Telegram Web
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۱۸)

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
"حاشا"

حاشا لە دڵێ وا لە ئەوینداری جودا بێ
عەوداڵ و پەرێشانە ئەگەر چی خودی شا بێ

لەو یارە کە بێ وادەیە حاشا بکە حاشا
با ئاوی حەیات و زەڕی قاڕوونی لە لابێ

حاشا بکە لەو ماڵە کە حورمەت لە بنەی چوو
پیرانی لە لای خوار و جەحێڵ خاوەنی ڕا بێ

لەو نەفسە گەل و هۆزی فرۆشت بۆ لەتە نانێ
حاشا بکە با هاودەم و هاوخوێن و برا بێ

حاشا لە سەرۆکێ نەکوڵابێ دڵی بۆ گەل
چەشنی ئەوەیە زەڕ لە ملی گایە خرا بێ

تا ڕەشکوژی لەم سەردەمە باوە چ بنووسم؟
چەوسێنەری ئەم خاکە بە نفرینی خودا بێ

حاشا بکە حاشا بکە حاشا بکە حاشا
لەو شارە بە دەس قاتڵ و بێگانە درابێ

#غەزەڵ2024


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍1
@gorani_hawshar;
@gorani_hawshar
کریم کابان 🍁

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
Telegram: @sonate1
طاهر توفیق(مه قام شعری هژار)
بە دەربەدەری...

مەقام: مامۆستا تاهیر تۆفیق

هۆنراوە: مامۆستا هەژار

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
"چیرۆکی ئەو پیاوەی وا دۆزەخی کڕی"

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا قەشەکان بەهەشتیان بە خەڵک دەفرۆشت و خەڵکی گەمژە و نەزانیش بە پێدانی پارەیەکی زۆر بەشێک لە بەهشتیان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان لێ دەکڕین.
لەو سەردەمەدا پیاوێکی ژیر و زانا کە لە درۆ و فێڵی قەشەکان وەرز و لە نەزانیی خەڵک  وەزاڵە هاتبوو، هەرچێکی دەکرد، نەیدەتوانی خەڵک تێبگەێنێ و لەو کارە گەوجانەیان پەشیمان کاتەوە، دایم بیری دەکردەوە
کە کارێک بکا و پێش بەو هەموو بێ‌ئەقڵیەی
خەڵک بگرێ،تا ڕۆژێ ئەم بیرۆکە بە زەینیدا هات و لە دڵ خۆیدا کوتی: وا باشە من بچم
جەحەندەم لەو قەشانە بکڕم...
خێرا ڕووی کردە کلیسا و چوو بۆ لای ئەو قەشەیەی کە بەرپرسی فرۆشتنی بەهەشت بوو،پێی کوت: جەناب ئەمن دەمهەوێ بە پێچەوەنەی ئەو خەڵکە جەحەندەمتان لێ بکڕم
ئەویش شەش دانگی بە ناوی خۆم کەن دەکرێ
بفەرموون نرخی چەندە؟؟؟!!!
کابرای قەشە بە سەرسووڕمانەوە کوتی: جەحەندەم دەکڕی؟!
پیاوی زانا کوتی:بەڵێ من جەحەندەمتان لێ
دەکڕم و نرخی چەندە؟؟!!!
قەشە بێ ئەوەی بیر بکاتەوە کە ئەو کابرایە
بڵێی جەحەندەمی بۆ چی بێ بە بێ هیچ بیانوێک بە گاڵتە کوتی:ئەرزان سێ دۆڵاری ناقابیل!!!
پیاوی زانا خێرا دۆڵارەکانی پێ‌دا و کوتی: جا  ئێستا تکات لێدەکەم بەڵگەنامە واتە قەباڵەی شەش دانگی جەحەندەمم بۆ بنووسە.
قەشە لەسەر کاغەزێکی شڕ نووسیی:
بە پێی ئەم نووسراوە شەش دانگی جەحەندەم بەو کابرایە دراوە...
کابرا بە شادی و خۆشحاڵێوە کاغەزەکەی وەرگرت و لە کلیسا هاتە دەرێ و خێرا ڕووی
کردە گۆڕەپانی شار و هاواری کرد خەڵکینە
برا و خوشکانی بەڕێزم وەرنە پێش تاکوو هەواڵێکی گرینگتان پێ بدەم!!!
کاتێ خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە قەباڵەی دەرهێنا و کوتی:خوشک و برایانی بەڕێز
گوێ بگرن، من جەحەندەمم شەش دانگی کڕیوە وهەموو،ڕێگەش بە کەس نادەم بێ
بۆ جەحەندەمی من ئەوەش قەباڵە و بەڵگە
نامەکەی،ئیتر پێویست ناکا ئێوەش بەهەشت بکڕن چونکێ جەحەندەم نەماوە و هەر هەموویم کڕیوە و بە ناوی خۆم کراوە، بە
کاری ئەو کابرایە خەڵک ترسی جەحەندەمیان
نامێنێ و دەست لە کڕینی بەهەشت هەڵدەگرن
تازە قەشە کە کابرای جەحەندەم کڕی پێ شێت بوو تێگەیشتبوو کە چ هەڵەیەکی گەورەی کردۆ و چ کڵاوێکی گەورەی چۆتە سەر...
ئەم کەسە "مارتین لوتێر" بوو
کە بەم بزووتنەوەیە خەڵکی لە نەزانی ڕزگار کرد!
لە جیهان تەنها یەک شت لە سەرووی هەموانەوەیە ئەویش ئەقڵ و زانستە و
تەنها یەک تاوانیش هەیە ئەویش
بێ‌ئەقڵی و نەزانینە!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
🕊2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە

❄️ ۲۵ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۵ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۴ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۳ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی


📍 یەکێک لە جوانترین یاریگاکانی #باشووری_کوردستان/ #چۆمان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1👍1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۱۹)

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
ئەوان
دژی شادین
بێزارن
لە پێکەنین
کە بزەی سەر لێوێ
دەبینن
شێت دەبن،
حاڵیان
دەگۆرێ
سەر خۆشییان
هەر گریان و شینە
دڵیان پڕە لە ڕق و قین

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
من ئەگەر دەمزانی
ئەو دنیایە
ئەوەندە پڕ کێشە و
هەرا و هوریا
قەرەپەستان و بێ‌وەفایە
نەدەهاتمە سەر دنیا
ڕادەوەستام تا کۆتایی هاتبا
ئاخر
ئەو هەموو ڕێگایە هاتم
دڵم دەیویست
تەنیا تۆ ببینم
دڵم دەیویست
تەنیا تۆ ببینم
ئەویش
لە ناو کێشەی ژین دا
ون بووم پێم نەکرا...

"عباس معروفی"

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل نەسری

دۆسم دڵسۆزم تۆی دڵنەوازم
قیبلەکەی عه شقی ڕاز و نیازم
ئەگەر لەگەڵما تۆ ببی تا سەر
منیش لەگەڵتام تا ڕۆژی مەحشەر
هیچ خەمت نەبێ لە یادت نابەم
لێم دڵنیابه غەدرت لێ ناکەم
کە چی خۆم دورم ڕۆحم له لاتە
تاڵێ له زوڵفت بە دونیا نادەم
ماڵ دونیام ناوێ تەنیا بۆ شەوێ
ماڵ دونیام بۆ چەس تەنیا بۆ شەوێ
قەزای سەعاتێ لای تۆی لێ کەوێ
ماڵ دونیام بۆ چەس تۆ له لام نەبی
کاتی ناخۆشی هاو کەلام نەبی
ئازیز وامه‌که قیامه‌تێک هه‌س
دڵدار وامه که قیامه تێک هە س
له‌م بێکه‌سیه جێم مه یڵه بێکه‌س
ئازیز له خۆفی خوا بترسه
جارێ نه جارێ حاڵێ بپرسه


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍1🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
باوک واتا هێزی ئه ژنۆ❤️

دڵتان شادبێ ❤️🌹

شەپۆل نەسری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
🙏2
پەی پەرسە و سەرەوەشی لوانی پەی یانیە کە کوڕیە جوانشا جەدەس دابێ.
بابەو کوڕی هۆرزا ئامە لام و دەسش نیا دلێ دەسیم و واتش:
فڵانەکەس ئینە تۆڵەو زوڵمیەنە کە سی ساڵێ چێوەڵتەر کەردەنم، ئیسەیچ حەر بەڵا و بەڏبەختیش دامەنگیرمەن،
بەڵێ سی ساڵێ چێوەڵی کە تازە پەنە یاوابێنێ، مژگم پەڕ بێ و هەواباز و قەوەت بێنێ، ماشینیەم بێ، کە فرە وەشی پەی وێم کەرێنێ، وەروو دەموو خەڵکیەنە تنڏ ئەینێ و ڕەڏ بێنێ، ڕۆیەشا تووشوو تووتیە ئامان کە چن دانێ، تووتەکۆڵێش چەنی بێنێ، چەنی وێم واتم، وەرش بە با وەروو چەموو تووتەکەیەنە یۆ جە بەچکەکانش کەروو چێریوە بزانوو ئەڏاکێش چێش مەکەرۆ! ئا کارەیچمە کەرد...
تووتەکۆڵەی فەقیرم لت و پت کەرد و سەروو جاڏەکەیوە پانم کەردوە، ونیش و تیکەو گۆشتەکەیش پژگیا ئەو ئەڏاکێش، ئەڏای فەقیرەش قووزنێ و لوورنێ و ئەی و لوێ و شیوەنش پەی کەرێ، منیچ تەماشاش کەرێنێ و پەنەش خوێنێ.
ئیتر چا ڕۆوە بەڏبەختی و نەڏامەتی، کەوتێ شۆنیم و پێسەو گەڵاخەزانی مجیای ملوو سەرەیمەرە.
ئاخرین و دەردناکتەرینیچشا ئانە بێ، هێزی وەشەویس تەرین کەسم یانێ کوڕم و جگەرگۆشەکەم،  کە تازە مەدرەسەش تەمامنا بێ و خەریک بێ وێش حازر کەرێ پەی زانکۆی، گردوو جوانی و هیوا و ئاواتەکانم دلێ ئاڏیەنە وینێنێ، وەراوەروو چەمانموە شەل و پەت بی.
ماشینەکەم قەراخوو شەقامەکەینە پارک کەرد و ملی ماڕیام ئاڏم کیاس واری  پەی کووپی کەردەی کیاستم ئەوەسوو شەقامی، چوون فرە وەشم گەرەک بێ و نیگەرانش بێنێ، پەی ئینەیە متمانێ پێڏا کەروو، وەستانیرە، تەماشاو ڕاکێم کەرد، حیچ دیار نەوێ، پەنەش واتم زوو لوە، وەختیەیچ ئامایوە هۆشیار بە، بەڵام ناوامە ماشینیە پێسە واو ئەجەڵی ئامە و داش وەنە و کەردش چێریوە و شەل و پەتش کەرد، پانش کەردوە بە ئسفاڵتوو جاڏەکەیەرە، پژگەو ونێش یاوا قەڏ گجیەکەیم.
قەسەم بە خوڏا چاگە ئا تووتەمە کەوتوە ویر و ئاما وەروو چەمانم، بەڵایە کە سی ساڵێ چێوەڵتەر ئاوردەم سەرەو ئاڏیەرە، هێزی ئاما سەرەو وێمەرە،
چا وەختەنە پاسە وینێنێ، تووتەکە ئەی و لوێ، دەمش واز کەردەبێ و قلقل خوای خوێ، ئا وەختە یاوانینە کە خوڏا سەبوورەن و زەربەیچ مەڏۆ، ئاخریچش حەقو مەزڵوومی جە زاڵمی مەسانۆ، تەنانەت یەک ڕێزەیچ جە کەسی نمەویەریۆ.

سۆرانی ــ نادرمستەفازادە

هۆروەگێڵنای: گۆنا


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
🕊1
تۆڵە

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازاده ــ ڕەحیم‌خان

بۆ سەرە خۆشی چووم بۆ ماڵێک کە کوڕێکی لاویان لە دەست دابوو، باوکی کوڕە هەستا هاتەلام و دەستی خستە نێو دەستم و کوتی:
فڵان کەس ئەوە تۆڵەی زوڵمێکە کە سی ساڵ لەوە پێش کردوومە و ئێستاش ئاکامی نەهامەتی و بەڵاکانی دەچێژم.
بەڵێ سی لەوە پێش کە تازە پێ‌دەگەیشتم، کەللەپڕ و لە خۆڕازی و بە هێز و توانا، ماشینێکم بوو، کە زۆرم شایی بەخۆم دەکرد، بە بەردمی خەڵکی دا تووند دەهاتم تێ‌پەڕ دەبووم، ڕۆژێک تووشی سەگێک هاتم کە چەند تووتکی لە گەڵ بوو،لە لای خۆم کوتم:لێی گەڕێ با تووتکێک لە پێش چاوی خۆی وە بەردەم، با بزانم کردەوەی دایکی چۆن دەبێ، ئەو کارەشم کرد...
تووتکی بێچارەم لەت و کوت و بە سەر جادەوە پان کردەوە، خێن و لەتە گۆشتەکانی بەسەر جەستەی دایکی دا بڵاو بۆوە،دایکی بەدبەختی دەوەڕی و دەیقوڕووچکاند، دەهات و دەچوو، شیوەنی بۆ دەکرد،منیش چاوم لێدەکرد و پێی  پێدەکەنیم.
ئیتر لەو ڕۆژەوە، بەدبەختی و بەڵا کەوتنە شوێنم و وەک گەڵای پاییز بەسەرم دا ڕژان.
ئاخرین و بە ژانترینیان ئەوە بوو کە دۆینێ عەزیزترین کەسم، واتە کوڕ و جگەرگۆشەم،
کە تازە دەوری ناوەندی تەواو کرد بوو، وە خۆی بۆ زانکۆ ئامادە دەکرد و هەموو لاوی و ئاواتەکانم لەو دا دەدی،لەپێش چاوم لەت‌وکوت بوو.
ماشێنەکەم لە قەراغ شەقام ڕاگرت و بە ئەستۆی شکاوم ئەوم ناردە خۆارێ و بۆ هەڵگرتنی ڕونووس ناردمە ئەو بەری شەقام
بۆ خۆم لە بەر خۆشەویستی ونیگەرانی کە سەبارەت بەو بووم، بۆ دڵنیایی چوومە خوارێ و چاوم لە ڕێگە کرد،هیچ دیار نەبوو و پێم کوت:وەرە خێرا بڕۆ، لە گەڕانەوەش دا وریا بە.
بەڵام لە ناکاو ماشینێک وەکوو بای ئەجەل هات و لێدا و خستێ ژێر خۆی و لەت و کوتی کرد و بە قیلەتاوی ڕێگەوە پانی کردەوە و پڕیشکەی خوێنی گەیشتە سەر کراسەکەم.
سوێندم بە خودا لەوێ ئەو دێڵە سەگەم کەوتەوە بیر وهاتە بەر چاوم و بەڵایەکی کە سی ساڵ پێش بە سەر ئەوم هێنا دۆینێ بە سەر خۆم هات، لەو کاتە دا وام دیت دەهات و دەچوو، دەمی کردبۆوە و قاقا پێم پێدەکەنی.
ئەوکات تێگەیشتم کە خودا بە سەبرە و بە زەبر و ئاخری تۆڵەی زوڵم لێکراو لە زاڵم دەستێنێتەوە و بە قەت تۆزێک بە لای کەسەوە ناچێ.


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بینەر بن

هیمای ڕاستەقینەی باوک

🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

❄️ ۲۶ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۶ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۵ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۴ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
ـ🍂🥀🍂🥀🥀🍂🥀🥀🍂

ژیانی_کۆڵبەری!

وتم کاکی خۆم کاکی کۆڵبەرم
وەرە پێم بڵێ ئەی تاجی سەرم

بۆچی پیشەکەت کردە کۆڵبەری
ئەتۆ ئینسانی یا بارە بەری

وتی ئینسانم هەر وەکو ئێوە
لەڕوی ناچاری بە بەفرو کڕێوە

دەچمە ژێر کۆڵێک کە لێی بێزارم
ئەی کاکە چی پکەم بێ ئیشووکارم

منیش پێم خۆشە ئارەق نەڕێژم
لەژێر کۆڵەبار ئازار نەچێژم

دەچمەوە ماڵێ پڕ لە منداڵە
دەستم خاڵییەو گیرفان بەتاڵە

یەک دەڵێ بابە کچی خات حەلیمە
دووچەڕخەی هەیە ئەی بۆ من نیمە

یەک دەڵێ قەڵەم یەک دەڵێ دەفتەر
بەو ڕۆژە ڕەشە منی قوڕبەسەر

وەڵامم چی بێت بۆ ئەم خێزانە
بەردەوام دڵم بە سۆو بە ژانە

مەجبوورم بگرم ڕێگای شاخ و کێو
یا دەبێ بمرم یا پەیداکەم بژێو

گەر بێتوو بمرم خۆشترە لەو حاڵە
نەجاتیم دەبێت لەو ژیانە تاڵە

بەو وتوو وێژە گلێنەی گریاندم
جۆگەلێک ئاوی لە چاو باراندم



✍️
#مەلای_حاجی_ڕەسووی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
💔1
ناکرێ بۆ کەس عەزیزم سەیقەل و پەرداخی دڵ
تا لە دەس دڵبەر نەچێژێ ڕۆژێ سەد جار داخی دڵ

دەردی دووری باخەوان دۆچ و هەرێز بیری ویسال
تا نەکەی بێڵباخی سا چۆن بەر دەبەخشێ باخی دڵ

تا نەگەییە سەر پلەی ئەووەڵ لە ڕندی و عاشقی
کەی بە دڵبەر ڕادەگا هاوار و ناڵە و ئاخی دڵ

جێی شنەی شەوبای هەناسەی خۆشی ڕازی یار نییە
تا گوڵ و شەوبۆی تیا بەرهەم نەیێ سەر شاخی دڵ

سینەیی پێویستە وەک ئاوێنە ساف و بێ گرێژ
تاکوو بێ بیانووبڕی منداڵەکەی گوستاخی دڵ

لەشکری بوخڵ و حەسەد، کینە و تەمەع، کیبر و ڕیا
تارومار و ون دەبن تا هەڵکرا بەیداخی دڵ

ڕامی کەس نابێ لە مەیدانی سەفا ئەسپی هەوا
بێ تەکەڵتوو تەنگ و ئاوزەنگی و بەرەو قەڵتاخی دڵ

گەر زمانم لاڵە بۆ عەرزی دروود و ئیشتیاق
پڕ لە دەرد و داخی هیجرانی ئەتۆیە ناخی دڵ

زوو بە «تاهیر» ئاب و جاڕوو کە بە فرمێسک و بژانگ
بۆ نزوولی عیشقی ئەو دڵ پیکەرە یاتاخی دڵ

سەیید تاهیر
هاشمی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
🕊1
مامۆستا هەژار موکریانی دەڵێ :

له ( تـه‌رە‌غـه ) خه‌نجه‌رێکم هه‌بوو، به خه‌یاڵی خۆم زۆرم به باش دە‌زانی ..
گوتم وا باشه بیکه‌مه دیاری بۆ کاک ڕە‌حمانی حاجی بایزاغا ، به دڵ و داو خه‌نجه‌رم بۆ برد، لێی وە‌رنه‌گرتم بزانێ چۆنە ؟
به نۆکه‌رێکی خۆی گوت : لێی‌ وە‌رگرە و دە‌به‌ر خۆتی چه‌قێنه !!
زۆرم دڵ به خۆم سووتا ، ئیتر بڕیارم دا که تازە غه‌له‌تی وا نه‌که‌م؛ فه‌قیر ناتوانێ شان له شانی دە‌وڵە‌مه‌ند بدا !!
ئه‌وە‌ی به لای منه‌وە زۆر شتێکی به‌نرخ بوو، لای ئه‌و هه‌ر لایقی نۆکه‌رانی بوو !!
بۆ نان‌خواردن دە‌عوە‌تی که‌سێک بکه له نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ ، دە‌عوە‌تی که‌سانێک مه‌که کە نۆکه‌ریان له تۆ تێرترە و هه‌میشه سفرە‌یان له سفرە‌ی ڕۆژی دە‌عوە‌ته‌که‌ت ڕە‌نگین‌ترە.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2👍2
🟣 گرووپێکی هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردی  لە ساڵی ١٩٧٨ لە قەزاقستان

🔻 #کورد لە کۆنەوە لە #قەفقاز بووە و ستالین لە ساڵانی چلەکاندا ١٠٠ هەزار کوردی قەوقازی کۆمەڵکوژ کرد
بە بیانووی ئەوەی "کورد لایەنگری ڕۆژئاوان و پەیوەندییان لەگەڵ ئیمپریالیزمی #ئەمریکا هەیە" بە زۆر دەربەدەریان کرد بۆ قەزاقستان  و تەنانەت #سیبیریا.

🔻هەر بۆیە ئەمڕۆ لە قەزاقستان  کورد هەیە.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
بەرگی دوو: #میرزا
کاری دەنگ: سۆران خۆشناو

خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی (۱)



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

❄️ ۲۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۷ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۶ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۵ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
2025/07/12 19:07:53
Back to Top
HTML Embed Code: