

بەڕێز عەزیزی وتی کە ڕێژیمی ئێران لە معادڵاتی نێودەوڵەتیدا چەند کارتی وەک بەرنامەی ناوکی و گرووپە نیابەتییەکانی لەبەر دەستە و ئەوەش وای کردووە ئەمریکا جۆریکی دیکە لەگەڵی تەعامول بکات.

کاک خالید لە درێژەی قسەکانیدا لە بابەت پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتی کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوازێک هەوڵی داوە بزووتنەوەی کورد بە ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لەنێو ببات، بەڵام نەیتوانیوە. ئەوەیکە لە نیوخۆی ڕۆژهەڵات لەلایەن خەڵکەوە چالاکیی بەرینی جەماوەری لە بوارە جۆارجۆرەکاندا بەڕێوە دەچێت، گەورەترین کارتی ئێمەیە و کورد بە جوانی دەری خستووە کە ئاوا بە ئاسانی نادیدە ناگیرێت.

https://kurdistanmedia.com/so/news/2025/05/166
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹دیداری تایبەت کورد کاناڵ 15/05/2025
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دیداری تایبەتیی لەگەڵ کوردکاناڵ باس لە ئەگەرەکانی سەرگرتن یان سەرنەگرتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکا.
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "دەکرێ بڵێین پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیە بەجۆرێک دەسپێکی پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لەو وڵاتەیە، چونکە لەو پڕۆسەیەدا، دەسەڵاتەکانی وەک پارلمان، سەرکۆمار و قانوونی بنەڕەتی دێنە گۆڕێ و ئەوانە هەموویان دەبێ بەدوای ڕێگەچارەدا بڕۆن".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹حیزبی دێموکرات چۆن دەڕوانێتە ڕێککەوتنی ئەمنییەتیی نێوان ئێران و عێراق و گوشارەکانی ئەم‌دواییەی ڕێژیم بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؟
خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دیداری تایبەتیی لەگەڵ کوردکاناڵ تاوتوێی ئەم پرسە دەکا.
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وتووێژی بە بەرنامە و پلان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕەت ناکاتەوە و لە هەمان کاتدا دەنگۆی دانیشتن لەگەڵ ڕێژیم بەم‌نزیکانە ڕەت دەکاتەوە.
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا چ سەر بگرێ یان سەر نەگرێ، جووڵانەوەی ئێمە کە جووڵانەوەیەکی مافخوازانە و ماف‌پارێزانەیە بەردەوام دەچێتە پێش".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "ئێران سەرەنجام دەبێتەوە پاشخانی ئەمریکا و ئەمریکایییەکان دەیانەوێ بەخێشکە ئێران بکەنەوە هی خۆیان؛ سیاسەتی ئەمریکا بە دێموکرات و کۆماریخوازەوە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا گۆڕینی ڕەفتاری ئێران بووە نەک گۆڕینی حکوومەتی ئێران".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باس لە کارتی یاریی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها خاڵە بەهێزەکانی حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی مافخوازانەی کورد لە ئێران دەکا.
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خالید عەزیزی: خەباتی چەکداری حیزبی دێموکرات دەرەنجامی بێ‌باوەڕیی کۆماری ئیسلامی بە چارەسەری سیاسیی پرسی کورد بوو



ئاماژە: ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ لە بەرنامەی "صفحە ٢"ی بی بی سیی فارسیدا خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ دوکتور کامران مەتین و مێهرداد فەرەهمەند، پرسی کۆنگرەی ١٢ی پ ک ک و کاریگەرییەکانی لەسەر هاوکێشەکانی ناوچەیان تاوتوێ کرد. ڕۆژنامەی "کوردستان" پوختەیەک لە وەڵام و بۆچوونەکانی وتەبێژی حیزبی دێموکرات لەو وتووێژەی بۆ خوێنەرانی گواستووەتەوە.



خۆهەڵوەشاندوەی pkk و ڕوانگەی حیزبی دێموکرات

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە کە چارەسەری پرسی کورد لە تورکیە لە ڕێگای وتووێژ و ئاشتییانە دەبێ بە ئاقارێکدا بشکێتەوە کە دوو نەتەوەی کورد و تورک لە تورکیە قۆناغەکانی شەڕ و توندوتیژی بەجێ بێڵن و حیزبی دێموکرات پێشوازی لە چارەسەری ئاشتییانە و دێموکراتیکی پرسی کورد لەو وڵاتە دەکات. ئەوەندەش کە بۆ وردەکارییەکانی ئەم ڕەوتە و جێکەوتنی لە تورکیەدا دەگەڕێتەوە، ئەم دۆخە نوێیە دەبێ لەلایەن خودی پ ک ک، خەڵکی کورد لە تورکیەوە هەڵسەنگێندرێ.

هۆکاری پێشوازیی حیزبی دێموکرات

هۆکارەکەی ئەوەیە لە تورکیە کراوەیی سیاسیی ڕێژەیی، کێبرکێی نێوان حیزبەکان و نیمچە دێموکراسییەک هەیە و هەر لەجێدا ئێستا پرسی کورد لە پاڕلمانی ئەو وڵاتە لە ئارادایە و حیزبە سیاسییە غەیرەکوردەکانی ئەو وڵاتەش هۆگریی خۆیان بۆ چارەسەری دێموکراتیکی پرسی کورد پێشان داوە. بۆیە ئێستا لە پێتەختی تورکیە و لە پاڕلمانی ئەم وڵاتە ئەم بابەتە ڕۆژەڤێکی سیاسییە، بەڵام لە ئێران و تاران شتی وا نابینین. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا وەها کەشێکی کراوە بۆ هاتنەگۆڕێی ئەو باسانە، واتە چارەسەری پرسی کورد لە ئێران ئەویش لە ئاستی مەجلیس و کۆڕوکۆبوونەوە سیاسییەکانی پێتەخت لەلایەن ڕەوتە سیاسییە جۆراوجۆرەکانەوە لەئارادا نیە.

دەمەوێ بڵێم پێچەوانەی تورکیە، ئەو نەفەسە سیاسییە لە ئێران نابیندرێ کە لە سۆنگەی داننان بە پرسی نەتەوەیی و سیاسیی کورد و ڕاستەقینەکانی فرەپێکهاتەیی ئێراندا بیر لە چارەسەری ئەو پرسەش بکرێتەوە، دۆخێک کە ئێستا لە تورکیە لە ئارادایە.

ئەگەری هاتنەبەرباسی پرسی کورد لە ئێران

ئەو ئەگەرە بەشێکە لە دەرەنجامەکانی خەباتی گەلانی ئێران لەو وڵاتەدا. ڕاستییەکەی ئەوەیە گەلی کورد لەپێناو دێموکراسی و داننانی حکوومەتی ناوەندی بە ماف و داخوازییەکانی ئەم گەلە تێچووی ئێجگار زۆری داوە و گەلێک کارەساتی بەسەر هاتوە. ئێمە هیوادارین لە ئێران و لەنێو غەیرە کوردەکان و بە ڕوونی لە تارانی پێتەخت و لەنێو رەوت و لایەنە سیاسییە غەیرە کوردەکان لە پێتەخت ئەو باسانە لە ئاستێکی بەربڵاودا بێنە گۆڕێ.

ئێمە ئێستا دەبینین لە عێڕاق یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە دانی بە مافەکانی کوردەکان داناوە و کوردەکان حاکمییەت و سەروەریی سیاسیی خۆیان لەسەر بنەمای ئەو یاسایە پێک‌هێناوە. لە سووریەش رەوتێک دەستی پێ کردوە کە هیوابەخشە و دەخوازین بەو ئاقارەدا بڕوا کە بە داننان بە پرسی کورد و جۆراوجۆرییەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە سوورییەیەکی دێموکراتیکدا کۆتایی بە دەیان ساڵ شەڕی نێوخۆیی و ناسەقامگیرییەکانی ئەو وڵاتە بێت. لە تورکیەش دەبینین کە پێویستیی چارەسەری پرسی کورد لە ڕۆژەڤە سیاسییە هەرە گرینگەکانی ئەم وڵاتەیە و تەنیا ئێران و کۆماری ئیسلامییە کە بە حاشاکردن لە پرسی کورد و ماف و داخوازە سیاسی و دێموکراتیکەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەسەر سیاسەتی هەڵاواردن و ناوەندگەرێتی پێداگرە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتاوە هەتا ئێستا کوردستانی کردوەتە زۆنێکی ئەمنییەتی، بەڵام مێژووی خەباتی کوردەکان سەلماندوویەتی کۆماری ئیسلامی نەیتوانیوە سیاسەتەکانی لە کوردستان جێ بخا و ئیرادەی خۆی بە سەر خەڵکی کورد دا بسەپێنێ و لە داهاتووشدا ئەمەی هەر بۆ ناکرێ.

ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خەباتی چریکی و پێشمەرگانە

هەموو کاتێک کوردەکان خوازیاری بەدیهاتنی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانیان بە ڕێگەی ناتوندوتیژ و چارەسەری ئاشتییانە و دێموکراتیک بوون. خۆ ئەگەر لە پێتەختی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە دابینبوون و دەستەبەری ئەو ماف و داخوازییانە لە ڕێگەی دێموکراسی و وتووێژ و یاسایەکی دێموکراتیکەوە بلوێ، کوردەکان هیچ هۆگرییەکیان بە خەباتی چەکداری نیە.

لە کوردستانی ئێرانیش خەبات و بەرگریی پێشمەرگانە دەرەنجامی هەرەسهێنانی دانوستانەکان و وتووێژی هەیئەتی نوێنەرایەتیی گەلی کورد لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی کۆماری ئیسلامی و دواتر هێرش و پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو. بە واتایەکی دیکە کوردەکان تەنیا بەرگرییان لە خۆیان و خاکەکەیان کرد و تەنانەت دواتریش کوردەکان https://kurdistanmedia.com/so/news/2025/05/242
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی: حیزبی دێموکرات دەزانێ خەباتی خۆی لەکوێ بکات و لەکوێ بە دوای ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیدا بڕوات


ئاماژە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "کوردکاناڵ" لە دیمانەیەکی تایبەت و تەسەلدا لەگەڵ کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزب دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچە و خوێندنەوە و سیاسەتی حیزبی دێموکرات لە هەمبەر ئاڵوگۆڕەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی هێنایە بەر باس. "کوردستان" لەبەر گرینگیی ئەم وتووێژەیە پوختەیەکی باشی بۆ خوێنەرانی گواستۆتەوە.

ترامپ سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کرد. مەبەست لەو سەردانە چ بوو؟ دیزاینی نوێی ناوچەکە یان گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین؟

تەبیعەتەن بۆ ترامپ وەک سەرۆککۆماری ئەمریکا بێگومان هەمووی ئەوانەی تێدا بەستەیە. هەڵبەت ترامپ لە سەحنەی سیاسی ئەمریکادا تایبەتمەندیی خۆیی هەیە لە چۆنیەتیی تەعاموول لەگەڵ ڕووداوەکان، سیاسەتی کەلان، سیاسەتی گچکە و سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڵام بێگومان ترامپ تا ئەو جێیەی پێوەندیی بە بەرژەوەندیی ئەمریکاوە هەیە لەو ڕوانگەوە چاو لە مۆعادلاتی نێودەوڵەتی، لە تیجارەت، لە سیاسەت، لە چۆنیەتیی یارگیری و هەمووی ئەوانە دەکات. بۆیە لەو باوەڕەدام ترامپ بە دەستووری کارێکی ئاوا فرەڕەهەند هاتوە و تێدەکۆشێ لەو چوارچێوەدا هەم دەسکەوت بۆ خۆیی وەدەست بێنێ و هەم مەوقعییەتێکی لەبارتر بۆ ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست بکات.

ئەدی ئێران لەکوێی سیاسەتی دەرەکی و سەفەرەکەی تڕامپدا جێ دەگرێ؟

ئەمریکایەکان چ دێموکراتەکان و چ کۆماریخوازەکان بە نسیبەت ئێرانەوە جیاوازییەکی زۆریان نەبووە و ئەویش پێداگریی ئەوانە لەسەر گۆڕینی ڕەفتاری حکوومەتی ئێران، نەک نیزامی سیاسیی ئەو وڵاتە و بە باوەڕی من ترامپیش هەر بە دوای ئەوەدا دەڕوات. ترامپ کۆمەڵێک کارتی بە دەستەوەیە کە گوشار بخاتە سەر ئێران و ئەو گوشارانە ئێران بخاتە بارودۆخ و تەنگانەیەک لەگەڵ ئەمریکا و بە تایبەت لەگەڵ ترامپ ڕێک‌بکەوێ. هۆیەکی ئەوەیە کە تڕامپ سەرۆک‌کۆمارێکە بە دەنگێکی زۆر هاتۆتە سەر کار، سەرۆککۆمارێکە لە ماوەیەکی کەمدا زۆر بابەتی ورووژاندوە کە ئەگەر بۆشی جێبەجێ نەبن بە مانای ئەوەیە بەرانبەر بە ڕووداوەکان بێ‌تەفاوت نیە. دوای هەموو ئەوانە ئابوورییەکی بەهێز و توانای سەربازیی زەبەلاحی هەیە و لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا هیچ پرسێکی ئەمنییەتی بەبێ دەوری ئەمریکا یەکلا نابێتەوە و ئێرانیش باش لەوە تێ‌دەگا. ترامپ هەروەها هەندێک گەمەی ناوچەییشی کردوە و وادیارە ناچێتە ئیسڕائیل و ماوەیەکە باس لەوە هەیە کە دەگەڵ نەتانیاهوو زۆر نێوانیان خۆش نیە. بەڕاستی خۆم پێشبینیم نەدەکرد لە سەردانەکەی بۆ عەڕەبستان چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی تازەی سوورییە بکەوێ. یانی تڕامپ کۆمەڵێک یاری دەکا کە ئەو جووڵە و یارییانە بەشێکن لە پەیام بۆ ئێران. بۆیە پێم وایە ئێران دەخاتە بارودۆخێکەوە کە ناچار بە ڕێککەوتن بێت، چونکی ئێران کارتی زۆری بەدەستەوە نیە و کارتە هەرە گرینگەکەی ئێستای بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی کە دونیای پێ بە بارمتە گرتوە.



باسی دیداری تڕامپ لەگەڵ ئەحمەد شەرعت کرد و دوایە زاندرا کە گەمارۆکانیشی لەسەر سووریە لابردوە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا جیاوازتر لە پێشوو و جۆرێکی دیکە لە سووریە دەردەکەوێ؟

بە تێگەیشتنی من دەبێ چاوەڕوان بین بزانین تڕامپ هەموو ئەو بەرنامە بەربڵاو و جۆربەجۆرە لە بواری ئەمنییەتی و ئابووری لە بواری ململانێ لەگەڵ چین و ڕوسیە و ئورووپایەکان چۆنیان پۆلێنبەندی دەکات و دەیانخاتە دەستووری کارەوە. بەڵام لەو باوەڕەدام ترامپ زۆرتر تێدەکۆشێ سیاسەتێک بگرێتە بەر کە ئەمریکا لە بواری ئابوورییەوە دەستی باڵای هەبێت و زۆر تێ‌ناکۆشێ بە ئامرازی سەربازی حزوور و هێزی بەهێزی ئەمریکا بکاتە ئەمری واقع.

پێتان وایە بۆ سەردانی عێڕاقی نەکرد؟

یەکێک لە هۆیەکان ئەوەیە دەبێ لەگەڵ ئێران بە هەندێک لە ئاکامەکان بگات کە ئایا ڕێککەوتنە دەبێ یان جێبەجێ نابێ. ئەوکات کارناسانی ئەمنییەتیی ئەمریکا و ئەوانەی لە دەورووبەری ترامپن دادەنیشن خەسارناسییەکی وا دەکەن کە ئەگەر لەگەڵ ئێران بە تەوافۆق نەگەن چێ بکەن؟ لەو کاتدا ئەگەری هەیە سەردانی عێراق و تورکیە و ئازەربایجان و ئەو شوێنانەش بکات، یانی ترامپ سەفەرەکانی تابعێک لە بەرنامەکانیەتی، و کەسێکیشە زۆر کارناس و خەڵکی شارەزای لەگەڵە و لەو بوارانەدا حەتمەن بەرچاوڕوونیی بۆ دروست دەکەن.
https://kurdistanmedia.com/so/news/2025/05/243
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "سەرەڕای ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەیی گەشەی ئیدئۆلۆژیی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام حیزبی ئێمە پێناسەی ئیدئۆلۆژیکی بەخۆوە نەگرتووە؛ ڕوانگە و ئیدئۆلۆژیی کۆمۆنیستی و سوسیالیستی تەشەنەی کردە ناو جووڵانەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئێمەی تا ڕادەیەکی زۆر لە جیهانی دێموکراسی دوور خستەوە".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹مصاحبە با ChannelOne فارسی . 2025/06/04
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "ئەو شەڕە شەڕی خەڵکی ئێران نەبوو، شەڕی کۆماری ئیسلامی بوو کە ئیسرائیلی ناچار کرد هێرش بکاتە سەر ئێران و تا ئێستا ئیسرائیل بە بەشێکی زۆر لە مەبەستە ستراتژیکەکانی خۆی گەیشتووە".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "کۆماری ئیسلامی پێشتر بە گەمەکردن بە کارتی بەرنامەی ناوکیی خۆی، هەم دونیای دەرەوە، هەم ناوچەکە و هەمیش خەڵکی ناوخۆی بە بارمتە گرتبوو؛ بە لێدان و لەناوبردنی دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم، چی دیکە ئەو کارتە لەدەست کۆماری ئیسلامی‌دا نەماوە و ئیتر هاوسەنگییەکە بەتەواوی گۆڕاوە".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "کۆماری ئیسلامی پێشتر بە گەمەکردن بە کارتی بەرنامەی ناوکیی خۆی، هەم دونیای دەرەوە، هەم ناوچەکە و هەمیش خەڵکی ناوخۆی بە بارمتە گرتبوو؛ بە لێدان و لەناوبردنی دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم، چی دیکە ئەو کارتە لەدەست کۆماری ئیسلامی‌دا نەماوە و ئیتر هاوسەنگییەکە بەتەواوی گۆڕاوە".
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹گفتگوی ویژە موضوع برنامە: بررسی تحولات سیاسی در ایران بعد از جنگ ١٢ روزە
مهمان برنامە:
آقای خالد عزیزی، سخنگوی حزب دموکرات کوردستان ایران
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹مصاحبە با ChannelOne فارسی ، نتایج و تبعات این جنگ. 2025/07/02
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/07/12 16:53:51
Back to Top
HTML Embed Code: