نەبوون
Video
وەک جگەرەیەکی داگیرساوم
لە نێو پەنجەکانی ڕۆژگاردا
نە دەیکێشێت
نە دەیکوژێنێتەوە
پێم وایە بیری چووەتەوە
کە دەسوتێم ..
-
لە نێو پەنجەکانی ڕۆژگاردا
نە دەیکێشێت
نە دەیکوژێنێتەوە
پێم وایە بیری چووەتەوە
کە دەسوتێم ..
-
نەبوون
Photo
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا هیچ نووسینێکی ترت بۆ نە نووسم ، ئەمەوێت لە نووسینی کۆتایمدا بۆت بنووسم ، کە لە خۆشوویستنت پەشیمان نیم،ئەمەوێت پێت بڵێم ،نەبوونت هەموو خەیاڵەکانمی تێک دا ئەمەوێت پێت بڵێم..هەرچەند کەمتر و کەمتر هەبیت من زیاتر و زیاتر خۆشم دەوێیت،دەمەوێت بزانیت گەر هەبیت یان نەبیت من هەر خۆشمدەوێیت ئەبێت هەموو ئەوانەت پێ بڵێم و بیزانیت،لە هیچ کام لەو بڕیارانەی لەپێناو تۆدا دام پەشیمان نیم بەڵام تۆ یەکێک بوویت لە هەرە بڕیارە نا درووستەکانی ژیانم کە ناتوانم هەرگیز ڕاستی بکەمەوە ، وە لەهیچ کام لەو نووسینانەش کە بۆم نووسیویت پەشیمان نیم.ئەمەوێت پێت بڵێم کە نەبوونی تۆ گەورەترین زەڕبەی لە ژیانمدا و برینێکی لە ناخمدا جێ هێشت کە هەرگیز تیمار ناکرێت،وە هەموو هەستەکانم بەهۆی تۆوە لەدەست دا بۆ هەموو ئافرەتانی دوونیا و وە بۆ تۆش، ئەمەوێت بزانیت کە دڵم لە تۆ پڕە،وە ناشزانم کە ئەو پڕیە چۆن بەتاڵ بکەمەوە،ئاخر من هیچ کام لەو مرۆڤە نزیکانەی دەورت نیم هەرکاتێک دڵم تەنگ بوو بتوانم پێت بڵێم،من تەنها دەتوانم لێرە بۆت بنووسم ،بەبێ ئەوەی بزانم کە تۆ دەیبینیت،ئەمەوێت پێت بڵێم هێندەم خۆشدەوێیت کە ناتوانم کەسی دیم خۆش بوێت،وە چاوەکانم جگە لە تۆ کەس نابینێت ، وە مێشکیشم تەنها لەگەڵ تۆ خەیاڵی جوان درووست ئەکات ، ئەمەوێت پێت بڵێم ئێستا ئەگەر بمبینیت ڕەنگە نەمناسیتەوە چوونکە هەموو ئەو قسانەی کە ئەبوایە پێت بڵێم و نەم ووت..هەموویان بوونە خەفەت بۆ ژیانم و وایان کرد ،وردە وردە تاڵ بە تاڵی سەرم سپی بێت و دڵم لاواز بێت و ڕۆحم پیر بێت،وەلە کۆتایی نووسینەکەمدا دەمەوێت بۆت بنووسم پێت بڵێم کە ، دەزانم من و تۆ هەرگیز پێک ناگەین و ڕۆژێک لە ڕۆژان نابین بە هی یەک بەڵام،من هەرگیز واز لە چاوەڕوانیت ناهێنم ... وە ئەمە هەموو ئەوەیە کە ئەیزانم.
...
...
Forwarded from Shaheen Music 🎧
نەبوون
Amar El Zaman – Wadih Mrad
لێت تێ ناگەن تۆ باسی ئازارێك دەکەیت ؛
بەدەم بیرکردنەوەوە هەزاران میلت بڕیوە و ئەوانیش هەنگاوێك نەڕۆشتوون ، هەستت پێ ناکەن تۆ هەستێك ڕوون دەکەیتەوە هەموو شەوێك ملیۆنەها جار بەنێو دڵتدا پیاسە دەکات و یەك جاریش لەدەرگای دڵی ئەوانی نەداوە ، تاوانی ئەوان نییە بەڵکو مەودایەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەزموون و وشەدا..
بەدەم بیرکردنەوەوە هەزاران میلت بڕیوە و ئەوانیش هەنگاوێك نەڕۆشتوون ، هەستت پێ ناکەن تۆ هەستێك ڕوون دەکەیتەوە هەموو شەوێك ملیۆنەها جار بەنێو دڵتدا پیاسە دەکات و یەك جاریش لەدەرگای دڵی ئەوانی نەداوە ، تاوانی ئەوان نییە بەڵکو مەودایەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەزموون و وشەدا..
نەبوون
671f2d8b06f2b1b2dc336c84bcbe9fa9.jpg
دوای چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنی تۆدا، دوێنێ شەو گەشتمە سوریا، بۆ بەژداری کردن لە کۆڕی شعری چەند شاعیرێکی هاوڕێم. شەو بوو، هەر زو لە هۆتێل نورس لامدا و ژورێکم گرت، هێندە ماندوو بووم زوو نوستم. ئەمڕۆ کە لەخەو هەستام، لە پەنجەرەی ژورەکەمەوە تەماشم کرد لەسەر دیواری بەرامبەر ژورەکەم بەگەورەی نووسراوە: خۆشویستینی تۆ، هێندە شۆڕشێک پیرۆزە. لەژێریدا بەخەتێکی سور نووسرابوو "غسان کنفانی"
ئیتر من خۆم پێ نەگیرا، غەسان یادگاریەکانی تۆ لەهەموو شوێنێک هەن و وەک مۆتەکە بەشوێنمەوە، ئاوهاش چاوەڕوانی لەبیرت بکەم!؟
ئیتر من ئەو ئافرەتە غەریبەیەم کە تەنیا خۆشەویستی تۆی شک ئەبرد و لێیان سەند، من ئەو منداڵەم کە بەساوایی دایکی دەکوژن و تا هەتایە بێ سۆزی دایک دەژی
غادە سەممان
ئیتر من خۆم پێ نەگیرا، غەسان یادگاریەکانی تۆ لەهەموو شوێنێک هەن و وەک مۆتەکە بەشوێنمەوە، ئاوهاش چاوەڕوانی لەبیرت بکەم!؟
ئیتر من ئەو ئافرەتە غەریبەیەم کە تەنیا خۆشەویستی تۆی شک ئەبرد و لێیان سەند، من ئەو منداڵەم کە بەساوایی دایکی دەکوژن و تا هەتایە بێ سۆزی دایک دەژی
نەبوون
Photo
کە منداڵ بووم، باوکم پاسکیلێکی کڕی بۆ برا گەورەکەم، من ناچار بووم جار جار پاسکیلەکەی ئەو لێبخوڕم. ئەوەنەی بیرم بێت تەنها دوو سەیارەی بچوکم هەبوو، بەڵام برا گەورەکەم دوو فەردەی پڕ سەیارەی هەبوو. هاتینە تەمەنێک کە کاتی موبایلمان بوو، باوکم موبایلەکەی خۆیدا بە برا گەورەکەم، من هەرچەند داوای موبایلم کرد بۆیان نەکڕیم، ناچار ئیشم کرد و خۆم کڕیم، وە زۆر شتیتر کە ئێستە لایەق بە باس کردن نیە، برا بچووکەکەم لە تەمەنی من بچوکتر موبایل و پاسکیل و ماتۆڕیان بۆ کڕی. هەمیشە یەکێک بووم لەو مناڵانەی کە لە ماڵەوە ڕامکردوە، شەوان لە پارکەکان خەوتوم. ڕۆژانێک دوور لە شارەکەی خۆم ئیشم کردوە بە دوو ڕۆژ نان نەبووە بیخۆم، جێگەیەک نەبوو تیا بخەوم، بە جلە تەڕەکانمەوە فەرشم ئەیا بەخۆما و بەیانیەکەی هەر بەهامن جلەوە چوومەو ەبۆ سەر ئیشەکەم. بە ئێستەشەوە من خراپترین کوڕی ماڵەکەم و هەمیشە دەستە خراپەکە ڕوو لە منە.
Gule delale
Hozan dino @muciizee
من حاڵم باشە لەگەڵ تەنهایی، تەنها ئەموویست حاڵی شارەکەم باش بێت..