Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ هەینی

❄️ ۱٤ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱٤ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۲ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from نادر مسته فازاده N.M
حاجی ئاغا ڕوو بە ئەنجومەنی شەرعی:

بە هەر چەشنێ کە دەتوانن مەهێڵن خەڵک تێبگەن و ئەقڵیان زۆر بێ، پێیان بڵێن هەر
چی هەیە هەر ئەوەیە کە ئێمە پێتان دەڵێین
لە قسەی ئێمە بەولاوە هەمووی کوفر و نادرووستە.
هیچکاتێ مەهێڵن قەممە و زنجیر و پەرچەم
و کۆتەڵ لە دەست خەڵک بکەوێ.
ئەگەر ڕۆژێک بێتوو خەڵک ئەوانە دانێن و کتێب بە دەستەوە بگرن، ئەو کات دەبێ
بڕۆین و دەست لەو خۆشییە دایمیەمان
هەڵگرین.
ئەگەر بتوانن بەو چەشنە خەڵک ڕاگرن هەزاران ساڵی تر سواریان دەبین و بەڕێز
و دەوڵەمەند و لە شادی دا دەژین...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
چارلی چاپلن دەڵێ؛لەگەڵ باوکم چوین بۆ سەیری یاری سیرک، کاتێ گەیشتینێ
ڕیزێکی درێژ وەستابوون بۆ بلیت
لە پێش ئێمەوە خێزانێکی شەش کەسی ڕاوەستابوون، لە ڕۆاڵەتیان دیار بوو هەژارن
مناڵەکان پێدەکەنین و باسی یاریەکەیان دەکرد. کە باوکیان چوە پێشەوەو نرخی بلیتی پرسی .. هاتە دواوەو ڕەنگی سوور هەڵگەڕا و بە نەرمی سرتەیەکی لە بن گوێی ژنەکەی کرد خەریک بوون لە ڕیزەکە بچنە دەرێ...
باوکم خێرا دەستی کرد بە گیرفانیداو بیست دۆلاری فڕێدایە سەر زەوی و بە پیاوەکەی وت ئەو پارەت لێکەوتوە
پیاوەکە لە ژێرەوە سەیری باوکمی کردوو،لە کاتێ دا کە فرمێسک لە چاوی قەتیس مابوو پارەکەی هەڵگرتەوە.
باوکم بە دزێوە سوکێ دەستی گرتم و لە ڕیزەکە هاتینە دەرێ چونکێ ئێمەش هەر ئەوەندەمان پارە پێبوو...
ئەو کاتە باوکمم زۆر لا گەورەو مەزن و بەرزم
هاتە بەر چاو، باوەڕ کەن ئێستاش دوای چەندین ساڵ ،چێژ و لەزەتی ئەو کاتە جوانە و لێبردووی باوکم هەر وا لە دڵدا ماوە و شادی ئەو بنەماڵەیەم هەر لە بەر چاوە.
خۆشی و شیرینی هەڵوێستی باوکم . سەد هێندەی بینینی یاریەکە لام خۆش و شیرین بەلەزەت بوو !!

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
قەزای لەبێکارەکە بێ!!!!!

ناڵبەندی شاری هەرات کەسێک دەکووژێ، و دادگا حوکمی کوشتنەوەی دەدا.
خەڵک کۆ بوونەوە چوونە لای قازی، کوتیان:ئەگەر ناڵبەند بکووژرێ، کارەکانمان دەمێنێتەوە و کەس نابێ کارمان بۆ بکا،
بۆ ناڵ کردنی ئەسپ و  یەسترەکانمان مەحتەل و داماوو دەبین، واچاکە حوکمی قەتڵی بەقاڵ بدەن، کە کاریەکی ئەوتۆمان پێی نییە!!
قازی، هێندێکی بیری کردەوە و کوتی: جا بۆچی بەقاڵ بکووژین!!؟
ئەو کەم و زۆر کاری خۆی هەیە و پێویستمان پێی دەبێ، بەڵام ئەو دوو کرێکارەی حەمام یەکیان زیادییە و هەمیشە بێکارە با لە جیات ناڵبەند، ئەو بکووژین،هەم حوکمەکە بەڕێوە دەچێ و هەم بێکارەیەکیش لە وڵات کەم دەبێتەوە!!!...


#دهخدا #

وەرگێڕان: نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی بوكو خەسو كوڕ
بەزمی بەزم💞


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
نەورۆز چۆپی بە کەس نادەن
جەژنی قوربان و ڕەمەزانیش
سەفی مزگەوت بەر نادەن
ئێستایش ئستۆری دەکەنەوە
بۆ ساڵی نوێی میلادی
ئەرێ بۆ ئەونە سەرگەردانن
لە گەڵ هەمووان جەژن ئەکەن
دەڵێی مناڵی جیرانی ناوی زەماوەندن؟!
هاوڕێیەک ڕخنەی لێ گرتم وتی؛ بۆ حەزناکەی خەڵک بێ هۆ شاد بێت کێشەت چیە؟
وتم: کێشە شایی کردنەکە نیە
ئەترسم شاییە مێژوییەکانی خۆمان
لە نێو شایی وڵاتانی تر لە ناو بچێت
ئینجا وڵاتێکی تر وەکو تورکیە
هەڵیگێڕێتەوە بە ناوی خۆی و جا وەرە بیسەلمێنە کە ئەو شاییە ئەو بۆنەیە هی منی کوردە!!
دەڵێ کاکی کورد تاکوو ئێستا بۆ نەت بوە؟
کریسمەس کەی هی تۆیە مەگەر ئەمە
مێژوی ئێمە نیە،ئاخر تۆی کورد چ کارت
بە کریسمەس داوە و قسەکەشی ڕاستە
ئەگەر نەورۆز هی تۆیە،کریسمەس چ پێوەندی
بە کوردەوە هەیە و تۆ بۆ شایی و سەمای بۆ دەکەی...؟؟!!

#بێ_شڕۆڤە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەممە

❄️ ۱۵ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۵ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۴ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۳ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
گوڵی لە بیرم مەکە...

کوڕی باغەوان لە ناو باغ‌ کاری دەکرد،
کە شازادە دێتە ناو باغ و دەبینێ کوڕە
چەپکێکی لەو گوڵانە بە دەستەوە بوو.
چونکێ وەک گیا بژار حیساب دەکران،
دەیویست فڕێیان داتە دەرێ.
شازادە دەچێتە لای و پێی دەڵێ ئەوانە چەندە جوانن ناویان چیە؟؟
کوڕی باغەوان کە لە منداڵێوە شازادەی خۆش دەویست و لە دڵ خۆیدا ئەوینداری بۆ، و بڕیارە بەو زوانە بە هۆی نەخۆشی بمرێ و دوکتوریش جوابی کرد بوو،چەپکە گوڵەکە دەدا بە شازادە و چاو لە چاوی دەکا و دەڵێ لە بیرم مەکە...
شازادە ئەو کات لە مەبەستەکەی ناگا،بەڵام
پاشان کاتێ کوڕە دەمرێ، ئەو چەپکە گوڵە
کە ویشکی کردبۆوە، دەیخاتە بەینی کتێبەکانی و لە بەر ئەوەی ناوی کوڕەی نەدەزانی بە ناوی گوڵی لە بیرم مەکە
ناویان دەنووسێ...🌷

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


#روانشناسی_زندگی

@Pscholo2020Dilangy
کوردێکی هەڵوەدای ژینم
داهۆڵێک لە بوونم چاکەن
بیکەن بە هێمای بێکەسی
با عالەم تفی پێداکەن

قەرەجێکی ماڵ بە کۆڵی
تاراوگەکانی بێ دەنگیم
کۆی کووچە و شەقامی دنیا
بەشی ئاوارەییم ناکەن

#سەلاح_کوردی
Uppsala_1994

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
دڵت
کۆتری ئاشتی خۆازە
ڕاوچی نامەرد
باڵەکانتی لە سەربانی
تاڵی لە خۆ بایی
شەڵاڵی خوێن کردن
کە چی تۆ
بە سەر ئەو هەموو
هەوراز و نشێوانەدا
بە باڵی بریندارەوە
دەفڕی بەرەو
پێشکەوتن

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل نەسری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۸)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
پێشکێش بە تۆ کچی جوانی نیشتمانم

گەورە مەبە نازدارەکەی بابە، ئەی کچی
جوانم گەورە مەبە خۆشەویستم، باوەڕ
بکە منداڵیتم لە ڕادەبەدەر خۆش دەوێ،
و لە پەنا منداڵی تۆ دا هەر لاو دەمێنم!
گەورە مەبە کۆرپەکەم منداڵ بمێنە:گڕوو گرتنت جوانە لەلام ،بگری،بزیقێنە، ناز بکە،بقیژێنە،قاقا بکێشە، بە دەنگی قاقات
وەک مووسیقایە،غەم و دەردی دڵم بتارێنە.
گیانەکەم گەورە مەبە،هەتا هەتا منداڵ بمێنێ بەوشەی تێکەڵ و پێکەڵ بە بزەی جوانی لای لێو بمدوێنێ...
گەورە مەبە ئەی خۆشی و شادی ژینم.
زۆر لە سەرەخۆ و وردە وردە بڕۆ پێش،
دەمهەوێ هەر بە منداڵیت ببینم باوەڕ
بکە گوڵەجوانەکەم لە گەورە‌بوون دا  هیچ
هەواڵێکی خۆش نابیستی،هەر چەندی بەرەو سەر بڕۆی هەموو شتێک لە تۆ زووتر هەنگاو هەڵدێنێتەوە وغەم و دەرد بەر لە خۆت دەگاتە  سەرت،جێی شادیت لێ دەگرێتەوە...
ئازیزەکەم ئێستا دنیا هەر چی دەکا، لە پاکی
بە تۆزی پێت ناگا،گەر بێتوو گەورە بی،ببی بە هاوهەنگاوی ڕۆژگار،پەشیمان دەبی ڕۆڵە گیان لە گەورە بوونت دەبی بێزار.
ئەرێ ئەی گوڵی گوڵدانی دڵم هەوڵ‌بدە دایم لە دنیای ئێمە گەورەکان لە پێشتر بی،هەر چەندی دەتوانی،تەنانەت هەنگاوێ دوو هەنگاو،
پەلەت نەبێ،بۆ گەورە بوون،مەڕۆ پێش  بەپڕتاو...
تاکوو منداڵی دنیا لە لات جوان و ڕەنگینە
هەر شادی و خۆشی و سەمایە ژینت پڕ لە پێکەنینە،بەڵام هەر تەمەنت بچێتە سەر دەستی بە هێزی زەمان، هێندەت دێنێ و دەبا،هێزی ڕێپێوانت لێ دەبڕێ، خۆشی و شادیت نامێنێ، کز و داماو لە قوژبنێکت دەخزێنێ، لە گەورە بوونت دەکا پەشیمان
گیانە گەورە مەبە بەو زوانە،منداڵ بمێنە،
لەو بەری تەمەن هیچ هەواڵێک نیەلە خۆشی و شادی، کە گەورە بی تازە نابینی لە سەر لێوی ناسکت بزە و پێکەنین، ڕۆژگار بە کەیفی دڵی سەودات لە گەڵ دەکا و دەتبەزێنێ،خۆشیت دەبێتە گریان و شین. چاوەکەم هەر وا منداڵ بمێنە لە قووڵایی دڵەوە بێ‌خەم بە، پێبکەنە بە ئەدا دەرهێنانی ئێمە گەورەکان کە بۆ دەمێک پێکەنینت دەبینە کۆسە و گۆسارتمە، کەگەورە بووی دەزانم  دڵت دەگیرێ، بەدیتنی دەڵقەک و گۆسارتمەکان دەکەوێ گریان ئەوینی ژینم تا دەتوانی  منداڵ بمێنە، ڕۆژێ دنیا گەورەت  دەکا و خۆشیت دەبێتە دەرد و خەم، تاڵە تاڵ دنیا و ژیانی گەورەکان...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

❄️ ۱۶ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۶ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۵ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ٤ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

📸مەریەم خانی بۆتانی: یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کورد بووە، کە دەنگی لەسەر قەوان تۆمار کرابێت.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۹)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
هەر لە دەست ئەو ئاواتانە
دیار نیە ئەمشەو
چەند دایک و باوک
ئاواتی مەرگیانە

وە ــ نادرمستەفازادە

از دست همین آرزوها
معلوم نیست امشب
چند پدر و مادر آرزوی مرگ کرده اند

#احمددریس
Hasan Zirak & Jegr Midia )
🌙|@moon_halo0
حەسەن زیرەک| جێگر میدیا

«شەدەی بەست و بێریانی
چارۆکەی کەمێ تیلە»



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👈 ژنی ژیر و پاراستنی نامووس:

«‍ -پاشایەک لەسەر بانی کۆشکەوە لە دنیا دەڕوانێت چاوی دەکەوێتە سەر ئافرەتێکی زۆر جوان دەپرسێت: ئەوە کێیە؟

ئەوانیش ئەڵێن: ئەوە هاوسەری فەیروزی خزمەتکارتە.!!

پاشا تەماع لە ژنەکە دەکات و فەیروزی خزمەتکار بانگ دەکات و پێی دەڵێت:  سبەینێ ئەم کتێبە بەرە بۆ فڵانە شار...

فەیروزیش دەڵێ: بەسەرچاو گەورەم..

فەیروز ئەو شەوە کتێبەکە لەژێر سەرینەکەی دادەنێت، و بەیانی زوو دەڕوات....
ئیتر ڕۆیشت بێ ئەوەی بزانێ پاشا چ پیلانێکی بۆ داناوە!!

پاشاش بێ ئارامانە چاوەڕێی ڕۆیشتنی فەیروزی دەکرد، هەر ئەو ڕۆیشت و ئەمیش خۆی گەیاندە ماڵی فەیروز و لە دەرگای‌دا..

هاوسەری فەیروز ووتی: کێیە؟

پاشا ووتی: من پاشا و گەورەی مێردەکەتم، دەرگای لێکردەوە و پاشا چووە ژوورەوە دانیشت!

ژنەکە ووتی: پاشامان ئەمڕۆ لێرە دەبێت؟

پاشا ئەڵێت: تەنها سەردانە.

ژنەکە ئەڵێ: پەنا بەخوا لەم سەردانە، گومان نابەم خێری تیا بێت!!

پاشا ووتی: بێدەنگ بە، من گەورەی مێردەکەتم، ئەڵێی نامناسیتەوە.!؟

ژنەکە ووتی: با گەورەم، چۆن نازانم... بەڵام من ئەم دێڕەم زۆر لاجوانە کە ئەڵێ"

( خوا سەرکەوتووی ناکا هەرگیز ئەوەی شێرە و بەرماوەی گورگ دەخوات!! )

منیش ڕقم لەو شێرەیە لە شوێنی ئاوخواردنەوەی سەگ ئاو دەخواتەوە...

پاشا مەبەستەکەی تێگەیشت،  ڕۆیشت ئەوێی بەجێ هێشت بەڵام ئەوەندە شڵەژا بوو.. نەعلەکانی لەبیر چوو..

ئەمە پاشا، ئەی فەیروز؟

فەیروزیش کاتێ بەڕێ دەکەوێت، دەبینێ کتێبەکەی لەبیر کردووە! دەگەڕێتەوە و کاتێ دەچێتە ماڵەوە نەعلی پاشا دەبینێت، زۆر بێتاقەت بوو.. ئیتر زانی پاشا بۆچی ئەوی ناردووە.!!

بێدەنگ  بوو دواتر کاری پاشای بەجێهێنا، پاشاش 100دیناری پێ بەخشی، پارەکەی بە جوانترین جڵو بەرگ و خشڵ دابۆ هاوسەرەکەی وهێنایەوە وپێی ووت: پێویستە سەر لە ماڵی باوکت بدەین تا ئەوانیش ئەم  دیاریە جوانانە ببینن!!

ژنەکەی ووتی: زۆر سوپاس بۆ تۆ، بە چاوان وا دەکەم...

ژنەکەی برد و بەجێیهێشت، نەچووەوە بەدوایدا تا مانگێک تێپەڕی...

برای ژنەکە چووەلای فەیروز وپێی ووت: کە پێمان بڵێ لەسەر چی تووڕە بوویت؟  با کێشەکەمان بەرینە لای قازی ...

ووتی: من مافی خۆیم بە تەواوەتی داوەتێ لە دادگایکردنیش بێ مننەتم...

هەموویان بانگکران بۆ دادگا... پاشا قازی بە تەنیشت یەکەوە دانیشتبوون...
براکەی ڕووی کردە قازی و ووتی: من باخێکی جوان و شوورەداری بە بیر و درەختی بەردار بەخشی بەم پیاوە... ئەویش بەرەکەی خواردو شوراکەی تێکدا و بیرەکەی ڕووخاند...

قازی ڕوویکردە فەیروز و ووتی: تۆچیئەڵێیت؟
فەیروز ووتی: من باخچەکەم خۆشدەویست تا ڕۆژێکیان هاتمەوە، شوێن پێی شێرم تیا بینی! من لە ترسی ئەوەی نەمکوژێ و وەک ڕێزێکیش ئیتر نەچوومەوە ناو باخچەکە...

پاشا پاڵی دابووەوە... بەڵام کە گوێی لەمە بوو خێرا بە جوانی دانیشت و ووتی: فەیروز، بچۆرەوە باخەکەت، واللە شێرەکە کە چووە باخەکەتەوە، هیچ شتێکی تێک نەدا ودەستی بۆ یەک گەڵاش نەبرد.... ئەو نە میوەی لێ خوارد و نەدەستکاری هیچیشی کرد، مانەوەی شێرەکە تەنها چەند چرکەیەک بوو، واللە باخم نەبینیوە بەهێندەی ئەو باخەی تۆ شوراکەی بەهێزو پارێزراو بێ....

ئیتر فەیروز تێگەیشت و چووە ماڵەوە هاوسەەکەی هێنایەوە، بەبێ ئەوەی نە قازی و نە ئامادەبووان لە کێشە ڕاستەقینەکە تێگەیشتبن! »

گرنگترین ئەرکی خێزان پاراستنی نهێنیەکانە.

سڵاو و ڕەحمەت لەو خوشکانەش شورای ڕەوشتیان تاجی سەری هاوسەرەکانیانە...💛🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
(دیوانی دڕاو)

دیوانەشێعرێکی
دڕاوم دی و  باوەشێک
وشەی هەتیوی وەیلان و برسی
پەرۆش و ڕووتاڵ
بێ جێگە و مەکان...
هەرکەس دەهات و وشەیەکی بەدڵی
خۆی هەڵ دەگرت و
دەبووە خاوەنی و دەیبردۆ بۆ ماڵ...
سۆزدار ئەوین و خەمبار وشەی شین،
یاریش چاوی یار
کۆڵبەر وشەی نان و
ناخۆش وشەیەک هەر وەکوو
ئافاقە و دەرمان...
منیش قوژبن قوژبن
دەگەڕام بە دوای وشەی
نیشتمان....


#هەورازـجوانڕۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/01/05 07:36:11
Back to Top
HTML Embed Code: