Telegram Web
«ئەی ژیان،
وەکوو شادی بەر چاو تەنگ مەبە
بەخشەنده بە
وەکوو غەم،وەکوو زستان...
وەکوو چاوەڕوانی...»
❤️💔

#محمود_درويش
#وە_نادرمستەفازادە
👍2
خۆ فرۆش وەک داوەڵ وایە
ڕێزی هەر ئەو کاتەیە
کە ئاوەدان بێ مەزرایە
کاتێ مەزرا چۆڵ کرا
ناچار
دەبێتە هێلانەی مەلان
دەڵێ
شادم کە وا بۆ بێکەسان
بووم بە سەر پەنایە

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
دڵنیا ڕەزازی
ئامان ئامان
#دڵنیا_ڕەزازی 🫀

ئامان ئامان ئامانم دێ....
من بێ باڵاکەو باڵاکەو گیانە شەو گڕیانم دێ
🥲❤️‍🩹
‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌ ‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌

     👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔2
خولەکێک # موتاڵا

هات بۆ لام حاڵی زۆر باش نەبوو تێگەیشتم جیاوازی هەیه لەگەڵ ئەوانی تر
کوتی: پرسیارێکم هەیە کە وەڵامەکەی زۆر گرینگە بۆم
کوتم: بەچاوان، ئەگەر وەڵامەکەی بزانم، خۆشحاڵ دەبم کە بتوانم یارمەتیت بدەم
کوتی: خەریکم دەمرم
کوتم: یانی چی؟
کوتی: یانی خەریکم دەمرم ئیدی
کوتم: دوکتورێکی دیکە، دەرەوەی وڵات؟
کوتی: نا هەموویان هاوڕان، کوتی لە دەرەوەی وڵاتیش هیچ کارێکیان پێ ناکرێ.
کوتم: خودا کەریمە، ئیشەڵڵا لەشساغیت پێدەبەخشێ بە سەرسووڕماوی ڕوانی و کوتی:
یانی ئەگەر من بمرم، خودا کەریم نێ؟
زانیم مرۆڤێکی تێگەیشتوویە و ناکرێ کڵاوی لەسەر نێی و فریوی دەی
کوتم: ڕاست دەکەی، ئێستا پرسیارەکەت چیە؟

کوتی: من لەو کاتەوەی تێگەیشتم خەریکە دەمرم زۆر خەمبار و ناڕەحەت بووم لە ماڵێ نەدەهاتمەدەر، ئیش و کارم ببۆ خەفەت خواردن و مانەوە لە ژوورێ دا، تا ئەوەیکە ڕۆژێک بەخۆم کوت هەتا کەنگێ چاوەڕوانی مەرگ بم

هەرچۆنێک بوو ڕۆژێک بەیانی لە ماڵێ هاتمەدەر و وەکوو خەڵکی دەستم بە کار کرد، بەڵام لەگەڵ خەڵک جیاوازی بووم، چونکە من بڕیار بوو بڕۆم و هەر دەتکوت هیچ کەسێک حاڵی منی نیە، زۆر مێهرەبان بووم، ئیتر هەڵسوکەوتی هەڵە و نادروستی خەڵک زۆری ئازار نەدەدام
بەخۆمم دەکوت لێیان گەڕێ با دڵیان خۆش بێ کە کڵاویان لەسەر ناوم، ئاخر من لە مردن نزیکم و ئەوان دەڵێی نامرن، سەرتان نەیەشێنم من کارم دەکرد بەڵام تەماحم نەبوو
لەنێو خەڵک دابووم و زوڵمم لێ نەدەکردن و خۆشم دەویستن
کە ماشێنی بووکم دەدی لە ناخی دڵەوە شاد دەبووم و نزام دەکرد
کە سواڵکەرم دەدی لە قووڵای دڵەوە خەفەتم دەخۆارد و بێ ئەوەیکە حەساووکتاو بکەم یارمەتیم دەدا
وەکوو پیاوە پیرەکان ئارەزووی بەختەوەریم بۆ تەواوی گەنج و جحێڵەکان دەخواست

بەکورتی و بەکوردی ئەو ڕووداوە وای لەمن کرد ببمە مرۆڤێکی باش
ئێستا پرسیاری من ئەوەیە کە من لەبەر مەرگ چاک بووم ئاخۆ خودا ئەم چاک بوونە قەبووڵ دەکا؟
کوتم: بەڵێ، ئەو جۆرەی کە فێر بووم و ئەقڵم پێی دەشکێ ئینسانەکان تاکوو کاتی مردن چاک بوونیان لەبۆ خودا ئەزیزە
هێدی هێدی سپاس و ماڵئاوایی کرد

خەریک بوو دەڕۆیشت
کوتم: ڕاستی نەتکوت چەندت کات هەیە؟
کوتی: نازانم ڕوون نیە مابەینی یەک ڕۆژ تا چەند هەزار ڕۆژ!!!
چۆرتکەم هاویشت و سەنگ و سووکم کرد دیتم منیش تەقریبەن هەر ئەوەندەم وەخت هەیە، بە سەرسووڕماوی کوتم:
مەگەر نەخۆشییەکەت چیە؟
کوتی: نەخۆش نیم!
هەم خەریک بوو دەهری بم و هەم لە سەرسامییان خەریک بوو شاخ دەرێنم کوتم: پاشان چی؟
کوتی: زانیم دەبێ بمرم، چوومە دوکتور کوتم: دەتوانی کارێک بکەی نەمرم کوتی: نا کوتم: دەرەوەی وڵات چی؟ دیسان کوتی: نا!
هەر چۆنێک بێ ئێمە ڕەتەنین کەنگێکەی فەرقی هەیە مەگە؟
دیسان پێکەنی؛ ڕۆیشت و دڵی منیشی لەگەڵ خۆی برد!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2👌2🙏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_شەممە

🌺 ۲٤ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۲٤ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲٤ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱٤ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
من هیچکاتێ
لە تفەنگی دەستی دوژمنان
نەترساوم
ترسم دایم
هەر لە تفەنگی دەستی خۆمە
دەترسێم
ئەگەر ڕۆژێ لە سەر شانم
بێتە خوارێ و
هەڵگەڕێتەوە لێم
ببڕێ جەرگ و هەناوم

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2👌1
Cemall xembar
ID: ☞@Tapuynusrawe
🔹دیکلەمەیەکی یەکجار
پڕهەست و ســۆز
شێعر:
#مامۆستا_بێخود


داواتان لێ ئەکەم گوێ بیستی بن

لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلگێڕامی کوردستان

     👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
حاڵی ئەمشەو
هەر وەکوو حاڵی من وایە
تاریک و بێ‌ڕووناکایی
نە مانگ دیارە
نە دەلاقەیەک ڕوو بەخۆر
تەنیا
ئەستێرەیەکی بێ نوور
جار نا جارێ
خۆ ڕادەکێشێ
بەرەو زەی دێتە خوارێ


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە

🌺 ۲٥ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۲٥ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲٥ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱٥ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
شەڕە سمایل شەڕ
سمایلەکان
بە ڕاستی سەر دەبڕدرێن
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی
زەوی ئێمە دا نێ
کە نەکەوتبێ

ڕەزا براهەنی

وە ــ نادرمستەفازادە


جنگ است اسماعیل، جنگ است،
و اسماعیل‌ها براستی ذبح می‌شوند
و ستاره‌ای در آسمان زمین ما نیست که نیفتاده باشد

رضا براهنی




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
گیانەکەم
تۆم خۆش دەوێ
وەکوو نان و خێ...
خۆشم دەوێی
وەک یەکەم سەفەر بە تەیارە
لە سەر پاناوەکان؛؛؛
خۆشم دەوێی
وەک گووڕە و هەرای دەروونم
وەک لەرزینی دڵ و دەست و پێ
لە بەرەو دیتنی نیشتمانم
تۆم خۆش دجح
وەک شوکری خودا کەماوم"


#ناظم_حکمت

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Yaran
Hasan Zirak
🎧🎼🎼🎼🎧
مامۆستا حەسەن زیرەک
یاران
مەقام

یاران یاران...

ده‌ست مه‌ده‌ن یاران له ده‌ردم ده‌ردی بێ ده‌رمانه دڵ
دڵ شکاو و ناموراده ماڵەکه‌ی وێرانه دڵ

تا په‌چه‌ی لادا له‌سه‌ر ڕووی سه‌بر و ئارامم نەما
ماته دڵ مه‌بهووته دڵ مه‌فتوونه دڵ حه‌یرانه دڵ

یاران یاران...

هات و ڕابردو به‌ جارێ ئاوری به‌ردایه من
بۆیه وا له‌و ساوه عه‌بداڵ و کز و وه‌یلانه دڵ

یاران یاران...

گه‌رچی په‌یمانه‌ی مرادم پڕ له خوێنی دڵ بووه
با بزانی تۆ که‌ وا هێشتا له‌ سه‌ر په‌یمانه دڵ

یاران یاران...

حوکمی ته‌قدیری ئه‌زه‌ل بوو گه‌ر له ده‌شتی میحنه‌تا
بۆ سه‌رابی وه‌سڵی جانان وێڵ و سه‌رگه‌ردانه دڵ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کیژان برایم خەیات

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_سێشەممە

🌺 ۲۷ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۲۷ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۷ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۷ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
ڕەنگە سبەینێ نەمێنم
ڵە بیرت بێ
ئەوین و ئازادی
تەنیایی و ئاشتیم خۆش دەویست
خۆشەویستەکەم ماچ نەکرد
ئازادیم نەچێشت
دەست درێژی
کرا سەر تەنیاییم
شەڕ منی کوشت!
بە بێ ئاوات
نیشتمانەکەم بەجێ هێشت

#الف_رحیمی

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️🌸🌸🌷🌷🌹🌹

شاید فردا زنده نمانم
یادت نرود:
عشق
آزادی
تنهایی
و صلح را
دوست داشتم
معشوقه‌ام را نبوسیدم
آزادی را نچشیدم
به تنهایی‌ام تجاوز شد
و جنگ مرا کشت!

#الف_رحیمی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2🕊1
Ayrılığın Hediyesi
Ahmet Kaya~MihanMusics.Com
ئەو کەسانەی گوێ لە تورکی ڕادەگرن
لە هێزی دەنگی ئەحمەد کایا دەگەن

ئەحمەد کایا

شوینیزمەکان
ڕەگەز پەرەستەکان
فاشیستەکان
گوێ لە دەنگی من ڕانەگرن
چونکێ لایەنگری ئاشتیم
من لە لای ماف خوراوانم
لە لای ڕەگەز پەرەستێکی
تورک دا کوردم
لە حاند
ڕەگەز پەرەستێکی
کورد دا تورکم


وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
#عەبدوڵڵا_پەشێو 

کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟!
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە.

لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسکە بێ سەروشوێنەم.
هەرچەند دەکەم، جارێکی دی،
بۆم ناکرێ بیگێڕمەوە ناو گلێنەم.

کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو هەناسەیەکی پاک
لە سینگمدا
هێلانەی خۆی چێکردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا،
وەک باڵندە
تۆرا و سییەکانمی بەجێهێشت...

لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەکەم، ئاخ، ناتوانم
ئەو هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە...
کۆی کەمەوە...
بیگێڕمەوە ناو سییەکانم!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
لە بیرت بێ
ئەی نیشتمان
لە بیرت بێ
من بۆ تۆ بوو مردم
لە شەڕ
لە هەژاری
لە نەخۆشی
بەڵام
بە داخەوە لە تۆ
بە داخەوە
من ڕۆڵەی نەوویستووی
ئەو نیشتمانە بووم

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ🌹🌹🌺🌺🍀🍀❤️❤️🌸🌸

یادت باشد وطن
یادت باشد
من برای تو مردم
درجنگ
در فقر
در بیماری
اما دریغ از تو
دریغ
من فرزند ناخواسته این وطن بودم

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
وەرە دیسان...
باوەشێکی خۆشەویستی بگرینەوە.
باسی دابڕانێ نەکەین...
خۆشترە ئاشت ببینەوە.

#گەزیزە_مەهابادی_2025


@gaziza_mahabadi
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_چوارشەممە

🌺 ۲۸ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۲۸ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۸ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۸ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
2025/07/13 20:29:25
Back to Top
HTML Embed Code: