Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە لێدوانی مامۆستای پایەبەرز، کاک فتاح ئەمیری لەمەر ڕۆمانە بەنرخەکانی، هاوارەبەرە، میرزا،
زیندەخەو،
گێژەڵووکە و خەم و خەیاڵ...
ئامادە کردن:سامان وەتمانی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

❤3
لە قوتابخانەیەک مامۆستا بۆ زەنگی ئینشا
لە قوتابیەکانی ویست ئاواتەکانیان بنووسن
پاشان نووسراوەکانی کۆکردەوە و بردێوە
ماڵێ کە چاویان لێ کا.
یەکێ لە نووسراوەکان مامۆستای زۆر پەرۆش
کرد،لە کاتی خوێندنەوە دابوو کە مێردەکەی
هاتەژوورێ و دیتی ئەسرین بە چاوەکانی خێزانی دا دێتە خوارێ،لێی پرسی:چ بۆ
بۆچی وا ناڕەحەتی؟؟!!
خێزانی لە وەڵامدا کوتی:ئەو ئینشایە بخوێنەوە،یەکێ لە قوتابیەکانم نووسیویەتی
داوام لێ کردن ئاواتەکانیان بنووسن و
ئەویش ئاوای نووسیوە،کابرا کاغەزی لێ وەرگرت و خوێندێوە،ناوەرۆکی ئینشاکە
ئاوا بوو:
خودایا دەمهەوێ ئاواتێکم بێ،کە وەکوو هەموو کات نەبێ،دەمهەوێ بمکەی بە تەلەویزیون و جێی تەلەوزیونی ماڵەکەمان بگرمەوە و دەمهەوێ جێی تایبەتی خۆم بێ
بنە ماڵەمان لە دەورم کۆبنەوە و کاتێ قسە
دەکەم،باوەڕم پێبکەن و جێی سرنج بم و
بێ ئەوەی پرسیارێکم لێ بکەن،یا قسەکەم
ببڕن لێم گەڕێن قسەکانم بکەم.
وە هەر چۆنی کە تەلەویزیون خراپ دەبێ
و پێی ڕادەگەن و چاکی دەکەنەوە پێم
ڕابگەن و سرنجم دەنێ،بە دڵ دەمهەوێ
کاتێ باوکم لە سەر کار دەگەڕێتەوە،
تەنانەتی کاتێ گەر ماندوویە،هێندێکم
لە گەڵ بێ وە دایکم کاتێ غەمگین و
ناڕاحەتە،بە جێی کەمتەر خەمی بێتە
لای من.
پێم خۆشە براکانم بۆ لە گەڵ بوونم
،کێ بەر کێیان بێ و پێکەوە شەڕ بکەن.
پێم خۆشە بنە ماڵەمان جار نا جارێ
هەموو شت وەلا نێن و تەنیا کاتیان لە
گەڵ من تێپەڕ کەن.
کۆتا قسەم ئەوەیە کە بمکەی بە
تەلەویزیونێک تاکوو بتوانم ئەوان شاد
و سەرقاڵ کەم،خودایا پێم وانیە شتێکی
زۆرم لێت ویستبێ،تەنیا پێم خۆشە وەک
تەلەویزیونێک گرینگیم پێ بدەن و بژیم...
ئینشا تەواو بوو. کابرا چاوێکی لە خێزانی
کرد و کوتی:سەیرە ئەو دایک و بابە چەند
دڵڕەق و ترسناکن؟؟
ژنە سەری بەرز کردەوە و کوتی: بەڵێ بەڵام
دەزانی ئەو ئینشایە کچەکەی خۆمان کە وا نووسیویەتی؟؟؟!!!
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

❤4
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە
💫 ۶ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۶ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۶ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۴ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
📍گوردخمه های سماقان/در ۱۵ کیلومتری غرب شاهین دژ ۱۷ اتاق کنده شده در دل کوه با یک تراس بسیار جالب با منظره قابل توجه در بالای کوه در مجاورت روستای سماقان (روستایی کوردنشین) دیده می شود که از آثار جالب توجه این منطقه بوده و متعلق به هزاره اول قبل از میلاد است. این مکان در تاریخ ۱۲ بهمن ۱۳۸۱ با شمارهٔ ثبت ۷۳۸۶ به عنوان یکی از آثار ملی ایران به ثبت رسیده است و از جاذبه های گردشگری استان آذربایجان غربی محسوب می شود.

بای دێ و دەبزێوێ کەزیه و بسکانی
بۆنی خۆشیانی بۆ لای من هانی
بە دەست خۆت نیە، مەگەر دەتوانی؟
لە ڕووی وەک مانگی چواردەی نەڕوانی!
وە: #لانەواز
ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
با لە بسک و کەزێکان هاڵاوە
بۆنی عەتری شەویان هەر ماوە
ناتوانی کە تەماشا نەکەی
مانگ دەرکەوێ لە هەموو لاوە
وە ــ نادرمستەفازادە
ــ❤️❤️❤️❤️❤️
بادها چنبره می زنند در موها
می پیچد عطر شب بوها
نمی توان نگاه نکرد
ماه می تابد هر سوها
#عادل_کریمزاده_تبریزی
#کلاسیکنو
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
بۆنی خۆشیانی بۆ لای من هانی
بە دەست خۆت نیە، مەگەر دەتوانی؟
لە ڕووی وەک مانگی چواردەی نەڕوانی!
وە: #لانەواز
ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
با لە بسک و کەزێکان هاڵاوە
بۆنی عەتری شەویان هەر ماوە
ناتوانی کە تەماشا نەکەی
مانگ دەرکەوێ لە هەموو لاوە
وە ــ نادرمستەفازادە
ــ❤️❤️❤️❤️❤️
بادها چنبره می زنند در موها
می پیچد عطر شب بوها
نمی توان نگاه نکرد
ماه می تابد هر سوها
#عادل_کریمزاده_تبریزی
#کلاسیکنو
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👌3❤1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا
"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.
ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک
بەرگی یەکەم
بەشی (١)

❤1

بەشی (٢)

😊 قنجەپا
✍عابید حسەینی
🔸تازە خەتم دابوو، تۆپەڵە قژێکم لە بەر سەرمەوە لوول دابوو، تەزبێحێک دنک قەزوانی درێژم هەڵدەسووڕان و لە بەر تەلەبزوێنەکە قاچم لێ ڕادەکێشا، دەلقە تووم دانابوو دنکە دنکە دەمترووکاند. دایکم لە نزیک چێشتخانە لە سەر کوتە پەڕۆیەک سەوزی بژارە دەکرد و دەیکردە ناو سەوزی شۆرەکەوە.
لە پڕ دەنگی تەقەی پێلاوەکانی باوکم،ناو داڵانی دادەگرت، هەموو ئێواران دوای کار دەگەڕایەوە، هەر لە کەوشکەنەکەدا، لیباسە تەپ و تۆزاویەکانی دادەکەند و بە لیباسی ئیسراحەتەوە دەهات و دەچوە نێو حەمام، دایکم بە بزەوە لە بەری هەڵدەستا بە ماندوو نەبی! ماندوو نەبی حەمە گیان! خاولی و لیباسی تازەی ناو ماڵی لە سەر بەردی چێشتخانەکە بۆ دادەنا و بە پیاڵە چایی یان ئاوی سارد شەکەتی دەڕەوانەوە، منیش مێشێک میوانم نەبوو، هەر قرتەم دەهات و تەزبیحم بادەدا و بە لاخوزێکەوە تماشایەکی دایکم دەکرد.
باوکم دەستێکی هاوردە برۆ تەڕەکانیدا و دوو قومی قوڵی دا لە چایی ناو ژێرپیاڵەکە، گوێم لێ بوو دایکم وتی:" ئەرێ حەمە گیان، ئەوە گلەیی بێت بە سەرتەوە، خۆ ماندوو نەبینیت نەکرد لە ناسر گیان، بۆ نەچووی دەستی ماچ بکەیت، ها وەک گەورەی ماڵ توومان بۆ دەترووکێنی و تەزبێح خول دەدات، هەستە بچۆ! هەستە! دەبی بچییە خزمەت کوڕە قشقەکەمان، جا چۆن دڵت هات نەچوویە خزمەتی!" باوکم چاوێکی لێم کرد و دایکم کۆڵە شیڵەنگێک بە دەستیەوە لە سەرم حازر بوو، تا وتم دایکە! دامی پڵۆسی، چیت خواردە ترش و چۆنەر، تۆخڵە توو بڵاوەی کرد و وژەی کوڵە شیلنگ لە دەور پا و سمتم کەوتە داپاچین، قستە کوشت، خستمی دایکە گوم خوارد، بە پەلێ پڕووزێ و باڵە فرتێ خۆم خنییە باخەڵ باوکم. دایکم دەی گوڕاند، ئەیەرۆ، وەک پارگوێر پانۆ بوەتەوە، بە هیوایە باوکی دەستە و نەزەر بچێتە خزمەتی، بە لووشکە لووشک خۆم خستە نێو داڵانەکە و لە پاڵ کەوشە ماندووکانی باوکمدا بە گڵۆڵەی دانیشتم. ئیتر لەمەو دوا هەر ئێواران تەقەی داڵان دەهات وەک مەزرقم لێ هاتبوو، قنجەپا ڕاستەوە دەبووم و بە دەنگی بۆڕەوە دەمگوت: سڵام باوکە، ماندوو نەبیت!

👍1
زۆر پەشیمانیم لەوەیکە بە ساعەتان ڕستەسازیم کرد بۆ کەسانێک کە شایانی یەک وشەشیان نەبوون.
👤ئیلهان بیرک
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
👤ئیلهان بیرک
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❤2
مێروولەیەکی چکۆلە دیتی کە، پێنووسێ لەسەر لێنووسێ دەتراسکێ و نەخشگەلێکی جوان دەکێشێتەوە. بە مێروولەیەکی دیکەی کوت ئەم پێنووسە نەخشگەلێکی جوان و سەیر دەکێشێتەوە، نەخشگەلێک کە وەک گوڵی یاسەمەن و سوێسنەن. ئەویش لە وەڵامدا کوتی: ئەمە کاری پێنووس نیە، ئیشکەری سەرەکی و ئەسڵی قامکەکانن کە پێنووس وادار بە نووسین دەکەن. مێرووی سێیەم کوتی: نا بکەری سەرەکی قامک نیە؛ بەڵکوو باسکە، چونکە قامک لە هێزی باسک یارمەتی وەردەگرێ.
مێروولەکان هەروا مشتومڕ و وتووێژیان دەکرد و باسەکە درێژ بۆوە و بۆچوونی زانایانەتریان دەدا تا ئەوەیکە مەسەلەکە گەیشتە گەورەی مێروولەکان، ئەو کە زۆر زانا و وشیار بوو کوتی: رواڵەت و فۆڕمی ئەم هونەرە لە جیهانی ماددییەوە نێ، ئەمە کاری ئەقڵە.
لەشی ماددی مرۆڤ بە هاتنی خەو و مەرگ بێ هۆش و بێ خەبەر دەبێ، جەستە وەک جلوبەرگ وایە، ئەم نەخشانە ئەقڵی ئەو پیاوە دەکێشێتەوە
ئەو مێروولە ئاقڵەش ڕاستییەکەی نەدەزانی، ئەقڵ بێ ویستی خودا چەشنی بەردە.
ئەگەر خودا چرکەیەک ئاگای لە ئەقڵ نەبێ، هەر ئەو ئەقڵە زیرەکە گەورەیە، نەزانی زۆر و هەڵەی بەژان ئەنجام دەدا!
#مەولانا
📚 مەسنەوی مەعنەوی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱ی بەفرانباری۲۷۲۴ی کوردی

👌2👍1
🗓 ئەوڕۆ هەینی
💫 ۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۷ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۷ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۵ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
💫 ۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۷ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۷ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۵ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا
"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.
ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک
بەرگی یەکەم
بەشی (۳)

وەرە
باکۆتەڵی
شاعیران بگەڕێین
دەست خەینە سەر دڵیان
من ئیمانم بەوەیە
لە ناویان دا
کەسانێک هەن
ئێستاش ماون
دەبینن
دەبیستن
دەتوانن بدوێن
بەڵام
بەرگری لێ کراون
وا دەزانن
ئەوکەسانەی
زمانی ئەوانیان بەستووە
هەر دەسەڵاتدارن
شاعیران لەو وڵاتە دا
نامرن
بەڵکوو دەبنە کۆتەڵ
وەک من
#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە
ـ🌹🌸🍀🌷🍀☘🌿🐦🔥🐦🔥🐦🔥🪴🍃
بیا
مجسمه های شاعران را بگردیم
نبض بگیریم
من ایمان دارم
میان آنها کسانی هستند
که هنوز زنده اند
می بینند
می شنوند
و می توانند حرف بزنند
اما منع شده اند
و آنها فکر می کنند
همه ی کسانی که آنها را منع کرده اند
هنوز حکومت می کنند...
شاعران در این سرزمین نمی میرند
بلکه مجسمه می شوند
مثل من

🕊1
حسێن پەناهی چەند جوانی کوتۆ:
کۆتاییەک بۆ چیرۆکەکان نییە
نە بەڕخەکان دەبنە گورگ،
نە گورگەکانیش تێر دەخۆن
ماندووم، ماندوو لە جنس و سروشتی
بەدەڵی ئینسانەکان...
لە داری دەدەم یاد و بیرەوەری
ئەو کەسەی دڵمی شکاندووە
حاڵم باشە
بەڵام ڕابردووم ژان دەکا...

👌5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەمبە
💫 ۸ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۸ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۸ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۶ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
📍#کۆبانی_ڕۆژاوای_کوردستان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
💫 ۸ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۸ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۸ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۶ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
📍#کۆبانی_ڕۆژاوای_کوردستان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤3
خاکی دوژمن چ لێ دەکا؟؟!!!
ناصرالدین شاه،ڕایسپارد کە تۆپ هاوێژێک بکڕن،ناردیان لە ڕووسیە تۆپیان کڕی و هێنایان، لە بەر چاوی پادشا تاقی کەنەوە،
لولەی تۆپ لە بەرانبەر گوللەکە دەوامی نەهێنا و تۆقی، ژێر تۆپەکە وەکوو چاڵ قووڵ دەبێ.
ئەو کار بە دەستانەی لە دەوروو بەری بوون، کە بار و دۆخەکە وا خراپ دەبینن،بۆ داپۆشین و شاردنەوەی کارەساتەکە کوتیان: قوربان جا ئەوە بەزەیی بە خاکی خۆمان دانایا، ئاوای لێکردۆ،قووڕ بە سەر دووژمن دەبێ چ بەڵایەک بەسەر خاکی ئەوان بێنێ؟؟!!!
وەرگێڕان: نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

#پەندی_پێشینیان
گوێ بگرە و مەڵێ، تۆ کەللەی کۆنی
خیگەی زۆر مەزن، ناخۆشە ڕۆنی
کاری وا بەجێ، کێ نایکا پەسەند!؟
بە شێتی داتێ، بە ژیری لێت سەند
کێ کەوتە داوی زاڵم، بێشوێنە
دەستێ کە حاکم بڕی، بێ خوێنە
دەستم کە بڕا بە من چی تازە
خۆراکی سەگ یا ورچ و بەرازە؟
ئەگەرچی دەستی، زۆر بێنمەک بوو
چاو و ڕاوی وەک، تەپڵ و دمەک بوو
ئەشێ لە پێشا، دەست و چاو بشۆی
ئەگەر بە تەمای ئەوەی، من بخۆی
کاتێ، دوو دوژمن لە زیندان خران
ناچارن، لەگەڵ یەکتر وەک بران
منداڵ کە نەیخوێند، دوعای ئەوە بێ
یا بابی بمرێ، یاهەر ئەلف و بێ
بگەڕێی لە نێو تەواوی عالەم
دەستت ناکەوێ، دڵێکی بێخەم
دڵێ تیا نەبێ عیشق و عەلاقە
ڕەنگە نە درگای هەبێ نە تاقە
تا مردن ئەڵێم، ئاخ ژنم بای تۆ
ئەگەر چی لە سەگ، کەمترم لای تۆ!
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
👇👇👇

👍4
نەحلەت لە عارەق
مامۆستا حەسەن زیرەک
نەحلەت لە مەی و مەیخانە...

❤2👍1