Telegram Web
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بەناونیشانی:
(چۆن لە خزمەتی قورئاندا بوون؟)

1- قورئان چۆن باسی قورئان دەکات؟
د.هاشم باجەلانی
29\10\2024

2- پێغەمبەر ﷺ چۆن لە خزمەت قورئاندا بوو؟
پ.د.سلیمان سلیم
5\11\2024

3- هاوەڵان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.شیرزاد عبدالوهاب
12\11\2024

4- تابعین چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.خالید گەردی
19\11\2024

5- زانایان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.ابراهیم سەنگەسەری
26\11\2024

سیمینارەکان بەڕێوەدەچێت لە هەموو ڕۆژانی سێشەممەێک، کاتژمێر 3:30 ی دوای نوێژی عەسر لە بینای لقی هەولێری ژیار.
هاتن بۆ هەمووانە

بۆ ئاگاداربوون لە سیمینارەکان
داخڵی ئەم کەناڵەی تلیگرام ببن:
https://www.tgoop.com/zhyar_majles
ئەم ئوممەتە یاسای تایبەتی مێژویی خۆی هەیە،
توشبوونی بە بەڵا و موصیبەت پێشەکییە بۆ سەرکەوتنەکەی ! بۆنمونە کاتێک تەتار و مەغۆل میرنشینەکانی خۆرهەڵاتی ئیسلامیان ڕوخاند و، نەوەکانی ئەوانیان لە بازاڕی کۆیلە فرۆشرا هەڕاج کرد، هەر لەو نەوانە کەسانێک دەرچون لەجەنگی...عین جالوت ! تەتاریان تێکوپێک شکاند!

[المسلمون والحضارة الغربية للشیخ سفر الحوالي]
ڕێگا بەرەو قورئان
Video
وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ( 30 ) الفرقان

(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.

ئەی خۆشەویست .ئەگەرسەیری ئێستایی حالی ئومەتت بکەیت ،ئەبێت جی بلێت ،ئەی خۆشەویست خۆزگە تۆ لەنێوانمان بویتایە ،بەجاویی خۆت حال ودۆخی ئێمەت بینیایە ،ئەی خۆشەویست تۆ دەرهەق بەو هاوەلانەو ئەو کەسانەدەلێت وازیان لەقورئان هێناوە ئەیی چی بەئێمە دەلێت ؟لەکاتێک لەرەمەزان بۆ رەمەزان دەست بەپەری کتێبەکەی خودا ناکەوێت ،ئێستا لەبری کتێبەکەی خودا ،باویی رۆمان وجیرۆکە لەنێو ئومەتەکەت ،
لەبری گوێ بیستنی قورئان ودەنگی قورئان لەمالەکان دەنگی ئاوازیی گۆرانی پێژانە ،لەبریی ژیان لەگەل قورئان
ئێستا ژیانمان لەگەل فلیم ودرامە بیانیەکانە ،
ئەی خۆشەویست ،ئێستا بەجۆرێک ئەم قورئانە نامۆ بووە بۆمان ،دوژمنانمان لەئێستگا و تەلەفیزۆنەکانی خۆیان بۆمان پەخشی دەکەن ،ئەزانن ئێمە ئەهلی ئەم قورئانە نەماوین ،ترسیان لێ نەماوە ئەزانن ئەگەر گوێش بۆئەم قورئانە بگرین کاریی بێ ناکەین ،تەنیا لەهۆلی پەرلەمانەکان وەک مانشێتێك ئایەتێک هەلواسراوە کەچی هیچ کاری بێ ناکرێت ،لەگۆرستانەکان گوێت لەدەنگی قورئان دەبێت بەلام وەک بلێت قورئان بۆمردوەکانە وەزیندوەکان ناگرێتەوە ،لەنێوسایت وکتێبەکان ئەبینرێت وبەرچاودەکەوێت،ئەی خۆشەویست ،سکالایی دل مردویی مان لایی کێ بکەین ،کەتۆسکالات لایی خودا دەکەیت دەرهەق بەهاوەلانت،ئەی خۆشەویست سکالایی ئێمەش هەردووری ئێمەیە لەقورئانەکەت ،ئەی خۆشەویست
ئەوانەی ئێستا ئەهلی قورئان هەژماردەکرێن ،
ئەوانەی دەی خوێنن لێ تێ ناگەن ،یائەوانەی بەخەتێکی جوان ئەی نوسن کەچی کاریی بێ ناکەن ،
یائەوانەی دەنگیان پێ دەرازێنەوە لەزاریانە بەلام
نەکەوتوتە دلیان،یائەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە قورئانی کەچی نەکار بەو قورئانەت دەکەن ،نەهەولی سەرخستنی دینەکەت دەدەن ، .......هتد ،ئەی خۆشەویست ،ئەی نێردراوی خودا ئەزانین دلت بۆئێمە ژان دەکات کەحالی ئێمە وادەبینیت ،ئەزانین تۆ ئەوزاتەی لەوساتەی هەمووان دەلێن نەفسی نەفسی ،کەچی تۆ هەردەلێت ئومەتی ئومەتی ئەرێ خوشک و برایی ئیمندارم کاتی نەهاتووە ،ئێمەش بگەرێینەوە بۆقورئان بی کەینە دەرمان خانەی دلەکانمان ،بی کەینە دەستوری ژیانمان ،بی کەینە وێردی سەرزارمان ،ئەرێ کاتی ئەوەنەهاتوە لەقورئان حالیی بین ؟ ئەی خودا دەرهەق ئیمانداران نافەرمێت .
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
واتە :ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه‌، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خواو ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه‌، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون،ئێستاش زووە بۆئەوەی لەوانە نەبین خودا دەرهەقیان دەفەرمێت
فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون،دەیی برایی خۆم خوشکی خۆم ،لەم ساتەوە لەخزمەت قورئان بە بالەمەودوا
بزانین ژیان لەگەل قورئان چۆنە بچینە خزمەت قورئان ئێمەش ئەوهەستە تاقی بکەینەوە ،نەک تەنیا بەرگوێ وچاومان بکەوێ .

لەکتێبی :"ژیان لەگەل قورئان
لە ئامادەکردنی : "بشاربارانی

#بارانی

#ژیان_له‌گه‌ل_قورئان
بەرپرسانی ئاسایشی خۆراکی جیهانی: باکوری غەززە لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی برسێتییدایە..

- لەریی ناردنی هاوکاری بۆ ئەم ژمارانەی خوارەوە بەشدار بن لە کەمکردنەوەی ئەو برسێتییە:
ئێستا زانیتان، بۆچی دیمەنێکی ئاوا لەنێو دڵ و دەروونی خەڵکی رەگ و ڕیشەی داکوتی، بۆچی ئەو هەموو ڕێز و تەقدیرە لەو پاڵەوانە نرا، چونکە لە زەمەنێک کە هەموو شتێک تەنانەت شەرەف و پیرۆزییەکان هەرزان فرۆش دەکرێت، شۆڕەسوارێک دەبینین بە دەنگی بەرز نەخێر دەکا و تا کۆتایی دەجەنگێ، ئەمە حوجە و بەڵگەی خوایە بەسەر ئەهل و خەڵکی ئەم زەمەنە و، ئەو داپۆشەرە بوو کە لە ڕێیەوە ئومەتی ئیسلامی لە فەزیحەی ملکەچکردنی تەواوەتی داپۆشی و ستری کرد.

عبداللە عثمان

د یحیا اسماعیل
فیتنەکان زۆر زۆر بوون!

فەسادی تەنگی بە عالەم هەڵچنیوە
دینداری زۆر بەرەو قورسبوون ڕۆیشتووە
ئینسانی مسوڵمان هەموو کاتێک لە نەفسی خۆیدا ئەو ئیقامە حوجەیەی بۆ دێتەوە لەم سەردەمی فیتنە و فەسادییە تەنها دەستگرتن بە ئیسلامەوەیە کە ڕاستەکەیە ، بەڵام ئەسەف جڵەوی نەفسی زۆرجار کۆنتڕۆڵی پێ لەدەست ئەدات و دوای چێژە کاتییەکان ئەکەوێت و لەگەڵ عامی خەڵکدا دەڕوات وە لەوسەریش خۆی هەست دەکات هیچی نەکرد بە هیچ ، دووبارە تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە...

ماڵ و مناڵت و خۆت بپارێزە لەم سەردەمەدا ، دەست بە دینی خواوە بگرە خوای گەورە ناهێڵێت بکەویت ، دڵت خۆش ئەکات ، کارەکانی ژیانت بۆ ئاسان ئەکات ، بەرەکەت ئەخاتە کارەکانتەوە دەرگای خۆیت لێ ئەکاتەوە... چونکە بەڵێنی خوا خۆیەتی کە ئەفەرمووێت

(وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا)

ئەی ئەو مسوڵمانەی بەسەر نەفستدا زاڵنیت ، هەستە نێوانت لەگەڵ خوا باشکەرەوە و دوو ڕکات نوێژی تەوبە بکە ، یەقینت بەوە هەبێت ژیانت دەگۆڕێت.

د کەیهان احمد
🗂تەدەبورێک لە مانای نوێژ:
- خشوع لە نوێژ= تەواوەتی دڵی پاشا=چاکبوونی ئەندامەکان=تنهی عن الفحشاء والمنکر.
- یەکەم شت لەو ئومەتە هەڵدەگیرێتەوە خشوعە.
- ئایا دڵی مردوو خشوعی پێ دەکرێت؟
- مانای سوڕەتی فاتیحە چیە و پەیوەندی چیە لەگەڵ سوڕەتی العصر؟
- ئەم ڕوکنانە بۆچی ئاوا دەکرێن لەڕووی جەستە و دڵ و زمانەوە؟زیکرەکانی مانایان چیە؟ (تەکبیرەی نوێژدابەستن+رکوع+هەستانەوە+سجود+هەستانەوە+تەحیات+سەلامدانەوە).
- بۆچی دوعای استفتاح بکەم؟
- بۆچی دوعا دەکرێ لەکاتی سوجدە و تەحیات؟
- چۆن هەنگاوەکانی نوێژ دابەشدەبن بەسەر دوو ڕوکنەکەی تەزکیە (التخلية+التحلية).
- بۆچی دوو سوجدە هەیە و یەک رکوعە؟
- کلیلی تێگەیشتن لە فاتیحە حەدیسێکی قودسیە، نەیزانی، خشوعت نزیکە لە مەحاڵ، ئەو حەدیسە چیە؟
- سوڕەتی فاتیحە پەیوەندی چیە بە ئامانجمان؟ بۆچی دایکی سوڕەتەکانە؟
- تەحیات بۆچی چوار بەشە و مانای بەشەکان چیە؟

https://youtu.be/ebcxNlz1oI4?si=rHEhxGmEU5SKF6oV
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ئەو کتێبە ئەو میللەتی کوردە هەڵنەستێنێتەوە، بە هیچ ڕاست نابێتەوە!

جەنابی شێخی زیندان (خوای گەورە ئازادی کات) بە سەرسامییەکەوە دەیفەرموو: ”کە دەچمەوە سەر ئەم کتێبە و دیخوێنمەوە و تەرجومەی دەکەم، ئیمانم تازە دەبێتەوە. کە لە قووڵیی ئەو ئایەتانە و پاشان ئەو تەفسیرانەی سەیید ڕادەمێنم، غایە دەرەجە کاریگەر و بەهێزن!“

ئینجا دەیفەرموو: ”ئەو کتێبە ئەو میللەتی کوردە هەڵنەستێنێتەوە، بە هیچ ڕاست نابێتەوە!“

دواتر بەوپەڕی دڵخۆشییەوە دەیفەرموو: ”وەرگێڕانی ئەم کتێبە تەواو بکەم، وەکوو ئەوە وایە زەکاتی فێربوونی زمانی عەرەبییەکەم دابێت.“

كتێبی: ڕێبازی بانگه‌واز
نووسینی: سه‌یید قوتب
وه‌رگێڕانی: مامۆستا كرێكار

بۆ داگرتنی كتێبه‌كان

به‌رگی یه‌كه‌م: دین و دیدی
داگرتن له‌ پێگه‌ی مامۆستا
https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=38
به‌سته‌ری داگرتن له‌ تێلیگرام:
https://www.tgoop.com/kteb_krekar/49

به‌رگی دووه‌م: دینی خۆی
داگرتن له‌ پێگه‌ی مامۆستا
https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=41
به‌سته‌ری داگرتن له‌ تێلیگرام:
https://www.tgoop.com/kteb_krekar/52

به‌رگی سێیه‌م: دین و ڕێی (نوێ)
داگرتن له‌ پێگه‌ی مامۆستا
https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=40
به‌رسته‌ری داگرتن له‌ تێلیگرام:
https://www.tgoop.com/kteb_krekar/53

ان شاء الله له‌داهاتوودا به‌رگی چواره‌م و پێنجه‌میش به‌رده‌ست ده‌بن
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
خواناسی لە سوڕەتی (فاتیحە)

ـــــــــــــــــــــ
سوره‌تی فاتیحه‌ - كه‌ كلیلی قورئانه‌، كورتكراوه‌ی سه‌رتاپای بابه‌ت و سوره‌ته‌كانه‌، مشتێكه‌ له‌ خه‌رمانی ورد و درشتی په‌یامی خوایی، بگره‌ له‌ هه‌ر باخێک گوڵێک و له‌ هه‌ر دره‌ختێک میوه‌یه‌كی لێ چنراوه‌ - خراوه‌ته‌ به‌ر باس و خواس و لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبوونه‌وه‌، چ له‌ ڕووی زمانه‌وانیی وشه‌كانییه‌وه‌، تا حوكمه‌ فیقهییه‌كانی سووره‌ته‌كه‌ به‌گشتی و ئایه‌ته‌كانی به‌ تایبه‌تی، به‌ سه‌رنجێكی ورد و تێگهی‌شتنێكی قووڵه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ كراوه‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ یه‌كی چه‌مكه‌كانی؛ به‌ دیدێكی كراوه‌ و ئاسۆیه‌كی فراوانه‌وه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ تێگه‌شتنی زانایانی پایه‌به‌رزی پێشین و پاشین، چووینه‌ته‌ خزمه‌تی وشه‌ و ئایه‌ته‌ پیرۆز و گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی؛ خولگه‌ و ته‌وه‌ری سووره‌ته‌كه‌ له‌ «خواناسی»دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بۆیه‌ بابه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری و خوایه‌تی، حاكمییه‌ت و پادشایه‌تی، ڕبووبییه‌ت و ئولوهییه‌ت، ئه‌سما و سیفات و وه‌حدانییه‌ت؛ مهیر و سۆزی ئیلاهی، ڕۆژی په‌سڵان و لێپرسینه‌وه‌ و دادگایی، په‌رستش و ڕێوشوێن و ڕێساكانی، هیدایه‌تی خوایی و جۆره‌كانی و ئاسته‌كانی؛ ڕێگای ڕاست و ناڕاست، هەر هەموویان تیشكیان خراوه‌ته‌ سه‌ر و گه‌نگه‌شه‌ كراون. له‌ كۆتاییشدا چمكێک له‌ به‌هره‌ و سووده‌كانی ئه‌م سوره‌ته‌ مه‌زنه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی «حاكمێتی» و «سه‌لماندنی پێغه‌مبه‌رێتی» کراوەتەوە له‌ به‌ر ڕۆشنایی تیشكی سورەتەکە‌دا.

د راید
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
خەڵکی (شام) هەرگیز لە دژی دوژمنێک یەکناگرن و دواتر تووشی شکست ببن. هەروەک لە فەرموودەدا هاتووە: (بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر حەق چەسپاو دەمێننەوە، زاڵ دەبن بەرامبەر بە دوژمنەکانیان تا قیامەت هەڵدەستێت). ئیمام ئەحمەد فەرموویەتی: ئەوان خەڵکی شامن.

فریشتەکان لە کاتی ئاشتیدا باڵەکانیان بەسەر شامدا بڵاودەکەنەوە، ئەی چی دەربارەی کاتی شەڕ؟! لە فەرموودەی صەحیحدا، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «توبا بۆ شام»، چونکە فریشتەکانی خوای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە.

(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت و ژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)

بەڵگەکان بەبەهێزی ئەوە دەردەخەن کە خاکەکانی ئیسلام پێش جەنگە گەورەکە یەکدەگرن و دەبنە یەک دەوڵەت. لە فەرموودەکەدا، شام پێی دەوترێت "کەمپی موسڵمانان"، واتە ئەو شوێنەی کە ئاڵاکەیان تێیدا کۆدەبێتەوە-نیشانەی یەکێتی ئوممەتە.

ئەوەیی ئەمڕۆ له شام ڕوودەدات، دەڕوازەیەکه بۆ ئوممەت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێبازەکەی!

- شێخ عبدالعزیز الطریفي
زۆر دوعامان بۆ کردن
زۆر خەممان بۆیان خوارد

بەڵام ئێستا ئەو ساتەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین!
کە بەڕاستی دڵمان لەلایانە و بەتەنیا جێیان ناهێڵین!

ـ بەشداربە لە بڵاکردنەوەی هەڵمەتەکە لە ستۆری و کەناڵەکەی خۆت.

ـ بەشداربە و ببەخشە لە هەڵمەتی #40_ڕۆژ_بۆ_غەززە

بۆ پەیوەندی ←← @Gazzakurd
ـ
جیهان دەکوڵێت و هەموو ڕووداوەکان مژدەی گۆڕانکاری گەورە دەدەن ، هێشتا ئێمە بێباکانە و سەرقاڵین، بەدوای کارە تایبەت و شەخسیەکانی خۆماندا دەگەڕێن ! هەندێکمان هێشتا سەرمان لێ شێواوە وهێشتا دۆست لە دوژمن جیاناکەینەوە
هەرکەسێک بەم ڕووداوانە بەئاگا نەهاتبێتەوە، بەدڵنیاوە بەئاگانایەتەوە مەگەر مردن یاخود قیامەت ئاگاداری بکاتەوە

باشترین زاد و توێشوویەک پێوستمانە بۆ بەرنگاربونەوەیئەم قۆناغە دژوازە

1- ئیمانێکی پتەو و وابەستەیی گەورە بە خوداوی پەروەردگاروە پاشان تەوبەکردن لە هەموو کەم وکورتیەک
لەگەڵ داوای هیدایەت بۆ ئەوەی خوای گەورە تێڕوانین و ڕێنمایی دروست بە بەندە بدات لەو کارەی کە دەیکات.
2- ژینگەیەکی ڕاستگۆ و دڵسۆز (خێزان، دۆست،...) کە دەبێت پابەند بێت پێیەوە و پەیوەندییەکانی پەرەی پێبدرێت.
3- هۆشیارییەکی قووڵ بۆ واقیعی دوژمنان و دووڕووەکان.
4- سەبر و کۆڵنەدان و خۆڕاگری و ڕەچاوکردن.
5- ئەوەی لە تواناتدا بێت بیکە بۆ پاڵپشتی ئەم دین و میللەتە، و پابەند نەبیت بە هەڵوێستێکی بێلایەن.

گەنجی ژیر احمد السید
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ژیار بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاگاداری فێرخوازانی ده‌كات كه‌ ده‌رگای ناونووسین بۆ وه‌رگرتن له هەردوو (ئەکادیمیاى پێگەیاندنى بانگخوازان) و (ئەکادیمیاى ئیبن سەڵاحى شارەزوورى بۆ فەرموودە و زانستەکانى) بە شێوەی ئۆنلاین ده‌كاته‌وه‌.

فۆڕمى ناونوسین بۆ (ئەکادیمیاى پێگەیاندنى بانگخوازان):
لینک: https://forms.gle/39Xm5isFVrMssucT9

گروپی ته‌له‌گرامى (ئەکادیمیاى پێگەیاندنى بانگخوازان):
لینک: https://www.tgoop.com/+jaD2jCrWUF4wOTRi

فۆڕمى ناونوسین بۆ (ئەکادیمیاى ئیبن سەڵاحى شارەزوورى بۆ فەرموودە و زانستەکانى):
لینک: https://forms.gle/1Yhvq7zWCFv6sQ7Q8

گروپی ته‌له‌گرامى (ئەکادیمیاى ئیبن سەڵاحى شارەزوورى بۆ فەرموودە و زانستەکانى):
https://www.tgoop.com/+iQvc21CJ4vM3NmFi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/02/21 20:21:31
Back to Top
HTML Embed Code: