Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ یەکشەممە

🌺 ۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۸ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۸ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۹ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
2
#چیرۆک

گوتی: خەونێکی ناخۆشم دیوە.
دیتم کە خەڵک لەگەڵ دەستەی گا و مەڕان تێکڕا سەریان لە ئاخوڕێک ناوە و خەریکن دەڵەوەڕێن.
پرسیم: تۆ چیت دەکرد؟
گوتی: منیش هەروەک خەڵک.
پرسیم: کەوابوو جیاوازی تۆ چێ لەگەڵ ئەوان؟
گوتی: ئەوان دەیانخوارد و پێدەکەنین. من دەمخوارد و دەگریام.


#تەزکەرەتۆلئەولیا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

💎 موحەممەد عەلی فرووغی:
«ئەمڕۆ وانەی مێژووی ئوروپام دەکوتەوە.
یەکێ لە قوتابیان پرسی بۆچی ئوروپا ئەوەندە پێشکەوتووە و ئێمە دواکەوتووین.
وەڵامم داوە کە ئوروپا لە ئەزموونی شکستەکانی وانەی وەرگرت، بەڵام ئێمە هێشتا نکۆڵی دەکەین لە شکستەکانمان.»

#مێژوو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍32
تەنیا ئەو کاتەی کە ئاخرین دار وشک بێ و نەمێنێ، ئاخرین ڕووبار ژاراوی و ئاخرین ماسی ڕاو کرێ جا مرۆڤەکان تێدەگەن کە ناکرێ پووڵ بخۆی!!!!!!!!!!!

پەندی سوورپێستان
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناسری ڕەزازی باسی گۆرانی چیمەن کەرکووکی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شیرین تەشی نارێسێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
5👍1
خۆشەویستم
ئەگەر تۆ نیشتمانم بای
هەر ئەوەندە شیرین
و جوان
لە ناو دڵم
دەمشاردێوە
لە شەڕ و هێرشی زاڵمان

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
پاش شەڕ
بە دار دەستەکەم
هەنجیرە تازەکانت
بۆ دەتەکێنم
لە گەڵ تۆ دەمێنم
لە گەڵ تۆ دەخوێنم
وە تۆ
لە داهێزراوترین
کاتی بەر هەتاوا
ماچ دەکەم
ئەگەر هەورەکان لێ‌گەڕێن...

محمد ابراهیم جعفری

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

ـــ❤️🌸🌷🌹🌸
بعد از جنگ
با چوبدستم
انجیرهای تازە را
برای تو خواهم چید
با تو خواهم ماند
با تو خواهم خواند
و تورا در بهت آفتابی‌ات خواهم بوسید
اگر ابرها بگذارند...

#محمد‌ابراهیم_جعفری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ دووشەممە

🌺 ۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۹ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۹ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳۰ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1👍1
ئەو نەققاشییە سادەیە بەقەرا سەد کتێبی قسە تێدایە!
ئەو پیاوە ئاگاداری ئەو کونە نێ کە ماری تێدایە! ژنەش ئاگاداری ئەو بەردە نێ کە لەسەر پشتی پیاوەیە!ژنە بەخۆی دەڵێ ئەوە دەستم مار پێوەی داوە، خۆ ناتوانم بڕۆمە سەرێ و خەریکە بەردەبمەوە بۆچی ئەو پیاوە کەمێک زیاتر قەوە ناداتە بەرخۆی و هەڵم ناکێشێ!؟پیاوەش دەڵێ من ئەو هەمۆ ژانە دەچێژم،سەرەڕای ئەوەش بەتەواوی هێزەوە دەستی ژنەم گرتووە،ئەی بۆچی ئەو بڕێک حەول نادا و خۆی هەڵناکێشێ!؟
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئێوە ئەو گوشارەی کە لەسەر خەڵکییە نایبینن،خەڵکیش ئەو زەخت و گوشارە نابینن کە لەسەر ئێوەیە! ژیان ئاوایە! ئێمە دەبێ تێبکۆشین چ لەسەر کار،لەناو بنەماڵە،خزم وکەس،دۆستان و ناسیاوان! لەیەک حاڵی بین و لە کاری یەکتر سەر دەربێنین!فێر بین جیاواز لە جاران بیر بکەینەوە،ڕەنگە کەمێک قووڵتر،ڕوونتر و لە پێکەوە هەڵکردن زیاتر لەگەڵ خەڵکی بین!کەمێک تێڕامان،خۆڕاگر بوون بەرەنجامی گەورەی لێدەکەوێتەوە! لەگەڵ یەکتر بەڕەحم بین! چونکە هەر کەسێک کە لە دەوروپشتی خۆتان دەیبینن لە حاڵی شەڕکردن لە گۆڕەپانی شەڕی ژیانی خۆی دایە!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۸ی پووشپەڕی۲۷۲۵ی کوردی



@Mostafazadeh2
👍1
#نادرمستەفازادە /رەحیم خان


/// گرێ کەرەوە  ///

پیرە پیاویەکی هەژار وداماو , کوڕ و کچ نەخۆش و هیوا بڕاو , دڵ پڕ خەم و دەرد یەکێ دەرمانی لێی دەویست یەکێ نان و ئاو , یەکێ ئیشتیای هەنگوین و یەکێ داوای شۆرباو , یەک لێفەی نەبوو ئەوی تر کراس و کەوا , زۆر گەڕا بۆ پارۆ نانێ , کەس نەیکوت هانێ  , لە هەر دەرگایەکی دا بە ناهومێدی گەڕاوە ,کەس ئاوڕی لێ نەداوە , دەرگایەک نەما لێی نەدا , کەس قڕانێکی پێ نەدا , شەوێ ڕووی کردە ئاشێک , کابرای وەرزێر هێنابووی بارئاشێک , چوو زۆر غەمبار و  پەرۆش , وەرزێر دو سێ کاسەی بۆ کردە کۆش ,  هەژار داوێنی کراسی لێ گرێ دا , نەوەک گەنم بڕژێ لە ڕێ دا , کەیفی ساز دەڕۆیی بە ڕێوە , بیری دەکردەوە کە بیفرۆشێ لە یەک جێوە , دەوا و دەرمان بکڕێ بۆ نەخۆش , هەنگوین بۆ بەیانی و نیسک وماش بۆ شۆرباویەکی خۆش , هەروا دەڕۆیشت لە بەر خۆیەوە دەیکرد دوعا , کە گرێ پوچکەی ژینم بۆ بکەوە خودا  ,
چاو لێ دەکا بە دوعا بەدبەختی بۆ ساز بۆ و لە جیات گرێی ژین گرێی داوێنەکەی کراوە , تاکو زانی تەماشای کرد گەنم پاکی ڕژاوە , توڕە دەبێ و دەڵێ من کوتم گرێ پوچکەی ژیانم بکەوە , سەری ماشەری ئاڵۆزم بدەوە , ساڵەهایە کە تۆ خودای , ئەو گرێیە بۆچی هاتی بۆ لای , ئەوە چ کارێک بوو کردت خودایە , نەتزانی ئەوە لەگەڵ گرێی ژیانم جیایە ؟ تاکو بە تۆم ئەسپارد کارو بارم   بێ دوکتور ودەرمان مان منداڵی دەردەدارم ,  هەرچی لەبێژینگ دا دیت ڕژاندتە خۆارێ , نە بۆ هەنگوین ما نە شۆرباوی ئێوارێ , دیسان دەڵێ ئاخر  ::

کەی من بە تۆم کوت ئەی یاری زانا و بە هەست
ئەو گرێ بکەوە  گەنمم بدە لە دەست

بێ ئاقڵ و نەزان بووم وا پەنام بۆ هێنای
وتم گرێی ژینم بکەوە گەر خودای

گرێ پوچکەی ژیانمت کە بۆ نەکراوە
ئەدی بۆچی دەستت لەو گرێیە داوە ؟!

هەر وا خەمبار لە بەر خۆیەوە قسەی دەکرد و دەیکوت نەمدیوە خودای وەک تۆ , گرێیەکت کردەوە ئەویشت لێ تێک چۆ , ناچار خەریک بوو گەنمی ڕژاو کۆ کاتەوە ,کە دیتی شتێک شۆق دەداتەوە , تەماشای کرد تورەکەیەک زێڕ کەوتۆ لەوێ هەڵیگرتەوە و ئەوجار خەجاڵەت و شەرمەزار , سوجدەی برد بۆ خودا و سەری بردە خۆار , و کوتی من چوزانم تۆ چیت لە دڵ دایە , هەر بەڵایەک نازڵ کەی ڕەحمەتێکی تێدایە , دەنێری بۆ هەر کەس دەردی بێ دەوا , بۆ خۆت دوکتوری و دیکەی مداوا , بێ هێزی دەکەی لەشی ساغ و سەلیم , تا بزانێ کە هەر تۆی خودای حەکیم , سەد دەرگات پێ کردمەوە ئەی خاوەن شکۆ , تا ببینم گەورەیی و ڕێزی تۆ , چاوم لە دەستی خەڵکی بوو بۆ پارویەک نان ,  خودایە تۆ ئەو هەموویەت گەیاند , گەنمت لێ ڕژاندم زێڕت خستە کۆشم , هەرشتەت بەگەوهەر گۆڕیەوە بۆ دەرمانی نەخۆشم , گەر بتبێ ئاقڵ و تێ گەیشتن برا , لەکوڵ ناکەوێ هیچکات مەنجەڵی خودا ـــــــــــــــ

ۺێعری پروین اعتصامی

هێنانە سەر پەخشان و کوردی

نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
🍀🍀  نازانم   🍀🍀

نزیک چل ساڵ لەوە پێش لە زانکۆی تاران دەرسم دەخوێند
ڕۆژێک تاقی کاری وانەی مێژوومان بوو مامۆستا هات و تەنیا یەک پرسیاری دا و لە کلاس  چۆ دەرێ پرسیارەکەشی ئەوە بوو کە کوتی :
دایکی یەعقوب لەیس سەفاری لە چ ڕۆانگەیەکەوە لە مێژوو دا بە ناو بانگە ؟؟
لە هەر کام لە قوتابیەکانم پرسی کەس نەیدەزانی چاو لێک کردن و تەغلوب ئازاد بوو چونکێ هیچ چاوه دێریەکمان لە سەر نەبوو بەڵام بە ڕاستی هیچ کەس هیچی لەو بابەتەوە نەدەزانی  !
دو کاتژمێری تەواو هەر وەک پلاری کوێر سەبارەت بە گەورەیی و لێهاتوویی ئەو خاتونە گەورەیەی ئێران وەک نەترسی و لە خۆبوێری  و  شارەزایی لە شەمشێر لێدان و
تیر هاوێژی و سۆار چاکی  و لە خوا ترسی و خو و ڕەوشت و ئاکاری باشی ئەو ! بە کورتی هەر چی کە پێویست و هەڵگری خاتونیەکی وا گەورە 
کە دایکی میریەکی وەک یەعقوب لەیس بێ و بە بیرم داهات نووسیم مامۆستا دوای دوو کات ژمێر گەڕاوه وەرەقەوکانی  کۆ کردەوە و ڕۆیشت
پاش چەند ڕۆژ  کاتی ڕاگەیاندنی ئاکامی  تاقی کاری مێژوو هات و لە تابڵۆی ئاگاداری لەڕاست ریزی تەواو خوێند کارەکان بە قەڵەمی سوور نووسیبوی مەردود (رەت بوونەوە)
هەموومان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوینه لای مامۆستا
ئەویش بە دیتنی ئێمە کوتی :کامتان ناڕازین ؟
کوتمان : هەموومان !!!
کوتی : دەی باشە بۆچی هیچکامتان وەڵامی ڕاست و نەداوەتەوە ؟؟
پرسیمان : ئەدی ئێمە ئەو هەمویەمان لەو بابەتەوە  نووسیوە  یەنی هیچ کەس وەڵامی ڕاستی نەداوەتەوە ؟ بۆ
مەگەر وەڵامی ڕاست چ بوو وا هیچ کاممان نەمانزانیوە ؟؟!!!
مامۆستا زۆر لە سەرەخۆ کوتی ; وەڵامەکان و گشتی هەڵەن بۆچی لە هیچ کتێب و سەر چاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی دا باس لە دایکی یەعقوب نەکراوە و نێوی لێ نەبراوە ـ
کەچی هیچ کامتان غیرەتی ئەوەی نەبۆ  کە بنووسێ نازانم سەرە ڕای ئەوەش ئەو هەموو درۆیەتان باری یەک کردۆ  و لە خۆتانەوە شت و دەرهێناوە و نووسیوتانە کە هیچ پێوەندی
بە پرسیارەکەوە نەبۆ و نییە
ئەو پرسیارەم بۆیە کرد کە ئێوە ئەوەندە و غیرەت هەبێ بنووسن نازانم بە داخەوە خەڵکی ئێران نەتەوەیەکە وا بیر دەکاتاوە هەموو شت دەزانێ و  نازانم لە زات وسرووشتمان دانییە لە ڕاستی دا لە هیچ ناگەین  بڕۆن دەگەڵ وشەی پیرۆزی نازانم دا ببنە ئاشنا و ڕێک کەون  چونکێ لە دوا ڕۆژ لە نەزانی و تێنەگەیشتنی خۆتان دا بە تایبەت کە نەزانن نازانن گیر دەکەن و دادەمێنن و وا سەرتان لێ دەشێوێ کە بۆ خۆتان نازانن چ دەکەن و چی بکەن کە ڕاست بێتەوە !!!!!!

وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی
نادر مستەفازادە ــ رەحیم خان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
چوار چرا
بەرهەم حەسەن
چۆن دڵم بێنێ لێت دوور
کەومەوە...
بەرهەم حەسەن
لە سەر ویستی کاک
سولەیمان طەزادە
ــ کۆخان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1🕊1
لە وڵاتی ئێمە
ئەو کەسەی بە تووندی
لە ئەوین بە نیشتمان بدوێ
زۆرجار
یا دزە یا پیاوکوژ

وە ــ نادرمستەفازادە

در سرزمین ما ،
آن که با صدای بلند
از عشق به وطن حرف می زند
اغلب یا دزد است یا جلاد...


ایوان تورگنیف


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
🗓#ئەوڕۆ سێشەممە

🌺 ۱۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۰ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۰ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🕊1
ئەوە چ نیشتمانێکە؟
کە سڕی چاوی ژن
وەلا دەنێ
نەهێنی ئەوین
لە وانەی مەکتەب دەسڕێتەوە
چ نیشتمانێکە
کە شەڕ دەکا
لە گەڵ هەور
لە گەڵ باران
دەپرسێتەوە لە گوڵی سوور
پەروەندە ساز دەکا بۆ سینگی ژنان

نزار قبانی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
هەرچەن دووربم
بەرهەم حەسەن
هەر چەن دوور بم
بەرهەم حەسەن

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
4
ئەی بەرەی داهاتوو!
کاتێ دەورانێک هات
کە ئینسان
بوو بە یارمەتی دەری ئینسان
یادێکی بە باشی لە ئێمە بکەن
چونکێ ئێمە لە دەورانێک دا ژیاین
لێک جیاکردنەوەی ئێوارێ لە گەڵ
نیوەڕۆ کارێکی ئاسان نەبوو...

برتولت برشت

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
بە ناپلئۆنیان کوت:لە شەڕ سەر کەوتین!
پرسی:چەندەمان لێ کوژراوە؟
کوتیان: سەدی شەستی هێزەکەمان لە
دەست داوە.
ناپلئۆن کوتی:ئەگەر جارێکی تر سەرکەوین،بە تەواوی لە ناو دەچین و کارمان تەواوە...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌2
کەسێک لە قەحبەخانە  مرد  و یەکی تر لە ناو مزگەوت !!!!
خەڵک دەستیان کرد بە باس و دادوەری کردن  و بە قسەی خۆیان  ئەقڵیان تەواو کەوتە ناو چاویان  باوڕیان پتر بە چاویان بوو تا ئەقڵیان !!!!
ئیتر بێ هەواڵ و بێ سرنج دان بە وەی کە بزانن بنەڕەتی ڕوداوەکە چۆن بۆ کەچی ئەوە لە کاتێ دابوو کە
ئەوەڵی بۆ ئامۆژگاری  ڕووی کردبۆ قەحبەخانه
دوهەم کەسیش بۆ دزینی کەوش چوو بۆ ناو مزگەوتەوە!!!
تکایە با ئەقڵمان لە چاو دەر بێنین  و بیخەینە ناو مێشکمانەوە
و لە ڕووی نەفامی و نەزانی و تێ نەگەیشتنەوە هیچکات دادوەری نەکەین
تکایە با بە دادوەری کردنی بێ جێ و دوور لە ڕاستەقینە یەکتر نەڕەنجێنن و نەبینە هۆی دڵ شکانی دۆست و  خزمانمان !!!!

ورگێڕان لە فارسی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
لە گۆشەی بەندیخانەدا
تەنیا بیر لە تۆ دەکەمەوە
دەزانی ؟
دەتۆانی لەوە تێ‌بگەی ...؟
باوەڕم پێ دەکەی
کە چەندەم خۆش دەوێی ؟
بەڕادەی تەواو ژینی خۆم
لێرە 
لێرە پتر تامەزرۆی تۆم
ئایا بیرت
لەوە کردۆتەوە
کەس ناتوانێ
لە پشت نەردەکانی
بەندیخانە
هیچ کەسی تری خۆش بوێ
جگە لە تۆ ئەی ئازادی


👤 رستم بهرودی
[ شاعر جمهوری آذربایجان ]
✍🏼 ترجمه : رسول یونان
کوردی نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
5👌1
2025/07/12 11:04:56
Back to Top
HTML Embed Code: