Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەممە

❄️ ۱۵ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۵ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۴ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۳ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
گوڵی لە بیرم مەکە...

کوڕی باغەوان لە ناو باغ‌ کاری دەکرد،
کە شازادە دێتە ناو باغ و دەبینێ کوڕە
چەپکێکی لەو گوڵانە بە دەستەوە بوو.
چونکێ وەک گیا بژار حیساب دەکران،
دەیویست فڕێیان داتە دەرێ.
شازادە دەچێتە لای و پێی دەڵێ ئەوانە چەندە جوانن ناویان چیە؟؟
کوڕی باغەوان کە لە منداڵێوە شازادەی خۆش دەویست و لە دڵ خۆیدا ئەوینداری بۆ، و بڕیارە بەو زوانە بە هۆی نەخۆشی بمرێ و دوکتوریش جوابی کرد بوو،چەپکە گوڵەکە دەدا بە شازادە و چاو لە چاوی دەکا و دەڵێ لە بیرم مەکە...
شازادە ئەو کات لە مەبەستەکەی ناگا،بەڵام
پاشان کاتێ کوڕە دەمرێ، ئەو چەپکە گوڵە
کە ویشکی کردبۆوە، دەیخاتە بەینی کتێبەکانی و لە بەر ئەوەی ناوی کوڕەی نەدەزانی بە ناوی گوڵی لە بیرم مەکە
ناویان دەنووسێ...🌷

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


#روانشناسی_زندگی

@Pscholo2020Dilangy
1🕊1
کوردێکی هەڵوەدای ژینم
داهۆڵێک لە بوونم چاکەن
بیکەن بە هێمای بێکەسی
با عالەم تفی پێداکەن

قەرەجێکی ماڵ بە کۆڵی
تاراوگەکانی بێ دەنگیم
کۆی کووچە و شەقامی دنیا
بەشی ئاوارەییم ناکەن

#سەلاح_کوردی
Uppsala_1994

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
دڵت
کۆتری ئاشتی خۆازە
ڕاوچی نامەرد
باڵەکانتی لە سەربانی
تاڵی لە خۆ بایی
شەڵاڵی خوێن کردن
کە چی تۆ
بە سەر ئەو هەموو
هەوراز و نشێوانەدا
بە باڵی بریندارەوە
دەفڕی بەرەو
پێشکەوتن

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل نەسری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👌1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۸)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
پێشکێش بە تۆ کچی جوانی نیشتمانم

گەورە مەبە نازدارەکەی بابە، ئەی کچی
جوانم گەورە مەبە خۆشەویستم، باوەڕ
بکە منداڵیتم لە ڕادەبەدەر خۆش دەوێ،
و لە پەنا منداڵی تۆ دا هەر لاو دەمێنم!
گەورە مەبە کۆرپەکەم منداڵ بمێنە:گڕوو گرتنت جوانە لەلام ،بگری،بزیقێنە، ناز بکە،بقیژێنە،قاقا بکێشە، بە دەنگی قاقات
وەک مووسیقایە،غەم و دەردی دڵم بتارێنە.
گیانەکەم گەورە مەبە،هەتا هەتا منداڵ بمێنێ بەوشەی تێکەڵ و پێکەڵ بە بزەی جوانی لای لێو بمدوێنێ...
گەورە مەبە ئەی خۆشی و شادی ژینم.
زۆر لە سەرەخۆ و وردە وردە بڕۆ پێش،
دەمهەوێ هەر بە منداڵیت ببینم باوەڕ
بکە گوڵەجوانەکەم لە گەورە‌بوون دا  هیچ
هەواڵێکی خۆش نابیستی،هەر چەندی بەرەو سەر بڕۆی هەموو شتێک لە تۆ زووتر هەنگاو هەڵدێنێتەوە وغەم و دەرد بەر لە خۆت دەگاتە  سەرت،جێی شادیت لێ دەگرێتەوە...
ئازیزەکەم ئێستا دنیا هەر چی دەکا، لە پاکی
بە تۆزی پێت ناگا،گەر بێتوو گەورە بی،ببی بە هاوهەنگاوی ڕۆژگار،پەشیمان دەبی ڕۆڵە گیان لە گەورە بوونت دەبی بێزار.
ئەرێ ئەی گوڵی گوڵدانی دڵم هەوڵ‌بدە دایم لە دنیای ئێمە گەورەکان لە پێشتر بی،هەر چەندی دەتوانی،تەنانەت هەنگاوێ دوو هەنگاو،
پەلەت نەبێ،بۆ گەورە بوون،مەڕۆ پێش  بەپڕتاو...
تاکوو منداڵی دنیا لە لات جوان و ڕەنگینە
هەر شادی و خۆشی و سەمایە ژینت پڕ لە پێکەنینە،بەڵام هەر تەمەنت بچێتە سەر دەستی بە هێزی زەمان، هێندەت دێنێ و دەبا،هێزی ڕێپێوانت لێ دەبڕێ، خۆشی و شادیت نامێنێ، کز و داماو لە قوژبنێکت دەخزێنێ، لە گەورە بوونت دەکا پەشیمان
گیانە گەورە مەبە بەو زوانە،منداڵ بمێنە،
لەو بەری تەمەن هیچ هەواڵێک نیەلە خۆشی و شادی، کە گەورە بی تازە نابینی لە سەر لێوی ناسکت بزە و پێکەنین، ڕۆژگار بە کەیفی دڵی سەودات لە گەڵ دەکا و دەتبەزێنێ،خۆشیت دەبێتە گریان و شین. چاوەکەم هەر وا منداڵ بمێنە لە قووڵایی دڵەوە بێ‌خەم بە، پێبکەنە بە ئەدا دەرهێنانی ئێمە گەورەکان کە بۆ دەمێک پێکەنینت دەبینە کۆسە و گۆسارتمە، کەگەورە بووی دەزانم  دڵت دەگیرێ، بەدیتنی دەڵقەک و گۆسارتمەکان دەکەوێ گریان ئەوینی ژینم تا دەتوانی  منداڵ بمێنە، ڕۆژێ دنیا گەورەت  دەکا و خۆشیت دەبێتە دەرد و خەم، تاڵە تاڵ دنیا و ژیانی گەورەکان...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

❄️ ۱۶ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۶ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۵ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٤ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

📸مەریەم خانی بۆتانی: یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کورد بووە، کە دەنگی لەسەر قەوان تۆمار کرابێت.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۹)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
هەر لە دەست ئەو ئاواتانە
دیار نیە ئەمشەو
چەند دایک و باوک
ئاواتی مەرگیانە

وە ــ نادرمستەفازادە

از دست همین آرزوها
معلوم نیست امشب
چند پدر و مادر آرزوی مرگ کرده اند

#احمددریس
👍1
Hasan Zirak & Jegr Midia )
🌙|@moon_halo0
حەسەن زیرەک| جێگر میدیا

«شەدەی بەست و بێریانی
چارۆکەی کەمێ تیلە»



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
👈 ژنی ژیر و پاراستنی نامووس:

«‍ -پاشایەک لەسەر بانی کۆشکەوە لە دنیا دەڕوانێت چاوی دەکەوێتە سەر ئافرەتێکی زۆر جوان دەپرسێت: ئەوە کێیە؟

ئەوانیش ئەڵێن: ئەوە هاوسەری فەیروزی خزمەتکارتە.!!

پاشا تەماع لە ژنەکە دەکات و فەیروزی خزمەتکار بانگ دەکات و پێی دەڵێت:  سبەینێ ئەم کتێبە بەرە بۆ فڵانە شار...

فەیروزیش دەڵێ: بەسەرچاو گەورەم..

فەیروز ئەو شەوە کتێبەکە لەژێر سەرینەکەی دادەنێت، و بەیانی زوو دەڕوات....
ئیتر ڕۆیشت بێ ئەوەی بزانێ پاشا چ پیلانێکی بۆ داناوە!!

پاشاش بێ ئارامانە چاوەڕێی ڕۆیشتنی فەیروزی دەکرد، هەر ئەو ڕۆیشت و ئەمیش خۆی گەیاندە ماڵی فەیروز و لە دەرگای‌دا..

هاوسەری فەیروز ووتی: کێیە؟

پاشا ووتی: من پاشا و گەورەی مێردەکەتم، دەرگای لێکردەوە و پاشا چووە ژوورەوە دانیشت!

ژنەکە ووتی: پاشامان ئەمڕۆ لێرە دەبێت؟

پاشا ئەڵێت: تەنها سەردانە.

ژنەکە ئەڵێ: پەنا بەخوا لەم سەردانە، گومان نابەم خێری تیا بێت!!

پاشا ووتی: بێدەنگ بە، من گەورەی مێردەکەتم، ئەڵێی نامناسیتەوە.!؟

ژنەکە ووتی: با گەورەم، چۆن نازانم... بەڵام من ئەم دێڕەم زۆر لاجوانە کە ئەڵێ"

( خوا سەرکەوتووی ناکا هەرگیز ئەوەی شێرە و بەرماوەی گورگ دەخوات!! )

منیش ڕقم لەو شێرەیە لە شوێنی ئاوخواردنەوەی سەگ ئاو دەخواتەوە...

پاشا مەبەستەکەی تێگەیشت،  ڕۆیشت ئەوێی بەجێ هێشت بەڵام ئەوەندە شڵەژا بوو.. نەعلەکانی لەبیر چوو..

ئەمە پاشا، ئەی فەیروز؟

فەیروزیش کاتێ بەڕێ دەکەوێت، دەبینێ کتێبەکەی لەبیر کردووە! دەگەڕێتەوە و کاتێ دەچێتە ماڵەوە نەعلی پاشا دەبینێت، زۆر بێتاقەت بوو.. ئیتر زانی پاشا بۆچی ئەوی ناردووە.!!

بێدەنگ  بوو دواتر کاری پاشای بەجێهێنا، پاشاش 100دیناری پێ بەخشی، پارەکەی بە جوانترین جڵو بەرگ و خشڵ دابۆ هاوسەرەکەی وهێنایەوە وپێی ووت: پێویستە سەر لە ماڵی باوکت بدەین تا ئەوانیش ئەم  دیاریە جوانانە ببینن!!

ژنەکەی ووتی: زۆر سوپاس بۆ تۆ، بە چاوان وا دەکەم...

ژنەکەی برد و بەجێیهێشت، نەچووەوە بەدوایدا تا مانگێک تێپەڕی...

برای ژنەکە چووەلای فەیروز وپێی ووت: کە پێمان بڵێ لەسەر چی تووڕە بوویت؟  با کێشەکەمان بەرینە لای قازی ...

ووتی: من مافی خۆیم بە تەواوەتی داوەتێ لە دادگایکردنیش بێ مننەتم...

هەموویان بانگکران بۆ دادگا... پاشا قازی بە تەنیشت یەکەوە دانیشتبوون...
براکەی ڕووی کردە قازی و ووتی: من باخێکی جوان و شوورەداری بە بیر و درەختی بەردار بەخشی بەم پیاوە... ئەویش بەرەکەی خواردو شوراکەی تێکدا و بیرەکەی ڕووخاند...

قازی ڕوویکردە فەیروز و ووتی: تۆچیئەڵێیت؟
فەیروز ووتی: من باخچەکەم خۆشدەویست تا ڕۆژێکیان هاتمەوە، شوێن پێی شێرم تیا بینی! من لە ترسی ئەوەی نەمکوژێ و وەک ڕێزێکیش ئیتر نەچوومەوە ناو باخچەکە...

پاشا پاڵی دابووەوە... بەڵام کە گوێی لەمە بوو خێرا بە جوانی دانیشت و ووتی: فەیروز، بچۆرەوە باخەکەت، واللە شێرەکە کە چووە باخەکەتەوە، هیچ شتێکی تێک نەدا ودەستی بۆ یەک گەڵاش نەبرد.... ئەو نە میوەی لێ خوارد و نەدەستکاری هیچیشی کرد، مانەوەی شێرەکە تەنها چەند چرکەیەک بوو، واللە باخم نەبینیوە بەهێندەی ئەو باخەی تۆ شوراکەی بەهێزو پارێزراو بێ....

ئیتر فەیروز تێگەیشت و چووە ماڵەوە هاوسەەکەی هێنایەوە، بەبێ ئەوەی نە قازی و نە ئامادەبووان لە کێشە ڕاستەقینەکە تێگەیشتبن! »

گرنگترین ئەرکی خێزان پاراستنی نهێنیەکانە.

سڵاو و ڕەحمەت لەو خوشکانەش شورای ڕەوشتیان تاجی سەری هاوسەرەکانیانە...💛🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
(دیوانی دڕاو)

دیوانەشێعرێکی
دڕاوم دی و  باوەشێک
وشەی هەتیوی وەیلان و برسی
پەرۆش و ڕووتاڵ
بێ جێگە و مەکان...
هەرکەس دەهات و وشەیەکی بەدڵی
خۆی هەڵ دەگرت و
دەبووە خاوەنی و دەیبردۆ بۆ ماڵ...
سۆزدار ئەوین و خەمبار وشەی شین،
یاریش چاوی یار
کۆڵبەر وشەی نان و
ناخۆش وشەیەک هەر وەکوو
ئافاقە و دەرمان...
منیش قوژبن قوژبن
دەگەڕام بە دوای وشەی
نیشتمان....


#هەورازـجوانڕۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە

❄️ ۱۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۷ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۶ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٥ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

ئاهەنگ خاتوون ئاگرین سەوزە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
💎کوردستان

کاتێ پێنووسی چارەنووس
کەوتە گەڕان؛
لە دوای ئەوەی
نەخشەی عەرد و دنیای نەخشان،
کە گەیشتە لای خۆرهەڵاتی نێوەڕاست
لەسەر خاڵێک
ساتێ ڕاما

نازانم بۆ کەوتە لەرزین،
دڵی شکا،
چاوی تۆقی،
دڵۆپێ خوێن
بەسەر ئەو خاڵەدا تکا
خێرا هاتن
دەوریان تەنی
شەقڵیان کرد
بە پەرژین و مۆرد و تەیمان
گەڕان ناوێ بدۆزنەوە
فرمێسکی چاوی گەردونی تیا بگونجێ
ئینجا هاتن
ناوی ئەو خاڵە سوورەیان
نا کوردستان.

#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۱۰)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
دەڕوا بە جێم دێڵێ
حەسەن زیرەک|hasanzirak
دانیشتنی #نەقەدە
مەقام ئێرسی مەجنونە خەڵاتم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیاری بەڕێز کەبیرگوڵکار


ئاگرین سەوزە
حاڵی من خاسە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
- پاتریشیا: پۆلیس لە کوێوە زانی من و تۆ یەکتری دەناسین؟؟؟!!!
+ میشل:ڕەنگە کەسێک،من و تۆی پێکەوە دیتبێ و پاشان ڕاپۆرتی لێدابین...
- ئەوە هەر زۆر کارێکی خراپە
+ چی؟
- ڕاپۆرت لە خەڵک دان.
+ نا نا شتێکی سروشتییە. ‌ئەوانەی ڕاپۆرت چین ڕاپۆرت دەدەن و دزەکان دزی دەکەن، قاتڵەکان، پیاو دەکوژن، دڵدارەکان ئەوینداری
دەکەن،هەر کەس لە کاری خۆی دایە...

📣 ژان‌ لوک گدار
#دیالوگ
وە ــــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
2025/07/12 05:22:31
Back to Top
HTML Embed Code: