Telegram Web

دنیا
بە کاری چی دێ بۆم؟
ئەگەر تۆ نەبینم
لە لام
وشەکان
چەند بێ مانا دەبن
گەر نەتوانم
بەرەوو ڕووت ڕاوەستم
هاوار بکەم
بڵێم
خۆشم دەوێی
پڕ بە دڵی خۆم...!!

#شمس_لنگرودی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
.
هیچکات خەڵکەکەت بە دوژمن
یان بە دەست و پێوەندی دوژمن
ناو مەبە،چونکێ ئەگەر وا بکەی
دوو ڕاستەقینەت لە خۆت ئاشکرا
کردۆ یەکەم،یان ئەوەندە زاڵم و خراپ
بووی،کە خەڵکەکەی خۆت بوونەتە
دوژمنت،
دووهەم یان ئەوندە بێ‌هێزبووی
کە دوژمنەکانت چاوەدێری بە سەر
خەڵکەکەت دا دەکەن...

پاول جوزف

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێ ژنێک قسەتان بۆ دەکا
گوێ بۆ چاوەکانی ڕاگرن...


وە ــ نادرمستەفازادە
نازدارەکەم
من دەتوانم
ڕۆژێ
هەموو نامەکانت
بسوتێنم
دیارییە
سادەکانت
لابەم
لە بەر چاوم
گشتیان بفەوتێنم

بەڵێ من دەتوانم
کە تەواوی
بیرەوەرییەکانت
لە ناو مێشکم بسڕمەوە
تەنیا بۆ یەک جاریش
ناوت نەهێنم

بەڵام ئەتۆ
ئەی شۆخی نازدار
بزانە گەر خۆشەویستیت
لە ناو گۆشت و خوێنم
ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە
وەکوو مەلێک
هێلانەی ساز کردۆ
بۆیە هیچکات
پێم ناکرێ و ناتوانم
دڵم
لە جەستەم دەربێنم


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆیەکشەممە

🌺 ۱٥ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱٥ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱٥ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ٦ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
ئێمەیان وەکوو دوو پشک بار هێناوە،وەک دوو پشک ئێمە ئەو خەڵکە بەیانی کە سەر لە سەر سەرین هەڵدەگرین، تا شەو کە سەری مەرگمان
دەخەینەوە سەر سەرین،دایم یەکتر دەگەزین
بەغیلین،بەغیل!!
پێمان خۆشە،هەر بەرد بخەینە سەر ڕێگای خەڵک بە کەوتنیان شادین شاد!!
پێمان خۆشە خەڵکانی‌تر بە گۆجی و داماوی
ببینین.
ئەگەر یەکێ پاروێ نانی بێ کە بەرکوتی
لێ بکا هێندەی پێ قەڵسین دەڵێی گۆشتی
بەدەنی ئێمە دەجوێ.

«کلیدر»
#محمود_دولت_آبادی

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️🌸🌸🌷🌷🌹🌹🌺🌺🍀🍀

ما را مثل عقرب بار آورده‌اند؛ مثل عقرب! ما مردم صبح که سر از بالین برمی‌داریم تا شب که سر مرگمان را می‌گذاریم، مدام همدیگر را می‌گزیم.
بخیلیم؛ بخیل! خوشمان می آید که سر راه دیگران سنگ بیندازیم؛ خوشمان می آید که دیگران را خوار و فلج ببینیم. اگر دیگری یک لقمه نان داشته باشد که سق بزند، مثل این است که گوشت تن ما را می‌جود.

«کلیدر»
#محمود_دولت_آبادی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
🍁

بە بڕوای ئێمە:

گرینگترین ژومارە و ئەندازەی کە ئینسان دەبێ بیزانێ،ئەندازەی، دەمیەتی

دادوەری کردن لە بابەت خەڵکانی تر ئیراد و ڕەخنە نیە، بەڵکوو تەوهین و بوختانە.

هەر کارێکی کە لە کۆتایی‌دا بڵێین،گاڵتەم کرد، گاڵتە نیە، هێرش بە کەسایەتی ئەو کەسەیە.

کایە کردن بە هەستەکانی خەڵکی، زیرەکی نیە،بێ‌حەیایی و بێ‌شەرمییە.

خراپ کردنی کەسێک لە کۆڕێک دا گاڵتە و جەفەنگ نیە، کەم و کورتییە.

بە ڕێگەیەکی کە زۆربەی خەڵک پێی‌دا دەڕوا، زیاتر دوودڵ و لە شک دابە، چوونکێ زۆربەی خەڵک تەنیا چاولێکەری و لاساکردنەوە دەزانن،بە نێو بانگ بوون بە کاری ناحەز و نالەبار باشترە لە گەمژە بوون...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
خۆشەویستم
ئەگەر شەڕ نەبۆایە
تۆم بانگ هێشتن دەکرد
بۆ ماڵەکەم
پێم دەکوتی:
بەخێر بێی بۆ وڵاتەکەم
لە قەراغ ڕووبارێ
بە یەکەوە دادەنیشتین
چایەکمان دەخواردەوە
تا ماندوویی لە لەشت دەرچێ
وەتاغێکی چکۆلەشم
لە قوڕ بۆ ساز دەکردی
بەبێ گوومان
تووند  تووند دەمگرتێ باوەشم


خۆشەویستم
ئەگەر شەڕ نەبوایە
لە جێی هەموو
مینەکانی
سەر ڕێت
گوڵم دەچاند
تا وڵاتەکەمت
جوانتر هاتبا بەر چاو

بەڵێ گیانە
ئەگەر شەڕ نەبوایە
هەر کورسێکم
لە سنوور دادەنا
تاکوو هێندێ
لای یەک دانیشتباین
دەردە دڵمان کردبایە
دوور لە چاوی
تەک‌تیرهاوێژەکان
بە چەپکێ گوڵەوە
بەڕێم دەکردی

ئەگەر شەڕ نەبوایە
تۆم دەبردە
خۆشترین قاوەخانەی
وڵاتەکەم
ڕەنگبێ دوو پەرداخم شەڕاب
بەسڵامەتیت خواردباوە
شەڕ نەبۆایە
هیچکات ناچار نەدەبووم
پەلەپیتکە
لە تفەنگ بکێشم
تا کچێکی نازەنین
لەو بەری سنووری وڵاتەکەم
فرمێسکی بێتە چاو

خۆشەویستم
ئێستا کە شەڕ هەڵهایساوە
بێ ڕۆح و بێ بەزەیی
جەستەی
یەکتر دابێژ دەکەین

لانی‌کەم
بۆ ئەو ژنەی
کە وێنەکەیم
لە گیرفانی لای چەپم ناوە
وە دڵی لەوێ‌لێدە
گوللەی بۆ مەهاوە...

#نزار_قبانی

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🗓#ئەوڕۆدووشەممە

🌺 ۱٦ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱٦ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱٦ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۷ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی ،
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپەو گڕ ، شێتی و جوانی :
ئەمجارەیان ،
لە پێناوتا
کام بەر حەرامە – ئەو دەخۆم ،
کامە یاسا ئاسمانیە – ئەو دەشکێنم .
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم .
خۆم رادەستی قەدەر ناکەم ،
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
.
#پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ڕۆژێک ماچێ لە سەر کوڵمەی ئەو وڵاتە
دەکەم و یادداشتێکی لە سەر دادەنێم و
بە جێی‌دێڵم:
ئەوەندە جوان خەوتبووی کە دڵم نەهات
وەخەبەرت بێنم...

وە ـ نادرمستەفازادە

یک روز بر گونه این مملکت یک بوسه
و بالای سرش یک یادداشت میگذارم
و میروم:
«آنچنان زیبا خوابیده ای که دلم نیامد بیدارت کنم...»

#عزیز_نسین


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئینسان تەنیا لە بەرانبەر قسەکوتراوەکانی
بەرپرس نیە،بەڵکوو لە بەرانبەر نەکوتراوەکانیشی هەر بەر پرسە!!

وە ــ نادرمستەفازادە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەیرانێکی خۆش سەبارت بە ئەوینداری خاتوو ئەسمەر و مامەر
🍁🍁
@Baytohayran
Falak Rahmi Bahalem Ka
Taher Tofigh
مەقامی "فەلەک ڕەحمێ بە حاڵم کە" بە دەنگە کوردانەکەی هونەرمەندی نەمر تایەر تۆفیق بولبولی کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئەوانە تەنانەتی خوداشیان لە ئێمە
گۆڕیوە و هەر چی لە بەر دەستیان
دایە بە دژی ئێمە بە کاری دەبەن...
تۆ دەزانی دایە
کەخودا بەشەری لە چەشنی خۆی
هەر وەکوو خۆی دروست کرد
بەس ئەگەر ئینسان وەک ئەو بچێ
ئەویش لە وێنەی ئینسانە
بەڵام ئێمە وەکوو خودا ناچین
بەڵکوو وەکوو ئاژڵە کێوییەکان
دەچین،لە کلیسا لە جێی خودا
داوەڵێکمان نیشان دەدەن
بەڵێ دایە
دەبێ وێنەی خودا بگۆڕی و ‌‌‌‌خاوێنی
کەیەوە...
جل و بەرگی درۆ و بوختانیان لە بەر
خودا کردۆ و لووت و گوێیان هەڵپاچیوە
تا ڕووحی ئێمە بکوژن!!!


دایک/ ماکسیم گورکی

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆسێشەممە

🌺 ۱۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۷ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۷ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۸ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی

کاتێ خوداوند دەست دەداتە پێنووس
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
3
بێگومان ئەم کورتە چیرۆکە بخوێنەوە

ڕۆژێک ژەنگەسوورە و مار پێکەوە مشتومڕیان بوو.
مار دەیگوت: ئینسانەکان لە ترسی ڕواڵەتی سامناکی من دەمرن؛ نەک لەبەر پێوەدانم!
بەڵام ژەنگەسوورە ملی نەدەدا !
ماریش بۆ سەلماندنی قسەکەی، لە شوانێک نزیک بۆوە کە لەبن دارێک خەوتبوو؛ ئینجا بە ژەنگەسوورەی گوت:
من پێوەی دەدەم و خۆم دەشارمەوە؛ تۆش لەسەر سەری بیکە وزەوز و خۆتی نیشان دە!
مار بە شوانەوەی دا و ژەنگەسوورە دەستی کرد بە وزەوز و هەڵفڕین لەسەر شوانە.
شوانە ڕاچەنی لەخەو و گوتی: هەی ژەنگەسوورەی نەحلەتی! ئەوجار دەستی کرد بە مژینی جێی چزووکە و خاڵی کردنی ژەهرەکەی.
بڕێک دەرمانی لەسەر برینەکە دانا و دوای چەند ڕۆژان چاک بۆوە.
پاشان دیسان خەریکی حەسانەوە بوو کە مار و ژەنگەسوورە پلانێکی دیکەیان داڕشت:
ئەوجار ژەنگەسوورە پێوەی دا و مار خۆی نیشان دا!
شوانە کە لەخەو ڕاچەنی و مارەی دی، لەترسان هەڵات!
ئەو لەبەر ترس و خۆف لە مارەکە، ژەهرەکەی هەڵنەمژی و مەڵحەمیشی لەسەر دانەنا....
پاش چەند ڕۆژ، شوانە لەبەر ترسی مارە و چزووی ژەنگەسوورە مرد!
زۆر لە نەخۆشییەکان و کێشەکانیش هەر ئاوان؛ کە ئینسانەکان تەنیا لە ترسی ئەوان، لەناو دەچن. کەوابوو هەموو شتێک دەگەڕێتەوە سەر دەرک و تێگەیشتنی ئێمە لە ژیان و بارودۆخێک کە تێیداین. هەر لەبەر ئەوە باشترە بۆچوون و ڕوانگەمان بۆ هەموو شتێک باش بکەین.

#وریای تەڵقینەکان بین

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
نوێنەر

هەواڵنێر لە سەر شەقام لە نەفەرێکی موعتاد دەپرسێ : کاکە تۆ چ پێشنیارێکت  هەیە بۆ بەر پرسانی شار کە بتوانن پتر خزمەت بە هاووڵاتیان  و ئاوەدانی شارەکەمان بکەن؟، ,,
ئەویش دەمی لە میکڕۆفۆن دەباتە پێش و فوویەکی پێ دا دەکا ۆ دەڵێ : بە نێوی خودا
بەخودای کاکە گیان ئێمە هیچ کاریەکمان بە کار و باری شار نەداوە , بەڵام ئێمە جەماعەتی موعتاد نزیک دوو میلیون کەسین و دەمهەوێ لێرەوە بە بەرپرسانی بەڕێز ڕاگەیەنم کە ئیزنمان بدەن نوێنەرێک بنێرینە مەجلیس، تا لەوێ پشتیوانیمان لێ بکا با بەس زوڵممان لێ بکەن و مافمان بخۆن !!!!!"

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/07/09 04:24:36
Back to Top
HTML Embed Code: