Telegram Web
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ڕۆژانێک کە مەغۆلەکان هەڵیانکوتایە سەر جیهانی ئیسلامی، چەشنی ئەمڕۆ دڕندانەتر قەتڵوعامی موسڵمانانیان دەکرد، لە کەللەسەری موسڵمانانی چەند شارێک، لە دەروازەی شارەکاندا گردۆڵکەیان بەرزدەکردەوە، وەک بڵێیت چاوترسێنی هەموو جیهانی ئیسلامیی پێ بکەن. زۆرینەی دەسەڵاتدارە موسڵمانەکانی ئەوڕۆژ زەبوونی دنیاپەرستی بوون، هەندێکیشیان ماستاوچێتییان بۆ مەغۆلەکان دەکرد، تا ئاستێک هەندێکیان ناوی خۆیان لەژێر نەعلێکدا دەنووسی و بە دیاری بۆ هۆلاکۆیان دەنارد. ئاخۆ لەوە زیاتر شیاو نەبوون، پەروەردگار بە دەستی خۆیان رسوایی و ئاستی سووکیی خۆیانی پێ جاڕ دەدان. بەڵام کەمینەیەکی زۆر کەمی مەردانی موجاهید ئامادەبوون بە گژ ئەو شاڵاوەدا بچنەوە، پێیان وابوو مروەت لە مردندایە نەوەک زەلیلی دەسەڵاتی کوفر، پاراستنی ئیسلام لە دەسەڵاتەکەیدایە نەوەک لە چەند دروشم و پەرستشێکی دیاریکراودا. حیکمەت لە هێشتنەوەی غیرەت و عیززەت و چەمکی جیهاددایە نەوەک خۆچەماندنەوە بە بیانووی مانەوە بۆ ڕۆژی خۆی. اللە سەرکەوتنی خۆی پێ بەخشین و ئەو شەپۆلەی پێ وەستاندن کە زۆرینە زەلیلەکە پێیان وابوو توانایان نیە بەرنگاری ببنەوەو ڕووبەرووبوونەوەیان بە بێباکبوون لە خوێن و خاکی موسڵمانان لەقەڵەم دەدا.

ئەمڕۆش هەروایە، ئەم زیللەتە کاتییە و ئەڕوات، بەڵام لەسەر دەستی زۆرینە زەلیل و دنیاویستەکە نا، لەسەردەستی کەسانێک کە بۆ ئاخیرەت لەدەست دنیا هەڵدێن و دنیا و دەسەڵاتیش شەیدا و عاشقی ئەوانەیە کە لەدەستی هەڵدێن نەوەک ئەوانەی دەیپەرستن. پەلەمان نەبێت ئەم ڕۆژە سەختانە تێدەپەڕن، ئینجا تۆماری سەدان ساڵەی دنیا و نەبڕاوەی ئاخیرەت مەرد و نامەرد، براوەو دۆڕاو تۆمار دەکات.
ئەگەر مەردی مەیدانی بەرنگاربوونەوەی ئەمڕۆ نیت، سەنگەری دۆڕاوەی سبەینێ مەگرە.
والعاقبة للمتقين.
ولن يخلف الله وعده

م نهاد جڵال
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سبەینێ چی ڕوودەدات چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین!؟

خۆر لە ڕۆژێکی باشتر لە ڕۆژی عەرەفە هەڵنایەت وە لە شەوێکی باشتر لەشەوی قەدر ئاوانابێت، نزاکردن تیایاندا لەباشترین کردەوەکانن ، وە نزیکترینن بۆ وەڵامدانەوە و قبوڵبوون .

بۆ ئەوانەی لەحەج نین پێویستەکا لەگەڵ ڕۆژووی عەرەفەدا ڕۆژەکەیان پڕبکەن لە خوێندنی زیکر و قورئان و نزاکردن ، ابن عباس و عمرو بن حریث لەم ڕۆژەدا هانی خەڵکیان ئەدا بۆ مانەوەیان لەمزگەوتدا .

باشترین کردەوەی ڕۆژی عەرەفە دوای بەڕۆژووبوون خوێندنی زیکر و نزاکردنە ، نزاکردن زیاتر .. خۆ نەبەستنەوەش بە یەک نزاوە، بەڵکو کۆی چاکەی دونیا و دواڕۆژی داوابکات .

بێبەشترین کەسەکان ئەوانەن کە تاوان ئەکەن لەڕۆژێکدا کە خوای گەورە لای فریشتەکانی شانازی بە بەندەکانیەوە ئەکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ .. "خوای گەورە نزیک ئەبێتەوە و شانازی بە ئەهلی عەرەفەوە ئەکات لای فریشتەکانی "

خوای گەورە نایەتە ئاسمانی دونیا ئەگەر لە کاتێکی زۆر گەورەدا نەبێت ، وە هاتنەخوارەوەی لە ڕۆژدا نەسەلمێنراوە جگە لە ڕۆژی عەرەفە ، وە دەرگای ڕەحمەتی لەوە فراوانتر نابێت ، بێبەش ئەوکەسەیە کە دەرچەیەک بۆخۆی نادۆزێتەوە لەو ڕۆژەدا.

گەورەترین ڕۆژوو لەدوای ڕۆژووی ڕەمەزان ڕۆژووی عەرەفەیە ، خوای گەورە لەگوناهی دووساڵ خۆش ئەبێت ، باشترینی کردەوەکانیش - بۆئەوانەی لەحەج نین - ڕۆژوو گرتنە ، وە زیکری اللە اکبر و نزاکردن و داوای لێخۆشبوون .

باشترین ڕۆژی دە ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی عەرەفە و قوربانیکردنە ، ئەوەی کە سەرەتاکەیی لەدەستداوە با فریای کۆتاییەکەی بکەوێت .. چونکە کردەوەکان بە کۆتاییەکانیان ئەناسرێن

لە ڕۆژی عەرەفەدا بەهەشت نزیکترینە و ڕۆزەخ دوورترینە ،بێبەشیش ئەو کەسەیە کە کردەوەیەک نادۆزێتەوە خۆیی بێ ڕزگار بکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی " ڕۆژێک لە عەرەفە گەورەتر نییە کە خوای گەورە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ لاتاندات "

وەڵامەکە لە علامه الحاضر الغائب عبدالعزیز الطریفی دراوەتەوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
8/6/2019
8/6/2025
شەهیدبونی شۆڕشگێڕی سەردەم، #عبدالباسط_ساروت
بەشێکی لەیادنەکراو لەهەستانەوەی ئوممەت .
شۆڕش دەبێت لەپێناو گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت نەک شۆڕشی نان ،یان شۆڕشی بەرژەوەندی یەک لایەن، یان لەپێناو غەیری خوا و ئیسلام ...
ئەوکات شهید بوون گەورەترین سەرکەوتنە ...
خستنی ڕژێم و دکتاتۆریش شکاندن و لەناوبردنی بتی سەردەمە ...

ئەوانیش ڕۆژانێک پێیانەوترا (ارهابی ،تێکدەر ،هۆکاری ڕژانی خوێنی موسلمانان ، دوژمنی دەولەت و خاک هتد) ...

بـەڵام ...
بوونە بەشێک لە هەستانەوەی ئـووممەت ...

#هەستانەوەی_ئوممەت
#ساروت
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
گەر جورئەتی سینوآر و زەیف نەبوایە!

جورئەتی سنوآر و زەېف نەبووایە ئێستا هەمووان بۆ فێربوونی دیموکراسی و پیکەوە ژیان و دینی ئیبرآهیمی سەرەیان دەگرت بۆ گەشتن بە تەلئەبیب، جورئەتی ئەو پاڵەوانانە نەبووایە ئیستاش دەبوو لە چاوی سیسی "بن سلمان و بن زاید و شای ئوردنەوە" سەیری قەوارەی بۆگەن بکەین و بەدەوریدا تەوافمان بکردایە، وە بوێری ئەوەمان نەکردبا لە کونجی ژوورەوەش باسی قەوارەی بۆگەن بکەین نەبادا پێمان بزانن!*

تۆفانەکەی ئەوان نەبووایە دەبوو ئیرآن و هێزەکانی هەر خەریکی سەبری سیراتیجی بن و فزە نەکەن بەرامبەر قەوارەی بۆگەن تا هاتنی مەهدییەکەیان!

تۆفانەکەی ئەوان نەبووایە لەکوێ دوکەڵ و بینای خاپورکراوی تەلئەبېب و حەیفآ ببینین؟

تۆفانەکەی ئەوان نەبووایە چۆن درۆ و دەلەسەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ و دادگای لاهای ببینین؟

تۆفانەکەی ئەوان نەبووایە چۆن بەشار تەخت و تەراجی دەرەهات؟

تۆفانەکەیان بەردەوامە و سنوآر گوتی: کە دریژە دەخایەنیت،
چونکە کەس وەک ئەو لە نییەت و ئامانجی قەوارەی بۆگەن حاڵیی نەبوو بوو، تۆفانەکەی کرد و هەمووی لە خەوی غەفڵەت بیدارکردەوە، بەڵام زۆرێک لە گوتاربیژانی مزگەوتەکانی ضرار ئەم بیداربوونەوەیان ناونا بە فیتنە و تۆمەتیان بۆ پالەوانان دروستکرد، جونکە کاسپی ئەوان لە غەفلەتی خەڵکدا زۆر باش بوو.

دکتۆر یەحیا ئیسماعیل

#shwankurd
{ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ }
Forwarded from المُصْحَف
ربّنا نسألُك الهُدى والتُقى والعفافَ والغِنى🤍.
كوردی - عربي
وتاری هه‌ینی: پ.د.عثمان محمد غریب.
بابه‌ت: ئاسەواری درۆ.
ته‌واوی وتاره‌كەمان‌ له‌ یه‌كه‌م كۆمێنت بۆتان داناوە.
--------------------
خطبة يوم الجمعة | آثارُ الكَذِب.
الرابط في أول تعليق.


https://youtu.be/AS0Vo6NEdEk
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
بە ئیزنی خوای گەورە لە چەند پۆستێکدا ئاماژە بۆ میحوەر و باسی سەرەکی جوزئەکانی قورئانی پیرۆز دەکەین ئایا بە گشتی باس لە چی دەکەن ؟ ، ئەمەش بە ویستی خوای گەورە دەبێتە ئاسانکارییەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لەبەری بکەن و لێی تێبگەن

#دیارترین_باسەکانی_جوزئی یەکەم

سورەتی الفاتحة باس لە چی دەکات ؟
ئەم سورەتە پیرۆزە تەرکیز دەکاتە سەر چەند باسێک

[١] ثناء و بە بەرز ڕاگرتنی پەروەردگار

[٢ ]باسی پشت بەستن بە پەروەردگار و نیازپاکی و پاک کردنەوەی نیەتە بۆ پەروەردگار

[٣]باسی هیدایەت و ڕێنموویی پەرورەدگار و حەقیقەتی دەکات

[٤] باسی کۆمەڵە بێبەش بووەکان لە هیدایەت و ڕێنموویی پەروەردگار دەکات

جوزئی یەکەم لە سورەتی البقرة :

[٥] لە سەرەتای سورەتەکەوە باسی جۆرەکانی خەڵکی کراوە ( ئیماندار - دوو روو - بێ باوەڕ ) پاشان پەرورەدگار بە درێژی باسی دوو ڕووەکانی کردووە

[٦] باسکردنی ئادەم علیه السلام و کردنی بە جێنشین لە زەویدا

[٧] سەرەتای باسکردنی بەنی ئیسرائیل و یەهود بە شێوەیەکی تایبەت ، وە پەیوەندیان لەگەل پێغەمبەران و وەحیی و غەیری ئەمانەش

[٨] باسکردنی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل ، بە گشتی ئەوەی لەخۆی دەگرێ لەو باسە بریتییە لە ئاگادارکردنەوە لە بوونی دوو دڵی لە قبول کردن و وەرگرتنی حوکمەکانی خودا چونکە ئەوە دەبێتە هۆی ڕەق بوونی دڵەکان

[٩] بە درێژی باسکردنی خراپەی جولەکە لەگەل پێغەمبەران و مەلائیكەتەکان

[١٠] مەترسی ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی زیکر و یادی خوا لە مزگەوتەکاندا و هەوڵدانی تێکدانیان

[١١] باسکردنی کەعبە کێ دروستی کردووە و چۆن دروستی کردووە ؟
أبحثُ عن وَصفٍ أعمقُ من كلمة "طمأنينة" كي أصفُ بهِ شُعور الشَخص وهو يعودُ إلى القرآن بعدَ صَخب الحَياة وضجيجها،
لا توجَد سُطور في العالم بإمكانها أن تَستبدل الحُزن سَعادة، والخوف أمان، كما تفعل سطور القرآن في القلوب..
هنيئاً لِمَنْ جعلهُ اللّٰـه من القرآن وخاصته..

🖤
بەدوای وەسفێک ئەگەڕێم قوڵتر بێ لە ئارامی، بۆئەوەی وەسفی هەستی گەڕانەوە بکەم بۆ لای قورئان دوای ژاوەژاو و قاڵ و قرمەی دونیا،
وە هیچ دێڕێک لە دونیا نییە کە بتوانێ دڵ تەنگی بە خۆشبەختی بگۆڕێ یان ترس بە ئەمان و ئارامی، وەک چۆن دێڕەکانی قورئان لە دڵدا ئەیکات...
پیرۆزە لە هەرکەس کە خوا کردوویەتی بە هاودەم و هاوەڵی قورئان..

ـــــــــــــــــ
📜 وەرگێڕان | " #سیف_الدین_عزیز "
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
#بەهانایەوە_وەرن
دایکی سێ منداڵ لە ئیفلیجبوون نزیکە!

دایکی سێ منداڵ وا لە ئیفلیجبوون نزیک دەبێتەوە، ئەم نەخۆشە کیسێکی زگماکی هەیە، بەپێی تەمەن ئەم کیسە گەورە بووە و ئێستا قورسایی خستووەتە سەر دڕکەپەتکی نەخۆشەکە بە جۆرێک توانای ڕۆیشتنی زەحمەت کردووە، لە ئەگەری دواکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە، نەخۆشەکە زەحمەتی زیاتر دەبێت و لە ئیفلیجبوون نزیک دەبێتەوە، لە دوای لابردنی کیسەکانیش پێویستی بە دانانی شەش پلاتین هەیە، مێردی ئەم خاتوونە کرێکاری دەکات و توانای دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەرییەکەیان نییە، چونکە تێچووەکەی 6 ملیۆنە، بۆ ماڵێکی قەرزدار و کرێکار دابینکردنی ئەم تێچووە زۆر زەحمەتە، بۆیە چاوی پڕ لە فرمێسکی سێ منداڵ لە ڕەحمی خودا، پاشان ئێوەی خێرخوازە، ببنە هۆی لابردنی ناڕەحەتی ئەم خانەوادە، تا خوا ناڕەحەتی دنیا و قیامەتتان لەسەر لابدات.

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (والله في عون العبد ما كان العبدُ في عون أخيه) واتا: «خوای گەورە یارمەتیدەر و هاوکاری بەندەکەیەتی مادام بەندەکەی هاوکارو یارمەتی دەری براکەیەتی.»

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە نەخۆشەکانی کوردستان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _
07708010020 - 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەخیلە خێرخوازییەکان و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
#کەمپینی500_ژیانەوە
#بەرهەمی_بەخشینەکانتان
#نەشتەرگەرییەکانی_٢٠٢٥
#بەخشەرانی_زاد
#ڕێکخراوی_زاد
#منظمة_زاد
#Zad_Organization
2025/07/07 14:26:18
Back to Top
HTML Embed Code: