Telegram Web
عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ، ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ دَاءً، وَفِي الآخَرِ شِفَاءً )) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ .

واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مێش کەوتە ناو خواردنەوەی یەکێک لە ئێوە ، ئەوە مێشەکە ھەمووی نقووم بکەن ، پاشان دەری بھێنن و فڕێی بدەن ، چونکە باڵێکی دەرمانی پێوەیە و باڵەکەی تری دەردە . ))

وَأَبُو دَاوُدَ، وَزَادَ : (( وَإِنَّهُ يَتَّقِي بِجَنَاحِهِ الَّذِي فِيهِ الدَّاءُ )) .

واتە : (( بەو باڵەیانی دەردەکەی پێوەیە خۆی دەپارێزێ و پاسی خۆی پێ دەکا ، تا نەکەوێ ، جا کاتێ دەکەوێ لە پێشا ئەو باڵەی دەکەوێتە ناو قاپەکەوە . ))
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه

« أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ »
(إِنَّ هَـٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ یَهۡدِی لِلَّتِی هِیَ أَقۡوَمُ وَیُبَشِّرُ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ ٱلَّذِینَ یَعۡمَلُونَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرࣰا كَبِیرࣰا)

واتە: به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کارو کرده‌وه چاکه‌كان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه‌.

سورەتی الإسراء ئایەتی 9
تەنها بەندەی اللە بە...

الله تعالی دەفەرموێت:
"وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا" [النساء: 69]

واته: ئەوەی گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری الله -تعالی- پاشان پێغەمبەر بكات، ئەوا ئەوانە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەبن (لە بەهەشتدا) كە الله ناز ونیعمەتی ڕژاندووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و ساڵحان و كارچاكان، ئای كە ئەوانە هاوەڵ و هاودەمێكی چاك و بێ وێنەن.
فقد روى الإمام أحمد في المسند أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( أتدرون أي الأعمال أحب إلى الله عز وجل ؟ )) قال قائل : الصلاة والزكاة ، وقال قائل : الجهاد ، قال : (( إن أحب الأعمال إلى الله عز وجل الحب في الله والبغض في الله )) حسنه الأرناؤوط .

واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا ئێوە دەزانن خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورە چییە ؟ )) ، یەکێک گوتی : نوێژ و زەکات ، وە یەکێکی تر گوتی : جیھاد کردنە لەپێناو خوا ، فەرمووی : (( خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورە خۆش ویستنە لە پێناو خوا و ڕق لێبوونەوەیە لە پێناو خوا )) .
ئەبو هوڕەیڕە( رضی الله عنە) دەفەرموێ:

(نهَى رسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ أن يغطِّيَ الرَّجلُ فاهُ في الصَّلاةِ )

پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم نەهی کردووە لەوەی پیاو لە ناو نوێژ دا دەمی خۆی داپۆشێت

ــ جا داپۆشینەکە بەهەرشتێک بێت مەندیل یان کەمامە و ماسک جیاوازی نیە

الراوي : أبو هريرة | المحدث : الألباني | المصدر : صحيح ابن ماجه
الصفحة أو الرقم: 798 | خلاصة حكم المحدث : حسن
ترسناکی ئارەق خواردن:

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( مَنْ شَرِبَ الخَمْرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ الرَّابِعَةَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، لَمْ يَتُبِ اللَّهُ عَلَيْهِ ، وَسَقَاهُ مِنْ نَهْرِ الخَبَالِ )) رواه الترمذي (١٨٦٢) ، و صححه الشيخ الألباني رحمه الله في " صحيح سنن الترمذي " .

واتە : لە عبداللە بن عمر دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک عەرەق بخواتەوە خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە جاری چوارەم بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش نابێت ، خوای گەورە خواردنەوەی پێ دەدات لە ڕووباری خبال )) .
{رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ}

ئەی پەروەردگاری هەموومان ئەرکی وامان پێ مەسپێرە کەلەتوانامان بەدەربێت

واتە : تووشی بەڵاو کارەساتی وامان مەکە هیچ توانایەکمان بەسەریا نەبێ

(مەکحول) لەم دەقەدا کە کەالله تعالی دەفەرموێت
{ربنا ولا تحملنا مالا طاقة لنا به} ووتی تووشی دەربەدەری و ئارەزوومان مەکە

ٳبن ٲبی حاتم غ :(١٢٣٥/٣).
پێغەمبەری خوا ﷺ : هیچ كاتژمێرێك نییه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئاده‌میزادا تێ ئه‌په‌ڕێت و یادى خواى په‌روه‌ردگارى تێدا نه‌كردبێت ئه‌وا بۆى ئه‌بێته‌ په‌شیمانى و نه‌دامه‌تى له‌ڕۆژى دوایدا .

| صحيح الجامع ( ٥٧٢٠ ) |
بۆ زیاتر وەرگرتنی زانیاری لەسەر وەرگێڕاوەکانی گروپی التزام لە واتس اپ ئەتوانیت سەردانی کەناڵی تێلێگرام بکەیت لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:

🌷🌷🌷🌷🌷🌷

www.tgoop.com/eltizam_information

🌷🌷🌷🌷🌷🌷

تەنها پەنجە لەسەر لینکەکە دابگرە بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی داخڵ ببیت.
عن جابر رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( أَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ إِذَا رَقَدْتُمْ وَغَلِّقُوا الْأَبْوَابَ وَأَوْكُوا الْأَسْقِيَةَ وَخَمِّرُوا الطَّعَامَ وَالشَّرَابَ )) رواە البخاري (5624) – واللفظ له – ومسلم (2012) .

واتە : جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( چرایەکان بکوژێننەوە ئەگەر نووستن ، وە دەرگاکان دابخەن و .... .

(٢) عَنْ أَبِي مُوسَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : " احْتَرَقَ بَيْتٌ بِالْمَدِينَةِ عَلَى أَهْلِهِ مِنْ اللَّيْلِ فَحُدِّثَ بِشَأْنِهِمْ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ هَذِهِ النَّارَ إِنَّمَا هِيَ عَدُوٌّ لَكُمْ فَإِذَا نِمْتُمْ فَأَطْفِئُوهَا عَنْكُمْ )) رواە البخاري (6294) ومسلم (2106) .

واتە : ئەبو موسی خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : ماڵێک سووتا لە مەدینە لە شەودا ، باس کرا بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھۆی سووتانەکە ، فەرمووی : (( ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە ، ئەگەر نووستن بیکوژێننەوە . ))
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( إِنَّ العَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِيئَةً نُكِتَتْ فِي قَلْبِهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ ، وَإِنْ عَادَ زِيدَ فِيهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ ، وَهُوَ الرَّانُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ ( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) . رواه الترمذي ( 3334 ) ، وقال : حسن صحيح ، وحسَّنه الألباني .

واتە : کاتێک بەندە تاوان دەکات خالێکی ڕەش لەسەری دروست دەبێت ، بەلام کاتێک تەوبە دەکات و پەشیمان دەبێتەوە ئەم خەلە ڕەشە لادەچێت ، ئەگەر گەڕاوە سەر تاوان و بەردەوام بوو تەوبەی نەکرد دلی دادەپۆشرێت هەتا هەمووی ڕەش دەبێت ئەمەیان پێی دەلێن ( ران ) هەروەک خوای گەورە باسی کردووە : (( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ )) .
عَنْ أَبِي الْجَعْدِ الضَّمْرِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( مَنْ تَرَكَ ثَلَاثَ جُمَعٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ ) .رواه الترمذي ( 500 ) ، وأبو داود ( 1052 ) ، والنسائي ( 1369 ) ، وابن ماجه ( 1126 ) .

واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات لە تەمەبەلی خوای گەورە دلی خەتم دەکات .
زێڕ بۆ پیاوان حەڕامە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی مسلم (2090) لە (ابْن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما) گێڕاویەتیەوە و دەڵێ :

پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەنگوستیلەیەکی زێڕی بینی لەدەس پیاوێکدا ، دایکەند و فڕێی دا و فەرمووی :

 ( يَعْمِدُ أَحَدُكُمْ إِلَى جَمْرَةٍ مِنْ نَارٍ فَيَجْعَلُهَا فِي يَدِهِ ) قِيلَ لِلرَّجُلِ بَعْدَ مَا ذَهَبَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : خُذْ خَاتِمَكَ ، انْتَفِعْ بِهِ .
قَالَ : لا وَاللَّهِ لا آخُذُهُ أَبَدًا وَقَدْ طَرَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .

واتە : ئەوە چی یه یەکێک لەئێوە بەئەنقەست پارچە ئاگرێک لەدەس دەکا .
دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چوو ، بەپیاوەکەیان گوت : ئەنگوستیلەکەت هەڵگرەوە و سودی لێ ببینە .

پیاوەکەش گوتی : نا سوێند بەخوا بەهیچ شێوەیەک هەڵی ناگرمەوە لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فڕێی داوە .
بەڕاستی پیاوێکی دڵسۆزو بە عیزەت بوە
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : دوو تاوان هەیە خوای گەورە سزاکەیان پێش دەخات لە دونیادا ( هەر لە دونیادا سزای خاوەنەکەی دەدات ) ، زوڵم و ستەم کردن وە ئازاردانی دایك و باوك .

| صحيح الجامع ( ١٣٧ ) |
فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو

هەموو ڕۆژێك پێویستە لەسەر موسڵمان بۆهەر جومگەیەکی صەدەقەیەك بکات کە (٣٦٠) جومگە لەجەستەی مرۆڤدا هەیە ئەمەش بەئەنجام دانی دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو دەبێت.

عَن أَبِي ذَرٍّ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ،
أَنَّهُ قَالَ: (يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ... وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى)
(رواه مسلم_٧٢٠)

إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : " إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِي آدَمَ عَلَى سِتِّينَ وَثَلَاثِمِائَةِ مَفْصِلٍ، (صحيح مسلم_١٠٠٧)

پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی: کەسێك پارێزگاری لەنوێژی چەشتەنگاو ناكات مەگەر (ئەواب) نەبێت.
(صحيح_الجامع_٧٦٢٨)

(الأواب): واتە: زۆر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە.

کەمترینی (٢) رکاعەتە و زۆرترینیشی (٨) رکاعەتە ئەنجام بدرێتێت.

کاتەکەی (١٠_١٥) خولەك لەدوای خۆر هەڵاتن تاوەکو (١٠_١٥) خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی ئەو کاتەیە کە خۆر تێیدا زۆر گەرمە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە.
قال أبو الدرداء رضي الله عنه - :

« كفى بالموتِ واعِظًا، وكفى بالدّهرِ مُفرِّقًا: اليومَ في الدُّور، وغدًا فِي القُبور ».

ـ ئەبودەرداء ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ دەڵێت :ـ
ـ مردن بەسە ئامۆژگاری کار بێت ، بەسە لەوەی بزانیت لەساڵ و ڕۆژەکان دادەبڕێیت .ئەمڕۆ لەژیاندایت و دەگەڕێیت دەتوانی بژیت وبجوڵێیتەوە ، وسبەی دەخرێیتە گۆڕەوەو ئەومەنزڵگاتە .

لطائف المعارف [١٠٨]
عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال:قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
إنَّ للَّهِ أَهْلينَ منَ النَّاس قالوا : يا رسولَ اللَّهِ ، مَن هُم ؟ قالَ : هُم أَهْلُ القرآنِ ، أَهْلُ اللَّهِ وخاصَّتُهُ .

واتە: ئەنەسی کوری مالک رضي الله عنه : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی :
(بێگومان خوای گەورە کەسانێکی تایبەتی هەیە لەنێوخەلک)،گوتیان:ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەوانەکێن ؟ فەرمووی: ئەوانەی قورئانیان لەبەرە و کاری پێدەکەن، ئەوانە کەسانی تایبەتی خودان)).

أخرجه أحمد:12301، وإبن ماجه 215: ، انظر:صحيح الجامع:2165 ،صحيح الترغيب و الترهيب1432 .
خوایە هەموومان ئەو مژدەمان پێبدرێ

( سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ ) الرعد (24)

ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.
عَنْ أَبِي جُحَيْفَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : رَأَيْتُ بِلالًا يُؤَذِّنُ وَأَتَتَبَّعُ فَاهُ هَاهُنَا وَهَاهُنَا ، وَإِصْبَعَاهُ فِي أُذُنَيْهِ ،

رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيُّ وَصَحَّحَهُ .

واتە : لە أَبِي جُحَيْفَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: بیلالم بینی بانگی دەدا ، من متابعەم دەکرد بەدەم بانگەکەوە دەخولایەوە ، ئەملا و ئەولای دەکرد و دەمی خۆی بەڕاست و چەپا دەسوڕاند ، وە دوو پەنجەی خۆشی نابوونە ناو ھەردوو کونە گوێی خۆی )) .
2025/06/28 06:09:58
Back to Top
HTML Embed Code: