بیر لە ئەو دارە بکەوە
کە بەیانی
تەور لە خەو هەڵدەستێنێ
یان ئەو ماسییەی
کە لە ناو ئاو
خۆی دەردە پەڕێنێ
وە مەلێک کە ئەو جار
بۆ خۆراک نیە
وا خۆی لە داو دەهاڵێنێ!
#محمد_عسکری_ساج
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کە بەیانی
تەور لە خەو هەڵدەستێنێ
یان ئەو ماسییەی
کە لە ناو ئاو
خۆی دەردە پەڕێنێ
وە مەلێک کە ئەو جار
بۆ خۆراک نیە
وا خۆی لە داو دەهاڵێنێ!
#محمد_عسکری_ساج
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍1
•
دنیا
بە منداڵەکان بسپێرین
با لانی کەم
هەر بۆ ڕۆژێک
دنیا
بە منداڵان بدەین
بیاندەینێ
تاکوو دەمێک
وەک فوودانە
بە زریقە و بریقەوە
کایەی پێ بکەن
کایە بکەن
لە ناو ئەستێرەکان
بیکەن بە شایی و گۆرانی
دنیا بدەین بە منداڵان
وەک سێوێکی گەورە
هەر وەک پاروێک نانی گەرم
هەتاکوو لانی کەم
ڕۆژێک تێر بن
بژێن بێ غەم
با بۆ ڕۆژێکیش بێ
دنیا مانای
دۆستایەتی فێربێ
ڕۆژێ هەر دێ
منداڵەکان
دنیامان لە دەست دەردێنن
داری پیرۆزی ئازادی
لە سەر دەچەقێنن.
🔴#ناظیم_هیکمت
(ناظم_حکمت)
🔵برگردان: #ابوالفضل_پاشا
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
دنیا
بە منداڵەکان بسپێرین
با لانی کەم
هەر بۆ ڕۆژێک
دنیا
بە منداڵان بدەین
بیاندەینێ
تاکوو دەمێک
وەک فوودانە
بە زریقە و بریقەوە
کایەی پێ بکەن
کایە بکەن
لە ناو ئەستێرەکان
بیکەن بە شایی و گۆرانی
دنیا بدەین بە منداڵان
وەک سێوێکی گەورە
هەر وەک پاروێک نانی گەرم
هەتاکوو لانی کەم
ڕۆژێک تێر بن
بژێن بێ غەم
با بۆ ڕۆژێکیش بێ
دنیا مانای
دۆستایەتی فێربێ
ڕۆژێ هەر دێ
منداڵەکان
دنیامان لە دەست دەردێنن
داری پیرۆزی ئازادی
لە سەر دەچەقێنن.
🔴#ناظیم_هیکمت
(ناظم_حکمت)
🔵برگردان: #ابوالفضل_پاشا
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤2
Forwarded from سقز گرام
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەژنەن شادیەن موبارەک بادەن
جەژنی قۆدبانتان لێ موبارەک بێت
🌷🍃🌷🍃🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷
دەنگ : مامۆستا شەهرام مەنسووری
@shahriarsaqhez
جەژنی قۆدبانتان لێ موبارەک بێت
🌷🍃🌷🍃🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷
دەنگ : مامۆستا شەهرام مەنسووری
@shahriarsaqhez
❤1
🗓#ئەوڕۆ_شەممە
🌺 ۱۷ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۷ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۷ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۷ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🌺 ۱۷ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۷ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۷ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۷ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍1
چەند مناڵێک،
بۆ ڕاڤە کردنی وشەی نان؛
پەڕە پەڕەی زبڵدانی کەناری شار دەپشکنن!
سادەژنێک، لە بازاڕی کەسادی ژیان،
هەڕاجی جەستەی جوان دەکات!
شاعیرۆکێک، بە فرچەی زمان و
بە دەسرەی شێعروە،
واکسی کەوشی وشەکانی سوڵتان دەکات!
سیاسەتبازێک، بە وشەی ڕەنگینی دروشمان،
بۆ پتەوکردنی کورسی،
بۆ سواری ئاژەڵی دووپێ و
پڕ کردنی گیرفانی بانک،
هەڕاجی نیشتمان دەکات...
#مامۆستا_ڕەحیم_لوقمانی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
بۆ ڕاڤە کردنی وشەی نان؛
پەڕە پەڕەی زبڵدانی کەناری شار دەپشکنن!
سادەژنێک، لە بازاڕی کەسادی ژیان،
هەڕاجی جەستەی جوان دەکات!
شاعیرۆکێک، بە فرچەی زمان و
بە دەسرەی شێعروە،
واکسی کەوشی وشەکانی سوڵتان دەکات!
سیاسەتبازێک، بە وشەی ڕەنگینی دروشمان،
بۆ پتەوکردنی کورسی،
بۆ سواری ئاژەڵی دووپێ و
پڕ کردنی گیرفانی بانک،
هەڕاجی نیشتمان دەکات...
#مامۆستا_ڕەحیم_لوقمانی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍3
ژوانگە 💞
پرسیم بایەقوش هاودەردی دەردم
دۆستی هاوڕاز و هەناسەی سەردم
من پـەروانـەکـەی وێـڵ و دێـوانـەم
جێگیری قەیسی رسـوای زەمانـەم
پەڕو پۆ سوتـاو لـەخێڵ جـێ مـاوم
تیری عەشقی شەم لـەجەرگی داوم
بایەقوش وتـی شێتـی سـەوداسـەر
رسـوای زەمـانە وێڵی دەشت و دەر
خێڵ پێچایـەوە چۆوە بۆ لەیـــــلاخ
بۆمن جێی چۆڵما بۆتۆش ئاخ و داخ
لـە شـومـی چـارەم مـن وا مـامـەوە
بــە نــائــومێــدی بەســەودامــــەوە
ئاخ چی بکەم لە دەس چەوتی زەمانە
ڕوو لـەهـەر کـوێ کـەم بۆتە وێرانە
✍مامۆستا وەلی_دێوانە
╭═⊰✹👄✹⊱━╮
❤️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پرسیم بایەقوش هاودەردی دەردم
دۆستی هاوڕاز و هەناسەی سەردم
من پـەروانـەکـەی وێـڵ و دێـوانـەم
جێگیری قەیسی رسـوای زەمانـەم
پەڕو پۆ سوتـاو لـەخێڵ جـێ مـاوم
تیری عەشقی شەم لـەجەرگی داوم
بایەقوش وتـی شێتـی سـەوداسـەر
رسـوای زەمـانە وێڵی دەشت و دەر
خێڵ پێچایـەوە چۆوە بۆ لەیـــــلاخ
بۆمن جێی چۆڵما بۆتۆش ئاخ و داخ
لـە شـومـی چـارەم مـن وا مـامـەوە
بــە نــائــومێــدی بەســەودامــــەوە
ئاخ چی بکەم لە دەس چەوتی زەمانە
ڕوو لـەهـەر کـوێ کـەم بۆتە وێرانە
✍مامۆستا وەلی_دێوانە
╭═⊰✹👄✹⊱━╮
❤️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤4
🚶♀من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.
#شێرکۆ_بێکەس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.
#شێرکۆ_بێکەس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
چیرۆکی کەر و ڕێوی
ڕۆژێ ڕێوی و کەر کە پێکەوە هاوڕێ دەبن
ڕێوی بە کەر دەڵێ:
دۆستم وەرە پێکەوە بچین بۆ ڕاوی شێر
هەم عاجزیمان بە سەر دەچێ و هەمیش
ئەگەر سەرکەوتین خۆراکێکمان وە دەست
دەکەوێ و دەیخۆین و پاشان بۆ خۆمان
دەبینە پادشای دارستان.
کەر کوتی:من لە گەڵت دێم،بەڵام ڕاوی شێر
کاری تۆیە نەک هی من.
ڕێوی کوتی:هیچ نیگەران مەبە، من فکرم بۆ
کردۆتەوە.
بەو چەشنە بە جووت چوون بۆ لای شێر و
ڕێوی لە پێشدا لێی چۆ پێشێ و کوتی:
گەورەم،ئەوە کەرم هێناوە، تا بیخۆی،
بەڵێنیم پێبدە من نەکوژی و کارت پێم
نەبێ...!!!
شێر قەبووڵی کرد و ڕێوی گەڕاوە ئەو لە گەڵ
کەر پێکەوە چوونە لای شێر.
شێر لە ناکاو هێرشی بۆ کەر برد و کەر بە ساغی بۆی دەرباز بوو،ڕێوی کەوتە شوێنی
و کوتی:بۆیە پێت دەڵێن کەر ئاخر ئەو شێرە
دەستەمۆ بوو،تۆ بۆچی هەڵاتی؟؟؟!!!
کەر کوتی ئەگەر ڕاست دەکەی دیسان بڕۆ
دەستەمۆی کەوە،ڕێوی دیسان چۆوە لای
شێر و کوتی:ئەو دەرفەتەت لە دەست دا
ئەوە دیسان دەیهێنمەوە،لە سەرە خۆ بە
تاکوو لێت دێتە پێشێ.
ئەو جار شێر بە ئارامی کەری ڕاو کرد و
کوشتی،ڕێوی کوتی:قوربان من دەچم دەستنوێژ هەڵگرم،تا دەگەڕێمەوە سەر و
مێشکی بۆ من دانێ.
ڕێوی ئەوەی کوت و ڕۆیشت کاتێ گەڕاوە
دیتی شێر بە تەواوی کەرەکەی خۆاردۆ،
بە ناڕاحەتی کوتی:سەروەرم مەگەر بڕیار
نەبوو سەر و مێشکی بۆ من دانێی؟؟!!
شێر پێکەنی و کوتی:ئەو کەرە ئەگەر سەر
و مێشکی هەبوایە،جاری دووهەم کوا گیانی
خۆی دەخستە مەترسێوە،بەس سەر و
مێشکی هەر نەبوو...
کەسێک کە لە کۆسپەکانی ژیان ئەزوون
وەرنەگرێ سەر و مێشکی نیە وە ئەگەریش
بیبێ بە کاری نایا....
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ڕۆژێ ڕێوی و کەر کە پێکەوە هاوڕێ دەبن
ڕێوی بە کەر دەڵێ:
دۆستم وەرە پێکەوە بچین بۆ ڕاوی شێر
هەم عاجزیمان بە سەر دەچێ و هەمیش
ئەگەر سەرکەوتین خۆراکێکمان وە دەست
دەکەوێ و دەیخۆین و پاشان بۆ خۆمان
دەبینە پادشای دارستان.
کەر کوتی:من لە گەڵت دێم،بەڵام ڕاوی شێر
کاری تۆیە نەک هی من.
ڕێوی کوتی:هیچ نیگەران مەبە، من فکرم بۆ
کردۆتەوە.
بەو چەشنە بە جووت چوون بۆ لای شێر و
ڕێوی لە پێشدا لێی چۆ پێشێ و کوتی:
گەورەم،ئەوە کەرم هێناوە، تا بیخۆی،
بەڵێنیم پێبدە من نەکوژی و کارت پێم
نەبێ...!!!
شێر قەبووڵی کرد و ڕێوی گەڕاوە ئەو لە گەڵ
کەر پێکەوە چوونە لای شێر.
شێر لە ناکاو هێرشی بۆ کەر برد و کەر بە ساغی بۆی دەرباز بوو،ڕێوی کەوتە شوێنی
و کوتی:بۆیە پێت دەڵێن کەر ئاخر ئەو شێرە
دەستەمۆ بوو،تۆ بۆچی هەڵاتی؟؟؟!!!
کەر کوتی ئەگەر ڕاست دەکەی دیسان بڕۆ
دەستەمۆی کەوە،ڕێوی دیسان چۆوە لای
شێر و کوتی:ئەو دەرفەتەت لە دەست دا
ئەوە دیسان دەیهێنمەوە،لە سەرە خۆ بە
تاکوو لێت دێتە پێشێ.
ئەو جار شێر بە ئارامی کەری ڕاو کرد و
کوشتی،ڕێوی کوتی:قوربان من دەچم دەستنوێژ هەڵگرم،تا دەگەڕێمەوە سەر و
مێشکی بۆ من دانێ.
ڕێوی ئەوەی کوت و ڕۆیشت کاتێ گەڕاوە
دیتی شێر بە تەواوی کەرەکەی خۆاردۆ،
بە ناڕاحەتی کوتی:سەروەرم مەگەر بڕیار
نەبوو سەر و مێشکی بۆ من دانێی؟؟!!
شێر پێکەنی و کوتی:ئەو کەرە ئەگەر سەر
و مێشکی هەبوایە،جاری دووهەم کوا گیانی
خۆی دەخستە مەترسێوە،بەس سەر و
مێشکی هەر نەبوو...
کەسێک کە لە کۆسپەکانی ژیان ئەزوون
وەرنەگرێ سەر و مێشکی نیە وە ئەگەریش
بیبێ بە کاری نایا....
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە
🌺 ۱۸ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۸ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۸ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۸ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🌺 ۱۸ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۸ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۸ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۸ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🔹جاران کوڕان سمێڵیان دەهێشتەوە بۆ ئەوەی لە باوکیان بچن..!
بەڵام کوڕانی ئێستا برۆیان چاک دەکەن
بۆئەوەی لە دایکیان بچن..!
✍#دوکتور_فەرهاد_پیرباڵ
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
بەڵام کوڕانی ئێستا برۆیان چاک دەکەن
بۆئەوەی لە دایکیان بچن..!
✍#دوکتور_فەرهاد_پیرباڵ
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
من ژیان ماندوویی نەکردم
بە گۆڕینی ئەو ئینسانانەی
کە مەتمانەم پێ کردن
ماندوو بووم.
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
بە گۆڕینی ئەو ئینسانانەی
کە مەتمانەم پێ کردن
ماندوو بووم.
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
" کچێک بە جگەرە و سەگەوە"
وەرە وڵاتەکەم
تاکوو
مردن فەرامۆش کەم
با شەڕ
جل و بەرگ داکەنێ
پشووێک بدا
ئاوێ بە خۆی داکا
وە ئاشتی وەک
کچێکی دەست لێنەدراو
بێ بە سینگ و
بەرۆکی جوانەوە
کە وا هەڵدێ
لە سەر شەقامەکانەوە
تۆ وەرە بۆ وڵاتەکەم
لە گەڵ خۆت
خۆراکی سەگ بێنە و
کەمێ شەڕاو
ئێمە
برسێتی فەرامۆش دەکەین
بە وێنەی ئەو پیاوەی
ژنێک دەباتەوە لە بیر
وە تەنیا لە کاتی مەستی
ئەسرینی بۆ دەڕێژێ لە چاو
ئەتۆ وەرە
بەستەیەک جگەرەی
ئەسڵ بێنە
لە گەڵ ژنانی نیوە ڕووت و
مستێ لمی بەستێن
با شێرپەنجەی
ئەسڵ بگرین
لێی ڕاکشێین
وەکوو
نەهەنگێ لە بەر هەتاو
کیفە
دەستییەکەت لە دەرێ
پڕکە
ئێرە شتهایەکی
زۆری کەمە
بە تاڵی دەرێیە و
لە خۆماندا دەکەین ژیان!
#محمد_عسکری_ساج
#وە_نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
" دختری با سیگار و سگ"
به کشورم بیا
تا مرگ را فراموش کنیم
تا جنگ پیراهنش را دربیاورد و دوش بگیرد
صلح دختری باکره باشد
با سینه هایی جوان
که میدود در خیابان
با خودت غذای سگ بیاور
و کمی شراب
ما گرسنگی را فراموش میکنیم
مثل مردی که زنی را فراموش می کند
و در مستی برایش اشک میریزد
یک بسته سیگار اصل بیاور
و مشتی ساحل ماسه ای با زنان نیمه عریان
تا سرطان اصل بگیریم
و مثل نهنگی که آفتاب میگیرد
دراز بکشیم در ساحل
کیف دستی ات را پر کن از بیرون
اینجا چیزهای زیادی کم دارد
ما در خودمان زندگی میکنیم
و خالی
بیرون است!
#محمد_عسکری_ساج
🦌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
وەرە وڵاتەکەم
تاکوو
مردن فەرامۆش کەم
با شەڕ
جل و بەرگ داکەنێ
پشووێک بدا
ئاوێ بە خۆی داکا
وە ئاشتی وەک
کچێکی دەست لێنەدراو
بێ بە سینگ و
بەرۆکی جوانەوە
کە وا هەڵدێ
لە سەر شەقامەکانەوە
تۆ وەرە بۆ وڵاتەکەم
لە گەڵ خۆت
خۆراکی سەگ بێنە و
کەمێ شەڕاو
ئێمە
برسێتی فەرامۆش دەکەین
بە وێنەی ئەو پیاوەی
ژنێک دەباتەوە لە بیر
وە تەنیا لە کاتی مەستی
ئەسرینی بۆ دەڕێژێ لە چاو
ئەتۆ وەرە
بەستەیەک جگەرەی
ئەسڵ بێنە
لە گەڵ ژنانی نیوە ڕووت و
مستێ لمی بەستێن
با شێرپەنجەی
ئەسڵ بگرین
لێی ڕاکشێین
وەکوو
نەهەنگێ لە بەر هەتاو
کیفە
دەستییەکەت لە دەرێ
پڕکە
ئێرە شتهایەکی
زۆری کەمە
بە تاڵی دەرێیە و
لە خۆماندا دەکەین ژیان!
#محمد_عسکری_ساج
#وە_نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
" دختری با سیگار و سگ"
به کشورم بیا
تا مرگ را فراموش کنیم
تا جنگ پیراهنش را دربیاورد و دوش بگیرد
صلح دختری باکره باشد
با سینه هایی جوان
که میدود در خیابان
با خودت غذای سگ بیاور
و کمی شراب
ما گرسنگی را فراموش میکنیم
مثل مردی که زنی را فراموش می کند
و در مستی برایش اشک میریزد
یک بسته سیگار اصل بیاور
و مشتی ساحل ماسه ای با زنان نیمه عریان
تا سرطان اصل بگیریم
و مثل نهنگی که آفتاب میگیرد
دراز بکشیم در ساحل
کیف دستی ات را پر کن از بیرون
اینجا چیزهای زیادی کم دارد
ما در خودمان زندگی میکنیم
و خالی
بیرون است!
#محمد_عسکری_ساج
🦌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
نیگەرانت بووم، حاڵت باشە؟؟
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
بەشی یەکەم
لە شازدە ساڵانەوە عاشقی کوڕی
جیرانەکەمان بووم،بەیانییان کە دەچووم بۆ مەکتەب کاتژمێر ٦/٥۰لە ماڵێ دەهاتمە دەرێ،چونکێ ئەو کوڕە ئەو کات دەچۆ
سەر کار و دەمتوانی بیبینم،نەمدەزانی شوێنی کارەکە لە کوێیە،بەڵام تاکوو مەدرەسە بە یەکەوە دەڕۆیشتین،هەموو ڕۆژێ بە تاسەوە لە خەو
هەڵدەستام، ڕێگەی ماڵێ تا مەکتەب ڕێک هەشت خولەک بوو وە من بۆ ئەو هەشت
خۆلەکە دوو کاتژمێر پێشتر هەڵدەستام.
هەم بە پەلە بووم و هەم دڵەڕاوکێی ئەوەی
کە نەکا، ئەمڕۆ نەچێت بۆ سەر کار...
دەتکووت هەر دووکمان لە سەر کاتژمێر ٦/٥۰
کۆکیان کردبین،لە ماڵێ دەهاتینە دەرێ.
ئەو ڕۆژانەی بە ئەوینی ئەوەوە ڕامدەبوارد
بە خۆشی دەڕۆیشتن،تا ئەوەی ڕۆژێ کە لە
مەدرەسە هاتمەوە،دایکم کوتی:یەکێ لە
خزمەکانمان زەنگی لێداوە بڕیارە کە
ئەمشەو بێن بۆخوازبێنی،بە بیستنی ئەو قسەیە دنیا لە پێش چاوم ڕەش بوو،
هەستم دەکرد کە ئیتر دڵم لە ناو سینگم
دا لێنادا و ڕاوەستاوە، کاتێ شەو هات من
لە بیری هەستانی بەیانی و ماڵێ لە بیر
و خۆ سازکردنیان بۆ هاتنی خوازبێنی
ئەمشەو.
بەڵێ بەو چەشنە بێسرنجدان و پرسیار
لەمن شەوێ هاتن و کاتێ میوانەکان
ڕۆیشتن،بابم کوتی:من کە زۆرم پێ خۆشە
ئەتۆش کە ڕازی و پێت خۆشە!!!
دەمزانی ئەگەر دژایەتی بکەم باوکم من
لە هەموو شتێک بێبەش و تەمبێم دەکا،
تا ئەو کاتەی بۆ خۆم ڕازی دەبم،بەڵام
نازانم چ هێزێک بوو ئەو تۆانایەی پێ دام
کە بڵێم نا من مێرد ناکەم و دەمهەوێ دەرس
بخوێنم،دوای دمەقاڵە و هەرایەکی زۆر بابم
لە بەیانی ڕا نابێ بچی بۆ مەدرەسە، بە هەر
چۆنێکی بوو بەیانی هەستام زۆر پاڕامەوە
کە چی بێفایدە بوو، کاتێ کاتژمێر گەیشتە ٦/٥۰ وەک شتێکم لە دەست دابێ بە دەنگی
بەرز کەوتمە گریان...
ماوەی سێ ڕۆژ بوو کە نەمدیبوو،سێ ڕۆژی
کە دنیا لە لام مانای نەمابوو و هیچ چێژێکم
لە ژیان نەدەبرد، ڕۆژی دوا تر دایکم دەستی
گیرابوو،داوای لێ کردم بچم لە دوکانەکەی
سەر کۆڵان شت بکڕم،چارشێوم کردە سەر
وەڕێ کەوتم،لە دڵ دا لە خودام دەویست
بۆ ساتێکیش بێ چاوم پێی کەوێ و بیبینم
بەڵام هیچ هەواڵێکی نەبوو،گەیشتمە
دوکانەکە و کەل و پەلم کڕی و لە کاتێدا
کە چاوم لە ڕێزی شتەکان دەکرد کە دایکم
پێی کوتبووم نەکا شتێکم لە بیر چێ،لە
ناکاو دەنگێ کوتی:زۆرت نیگەران بووم
کە ئاوڕم داوە،باوەڕم نەدەکرد بۆ خۆی
بوو، ئەوینە پاکەکەی من،زمانم بەسترا
نەمدەزانی چ بڵێم،تەنیا چاوم لێ دەکرد
بوغز گەروومی ڕێک دەگووشی،قسەم
بۆ نەدەکرا،دیسان دەنگی هاتەوە گوێم
کە کوتی:حاڵت باشە؟؟!!
دوکاندارەکە بە سەر سوڕمانەوە هەر
چاوی لێدەکردین،ترسام لەوەی کە بە
بابم بڵێ،بێئەوەی وەڵامی دەمەوە خێرا
حیسابەکەم دایە و لە دوکان هاتمە
دەرێ...
دڵەی بێئۆقرەم بە تووندی خۆی بە
سینگم دادەدا،بیر کردنەوە لە کارەکە
وای کرد فرمێسک بە ڕێز بە گۆنەم دا
بێتە خوارێ،دیسان گوێم لە دەنگە
نەمەکەی بوو کە کوتی:تۆ حاڵت باشە؟
ڕاوەستام و ئاوڕم لێ داوە و کوتم:
نا باش نیم،دیسان پشتم تێکرد و خێرا
خێرا هەنگاوم بەرەو ماڵێ هەڵهێناوە و
لێی دوور کەوتمەوە.
کاتێ گەیشتمەوە ماڵێ زوو چووم بۆ
ژووری خۆم، ڕەستەکەیم خێرا،خێرا
دوو پات دەکردەوە کە وا کوتی:
نیگەرانت بووم،حاڵت باشە؟
خۆشەویستەکەی من نیگەرانی من
ببوو،لەو ڕۆژە بەو لاوە،هەموو ساتم
بە دووپاتە و بیر کردنەوە بەو
ڕەستەیە تێپەڕ دەکرد،نیگەرانت بووم
حاڵت باشە،بە وە بیر هێنانەوەی بزە
دەکەوتە سەر لێوم...
پاش ئەو ڕۆژە زۆرم هەوڵ دەدا بە هەر
بیانوویەک بێ دیسان بچمە دوکانی سەر
کۆڵانەکەمان،ئەو کات کچ بە زۆری ئیزنیان
دەدا تا سەر کۆڵان بچێ،وەکوو ئێستا نەبوو
کە هەر کچە و دوو سێ گوشی بە
دەست بێ،چەند جاریش کە توانیم بچمە
دوکانی سەر کۆڵان،ئیتر نە لەوێ دیتم و نە
لە کۆڵان،لە ناو چوو بووم،باوکم بۆ ۳ سێی
جۆزەردان بڕیاری مارە بڕینی دانابوو،گریان
و پاڕانەوەکانی من کەس نەی دەدی،یا ڕەنگە
دەیاندی و لە ترسی بابم زاتی ناڕەزایەتی
دەربڕینیان نەبوو،کاتێ هاتمەوە سەر خۆ،
جل و بەرگی بووکێنیم کرابۆ بەر،لە ڕۆانگەی
زۆربەیان جل و بەرگی بووکێنی بۆ من
وەکوو کفن وا بوو،من دەبوومە هاوسەرینی
پیاوێک جگە لە خۆشەویست و ئەوینە
پاکەکەی خۆم،پاش چەند ساڵ با ئەوەی
کە ببوومە خاوەن کچێکی سێزدەساڵ و
کوڕێکی پێنج ساڵانە،کە چی یاد و بیرەوەری
ئەو ئەوینە پاکە هەر لە مێشکم دا مابوو،هەر
کات هاوسەرەکەم دەیکوت:حاڵت باشە؟
ڕەستەکەی ئەوم دێتەوە بیر کە کوتی:
نیگەرانت بووم،حاڵت باشە؟؟!!!
ئاخری حەوتوو بوو بە بۆنەی لە دایک بوونی
برازاکەم هەموومان میوانی ماڵی بابم بووین
پاش شێو خۆاردن کە دانیشتبووین قسەمان
دەکرد،لە ناو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
بەشی یەکەم
لە شازدە ساڵانەوە عاشقی کوڕی
جیرانەکەمان بووم،بەیانییان کە دەچووم بۆ مەکتەب کاتژمێر ٦/٥۰لە ماڵێ دەهاتمە دەرێ،چونکێ ئەو کوڕە ئەو کات دەچۆ
سەر کار و دەمتوانی بیبینم،نەمدەزانی شوێنی کارەکە لە کوێیە،بەڵام تاکوو مەدرەسە بە یەکەوە دەڕۆیشتین،هەموو ڕۆژێ بە تاسەوە لە خەو
هەڵدەستام، ڕێگەی ماڵێ تا مەکتەب ڕێک هەشت خولەک بوو وە من بۆ ئەو هەشت
خۆلەکە دوو کاتژمێر پێشتر هەڵدەستام.
هەم بە پەلە بووم و هەم دڵەڕاوکێی ئەوەی
کە نەکا، ئەمڕۆ نەچێت بۆ سەر کار...
دەتکووت هەر دووکمان لە سەر کاتژمێر ٦/٥۰
کۆکیان کردبین،لە ماڵێ دەهاتینە دەرێ.
ئەو ڕۆژانەی بە ئەوینی ئەوەوە ڕامدەبوارد
بە خۆشی دەڕۆیشتن،تا ئەوەی ڕۆژێ کە لە
مەدرەسە هاتمەوە،دایکم کوتی:یەکێ لە
خزمەکانمان زەنگی لێداوە بڕیارە کە
ئەمشەو بێن بۆخوازبێنی،بە بیستنی ئەو قسەیە دنیا لە پێش چاوم ڕەش بوو،
هەستم دەکرد کە ئیتر دڵم لە ناو سینگم
دا لێنادا و ڕاوەستاوە، کاتێ شەو هات من
لە بیری هەستانی بەیانی و ماڵێ لە بیر
و خۆ سازکردنیان بۆ هاتنی خوازبێنی
ئەمشەو.
بەڵێ بەو چەشنە بێسرنجدان و پرسیار
لەمن شەوێ هاتن و کاتێ میوانەکان
ڕۆیشتن،بابم کوتی:من کە زۆرم پێ خۆشە
ئەتۆش کە ڕازی و پێت خۆشە!!!
دەمزانی ئەگەر دژایەتی بکەم باوکم من
لە هەموو شتێک بێبەش و تەمبێم دەکا،
تا ئەو کاتەی بۆ خۆم ڕازی دەبم،بەڵام
نازانم چ هێزێک بوو ئەو تۆانایەی پێ دام
کە بڵێم نا من مێرد ناکەم و دەمهەوێ دەرس
بخوێنم،دوای دمەقاڵە و هەرایەکی زۆر بابم
لە بەیانی ڕا نابێ بچی بۆ مەدرەسە، بە هەر
چۆنێکی بوو بەیانی هەستام زۆر پاڕامەوە
کە چی بێفایدە بوو، کاتێ کاتژمێر گەیشتە ٦/٥۰ وەک شتێکم لە دەست دابێ بە دەنگی
بەرز کەوتمە گریان...
ماوەی سێ ڕۆژ بوو کە نەمدیبوو،سێ ڕۆژی
کە دنیا لە لام مانای نەمابوو و هیچ چێژێکم
لە ژیان نەدەبرد، ڕۆژی دوا تر دایکم دەستی
گیرابوو،داوای لێ کردم بچم لە دوکانەکەی
سەر کۆڵان شت بکڕم،چارشێوم کردە سەر
وەڕێ کەوتم،لە دڵ دا لە خودام دەویست
بۆ ساتێکیش بێ چاوم پێی کەوێ و بیبینم
بەڵام هیچ هەواڵێکی نەبوو،گەیشتمە
دوکانەکە و کەل و پەلم کڕی و لە کاتێدا
کە چاوم لە ڕێزی شتەکان دەکرد کە دایکم
پێی کوتبووم نەکا شتێکم لە بیر چێ،لە
ناکاو دەنگێ کوتی:زۆرت نیگەران بووم
کە ئاوڕم داوە،باوەڕم نەدەکرد بۆ خۆی
بوو، ئەوینە پاکەکەی من،زمانم بەسترا
نەمدەزانی چ بڵێم،تەنیا چاوم لێ دەکرد
بوغز گەروومی ڕێک دەگووشی،قسەم
بۆ نەدەکرا،دیسان دەنگی هاتەوە گوێم
کە کوتی:حاڵت باشە؟؟!!
دوکاندارەکە بە سەر سوڕمانەوە هەر
چاوی لێدەکردین،ترسام لەوەی کە بە
بابم بڵێ،بێئەوەی وەڵامی دەمەوە خێرا
حیسابەکەم دایە و لە دوکان هاتمە
دەرێ...
دڵەی بێئۆقرەم بە تووندی خۆی بە
سینگم دادەدا،بیر کردنەوە لە کارەکە
وای کرد فرمێسک بە ڕێز بە گۆنەم دا
بێتە خوارێ،دیسان گوێم لە دەنگە
نەمەکەی بوو کە کوتی:تۆ حاڵت باشە؟
ڕاوەستام و ئاوڕم لێ داوە و کوتم:
نا باش نیم،دیسان پشتم تێکرد و خێرا
خێرا هەنگاوم بەرەو ماڵێ هەڵهێناوە و
لێی دوور کەوتمەوە.
کاتێ گەیشتمەوە ماڵێ زوو چووم بۆ
ژووری خۆم، ڕەستەکەیم خێرا،خێرا
دوو پات دەکردەوە کە وا کوتی:
نیگەرانت بووم،حاڵت باشە؟
خۆشەویستەکەی من نیگەرانی من
ببوو،لەو ڕۆژە بەو لاوە،هەموو ساتم
بە دووپاتە و بیر کردنەوە بەو
ڕەستەیە تێپەڕ دەکرد،نیگەرانت بووم
حاڵت باشە،بە وە بیر هێنانەوەی بزە
دەکەوتە سەر لێوم...
پاش ئەو ڕۆژە زۆرم هەوڵ دەدا بە هەر
بیانوویەک بێ دیسان بچمە دوکانی سەر
کۆڵانەکەمان،ئەو کات کچ بە زۆری ئیزنیان
دەدا تا سەر کۆڵان بچێ،وەکوو ئێستا نەبوو
کە هەر کچە و دوو سێ گوشی بە
دەست بێ،چەند جاریش کە توانیم بچمە
دوکانی سەر کۆڵان،ئیتر نە لەوێ دیتم و نە
لە کۆڵان،لە ناو چوو بووم،باوکم بۆ ۳ سێی
جۆزەردان بڕیاری مارە بڕینی دانابوو،گریان
و پاڕانەوەکانی من کەس نەی دەدی،یا ڕەنگە
دەیاندی و لە ترسی بابم زاتی ناڕەزایەتی
دەربڕینیان نەبوو،کاتێ هاتمەوە سەر خۆ،
جل و بەرگی بووکێنیم کرابۆ بەر،لە ڕۆانگەی
زۆربەیان جل و بەرگی بووکێنی بۆ من
وەکوو کفن وا بوو،من دەبوومە هاوسەرینی
پیاوێک جگە لە خۆشەویست و ئەوینە
پاکەکەی خۆم،پاش چەند ساڵ با ئەوەی
کە ببوومە خاوەن کچێکی سێزدەساڵ و
کوڕێکی پێنج ساڵانە،کە چی یاد و بیرەوەری
ئەو ئەوینە پاکە هەر لە مێشکم دا مابوو،هەر
کات هاوسەرەکەم دەیکوت:حاڵت باشە؟
ڕەستەکەی ئەوم دێتەوە بیر کە کوتی:
نیگەرانت بووم،حاڵت باشە؟؟!!!
ئاخری حەوتوو بوو بە بۆنەی لە دایک بوونی
برازاکەم هەموومان میوانی ماڵی بابم بووین
پاش شێو خۆاردن کە دانیشتبووین قسەمان
دەکرد،لە ناو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤3👍1