📝#چیرۆکی ـــ بەکەڵک
✍دەگێڕنەوە کە پیاوێک لەبەر نەداری سێ شەوان بە برسێتی سەری نایەوە.
هاوژینەکەی هانی دا بچئ بۆ دەریا،تا بەڵکوو خودا شتێکی بە نسیب بکا.
پیاوە تۆڕی ماسی گرتنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت بۆ دەریا و تاکوو نوێژی شێوان هەر تۆڕەی لە دەریا هاویشت و کۆی کردەوە بەڵام هیچ نەکەوتە داوی.
بەر لە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بۆ ئاخرین جار کە تۆڕەکەی کۆ کردەوە ماسێکی گەورە بە تۆڕەکەیەوە بوو.
🔷ئەو زۆر خۆشحاڵ بوو، تەواوی مەینەت و ئازارەکانی ئەو ڕۆژەی لەبیر کرد.
ئەو فیکری لە ماڵ و منداڵەکەی دەکردەوە کە چلۆن بە دیتنی ئەم ماسێ گەورەیە خافڵگیر دەبن و سەریان دەسووڕمێ؟
هەر بەو جۆرەی کە لە سەوزەزاری خەیاڵی دا سەیرانی دەکرد، پاشایەکیش هەر لەو دەوروبەرە دەگەڕا و هاتوچۆی دەکرد.
پاشا هەودای خەیاڵی پساند و پرسی ئەوە چییە بە دەستەوە؟
🔶 وەڵامی داوە و کوتی: ئەمە ماسییە کە خودا بۆی ناردووم تا بژیوی ماڵ و منداڵمی پێ دابین بکەم،کەچی بەو حاڵەشەوە پاشا بەزۆر ماسییەکەی لێ ستاند و لەبەرامبەردا هیچی پێ نەدا و تەنانەت سپاسیشی نەکرد.
ئەو بە شەرمەزاری و چاو بە فرمێسک گەڕاوە بۆ ماڵ لە حاڵێکدا کە قسەی بۆ نەدەکرا و زمانی گیرا بوو.
پاشاش بە لووت بەرزی تەواو گەڕاوە بۆ کۆشکەکەی و لەلای مەلەکە خۆی هەڵدەکێشا و بەخۆی دەنازی کە ماسییەکی ئاوای ڕاو کردووە.
🔷 هەروا کە ماسییەکەی پێشان مەلەکە دەدا، دڕوویەک بە قامکی داچوو، هەستی بە ژانێکی یەکجار زۆر کرد پاشان دەستی هەڵماسی و لەبەر ئێش و ژانی دەستی نەیدەتوانی بخەوێ...
پزیشکانی پاشا کۆوە بوون و پێشنیاریان کرد قامکی شا ببڕنەوە، پاشا بەو کارە ڕازی نەبوو تا وای لێهات ئێش و ژان دەست و مەچەک و تەنانەت باسکیشی داگرت، چەند ڕۆژێکی بەو جۆرە بەسەر برد.
پزیشکان پێشنیاریان کرد باسکی ببڕنەوە، پاشا لەبەر زۆر بوونی ژانی دەستی ڕازی بوو.
🔶کاتێ کە دەستیان بڕێوە هەرچەند لەباری جەستەیی هەستی بە ئارامی دەکرد بەڵام نەخۆشییەکی دیکە کەوتە گیانی...
پاشا تووشی نەخۆشی دەروونی ببوو، ڕاوێژکارەکانی کوتیان ئەو زووڵمی لە کەسێک کردووە بۆیە ئاوا گرفتار بووە.
پاشا دەزبەجێ پیاوە ماسیگرەکەی وەبیر هاتەوە و فەرمانی کرد خێرا بیهێنن بۆ لام.
دوای گەڕان لە شار دا ماسیگرە هەژارەیان دۆزێوە کە بە جلێکی کۆنە و سیما و قەڵافەتێکی ژاکاو و تێک شکاو لە هەنتەشی پاشا حازر بوو.
🔷پاشا پێی کوت:
ـــ ئایا من دەناسی....
ـــ پیاوە کوتی؛ بەڵێ تۆ ئەو کەسەی کە ئەو ماسێ گەورەیەت لێ ستاندم.
ـــ پاشا کوتی: دەمەوێ گەردنم ئازاد کەی
ـــ پیاوە کوتی؛ تۆم حەڵاڵ کرد
ـــ پاشا کوتی؛ دەمەوێ بزانم بێ هیچ ترسێک پێم بڵێی کە کاتێ ماسێکەم لێ ستاندی، چیت کوت؟
پیاوە کوتی؛ چاوم لە ئاسمان بڕی و کوتم: خودایە!
پاشا هێز و توانای خۆی نیشان دام، تۆش هێز و توانای خۆت نیشانی ئەو بدە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۰ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2

🕊3
▪️زۆردار و دیکتاتۆڕەکان دەیانهەوێ:
ئێوە کتێب نەخوێننەوە...!
دایمە لە تڕافیک و قەرەباڵغی دا بمێنن...
لە ئەڵکۆڵ و مادە هۆشبەرەکان کەڵک
وەرگرن و لە سەر بابەتی چکۆلە بکەونە
گیان یەکتری و شەڕ بکەن...!!!
کات و تێگەیشتن وردە وردە لە دەست
بدەن وە گەورەترین شت لە ناخی ئێوەدا
بە ناوی هیوا و ئومێد لە ناو بەرن!
تکایە ئەو کارانەی کە دیکتاتۆڕ و
زۆردارەگان پێیان خۆشە مەیکەن...!
وە ـ نادرمستەفازادە

👌4
Audio
بڕوا مەکە بڕوا مەکە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👌2
ئهردهلان بهكر پاش مردنی بڵاو كرایهوه
بڵنـــد
گۆرانییەک بە دەنگی،
خودالێخۆشبوو، ئەردەڵان بەکر (کە لە دوای کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە، بڵاو کرایەوە).
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
خودالێخۆشبوو، ئەردەڵان بەکر (کە لە دوای کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە، بڵاو کرایەوە).
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
❤2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەندەی پووڵ بوو،دەیتوانی دوو نەخۆشخانە بەیەکەوە بکڕێ...!
بردیانە نەخۆشخانە کوتیان:ساردخانە جێگای نیە،تاکوو بەیانی لە دەرێ لە سەر عەرزی ماوە.
ئیتر بۆ هیچکەس گرینگ نەبوو!!!
کە وایە گیانە بۆ خۆت بژی !
دیار نیە و نازانی ئاخرەکەی بڕیارە چۆن
وە کەنگێ،تەواو بێ...
بەس لانی کەم خۆت لە خۆت ڕازی بە،
بە هەرچی هەتە باروو دۆخی خۆت باش
ڕاگرە،بەو چەشنە بە ڕاستی لە هێمنیدا و
بە ئاسوودەیی ژیاوی...
بە قسەی مەولانا
ئێمەین کەوا لە مەی بێپیاڵە مەستین
بەیان تا شەو بە ئاە و ناڵە مەستین
دەڵێن بە بێ ئاکامە ژینی ئێوە
بە بێ ئامانج بەو ژینە تاڵە مەستین
🎙"روحاللهباغبان"
وەگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

👍5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
💫 ۱۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۵ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۵ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۳ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
💫 ۱۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۵ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۵ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۳ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
❤3
ڕوێ و دلێ قەبرستانێویەنە گێڵایگێڵێنێ!
سەروو قەبرەو بێ یانێویەنە نویسیابێ: شوکروو خودٚای ئاخرش بیانێ ساحێبوو یانەو وێم...
سەروو قەبرەو هەژارێویەوە نویسیابێ: پاوروا ئامانێ ڕوۆ دنیای، پاوروا ژیوانێ و بە پاوروایی گێڵانێوە پەی ئەو دنیای...
سەروو قەبرەو دەوڵەتمەندێویەوە وانامەوە نویسیابێ: بە زەڕ گرد کەسم ڕازی کەرد، فریشتەو مەرگی نەبۆ کە حیچ وەخت پەیم ڕازی نەکریا...
سەروو قەبرەو کەسێویەوە کە دڵش مەڕیا بێ، نویسیابێ: قیامەتێ و هەن، چاگە تۆڵەو وێم کەروەوە.
سەروو قەبرەو جوانێویەوە وانتمەوە کە نویسیابێ: هەنترینی ناڕەحەت مەکەردێ و دڵوو هەنترینی مەماڕدێ، قەسەم بە خودٚا پەشیمانێ بیدێوە.
سەروو قەبرەو زاڕۆڵێویەوە نویستەبێشا: شاد و وەشحاڵەنا کە گەورە نەبیانێ تا بوو بە دڕندەو دێوەزمێو...!!!
سەروو قەبرەو شێتێ و یەوە نویستەبێشا: بە ژیری جە ئەدٚای بیانێ و بە ژیری ژیوانێ بەڵام، جە داخیێ کردەوەکاتانە، وێم دابێ شێتیەرە...
سەروو کێلۆ دکتۆرێویەوە پاسەمە وانتەوە: گرد چێوێو ڕاو دەرمانی و چارەیش هەنە بێجگە مەردٚەی!!!
داخۆم ، سەروو قەبرەو ئێمەوە چێش بنویسا؟؟؟ٚ !!!!
وەرگێڕان بە هەورامی خاتوونی بەڕێز ڕەعنا ؟ەریوان
🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀
ڕۆژێ لە ناو گۆڕستانێک دەگەڕام !
لە سەر گۆڕی بێماڵێک نووسیبوویان:بە شوکری خودا ئاخری بووم بە خاوەن ماڵی
خۆم...
لە سەر گۆڕی هەژارێ نووسیبوویان: بە پێخاوسی هاتمە سەر دنیا، بە پێخاوسی
ژیام و بە پێخاوسیش گەڕامەوە بۆ ئەو
دنیا...
لە سەر گۆڕی ساماندارێک خوێندمەوە نووسرابوو:هەموو کەسم بە پووڵ ڕازی
کرد، بەڵام فریشتە مەرگم هیچکات بۆ
ڕازی نەکرا...!!!
لە سەر قەبری دڵشکاوێک نووسرابوو:
قیامەتێک هەیە، لەوێ تۆڵەت لێ دەکەمەوە.
لە سەر گۆڕی تازە لاوێک خوێندمەوە کە نووسرابوو: یەکتر ناڕاحەت مەکەن و دڵی یەکتر مەشکێنن سوێند بە،خودا پەشیمان دەبنەۆە.
لە سەر گۆڕی منداڵێ نووسیبوویان: شاد و خۆشحاڵم کە گەورە نەبووم تاکوو ببم بە
دڕندە و دێوەزمەیەک...!!!
لە کێلی دایکێک نووسرابوو:بە خاتری خودا وریای منداڵەکانم بن...
لە سەر قەبری شێتێک نووسیبوویان: بە ژیری لە دایک بووم و بە ژیری ژیام بەڵام لە داخی کردەوەکانتان،خۆم لە شێتی دابوو...
لە کێلی دوکتوورێ ئاوام خوێندەوە:هەموو
شتێک ڕێگەی دەرمان و چارەی هەیە جگە
مردن!!!
وە بەڵام بڵێی لە سەر قەبری ئێمە چ بنووسن؟؟؟!!!!
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە.

❤4
بازرگانێک نۆکەرەکەی ناردە بازاڕ تاکوو ترێ و هەنار و هەنجیر بکڕێ و خێرا بگەڕێتەوە.
نۆکەر ڕۆیشت و پاش درەنگانێک هاتەوە و هەر ترێی کڕیبوو...
بازرگان زۆری لێدا و کوتی:هەر کاتێ من تۆم نارد بۆ کارێک دەبێ بڕۆی و چەند کار بکەی و خێرا بگەڕێیەوە،نەک ئەوەی بۆ چەند کارت بنێرم و کارێکیان بکەی و درەنگیش بێیەوە!!!
نۆکەر کوتی:بە چاوان ئاغا لەوەی بەو لاوە دایم چەند کار پێکەوە دەکەم...
دوای چەند ڕۆژ ئەز قەزا بازرگان نەخۆش کەوت و نۆکەری ناردە شوێن دوکتور...
نۆکەر ڕۆیشت و خێرا گەڕاوە و چەند کەسی
لەگەڵ خۆی هێنا!!!
بازرگان لێی پرسی:ئەوانە کێن؟؟؟!!!
کوتی:تۆ فەرمووت بۆ هەر کارێکم ناردی چەند کار پێکەوە بکەو زوو وەرەوە،ئێستا ئەوە دوکتورە کە بۆ دەوا دەرمان کردنتم هێناوە!!
ئەوە مردوو شۆرە ئەگەر مردی خێرا بتشۆا، ئەوش مەلایە تاکوو نوێژت لە سەر بخوێنێ، ئەوەش تەڵقین خوێنە،ئەوەش گۆڕ هەڵکەن و ئەوش قورئان خوێنە،بۆ کاتێ سەرەخۆشی !! تا دڵنیا بی گەورەم لە هیچ کەمتەرخەمیم
نەکردووە!!
وە ــ نادر مستەفازادە

👍1
ڕێگاکەم دوورە / محەممەد ماملێ
@Sedayebokan
🎼 گۆرانی "ڕێگاکەم دوورە" به دەنگی هونەرمەندی نەمر مامۆستا "محەممەد ماملێ" پێشکەش به هاوڕێیانی خۆشەويستی کاناڵ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
❤2
Afshin HamaVeysi - Khof
Afshin HamaVeysi - نیک موزیک
ئەفشین حەمە وەیسی
دۊە شەو خەوم دی ،،،،،،،
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
دۊە شەو خەوم دی ،،،،،،،
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍2
ڕاستی
چوار خوێندکار،کە مەتمانەی تەواویان بە خۆیان بوو،حەوتۆویەک پێش تاقیکاری
کۆتایی کۆرس واتە تێرم،چونە سەفەرێکی گەشت و سەیران!!!!
کاتێ لە سەفەر گەڕانەوە،تێگەیشتن لە بابەت
مێژووی تاقیکاری بە هەڵە چوون،ڕۆژێک درەنگتر گەڕاونەتەوە.
لە بەرئەوە بڕیاریان گرت بچنە لای مامۆستاکەیان و هۆی بە جێمان لە تاقیکاری بۆ شیکەنەوە.
چوونە لای و پێیان کوت:ئێمە چوو بووین بۆ سەفەر.کە لە کاتی گەڕانەوە تەگەری ماشینەکەمان پەنچەر بوو،لە بەر ئەوەی
زاپاس واتە تەگەری جێگرەوەمان پێنەبوو
ماوەیەکی زۆری کێشا، تا ماشینێک هات و یارمەتی داین،بەو هۆیەوەدرەنگ گەیشتینەوە
ماڵێ...
مامۆستا کەمێک ڕاوەستا و لێی قەبووڵ کردن کە بەیانی تاقیکارییان لێ وەرگرێتەوە...
بەیانی ئەو ڕۆژە هەر چوار خوێندکارەکە چوونە زانکۆ و مامۆستا هەر یەکەی ناردنێ
ژوورێکی تایبەتەوە و هەر کەسە پەڕێکی
تاقیکاری پێدان داوای لێ کردن دەست پێ
بکەن،یەکەم پرسیار بە پێنج نمرەوە کە زۆر ئاسان بوو، بە ڕاحەتی وەڵامیان داوە،پاشان
پەڕەکەیان هەڵگێڕاوە کە وەڵامی پرسیار ئاخر
کە 95نمرەی بوو بدەنەوە!!!
پرسیارەکە ئەوە بوو:
کامە تەگەری ماشینەکەتان پەنچەر ببوو؟؟؟
وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

👍3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ هەینی
💫 ۱۶ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۶ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۶ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۴ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی

زەرتوشت چ جوانی کوت:
ئەی بریا ئەوەندەم ئاو ببا تاکوو جەحەندەمم کووژاندباوە، وە ئەوەنیشم ئاور بایە تەواوی
بەهەشتم پێسووتاندبایە،تا خەڵک خودایان
لە بەر خۆی خۆشویستبایە،نەک بۆ بەهەشت
و جەحەندەم...
وە ــ نادرمستەفازادە

❤1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 #چێرگەکان کە سەرمایەی ئێرانن، دەگیرێن و بە عەڕەب دەفرۆشرێن؛
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
💔2🕊1
... دیوانی بێتۆیی ...
کاتێک!
دڵتەنگ دەبم،
بە قەڵەمی یادەکانت،
هۆنەی دڵم دەهۆنمەوە.
دەفتەرێک!
شێعری دابڕان،
پڕ بە دیوانی بێتۆیی،
بۆ ماڵی غەم دەهێنمەوە.
#گەزیزە_مەهابادی_2023
کاتێک!
دڵتەنگ دەبم،
بە قەڵەمی یادەکانت،
هۆنەی دڵم دەهۆنمەوە.
دەفتەرێک!
شێعری دابڕان،
پڕ بە دیوانی بێتۆیی،
بۆ ماڵی غەم دەهێنمەوە.
#گەزیزە_مەهابادی_2023
❤2
🌸🍂🍂🌸🍂
🍂🌸
🍂
بیرەوەریەکی تاڵ
بە پێنووسی: دوکتورئەحمەدزەینیوەندئیلامی ـ تاران
وەرگێڕانی: نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
لەبیرمە ڕۆژیەک مامۆستای پۆلی یەکەمی سەرەتاییمان،وێنەی کەڵەشێریەکی لە ناو کتێبی فارسی پێشان برایمی هاوڕێم دا و لێی پرسی: ناوی ئەوە چییە؟!!
برایم کوتی: کەڵەشێر
مامۆستا کوتی: نە این خروس است!
بەڵام برایم، بەڕۆاڵەتی پیاوانە و کەمێک تووندتر کوتی: نا، مامۆستا هەڵە دەکەی ئەوە کەڵەشێرە، کەڵەشێر!!!!
مامۆستا دەنگی بەرز کردەوە و کوتی: چرا نمیفهمی این خروس است خروس!!
دیسان لێی پرسی، برایم ئەوجاریش لە وەڵامدا کوتی: چۆن نازانم کەڵەشێرە،...
مامۆستا ڕووی لەئێمەکرد و کوتی: بچەها این چیە؟!!!
تێکڕا بە یەک دەنگ کوتمان: کەڵەشێرە...
مامۆستا، توڕە بوو ڕووی لە برایم کرد و کوتی: ئێستا ئەوەندە پڕ ڕوو بووی، کارێکت کردۆ کەمنداڵەکانی تریش گاڵتەم پێ بکەن؟!
خەت کێشێکی ئاسنی لە ژێر کورسیەکەی دەرهێنا و ئەوەندی لە دەستی برایم دا، دەستی وەکو لێوی سوور بوونەوە.
پشویەکی دا و دیسان، کوتی: ئەوە چییە؟!!
برایم کە بوغز و گریان گەرووی گرتبوو کوتی: مامۆستا بە خودا ئەوە کەڵەشێرە تۆ بۆچی باوەڕ ناکەی ئاخر؟!! خۆ من درۆ ناکەم، کەڵەشێرە...
مامۆستا دیسان خەت کێشی گرتە دەست و ئەو جاریش تێبەری بۆوە و لێیدا تا ماندوو بوو، پاشان لە کلاس دەری کرد و کوتی: بچۆ بۆ لای بەرپرسی قوتابخانە.
چاویەکی لە ئێمە کرد و بە هیلاکی کوتی : وانەی ئەوکاتەمان تەواوە...
برایم زەنگی دووهەم نەهاتەوە و زەنگی سێهەم لەگەڵ دایکی هاتەوە و لێوی وەکو هەنارەکانی مام حەسەن سوور هەڵگەڕا بوون.
مامۆستا، بە فارسی لەدایکی پرسی: تۆ دایکی برایمی؟!
نازدار خاتوون کوتی: بەڵێ
مامۆستا وێنەی کەڵەشێرەکەی پێشان دایکی برایم دا و کوتی: این عکس چیست، خانم؟؟؟
نازدار خاتوونیش کوتی : کەڵەشێر!!
مامۆستا، دەستی کرد بە گوڕە و هاوار و بە قەڵسی کوتی:این کەلشیرو از کجا پیدا کردید؟؟؟ خانم این خروسە، خروس نە کەلی شیر!!!
نازدار خاتون کە ژنێکی ژیر و تێگەیشتوو بوو، زوو زانی بار و دۆخەکە چۆنە ڕووی کردە برایم و کوتی: ڕۆڵە ئەوە کەڵەشێرە!!
بەڵام تۆ لە بەر دڵی مامۆستا بڵێ خروسە و تەواو با ئاو بە ئاور داکرێ!
برایم ڕووی کردە دایکی و کوتی:باشە دایە ...
نازدار خاتون ڕۆیشت.
مامۆستا، لە برایمی پرسێوە، ئەوە چییە؟
برایمیش چاویەکی لە ئێمە کرد و کوتی:
این خروس است...
مامۆستا کوتی: بارەکەڵا بژی، ئێستا بڕۆ دانیشە و پاشان وەکوو بەسەر دوژمنەکەیدا زاڵ بوبێ، بە تووندی کوتی: بچەها این چیست؟؟!!!
ئێمەش تێکڕا کوتمان: خروس است آقا معلم خروس...
زەمان بەرەو پێش دەڕۆیی، کاتەکان بە تووندی تێ پەڕ دەبوون، من بۆ درێژەدانی خوێندن چوومە تاران، برایمیش دیپڵۆمی وەرگرت و خەریکی کاری وەرزێری بوو.
چەند ساڵ لێک هەڵبڕدراین و هەواڵی یەکترمان نەدەزانی، ئەوکاتیش ئەو گووشی و مووشییە نەبوو، بەڵام دەمزانی لە گەڵ کچی مامی زەماوەندی کردۆ.
ڕۆژێ کە گەڕامەوە زێد و شاری خۆمان، برایمم دیت لە گەڵ خێزانی ومنداڵکی نزیکەی دەساڵانە و دەستی گرتبوو بە شەقامدا دەڕۆیشتن، لێی چومە پێش ، سڵاوم لێ کرد
زوو ناسیمیەوە و باوەشمان بە یەک داکرد و تێرمان یەکتر ماچ کرد.
ــ منی بە خێزان و منداڵەکەی ناساند.
.لە گەڵ کوڕی برایم بە کوردی دەستم، بە قسە کردن کرد، بەڵام ئەو هەر چاوی لێ دەکردم، بێ دەنگ بوو هیچی نەدەکوت.
تا برایم وەدەنگ هات وبە فارسی کوتی:خواهش می کنم ڤارسی بگو پسرم زبان کوردی بلد نیست...
تاسام،زمانم بەسترا، ئەتکوت:لە ناکاو مەنجەڵێکیان سەهۆڵاو پێدا کردم، زارم کردبۆوە و چاوم لێدەکردن و لە دڵ خۆمدا دەمکوت: ئاخر مەگەر شتی وادەبێ؟؟؟!!!
تۆ بڵێی ئەوە برایمەکەی دۆینێ بێ،کە بە خاتری خروس ئەو هەموو کوتانەی خوارد، یا من لێم گۆڕاوە و بەهەڵە چووم؟!!!
ئەو منداڵە بڵێی کوڕی ئەو بێ، نەکا هەر شارەکەشم لێ گۆڕابێ، دەستێکم بە چاوم داهێنا و هێندێکم بیر کردەوە، وام هەست پێ کرد، کە خروسهای بسیاری در ذهنم قوقولی قوقو می خوانند!!!
ئەو کات کە بە زەبری لێدان و گوڕەی مامۆستا ناونجی دایکی برایم کەڵەشێر بوو بە خروس، ئێستا بەشانازییەوە دەڵێ کوڕەکەم زمانی کوردی نازانێ ، بڵێی مامۆستا کە ئەو کات ئەو هەموو هاوار و دادەی کرد ئێستا لێرە بایەچەند بارەکڵاو ئافرینی بۆ کوڕی برایمی کە لە سەر کەڵەشێر دەری کرد و ئێستا بە شانازی بۆتە خروس کوتبایە،تۆ بڵێی چەند...؟؟؟؟!!!!!!
.
🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

👍2💔2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ شەممە
💫 ۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۷ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۷ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۵ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
💫 ۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۷ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۷ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۵ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👌2
ساتێک بۆ پێکە نین
دهگێڕنەوە حاجییهک دهچێ بۆ حەج. کاتێ لەوێ چاوی به ماڵی خودا دەکەوێ، کوڵی گریان دهیگرێ و لە کارەکانی پەشیمان دەبێتەوە و دهڵێ: خودایه به قوربانت بم، ئەوە هاتم بۆ ماڵهکهت و پاک بوومەوه ئیدی نامهەوێ کاتێ گەڕامەوە چیتر بژیم و دیسان باری گوناهم قورس بێتەوە، ئەتۆش به گهورهیی خۆت ئەو چاکەیەم لە گەڵ دا بکە، ههر کە گەیشتمەوە ماڵێ، نەخۆشییهکم بۆ بنێڕە با به پاکی بێمهوه لای خۆت.
بەڵێ، حاجی لە حهج دێتهوە و ههر کە دەگاتهوە، نهخۆشییەکی پێوه دهنووسێ.
بە هیچ دەوا و دەرمانێک چاری ناکرێ
کە خزم و تاییفه دەچن بۆ زیارهتی، حاجی پێیاندهڵێ: گەردنم ئازاکهن، نامێنم، جەماعەتیش دەڵێن: جا چ بووه حاجی؟ ئینسان ساغیش دهبێ و نە خۆشیش
دەکەوێ، خۆ نابێ ههر کەس نەخۆش
کهوت بڵێن تازە دەمرێ!!!
حاجیش لە وەڵامدا بە گریانەوە دەڵێ: لێمگەڕێن، ههر بۆخۆم دهزانم چ گوویەکم خواردووە!!!!
ئامادە کردنی ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

👌1
بڕۆ بۆ جەحەندم!!!!!!
🔥
دەگێڕنەوە لە کاتی دەسەڵاتداری، ئاقامحەممەدخانی قاجاڕدا، کابرایەک چوو، بۆ لای سەرۆک وەزیر و سکاڵای لە حاکمی شارەکەیان کرد.
سەرۆک وەزیر کە دەیزانی حەق بە کابرایە، کوتی: ئیرادی نییە، دەزانی بۆت ناگوزەرێ بچۆ بۆ ئیسفەهان!!!!
کابرا کوتی: ئەوێش لە بەر دەستی برازاکەت دایە!!!
ــ دەی کەوابێ بچۆ بۆ شیراز!
ــ ئاخر شیراز خوشکەزاکەت بە سەری ڕادەگا!!!!
سەرۆک وەزیر دەڵێ: دەی خۆ دەست نییە لە گۆزە دا مابێ بچۆ بۆ تەورێز!!
ـ ئاغا ئەوێش نەوەی جەنابتانی لێیە!!
سەرۆک وەزیر لە جێی خۆی هەستا و بە تووڕەیی کوتی : ئیدی چووزانم چ دەکەی ناکەی کەیفی خۆتە، بڕۆ بۆ جەحەندەم!!!...
کابراش زۆر لە سەرە خۆ دەڵێ : لەوێش خودا لێ خۆش بوو باوکی بەڕێزتان تەشریفی هەیە!!!!!!...
وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ــ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👍1💯1