Telegram Web
Forwarded from ژیان جوانه (▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M)
فەڕشی سوور بە خوێنی هیندییەکان!

ساڵی ۱۹۱۷ مونتاگو، وەزیری هیند لە دەوڵەتی ئینگلیس بەڵێنی دابوو ئەگەر هیندییەکان لە شەڕی گشتی یەکەم‌دا،وەکو سەرباز بۆ وڵاتی ئینگلیس شەڕ بکەن،خودموختارییان پێ‌دەبەخشیێ.
شەڕی یەکەم کۆتایی هات،زۆربەی هیندییەکان کوژران،بەڵام ئینگلیس بەڵێنی خۆی نەبردە سەر.
سەرەڕای ئەوەش ئینگلیس ساڵی ۱۹۱۹ یاسای «راولات» پەسند کرد.
بە پێی ئەویاسایەپۆلیس ئیزنی هەبوو،هەرکەسێکی ئینگلیسییەکان گومانیان لێ کردبا بەبێ‌هۆ دەستبەسەری کەن،تا پێیان خۆش‌ بێ ل بەندیخانەدا ڕایگرن و کۆ بوونەوەی زیاتر لە چوار کەس لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە بوو!
🔸۱۳ آوریل ۱۹۱۹، زیاتر لە شەش هەزار هیندی لە ناو باغی جالی پان والا کە لە شار آمریتسار بوو، بێ‌هیچ چەک و تەقەمەنێک کۆ ببوونەوە،هێشتا چەند خولەک لە کۆبوونەوەکە تێ‌نەپەڕیبووک
ژینڕاڵ رجینالد دایر، فرماندەی ئینگلیسی بێ‌ئاگاداری و مۆڵەت دان بۆ بەجێهێشتنی ئەو شوێنە،فەرمانی تەقە کردنی دا،کە لە ماوەی چەند خولەک‌ تەواوی ئەو شەش هەزار کەسە کوژران و کەوتنە سەر زەوی.
دوای ئەو کوشتارە به رجینالد دایر ناز ناوی «قەسابی آمریتسار»و پاداشی خانە نشینی‌یان پێ بەخشی و کاتێ گەڕاوە ئینگلیس فەڕشی سووریان لە ژێر پێی بۆ ڕاخست وەک پاڵەوانێکی سەرکەوتوو پێشوازییان لێ کرد و ڕێزیان لێ گرت.


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

❄️ ۹ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۹ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۹ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۷ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۴)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ساتێک بۆ پێکەنین 😄

حەمام کردن لە ڕابردوودا

حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە  یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی  نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە  بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە  ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە  ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
 ٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند  وەک وەی بوو  مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ  ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات  ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە گوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
  ۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت  پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو  ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
 ۱۰=وەبەڵام ووشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە  و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ  جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا 😃😃


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
Audio
ئیدریس مەڕان
ئیسماعیل مەڕانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
وڵاتی دواکەوتوو،شوێنێکە گەر خەڵکەکەی کۆنەپەرەستی و بیر و باوەڕی ڕزیو و
گەندەڵی بە میرات پێ‌گەیشتووی خۆیان
بە هەر پلەیەکی پیسی بێ ڕاگرتۆ و دوو دەستەکی پێوەی نووساون و ڕاگرتنی بە ئەرکێکی پیرۆزی سەر شانیان دەزانن...

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
ـ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە

❄️ ۱۰ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۰ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳۰ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۸ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
ئیتر
من هیچ پێویستێکم
بە دنیا نەماوە
ئەو کاتەی کە ئەویندار بووم
بەشی خۆمیان داوە...

#محمود_درویش
#حسین_برهمت
وە ــ نادرمستەفازادە
👍1
چەند ساڵ پێش لە سەر دیوارێکی سووریە ئاوا نووسرابوو ؛

ئەی بەشار ... !
ڕۆژێکت لە خودا بۆ داوا دەکەم کە تێیدا ئاواتی مەرگ بکەی بەڵام وەدەستت نەکەوێ .
👍2
برادەرێکی خەڵکی سلێمانی لە ئاڵمان ژنێکی هێنا، باوکی دژی وەستا بە هۆی ئەوەی ژنەکەی بە کافر ئەزانی.
دوای ماوەیەک لەگەڵ ژنەکەی هاتنەوە سلێمانی و خۆی بۆ کارێک هات بۆ تاران و ژنەکەی لە لای باوکی کە بە سەختی نەخۆش و پێویستی بە چاوەدێری و پەرەستاری بوو جێ هێشت. ژنە کە ئەزقەزا دەرچووی کەرتی پەرستاری بوو زۆر بە زانستیانە خزمەتی خەزووری ئەکرد و خواردن و دەرمانەکانی لە کاتی خۆیدا پێ دەدا و بە باشی پێی ڕائەگەیشت.
کاتێک کوڕە لە تاران گەڕایەوە بە باوکی وت: باوکەگیان بووکە کافرەکەت چۆن بوو بۆت؟
باوکی جوابی دایەوە: ڕۆڵە بە خوا دایکت کافرە.🤣🤣🤣🤣

کاناڵی گوڵ بزە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ـ🍃🍃🍃🍃
ـ🍃

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟

تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با،
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟

تا کتێبی  وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ،
وەسفی رکن‌ ‌آباد و  نەهری روبادم بۆ چییە؟

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ،
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە؟

نەی کە شومشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ، من عوود و تارم بۆ چییە؟!



#قانع

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا محەممەد ناهید

گۆرانی گۆزەی هەڵگرت بو ئاوێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەڕ چەندە بێ بەزییانە هەتا ئێستا هەزاران منداڵی بێ باوک و دایک کردووە بەڕاستی دڵتەزێنە ئێستا ئەو منداڵە چە تاوانێکی هەیە ئەبێ تەمەنێک بەبێ باوک و دایک و بێ نان لە ژیانی خۆش بێ بەش بێ؟؟؟



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔6👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە

❄️ ۱۱ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۱ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳۱ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۹ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی


✍🏻 کولێرەی پەنجەکێش یان کولێرە چەورە، جورە کولێرەیکە درێژ کە هێلکە و کاخڵی و ڕەشکەی بەسەردا هەڵدەسوون و دواتر بە ڕۆنەکەرە چەور دەکرێت.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
لانکەی خەیاڵ
بۆ کۆرپەی دڵ
ڕادەژێنم
دەڵێ نانووم شەوچلەیە
پاییز بارگە و بنەی
کۆچی بە دەستەوە
زستان دێت و بەپەلەیە
نازانم لەگەڵ گەڵادا
سەر هەڵگرم ....
یا خۆم لە کولووە بەفرەکان مارە ببڕم ....

چەندەخۆشە
گەردوون لە گەڕ کەوێ و
یەڵدا نەبڕێتەوە ....؟
ئاشتی بێت و
ئاڵای سەرماوەز
لە دەستی بەفرانبارا
بشنێتەوە ....؟

#کەژاڵ‌شێرزاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
گوڵبزە😂😂

مامە ڕەسووڵ تویتا لاملێکی شەقوشڕەی پێبوو ، بە ژیانی 80دانە پێی نەڕۆیشتبوو.
تازە دوربینی چاودێری توندڕۆیشتنیان دانابوو(دوربین کنترل سرعت).
ڕۆژێک خێزانی نەخۆش دەبێت ناچار کەمێک بەخێرایی لێدەخوڕێت بۆیە پۆلیس بەری دەگرێ و چاوی لە ناسنامە و موڵەتی شۆفیریەکەی دەکات و دەڵێ کاکە ڕەسووڵ تۆ توند ڕۆیشتووی و ئەبێ 100هەزار جەریمە بکرێی ، ئەویش هیچکات تەکانوشەکانێکی بە تویتا شینەوە نەدیبوو بۆیە دەچیتە پشت دوربینەکە بە تووڕەییەوە  و دەڵێ مەگەر پلەی توند ڕۆیشتنم چەند بووە؟
ئەفسەرەکەیش دەڵێ :125
ئەویش بەسەرسووڕمانەوە  چاوێکی لە تویتا شین کرد و پێکەنینێکی پێداهات و وتی وەی باوکم بەقوربانت .
یانی شەماڵ 125 دانە ڕۆیشتووە؟؟!!!!!
ئەفسەریش دەڵێ : بەڵێ
دەی وەڵا نۆشی گیانی  بێت
تۆ شەرەف 300هەزارم بۆ بنووسە.😂😂😂😂
:خالیـــد ڕەحیـــمی سەقـــز


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌1
مانای هێندێک لە نێوی، جێا و مەڵبەندەکان

#ئەشکەوت = هەڵۆڵێک کە ڕێگای چوونە ژووری هەبێت بو نێو کێو
#ئاوهەڵدێر = تاڤگە، ئاوێکی زۆر، کە لە بڵیندییەکەوە هەڵدەڕژێتە خوارەوە
#ئاوایی = دێ، ئاوەدانی، جێگای نیشتەجێ بوون و جێگیر بوونی جەماوەر لە شوێنێک
#ئاوەڕۆ = جوگەلە و ڕێگایەک کە ئاوی باران یا چڵکاوی ماڵی پێدا دەچێتە دەر
#ئاش = جێگای هاڕین و ئارد کردنی دانەوێڵە وەک گەنم و جۆ
#ئەستێر = یا ئەستێراو گۆلێکە کەسازی دەکەن و دەوری دیوار دەچنن تائاوی تێدا کۆبێتەوە لە لایەکیش دەریچەیەکی تێ دەکەن کە پێی دەڵین گۆمگە کاتێک کەپێویست بوو بەری هەڵدەدەن بۆ ئاوداشتن
#بژوێن = بە جێگایەک دەکوترێ کە گیاو گژی زۆر بێت، لەوەڕگا
#بەندەن = کێو و کەژ و کۆ
#بنە = جێ حەشارگە بۆ ڕاوی کەو، واتای دیکەشی هەیە...
#بازی بێریان = ڕێگای چوون و هاتنەوەی بێری بۆ مەڕدۆشین
#بەربەڕۆچکە = شوێنێک لە کاتی سەرما دا کە تاو بیگرێتوە و با، لێی نەدات و مرۆڤ گەرم دابێ لێی
#بیشەڵێن = بیشە، بەستێنێک کە داری بی زۆر لێ ڕسکابێت
#بەستێن = دم چۆم، کەناری چۆم
#بناوان = بەرهەڵستێک کە بە دار و درەخت و پەرچ و پاڵ دروست دەکرێ بۆ هەستانی ئاو کە بتواندرێت لە سەرتر بە جۆگە بیبەی بۆ سەر هێگا و مەزرا
#بوار = ڕێگای هەڵاتن، ڕێگای پەرینەوە لە چۆم کە زۆر ڕێژەو و قووڵ نەبێت
#بەراو = زەوییەک کە ئاوی ڵی بدێردرێت
#بەرپاڵ = خوارەوەی قەدی شاخ
#پاوان = جێگای لەوەڕانی مەڕوماڵات  کە قەدەغە کراوە  
#پێوار = غەیب، نەدیو، ڕێگایەک کە لە ژێر دیتن دانەبێت، واتە لە ژێر تیرڕەس و دیتن نەبێت و نەدیوبێت، وەک سەنگەرێک لەسەرکێوێک بێت و تۆ بە خوارەوەی دا بڕۆی لەسەرێ ڕا نەت بینن
#قەد = تەنیشتی شاخ یا کێو
#بەڕۆژ = بەربەڕۆچکە، جێگایەک کە  هەتاو لەلای باشوورەوە بۆ لای باکوور لێی بدات
#پردەباز = ڕێگایەک لەسەر چۆم یا دۆڵێک درووستکرابێت بۆ پەرینەوەی خەلک
#پاردە = دیوارێک کە زۆر بڵیند نەبیت و لەدەوری باخ و زەوی درووست دەکرێت  یا بە ویشکەکەڵەک یا بەقوڕ دادەنرێت
#پرد = ڕێگایەک بۆ پەڕینەوە بەسەر ئاودا  کە لە دار یا بەرد یا ئاسن ساز دەکرێت.
#تایەر = شتێک کە حازر و ئامادە بێت بو هەستانی کارێک یا شتێکی بازنەیی و گرد بۆ گلۆر کردنەوە لە جێگایەکی ڕژد و سەرەوژێر
#تەپک = بڵیندی و بەرزایەکی کەم
لەزەوی
#تەلان = لێژی و سەرەوژێری
#تیشەڵان = بەرد بەرداویەکی کە ڕۆیشتن پێیدا زۆر بەزەحمەت بێت
#تیرەگ = بڵێندایی سەری کێو
#تەپۆلکە = تەپکەی چکۆلە، بەرزاییەکی کەم
#تاتە یا #تاتە_بەرد = بەردێک کە
نوێژی لەسەر دەکەن
#جمگە = بەشێک لە زەوی کە لە ژێرەوە زۆر قایم نییە و ئاو خاوی دەکاتەوە و  بەرەو خوارێ دەخزیت.
#جۆگە = جۆبار کە ئاوی پێدا دەچێت بۆ زەویەکانی چاندن و باغات
#جۆخین = خەرمان، خەرمانی کوتراو و کۆکراوە
#جێ_جۆخین = جێگای تایبەتی ورد کردنی  کڵۆش و گیشەی گەنم
#جەنگەڵ = دارستانی چڕ و پڕ
#چۆم = چەمی ئاو، ڕووبار
#چەو = وردەبەرد و خیز و لم
#چیم = قوڕێکی هەڵکەنراو بە گیاوە لە کەنار جۆگەلە ئاو و جێگای تەڕازن
#چیمەن = گیاجاڕ و مێرغوزار
#چاڵاو = گۆل یا بیری ئاو کە ئاوی لێ دێننەدەر
#چاڵەبەفر = بەشێوەی سروشتی،
جێگایەکی قووڵە لەکێو کە پڕە لە بەفر یا چاڵێک کە دروستی دەکەن و پڕی دەکەن لە بەفر لە وەرزی زستانا کە دادەپۆشرێ بۆ بەهار و هاوین کەڵکی لێ وەردەگرن.
#چاڵەڕەژی= چاڵێک کە هەڵی ئەکەنن و پڕێ دەکەن لەدار و بار و ئاوری دەدەن بەشێوەیەک کە سەری دادەپۆشن و چەند کونی بۆ دێڵنەوە کە دووکەڵ و گازەکەی پێدا بێتە دەرێ دارەکانیش دەسووتێن و دەبنە خەڵووز و ڕەژی.
#چاڵەقوتە = قوڵکەیەکی چکۆڵەیە کە مێرمناڵەکان و لاوەکان لەکاتی مێشێندا  کەللایەکی لێ دادەکەن
#چڕ = دارستان و جەنگەڵی پڕ
#حەوشە_مەندێ = بەشێک لە زەوی کوێستان کە مەندۆکی لێ
دەڕوێ، یا حەسارێک کە مەندۆکی لێ کۆ دەکەنەوە بۆ ویشککردن و کوتان و ورد کردنی بۆ ماڵات
#خڕ = دۆڵی باریک و تەنگ، مابەینی دوو کێو کە ئاو دایدڕیبێت، 
#خێز = چەوی  ورد، زیخ
#خیزەڵان = جێگایەک کە خیز و چەوی  هەبێت 
#دۆڵ = بەینی دوو کێو، خڕ، دۆپ
#دەشت = زەوی بەرین و ڕێک
#دێمەکار= زەویەک کە ئاودێری نەکرێت و تەنیا بە ئاوی باران  ئاودێر بێت.

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1🙏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌1
2025/07/10 22:53:20
Back to Top
HTML Embed Code: