Telegram Web
‏كان الرسول ﷺ: إن ضاقت دُنياه يردد “يَا حَيُّ يَا قيوم بِرَحْمَتِكَ أستغيث أَصْلِحْ لى شَأْنِي كُلَّهُ وَلا تَكِلْنِي إِلَى نفسى طرفه عَيْن”
الشيخ الألباني في "السلسلة الصحيحة" (رقم/227)

واتە: پێغەمبەر علیه السلام ئەگەر دونیای لا تەنك و تەسك بباوە ئەم دوعایەی دووبارە دەکردەوە دەیفەرموو:( ئه‌ى زیندووى ڕاگرو هه‌ڵسوڕێنه‌رى بوونه‌وه‌ر، به‌ به‌زه‌یت داواى فریاكه‌وتنت لێده‌كه‌م. هه‌موو كاروبارم چاك بكه‌و بۆ چاولێك نانێك مه‌مده‌ره‌ ده‌ستى نه‌فسى خۆم.)

بۆیە بەردەوام ئەم دوعایە بکەو داوای فریاکەوتن لەخودای گەورە بکە لەهەر کارێك و پێویستیەك، داوای لێبکە نەکەیتە دەست نەفسی خۆت، نەوەك بە هیلاك دەچیت.
هاوشێوەی ئەوەش بۆ خۆت

لە ئەبو دەردائەوە رضي الله عنه، کە گوێی لە پێغەمەبەری خوا بووە صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :

"ما من عبد مسلم يدعو لأخيه بظهر الغيب، إلاَّ قال الملك: ولك بمثل"

واتا : هیچ کەسێک نیە بەنهێنی دوعا بۆ براکەی بکات ، ئیلا مەلائیکەیەک دەڵیت : هاوشێوەی ئەوەش بۆ خۆت .

مسلم 2732
ئەگەر مێردێك له خێزانەكەى تووڕەبوو چى بكەن باشه ؟

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ((لاَ يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقَاً رَضِىَ مِنْهَا آخَرَ))

صحيح مسلم: (3633) .

واته:لە ابو هریرەوە دەڵێ: پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)دەفەرمووێت:( با پياوى ئيماندار ڕق هەڵنەگرێت لەئافرەتى ئيماندار ئەگەر ڕەوشتێكى ئەو ئافرەتەى پێ ناخۆش بوو .. وە لە هەمان كاتدا ڕازى بوو لەڕەوشتێكى ترى .
ـ ئیماندار ئاوێنەی ئیماندارە

ـ پێغەمبەری خودا ـ صل الله علیە وسلم دەفەرموێ : [ المــــــسلم ٲَخـو المسلم ، لا یظلمهُ ولايخذلـُــهُ ، ولايڪذبـهُ ، ولايحقرهُ ]

واتە : موسڵمان برای موسڵمانە ، ســـتەمی لێناڪات ، وەسەرشۆڕی ناڪات ، درۆی لەگەڵ ناڪات ، بەسووك تەمـــاشای ناڪات .

صحیح مسلم ،رواه احمد ،
عـــن ٲبي هريرة ( رضی الله عنهُ ) .
پێغەمبەری خودا صلى الله عليە وسلم دەفەرموێت :

ھەر کەسێک سەڵاواتێکم لەسەر بدات، لە بەرامبەردا خودا دە سەڵاواتی لەسەر دەدات.

مسلم ١/٢٨٨"
پیاوێک پرسیاری کرد ووتی : ئەی پێغەمبەر ئایا ئەم‌ نەخۆشیانەی ئێمە تووشمان دێت هیچ پاداشتمان هەیە ؟!
پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : لابردنی تاوانە .

السنن الکبری النسائی مسند ٳمام احمد(٢٣/٣)
دوعای لەخەو هەستان

 الحَمْدُ لِلَّهِ الذي أحْيانا  بَعْدَ ما أماتَنا وإلَيْهِ النُّشُورُ. 

صحیح البخاري

واتە: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەیی کە ئێمەی زیندوکردەوە لەدوای مردن وەگەرانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.
لەکاتی چوونەدەرەوەت لەماڵ
خۆت بپارێزە بەو زیکرەی خوای گەورە

بِسْمِ اللهِ, تَوَكَّلْتُ عَلَى اللهِ, وَلا حَوْلَ وَلا قُوَةَ إِلاَّ بِاللهِ .

هەرکەسێك بیخوێنێت کاتێك لەماڵ دەردەچێت ئەوا
۱ ـ پەروەردگار بەسیێتی بۆی
۲ـ ڕێنمۆی دەکات
۳ـ دەی پارێزێت تاکو دەگەڕێتەوە
٤ـ شیطانەکەشی بەجێی دێڵێت و وازی لێ دێنێت
ئەو شیطانە لەڕێگا بە شیطانێکی دیکە دەگات و دەڵێت چیت داوە لە کەسێك کە پەروەردگار
بەسیێتی بۆی و كیفایەت و
رێنمۆی و پاراستنی پێداوە،

بۆیە شیطانەکان ڕێگای بۆ چۆڵ دەکەن

حديث:
مَنْ قال إذا خرَجَ مِنْ بَيْتِهِ: بسمِ اللهِ ، تَوَكَّلْتُ علَى اللهِ ، لَا حولَ ولَا قُوَّةَ إلَّا باللهِ تَعَالَى ، يقالُ لَهُ : كُفِيتَ ، ووُقِيتَ ، وهُدِيتَ ، وتَنَحَّى عنه الشيطانُ ، فيقولُ شيطانٌ آخرُ : كيفَ لَكَ برجُلٍ قدْ هُدِيَ و كُفِيَ ووُقِيَ ؟

صححە الألباني
هەموو ڕۆژێك پێویستە لەسەر موسڵمان بۆهەر جومگەیەکی صەدەقەیەك بکات کە ٣٦٠ جومگە لەجەستەی مرۆڤدا هەیە ئەمەش بەئەنجام دانی دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو دەبێت.

#فەزڵی_نوێژی_چێشتەنگاو

"هەموو ڕۆژێك (٣٦٠) چاکە بە (٥) خولەك بەدەست بێنە" بە دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو
عَن أَبِي ذَرٍّ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ،
أَنَّهُ قَالَ: (يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ... وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى)
(رواه مسلم_٧٢٠)

إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : " إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِي آدَمَ عَلَى سِتِّينَ وَثَلَاثِمِائَةِ مَفْصِلٍ، (صحيح مسلم_١٠٠٧)

کاتەکەی (١٠_١٥) خولەك لەدوای خۆر هەڵاتن تاوەکو (١٠_١٥) خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ
لەکاتی چوونەدەرەوەت لەماڵ
خۆت بپارێزە بەو زیکرەی خوای گەورە

بِسْمِ اللهِ, تَوَكَّلْتُ عَلَى اللهِ, وَلا حَوْلَ وَلا قُوَةَ إِلاَّ بِاللهِ .

هەرکەسێك بیخوێنێت کاتێك لەماڵ دەردەچێت ئەوا
۱ ـ پەروەردگار بەسیێتی بۆی
۲ـ ڕێنمۆی دەکات
۳ـ دەی پارێزێت تاکو دەگەڕێتەوە
٤ـ شیطانەکەشی بەجێی دێڵێت و وازی لێ دێنێت
ئەو شیطانە لەڕێگا بە شیطانێکی دیکە دەگات و دەڵێت چیت داوە لە کەسێك کە پەروەردگار
بەسیێتی بۆی و كیفایەت و
رێنمۆی و پاراستنی پێداوە،

بۆیە شیطانەکان ڕێگای بۆ چۆڵ دەکەن

حديث:
مَنْ قال إذا خرَجَ مِنْ بَيْتِهِ: بسمِ اللهِ ، تَوَكَّلْتُ علَى اللهِ ، لَا حولَ ولَا قُوَّةَ إلَّا باللهِ تَعَالَى ، يقالُ لَهُ : كُفِيتَ ، ووُقِيتَ ، وهُدِيتَ ، وتَنَحَّى عنه الشيطانُ ، فيقولُ شيطانٌ آخرُ : كيفَ لَكَ برجُلٍ قدْ هُدِيَ و كُفِيَ ووُقِيَ ؟
صححە الألباني
ڕێزی ئایەتەلکورسی (آیة الكرسی)

ئەم ئایەتەلکورسیە ڕێزێکی ئێجگار مەزنی هەیە فەرموودەی صحیح لەپێغەمبەری خوداوە(ﷺ) هاتووە کە ئایەتەلکورسی بەڕێزترین ئایەتە لەقوڕئانی پیرۆز.

ئیمامی ٲحمد لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە ڕیوایەتی کردووە: کە پێغەمبەری خودا ﷺ پرسیاری لێکردووە کە (چ ئایەتێک لەقوڕئان دا گەورەترە)
ووتی: خوداو پێغەمبەرەکەی باشتر دەزانن ، چەند جارێ دووبارەی کردەوە ، ئوبەی ووتی:(ئایەتەلکورسی)

پێغەمبەر ﷺ  فەرمووی (زانستت لێ پیرۆز بێت ئەی ئەبو مونزیر ، سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە ، زمانێک دوو لێوی هەیە باسی پاکی و بێ عەیبی خودا دەکات لەلای ((ساقی) عەڕش).

موسلیمیش ڕیوایەتی کردووە ئەم زیادەیەی لەگەڵ دانیە .( سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەسته ، هەتا دواییەکەی)

(ٲحمد ١٤١/٥ ،  مسلم ٥٥٦/١ )
عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ : (( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّاشِي وَالْمُرْتَشِي . )) صححه الألباني في " رواه أحمد (6791) وأبو داود (3580) ، إرواء الغليل" (2621) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو کەسە کردووە بەرتیل دەدات و بەرتیل وەردەگرێت .
ئافره‌ت خراپترین فیتنه‌یه‌ بۆ پیاو.


عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً هِيَ أَضَرُّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ). [بخاري / النكاح/ ٤٨٠٨]

(أسامه‌)ی كوڕی (زید)گێڕاویه‌ته‌وه‌ كه‌له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) گێڕاویانه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: (پاش خۆم له‌ نێو خه‌ڵكیدا هیچ فیتنه‌یه‌كم جێ نه‌هێشتووه‌ له‌ فیتنه‌ی ژنان خراپتربێت بۆ پیاوان).
ئـەو کەسـەی تاوانێک ئەکات چی بکات؟ وە چی بڵێت؟

(( مَا مِنْ عَبْدٍ عَبْدٍ يُذْنِبُ ذَنْباً فَيُحْسِنُ الطُّهُورَ، ثُمَّ يَقُومُ فَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إلاَّ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ )).

واتە: هیچ بەندەیەک نی یە ئەگەر گوناه و تاوانێک بکات، دەستنوێژێکی جوان و پاک بشواو پاشان دوو ڕکات نوێژبکات، پاشان لەسەر ئەو تاوان و گوناهە داوای لێخۆشبوون لە خودای گەورە بکات، ئیلا خودای گەورە لێ ی خۆش دەبێ
ئاگاداربە بزانە کێ دەکەیتە هاوڕێ و هاودەم و خۆشەویستی خۆت؟

ئەبو هریرە لە پێغەمبەری خودا علیه السلام دەگێرێتەوە دەفەرمووێت:

پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموویه‌تی هه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ له‌سه‌ر ئاینی خۆشه‌ویسته‌كانتانن، جا ببینن چ كه‌سانێكتان خۆش ده‌وێ (واته‌ ئه‌گه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وئیماندارانت خۆشویست ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بی له‌ قیامه‌تدا

وه‌ ئه‌گه‌ر زاڵم وسته‌مكار و كه‌سانی بێ بڕوات خۆشویست له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بی له‌ قیامه‌تدا

(بۆیە ئاگاداربە بزانە کێت خۆشدەوێت)

..رواه احمد(8028) و أبو داود (4835
فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو:

پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی: کەسێك پارێزگاری لەنوێژی چەشتەنگاو ناكات مەگەر (ئەواب) نەبێت. [«صحيح الجامع» (٧٦٢٨)]

(الأواب): واتە: زۆر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە.
هەموو كەسێك دەچێتە بەهەشت
تەنها ئەوەی كە نەیەوێ‌

عَنْ أَبي هريرةَ رضي الله عنه: أنَّ رَسُول الله ﷺ قَالَ:
((كُلُّ أُمَّتِي يَدخُلُونَ الجَنَّةَ إلا مَنْ أبَى)).
قيلَ: وَمَنْ يَأبَى يَا رَسُول الله؟
قَالَ: ((مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أبَى)).

رواه البخاري.

واتە: ((هەموو ئوممەتەكەم دەچنە بەهەشتەوە تەنها ئەوانە نەبێ كە نایانەوێ)) وتیان جا كێ نایەوێ؟ فەرمووی ((هەر كەسێك گوێڕایەڵی فەرمانەكانی من بكات دەچێتە بەهەشت, وە هەر كەسێكیش سەرپێچی فەرمانەكانی من بكات ئەوا نایەوێ بچێتە بەهەشت )).

بەهەشت شوێنی ئەو كەسانەیە كە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەكەی (صَلَّ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەكەن ،لادان لە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەر (صَلَّ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هۆكاری بێبەش بوونە لە بەهەشت..
ئایا دەزانیت ئەگەر تەنها لە سەر نوێژی بەیانی بخەویت ، و ئەنجامی نەدەی چ سزایەك دەدرێت ؟!

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی :

واتە : دووپیاوم بینی یەكێكیان پاڵا كەوتبوون ، ئەویتریشیان بەردێكی گەورەی بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو ، و بەردەكەی بەسەردا دەدا و سەری دەپژاند و پانی دەكردەوە ، و پاشان بەردەكەی هەڵدەگرتەوە ، و دەوەستا تاكو سەری دەگەڕایەوە بۆ دۆخی جارانی ، و جارێكی تر بەردەكەی دەدایەوە بە سەریدا ، هەروەكو لە جاری یەكەمدا پێ‌ی كرد ، منیش ووتم : پاكی بێگەردی بۆ خوای پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێ‌ی ووتم : ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژی بەیانیانی ناكات .
ئەمە ئەگەر كەسێك تەنها نوێژێكی ئەنجام نەدابێت ، ئەی ئەو كەسەی كە بە بیانووی پڕوپوچ هەموو نوێژەەكانی لە دەست دەدات ، خوای پەروەردگار پەنامان بدات لە سزا وتووڕەیی خۆی.

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی :

أتينا على رجل مضطجع ، وإذا آخر قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان ، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة "

صححه العلامة الألباني في
صحيح الترغيب والترهيب ٥٧٨
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَلا يَخْطُبَ الرَّجُلُ عَلَى خِطْبَةِ أَخِيهِ حَتَّى يَتْرُكَ الْخَاطِبُ قَبْلَهُ ، أَوْ يَأْذَنَ لَهُ الْخَاطِبُ) رواه البخاري (4848) ومسلم (1412) .

واتە : پیاو با داخوازی لەسەر داخوازی برای خۆی نەکات ھەتا وازی لێ دەھێنێت یان ئیزنی پێ دەدات .
2025/01/03 08:16:52
Back to Top
HTML Embed Code: