Telegram Web
شێخێ خەونووچکە دەیبردەوە کە خێزانی بە
تاڵووکە هات و کوتی:ئەی شێخ بۆچی دانیشتووی خەودەتباتەوە لە دەستەی ئاشوڕا
ئاشی شلە دەبەخشنەوە.
بەس شێخ خێرا دەستی دا عەبا و قابڵەمە
و بەرەو دەرێ وەڕێ کەوت کاتێ گەیشتێ
دیتی خەڵکێکی زۆر بە ڕیز وێستاون و گوڕە
و هەرایە، کە لەوانەیە نۆبەی نەگاتێ و داخی
ئەو ئاشەی لە سەر دڵدا بمێنێ!
بە دەست ڕیزی لێک بڵاو کرد تا بە شانە چیڕە
گەیشتە سەر مەنجەڵە ئاش کە دیتی نیوە بۆ
بە چێشت لێنەری کوت: دەست ڕاگرە ئەو نەزرییە کێشەیەکی شەرعی هەیە!!!
چێشت لێنەر کوتی: کێشەی چی هەیە یا شێخ؟؟
خەڵک بە دەنگی گوێ قوڵاغ بوون تا بزانن هەواڵ چیە.شێخ کوتی:قەسابەکەم دیت لە بازاڕ کە تازە ئەو مەڕەی سەر بڕیبوو،کەوا تۆ کردووتەتە ئاشی شلە،سەری مەڕەکەی لە سووچێ دانابوو،بە لای سەردا کە ڕۆیشتم، مەڕی بەستزمان دەگریا و دەیناڵاند دەیکوت:قەساب ئاوی نەداومەتێ و سەری بڕیوم،لە بەر ئەوە ئەو گۆشتە حەرامە
کە لەو ئاشە کراوە و ئێستا ئاشەکەشی پێ حەرام بۆ نابێ بخورێ...
خەڵک سرتە سرت کەوتە ناویان، چێشت لێنەر کوتی: ئەوە تازە کارە و هاتۆ،دەبێ چ بکەین یا شێح ڕێگایەک،چارەیەک؟؟؟!!!
شێخ سەر خوراند و دەستی بە ڕیشی داههێنا
و کوتێ:یەک لە پێنجی بە پێش‌نوێژ بدەن
حەڵاڵ دەبێ!!
بەس خەڵک هەموو کوتیان: یەک لە پێنجی بدەی حەڵاڵ بێ چاکترە لەوەی هەمووی فڕێ درێ و حەرام بێ!
بەس چێشت لێنەر قابڵەمەی لە شێخ وەرگرتوو و بۆی پڕ کرد لە ئاش،خەڵک
شادی و خۆشی کەوتە ناویان و دوعایان
بۆ شێخ کرد و سڵاواتیان بۆ نارد...
خشت بڕیەک واتە قالبداری کورەخانە،زۆر توڕە و ناو چاوان تاڵ کە ئەو چیرۆکەی بیست،پێشی بە شێخ گرت و کوتی:
ئەو فێڵە چ بوو سازت کرد،کڵاو بەردار ئاخر کێ دیتوویەتی مەڕی سەر بڕاو قسە بکا
تازە مەڕ هەر بە زیندوویی کەی قسەی کردووە؟؟؟!!!
شێخ کوتی:خۆت ماندوو مەکە،گرینگ ئاش و شلە بوو، کە لە قابڵەمەم کراوە،ئەوەی تر کە دەمێنێ گوناحی من نیە، ئەگەر خەڵک ویست و ئارەزوویان بە کەرێتی بێ،کەر سوار زۆرن هەر کەس سواربێ حەڵاڵە...

#عبید _زاکانی

وە ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ شەممە

❄️ ۶ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۶ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۵ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٢۴ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍2
Audio
خوێندنەوە دیلان

پێم
بڵێ
کێ
کێ دەزانێ؟
من تەڕترم لە بارانو
لە شۆڕەشۆڕی گوێسوانو
دڵۆپ دڵۆپی چلوورەی بەرهەیوانو
هەوری بە گرمەی نیسانو
کانی بڵێ هەورامانو
کێ دەزانێ؟
کێ
بڵێ
پێم

سەلاح کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
مەولانا لە یەکێک لە چیرۆکەکانی مەسنەوی دا دەڵێ:
«ئەگەر تۆوێکت چاند، لەلای هیچ کەسێک باسی مەکە چوونکە تەنانەت ئەگەر قشقەڕەیەکیش بە جێگاکەی بزانێ بەرهەم و ئەنجامی کارەکەت لەدەست دەدەی چبگا بەوەیکە مرۆڤەکان پێی بزانن»
هەر بیرۆکەیەک، ئامانجێک، بۆچوونێک، بەرنامەیەک کە لە مێشکتان دایە تاکوو کاتی هاتنە بەر و بە ئاکام گەیشتنی بۆ کەسی باس مەکەن...

وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی


پیاوێ بە حاجی کوت:
دوێشەو لە خەونمدا تۆم بینی کە لە بەهەشت بووی.
کوتی: ئەگەر خەونەکەت ڕاست بێ، بێدادی لەو دنیا زیاترە لەم دنیایە

عوبەید زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👌1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
◍⃟🌺🍃


من ئەو ژنەم
کە لە کێوەکانی
ژیان سەرکەوتووم
تاشە بەردەکانم
لابردووە
لە جێگایان
گوڵم چاندووە

#کورا_کورالینا

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
3💯1
🌸🌸بۆ تۆ🌸🌸
بۆ چاوەکانت
بۆ من
بۆ دەردەکانم
بۆ ئێمە
بۆ ئەو هەموو تەنیاییە
بریا خودا کارێ بکا

بۆ تۆ
بۆ ماندوو بوونەکانت
بۆ من
بۆ بێ کەسییەکانم
بۆ ئێمە
بۆ ئەو دەستە بە تاڵانە
بریا خودا کارێ بکا

بۆ تۆ
بۆ بێ تاقەتییەکانت
بۆ من
بۆ فرمێسکەکانم
بۆ ئێمە
بۆ ئەو هەموو دڵتەنگییە
بریا خودا کارێ بکا


ئەحمەد شاملوو

وە ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👌1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ یەکشەممە

❄️ ۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۷ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۶ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٢۵ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

📍ئورمیە / سۆمای برادۆست تاڤگەی باژرگە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
🕊1
تۆ پێم بڵێ
دیلی کام دیواری؟

بە کام
زەنجیر برینداری؟
کە وا لە ساکاری
دوو پەنجەرە
دەرکەوتنی چاوەکانت
بە بەند کێشراون


#مرضیه_بازرگانی_گلپر

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌            
                                  
👍1🕊1
تۆ بە وێنەی
ئەو قسانەی
کە نەت وێراوە پێم بێژی!

منیش
وێنەی ئەو شێعرانەم
کە زۆر دوورن لە خوێنڕێژی!

#ک_د_ئازاد
🕊1
@Agrin_Music
کریم کابان - تەمەن
🎧🎼🎼🎼🎧
کەریم کابان
تەمەن
هۆنراوەی محەممەد ئەحمەد

ئـەی تەمەنـی پـڕ ئەسرینم ، ئـەڕۆی ئـاوڕ نادەیتـەوە !
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکا ، لە عـومـری مـن ئەسڕیتەوە !

خۆزگە منیش وەک پەپوولە گشت تەمەنم وەرزێک بووایە
دوور لە خــەم و تاڵـــی ژیــان تەنهـا گـوڵـم بناسیایە

ڕێگام سـەودای تەنیاییـە و کەسـێ نایـە بـۆ سـەردانم
ئیتــر چیـبکەم لـەم تەمەنـە ! کە لە هەمـووی پەشیمانم

لـــە گــریانـــی مناڵیمــا ، پێــکەنینـم بە خـەم ئەهـــات
کەچـی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات

لـە ســەد جــارا تەنیا جـارێ زەردەخـەنـە دێتە میــوان
وەک سێبەری لای ئێوارەی، خۆرنشینی دار ئەرخەوان

ئـەی هاوڕێیان چـاوم نـوقمی نیگارێـکی پـڕ بەهـارە
تاسـەم وەری بەڵام هێشتا خـۆشەویستیم هـەر بێدارە

ئێستایش گەڵای عومری گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە
کـێ وەکـوو مـن ؛ تەم و خـومـار، پەنجەرەکەی داپۆشیوه؟

ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم،ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکا لە عومری من ئەسڕیتەوە!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1👍1
" زستان "

بە شوێن تۆوە
گشت وەرزەکانی ساڵ گەڕام
هەزاران جار
ئارەزووم کردی
بوو بەزستان
هەناسەم دەلەرزی
لە سەرمان
دڵم بەستبووی
گریام
لە ناو بەفرەکانا
کەوتمە خەو...!!
کە چاوم کردەوە
دیسان
لە لام نەبووی
دەستم کێشا سەرم
مووم سپی بوون
بەڵام
بەفر دەباری دیسان

" بهـار ناهیـدی "

#وە_نادرمستەفازادە

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


" زمستان "

بەدنبال تو 
در فصل های سال گشتم
هزاران بار
تو را آرزو ڪردم...
زمستان بود...
نفسم از سرمامی لرزید
دلم یخ زده بود
میان برف ها گریستم
به خواب رفتم...!!
چشمانم را ڪه گشودم
باز تـــو نبودی
دستی به موهایم ڪشیدم
سفید شده بودند
و
باز برف می بارید.
❄️❄️🌨
https://www.tgoop.com/shere_baharr
" بهـار ناهیـدی "
1👍1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
بەرگی دوو: #میرزا
کاری دەنگ: سۆران خۆشناو

خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی (۱۱)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2
🟣 ئەوڕۆ دووشەمبە

❄️ ۸ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۸ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۷ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٢۶ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی


📸 وێنەیەکی کۆنی شاری #شنۆ ساڵی ١٣٤٧ یا ٤٨ی هەتاوی
مامۆستا #حەسەن_زیرەک

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
عادەت بێ‌بەزەیترین ژاری ژیانە
چونکێ لە سەرەخۆ و بە هێمنی دێتە ژوورێ،
وە لە بێ‌دەنگی دا کەم کەم گەشە دەکا و لە بێ هەواڵی ئێمە پاراو دەبێ،وە کاتێ دەزانین
کە چۆن دەرمان‌داوی بووین، دەبینین کە تەواوی ئەندامی لەشمانی داگرتووە، وە گشت جووڵانەوە و هەڵس و کەوتمان بە پێی ویست و خواستی ئەوە و بە هیچ دەرمانێکیش دەوای ناکرێ...

اوریانا فالاچی/ یک مرد

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍1
°
وتو وێژ کردن لە گەڵ گەمژەکان، وەکو کوشتنی مێش لە سەر ڕوومەتی خۆتە!
گاهەی مێشەکە بکوژی، یان نەیکوژی
بەڵام هەر چۆنێک بێ لە ئاکام دا
زللەیەکت لە ڕوومەتی خۆت داوە...

👤
#بودا
📷 مجسمه بودا در پوكت تايلند

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوای یەکجار چوونە تاران

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👌1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2
«فیلسوف هندی اشو»
وە ــ نادرمستەفازادە

دنیا پڕە لە دوکتورانی بێسەواد
لە زانکۆ چووان و سیاسەتوانانی بێسەواد

ئینسانێک گەر نەگەیشتبێ بە ئاستی
ناسینی خۆی بە ڕاستی بێسەوادە،
ئەگەریش تەواوی کتێبەکانی دنیای خوێندبێتەوە...

ئەگەر ناخت پڕە لە ڕق و قین و خۆخوازی
و ڕەگەزپەرەستی و بەغیلی و سەدان
زبڵی تر بزانە کە هیچکات شتێ فێر
نەبووی و هێشتا گەشەت نەکردووە.

مرۆڤ لە بابەت شتە جوانەکانەوە دەدوێ بەڵام بە پیسی و ناحەز دەژی...
ئەوە هەر ئەو شتەیە کە تاکوو ئێستا
ئینسانێت بۆ خۆی بە باش زانیوە...

ڕاستی یەنی ئەوەی دوو جۆر ژیانت نەبێ
یەنی هەر بەو چەشنە بژی کە بە زمان
دەیڵێی...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
2👍1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
بەرگی دوو: #میرزا
کاری دەنگ: سۆران خۆشناو

خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی (۱۲)

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ سێشەمبە

❄️ ۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۹ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۸ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٢۷ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی


مامۆستا #حەسەن_زیرەک


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
1👍1
2025/07/14 12:45:36
Back to Top
HTML Embed Code: