tgoop.com/KjarOfficialChannel/18706
Last Update:
سروە پوورمحەمەدی مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگیی "نووژین" لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز ئەو سزا داسەپاوەی بە پارێزەرانی سرووە پوورمحەمەدی ڕاگەیاندووە.
ئەو ژنە چالاکوانە پێشتر لەلایەن دادگای بەرایی ڕژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی "دروستکردن یان ئەندامێتی لە دەستە و تاقم بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. دادگای پێداچوونەوە ئەو سزا داسەپاوەی بۆ پێنج ساڵ کەم کردۆتەوە.
سروە پوورمحەمەدی ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتێکدا بە مەبەستی پیداچونهوه بۆ چارەنووسی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەنجوومەنی نووژین سەردانی دادگای کردبوو، قۆڵبەست کرابوو و دوای دوو هەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
#کۆمەڵگەی_ژنانی_ئازادی_رۆژهەڵاتی_کوردستان
🆔 @kjarOffIcialChannel
BY kjar جامعه زنان آزاد شرق کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/KjarOfficialChannel/18706