ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
پاڵەوان لە بەرگی سپیدا!
ئوممەت پاڵەوانی لی نابڕێت، سینوار تەنیا کەسێک نەبووە، چووبێ و وەفاتی کردبێ، بەڵکوو کەسایەتییە و هەرجارەی خۆی لە گۆشت و ئێسکی کەسێکی تری ئوممەت دەنوێنێتەوە، هەروەکوو پاڵەوانە پێشینەکانمان، مینای: خالید و قەعقاع و عیکریمە و ….هتد.
پاڵەوانانمان کەسانی خەیاڵی نین، وەکوو پاڵەوانە خەیاڵاویە بەناو (سۆپەرهێرۆکانی ناو فیلمی هۆڵیۆد) بەڵکوو پاڵەوانن لە بەرگی کەسایەتییە دەروون بەرزە پڕ لە ئیمانەکان هەرچەندە بە جەستە لەڕ و لاواز بن.
ئەمەی خوارەوەی دەیبینی، وێنەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان "د. حوسام ئەبو صەفيە" پزیشکی پسپۆڕی منداڵانە، دوای خاپوورکردنی نەخۆشخانەکەی بەرەو ڕووی تانکەکانی هێزی داگیرکەر دەڕوات.
لە سێ مانگی ڕابردوودا نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بەردەوام لە ژێر بۆمبارانکردندا بوو و هەر جارە و بەشێکی نەخۆشخانەکە خاپوور دەکرا؛ لەو ماوەیەدا چەندین پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆش گیانیان لەدەستدا، تا ئەوەی تەنیا (350) کەس لە نەخۆشخانەکەدا مابوونەوە، کە ئەوانیش لە ژێر هەڕەشەی لولەی تفەنگدا بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچکران، د. حوسام تا دوا ساتیش ڕەتی کردەوە نەخۆشخانەکەی جێبهێڵێت تا ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆتا کەسە لە نەخۆشخانەکەدا ماوەتەوە.
ئەو هەر نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر کاتێک لە نەخۆشخانە خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بوو، "ئیبڕاهیم"ی کوڕی بە شەهید کراوی هاتە بەر دەستەکانی. ئەو تەنانەت لە کاتی نوێژی جەنازە لەسەر کوڕەکەشی لابکۆتە سپییەکەی دانەنا و هەر بەو بەرگە سپیەی نوێژی جەنازەی لەسەر کرد و گەرایەوە سەرکارەکەی. ئەو هەر مانگێک لەمەوبەر بەهۆی بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەکەی بریندار بوو، تا ئێستا لەماوەی هێرشی داگیرکەردا سی چوار جار بریندار بوور، ئەو سەرباری ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕووسییە بەڵام ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی و خەڵکەکەی جێبهێڵێت. ئەو بە هاوشانی لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری نەخۆشخانەکەی، سەرباری بەردەوامیی جەور و ستەمی داگیرکەر، سەرباری بێدەنگیی جیهان، بەردەوام بوو لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا.
لە ئێستادا د. حوسام و پۆلێک لە پزیشکان و کارمەندانی هاوڕێی لەلایەن داگیرکەرەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.😓
#هشیار
#إبن_ماندي

دکتۆر حسام ابوصفیە شاخێک لە خۆڕاگری!
دکتۆر حسام ابوصفیەیە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بوو،
بە فشاری ڕۆبۆتە خۆتەقێنەرەوەکان نەخۆشخانەکەی سووتێندرا و بەشێک لە دکتۆر و کارمەندان شەهیدبوون و سووتان، بریندار و مورافیقەکانیشان لەژێر لولەی دەبابەدا چوار سەعات بەپێ ڕۆیێندران، ئەوانی تریش بەدیل گیران ....
دکتۆر حسام دوای ٨۰ ڕۆژ لە ئابڵوقەی نەخۆشخانەکە و شەهیدبوونی کوڕەکەی و برینداربوونی خۆی، وا ئێستا بێسەروشوێنە! لەپێش گرتنەکەشی زۆر بە وەحشیانە لێیانداوە!
دکتۆر حسام ٨۰ ڕۆژ بوو هاواری دەکرد! هاواری دەکرد بیکەنە خاتری خوا وەرن بەهانامانەوە، هەموو تێدەچین، هیچ شتێکمان نەما! هاواری دەکرد بە سەوت و سورە، ڕووی لە هەموو جیهان دەکرد! وا ئێستا خۆی لەژێر بە ئازارترین ئەشکەنجەدایە و کەس نازانێ چی لێ هاتووە و چی لێ دێت!
دکتۆر حسام زۆر بەداخەوە، قسەکانت ئاڕاستەی کێ دەکرد! ئەگەر ئاڕاستەی موسڵمانانت دەکرد، موسڵمانان وا زەلیل و سەرقاڵ کراون بەنج بوون، جارێ ماویەتی بەنجەکە بەریان بدات!
ئەگەریش ڕووت لە جیهان کردووە ئەوا جیهانیش لەلایەن ستەمکارە خۆرهەڵاتی و خۆرئاواییەکانەوە بەنج و زەلیل و زەبوون کراوە! ئیدی نازانم ڕووت لە کێ کردووە! هەرچەندە خۆتان (غەززەییەکان) هەموو جارێ دەفەرموون: "تەنها خوامان ماوە و بەس"!
تێڕامان
دکتۆر بی، بەڵام واز لە چێژ و خۆشییەکانی دونیا بهێنی، کوڕەکەت شەهید ببێ، دواتر سێ مانگ ئابڵوقەت بدەن، بەڵام چۆکدانەدەی تاوەکو کۆتا سات و نەخۆشەکانت جێ نەهێڵی، دواتریش تووشی لێدان و گرتن ببیەوە، دواتریش بەهۆی بێ هەڵوێستی موسڵمانانەوە زۆر نزیکە شەهیدیش بکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا وەک زۆر دکتۆری تر!
م صلاحەدین احمد

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شکاندنی (بتی) ئەم سەردەمە سیستەمە خوێندنە پێوستی بە ئیبراهیمێکە بەبشکێنت،کاریگەری لەسەر نوخبەو عەوام بەیەکسانەیە ڕەگ و ڕیشەی داکوتیو،
دەتوانم بڵێم کاریگەری لە مانگاکەی بنوئیسرائیل زیاترە لەسەر ئینسانی سەدەی 21

Forwarded from تۆڕی هەواڵی قودس
(فەلسەفەی ئیمان و ئەهلی غەززە)
⭕فەلسەفە و حیکمەت و هێزی ئیمان لە ڕۆژانێکی سەختی وەک غەززەدا دەدرەوشێتەوە و بۆ مرۆڤایەتی پەخش دەبێت.
⭕بیهێنە پێش چاوی خۆت: یان خۆت برینداربی یان نزیکەکانت، یان خۆت شەهیدبی یان نزیک و خزمانت، بێ نان، بێ ئاو، بێ سووتەمەنی، بێ ئینتەرنێت، بێ ماڵ و حاڵ، ماڵ ڕوخێداراو، شار وێرانکراو، بۆ هەر شوێنک دەڕۆی داری لەسەر بەرد نەماوە، کاولکاری هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە، بۆنی خوێن و مردن لە هەموو شوێنێک دێت، دەنگی گریانی منداڵ و پیر و ژن لە هەموو کوچە و کۆڵانێک دەبیسترێت، منداڵان لە برسا دەگرین، گەورەکان لە تینوان خەریکە بخنکێن و هاوار دەکەن، نەخۆشخانەکان وێرانکراون، دەرمان و نەشتەگەری نەماوە، ئەگەر بۆشت بکرێ بەبێ بەنج دەبێ مەمنون بی، دایک و ژنانی حامیلە هاوار و ناڵەیانە و بێ بەنج کۆرپەکانیان لە سکدا دەردەهێندرێت، گوێیان لە خڕەخڕی مەقستەکان و چەقۆکانە کە دەکرێ بە چین بە چینی سکیاندا، لەولاوە منداڵ لە دایک دەبێت دوای ئەو هەموو ناڕەحەتییە، بەڵام شیر نییە، ئینجا لە برسا دەست دەکات بە گریان و دایک و باوکیشی بەدیاریەوەن و هیچیان بۆی پێناکرێت، بەشێکی زۆریان بەبێ دایک و باوکی لەدایک دەبن، بەشێکی تری هەر کە لەدایک دەبێت بۆمبی فسفۆری بەسەریدا دەبارێت، لەولاشەوە تا چاو بڕ دەکات ژێرخان و سەرخان وێران بووە، نانەواخانە و بیری ئاو و قوتابخانە و مزگەوت و کەنیسە و زانکۆ و ... لەگەڵ زەویدا تەخت کراون، ئەگەر بگەڕێی بۆ حەبێکی ئازراشکێن دەستت ناکەوێت، سەرباری ئەوانەش باران هات و خێوەت و چادرگەکانیشی برد، ئەو هێلانە موتەوازیعەی دروستکرابوو ئەویش ژێر ئاو کەوت.
⭕واتە چەندی بڕوانی هیچ هیوا و ئومێدێک بۆ ژیان نەماوە، خۆزگە به شەهیدەکان دەخوازی، هەر بەبینینی منداڵانی بێ باوک و دایک و دایکانی جەرگ سووتاو تۆش جەرگت پارچەپارچە دەبێت.
⭕ لەنێو ئەم هەموو کارەسات و کاولکاری و نەهامەتی و مەرگەسانی و تیراژیدیایەدا ئیمان دێت و دڵەکان ئاوەدان دەکاتە، عەقڵ و فیکرەکان قەناعەت پێ دێنێت، هەموو موعادەلەکان هەڵاوگێڕ دەکاتەوە و ڕەنگ و بۆیێکی تر دەکاتەوە بەبەر دڵ و ڕووحەکاندا، هەموو شتێک دەبێتەوە بە قەدەرێکی جوان و بەجێ، بەڵێ لەم کاتەدا ئیمان وەک فریادڕەسێک لە دەرگای دڵەکان دەدات و پێیان دەڵێت ئەم شتانە هەمووی کاتین، ژیانی هەتاهەتایی و بێ ئازار چاوەڕێتانە، شەهیدەکەنتان چاوەڕێتانن، شەهیدەکانتان زیندوون، بەڵێ ئەو ئیمانە قووڵ و ڕاسیخەیە ئەوانی پێ چەسپاو کردووە، ئەگەرنا چ شتێکی خۆش بۆ ئەمان لەژیاندا ماوە؟!
⭕هەموو ساتێک مردنە، بەڵام لای ئەمان مردن تەنها گواستنەوەیە لێرە بۆ ئەم دیو، مردنی نەفس و جەستەیە نەک ڕووح.
⭕م:صلاح الدین احمد✍🏻
#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsNewsNet

Forwarded from "المُعْجِزَة" (Miracle)
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ڕاکە فریا ناکەویت!
ژیان لە سەردەمی نوێدا، وەک ڕاکردنە لەسەر ئامێری ڕاکردن (Treadmill). تۆ لەسەر ئامێری ڕاکردن ڕا دەکەیت، بەڵام بۆ پێشەوەش ناڕۆیت. بەردەوام دەبیت لە ڕاکردن تەنیا بۆئەوەی لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە. نابێت لە ڕاکردن بوەستیت، ئەگینا دەکەویتە سەر زەوی!
ئەم لێکچوواندنە زیرەکانەی «میشێل ساری»ـی فەیلەسووف بەکاری دەهێنێت بۆ وەسفکردنی پەیوەندیمان وەک تاک لە جیهانی ئەمڕۆدا. جیهانێکی زۆر گۆڕاو و پڕ لە ئاڵوگۆڕ کە پێویستی بە جووڵەی بەردەوام هەیە، بەردەوام وزەت لێ دەبات و زوو زوو تووشی شەکەتی دەروونیت دەکات.
لە کۆتایی هەر ساڵێکدا، مرۆڤ خۆی دەبینێتەوە لەنێو گەمارۆی هەموو ئەو پۆست و ڤیدیۆیانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ دەکەن و، پێت دەڵێن: "دەبێت لە ساڵی نوێدا چی بکەیت؟" نمایشکردنی هەموو ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە هاوڕێیان لە ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.
بێگومان زیادەڕۆییەکی زۆر هەیە، چونکە پێویستە تۆ ئەوەندە گەورە بووبیت و پێگەیشتبیت و بزانیت کە
نەبینینی ئەم ٥ فیلمە -وەک پێت دەڵێن- نیوەی ژیانت لەدەست نەداوە! خوێندنەوەی ئەم ١٠ پەرتووکە ناتکات بە مرۆڤێکی باشتر! ئەو سێ هەنگاوەی لە یەکێک لە پۆستەکاندا دۆزیتەوە، ژیانت ١٨٠ پلە ناگۆڕێت! هەندێک کەس پێت دەڵێن کە ژیانت ٣٦٠ پلە دەگۆڕن، ئەمەیان ڕاستترینیانە، چونکە دەگەڕێیتەوە شوێنی سەرەتات.
خوێنەری درێژەی بابەتەکە ببە:
https://astane.org/CatDetail.aspx?id=3565&MapID=1&FolderID=8&FileID=8
#ئاستانە_Astana

astane.org
ڕاکە فریانا کەویت!
Astana
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سەرکەوتن بە پێوەرە قورئانییەکان
لەوانەیە لای تۆ سەرکەوتن مانایەکی ماددی هەبێت و پێت وا بێت دوای ئەو هەموو وێرانکارییەی کەرتی غەززە، ئەمە پێی ناوترێت سەرکەوتن بۆ موسڵمانان. بەڵام پێوەرەکە بە پێودانگی ئیسلام جیاوازە، جیاوازە لەو پێودانگە ماددیگەراییەی مانای شکست و سەرکەوتنی کورت کردووەتەوە لە شتە ماددییەکاندا.
لە ئیسلامدا هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارەوە نەبەستراوەتەوە. ئەوەتا لە قورئاندا کاتێک باسی (الأصحاب الأخدود) دەکات، هیچ ئاماژەیەک بە لەناوبردن یان شکستی بکەران ناکات. وەک سەید دەفەرمووێت: "تاکە نموونەیە لە سەربردەی گەلانی پێشوو لە قورئاندا کە دەستەی ستەمکاران بەر هیچ خەشم و قینێکی خودا نەکەوتوون لە دونیادا و، باس نەکراوە چییان لێ بەسەرهاتووە. ئەوەی هەیە لەناوچوونی دەستەی ئیماندارانە بە دەستی ستەمکارانی ئەو سەردەمە."
بەڵام ئەوەی لە چاویلکە قورئانییەکەوە سەیر بکات، دەزانێت مەرج نییە ئەوەی تۆ پێت وا بێت سەرکەوتنە، لای خوداش سەرکەوتن بێت. مەرج نییە هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارە و مانەوەی موسڵمانان و لەناوچوونی ستەمکاران لێکبدرێتەوە. تاکە سەرکەوتن لای موسڵمانان مردنێکە کە بۆ خودایە و لە پێناوی ئەودایە و بۆ ڕەزامەندی ئەوە. تاکە سەرکەوتن بۆ موسڵمان دوورخستنەوەیە لە ئاگری دۆزەخ و خستنە بەهەشتییەتی، وەک خودا دەفەرمووێت: ﴿فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ﴾. یاخود دەفەرم،وێت: ﴿قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ﴾.
بۆیە بۆ موسڵمانان سەرکەوتن لەم جەنگەدا مانای زۆرە. دوای تێپەڕبوونی ٤٦٦ ڕۆژ خۆڕاگری، هیچ سەرکەوتنێک نەهاتبێتە دی، ئەوەی کە گەلانی موسڵمانی بەئاگا هێنایەوە و هەرچی پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە لایەن حەماسەوە شکستی پێهێنرا و تەنانەت یەک دیلیش ئازاد نەکرا، ئەمە بەسە بۆ ئێمە. ئەمە مانای سەرکەوتنە بۆ ئێمە.
#ئاستانە_Astanat

Forwarded from أنس الشريف Anas Al-Sharif
470 يومًا من الإبادة.
تعبنا، لكننا لم ننكسر.
فقدتُ والدي، أقاربي، أصدقائي، وزملائي، لكننا لم ننكسر.
فقدنا كل ما نملك، ولم ننكسر.
تعرّضتُ للتهديد عشرات المرات، ولم ننكسر.
نزحنا خمسين مرة، ولم ننكسر.
تألمنا بلا انقطاع، ولم ننكسر.
قُصفنا أكثر من مرة، ولم ننكسر.
عشنا في الخيام، ولم ننكسر.
حُوصِرنا من القريب والبعيد، ولم ننكسر.
أكلنا الشعير والذرة، ولم ننكسر.
متنا من الجوع والعطش، ولم ننكسر.
وأنا أكتب الآن، لا أعلم أين ستسكن عائلتي المكونة من أكثر من خمسين فردًا بعد الهدنة، لكنني أعلم أننا لن ننكسر.
لأن الله معنا.
هو نعم المولى ونعم النصير.

470 يومًا من الإبادة. تعبنا، لكننا لم ننكسر. فقدتُ والدي، أقاربي، أصدقائي، وزملائي، لكننا لم ننكسر. فقدنا كل ما نملك، ولم ننكسر. تعرّضتُ للتهديد عشرات المرات، ولم ننكسر. نزحنا خمسين مرة، ولم ننكسر. تألمنا بلا انقطاع، ولم ننكسر. قُصفنا أكثر من مرة، ولم ننكسر.…
470 ڕۆژ لە کۆمەڵکوژی.
ماندوو بووین، بەڵام نەشکاین.
باوک و کەسانی نزیک و هاوڕێ و هاوکارەکانم لەدەست دا، بەڵام نەشکاین.
هەموو ئەوەی هەمانبوو لەدەستمان دا، بەڵام نەشکاین.
دەیان جار هەرەشەم لێکرا، بەڵام نەشکاین.
پەنجا جار ئاوارە بووین، بەڵام نەشکاین.
بە بەردەوامی ئازارمان چەشت، بەڵام نەشکاین.
زیاد لە جارێک بۆردمان کراین، بەڵام نەشکاین.
لەنێو خێمەدا ژیاین، بەڵام نەشکاین.
لەلایەن نزیک و دوورەوە گەمارۆدراین، بەڵام نەشکاین.
گەنم و زەڕاتمان خواردن، بەڵام نەشکاین
لە برس و تینوا مردین، بەڵام نەشکاین.
ئێستا کە ئەمە دەنوسم، خانەوادەکەم کە پەنجا کەسین نازانم لەکوێن، وەلێ ئەزانم کە ناشکێین.
چونکە خوامان لەگەڵە
نعم المولى ونعم النصير.
أنس آل شریف

Forwarded from حەوتی ئۆکتۆبەر
بەرنامەکە دەستی پێکرد، دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە لە چەناڵی جەزیرە لە یوتیوب بینەربن: 👇
https://www.youtube.com/live/bNyUyrR0PHo?si=kiV3U3XGJaeDZ-73
#غەززەی_شکۆبەرز

YouTube
Al Jazeera Arabic Live قناة الجزيرة | البث الحي | البث المباشر

الجزيرة البث الحي | البث المباشر قناة الجزيرة من قطر
Al Jazeera Arabic TV Live / Aljazeera TV
قناة الجزيرة العربية
الجزيرة عربي
▶▶▶▶
#الجزيرة
#مباشر
#aljazeera
▶▶▶▶
▶▶Follow us ▶▶ تابعونا…

Forwarded from جەنگی ڕاگەیاندن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from کــتێبخــانـــە و فــێربـوون✏️
دوای ئەو تەماشاکردنە....ئەوەی شاراوەوپەنهانە گەورەترە
ــ من بەرجەستەکردنی ئامادەکارییەکانم بینی ( وأعدوا لهم ما استطعتم )
ــ بەرجەستەیەکی حەقیقەتی ئەو وتەیەم بینی (من المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه)
لەناو ئیمانداراندا پیاوانێک هەن کە ڕاستگۆن بەو شتەی کە پەیمانیان لەگەڵ خودادا بەستووە)
ــ بەرجەستەیەکی سەبر و خۆڕاگریم بینی (فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ ) کەچى ئەوانەشیان، وا مان و نەکوژران، لەبەر ئەو ناڕەحەتییە لە رێى خوادا دووچاریان بوو، هیچ وەخت لاوازو خاوو بێ هێز نەبوون (وَمَا ضَعُفُوا ) و بێ تین و سستیش نەبوون لە جیهاد (وَمَا اسْتَكَانُوا ۗ) و سەریشیان بۆ دوژمن دانەخست و، پشتیان لە جیهاد هەڵنەکرد،هەرگیز ماندو نەبن و نەپسێن و بە ئارامبن (وَاللَّـهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ ) خواش خەڵکانى خۆگرو بەئارامى خۆش دەوێ، ئەوانەى کە هێزى دەروونیان ناپسێت و، تەسلیم بەدوژمن نابن و خۆ بەدەستەوە نادەن.
ـ بەرجەستەیەکی متمانەم بە خودام بینی (قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ ) دوو پیاوى صاڵح و لە خوا ترس لە دوانزە فەرماندەکەیان ( أَنْعَمَ اللَّـهُ عَلَيْهِمَا ) خوا نازو نیعمەتى خۆى رشتبوو بەسەریاندا بەبڕواى بەهێزو چاوى نەترس و دڵى دامەزراوەوە بە قەومەکەیانیان گوت: ( ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ ) لەدەروازەى شارەوە بچنە سەریان و یەک هێرشى سەخت بکەن و، لێیان مەترسن ( فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ ۚ ) جا هەر کە چوونە ناوشارەوە، ئیتر بەڕاستیى ئێوە زاڵ دەبن (وَعَلَى اللَّـهِ فَتَوَكَّلُوا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) ودەبێ بۆ سەرکەوتنش تەنها پشت بەخوا ببەستن، ئەگەر ئێوە بڕواى ڕاستەقینەتان هەیە .
ــ من بەرجەستەیەکم بینی کە ئەم دونیایە بە نەفس و بە هەموو شتێک و هەموو کەسێکییەوە تێدایە فرۆشتیان بە کڕینی ژیانی دوای مردن ( قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ ) پێیان بڵێ: ئەی موحەممەد -صلى الله عليه وسلم-: ئەر باوک و کوڕو براو، ژن و خێزان و کۆمەڵ و خێڵ و خزمانتان ( وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ) و ماڵ و سامانێک پەیداتان کردووە (وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا ) و بازرگانییەک دەترسن ڕەواجی نەمێنێ (وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا) و مەسکەن و خانوو بەرەیەک خۆشتان دەوێن (أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ ) هەریەک لە مانەتان لە خواو لە پەیامبەرەکەی و لە جیهادو تێکوشان لە ڕێی خوادا لا خۆشەویست تر بێ (فَتَرَبَّصُوا ) چاوەڕوان بن (حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّـهُ بِأَمْرِهِ ۗ) هەتا فەرمان لە خواوە بەسزاتان بۆ دێ (وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ) خوایش رێنمایى لە شەرع دەرچوان ناکات بۆ هیچ خێرو چاکەیەک. بەڵێ پێغەمبەر-صلى الله عليه وسلم- کاتێ فەرمانی بە هیجرەت و بارکردن لە مەککەوە بۆ مەدینە دا، خەڵک کەوتە مەشۆرەت بە یەکتریی، هى وایان هەبوو ژنەکەی، یان کوڕەکەی، یان هەر خزم و کەس و کارێکى نزیکى.. دەستە دامێنی دەبوو بار نەکاو نەچێت بۆ مەدینە، ئەوسا ئەو ئایەتەى سەرەوە هات بەو شێوەیە ئاراستەى کردن. ئیمامى ئەحمەدو ئەبوداود ئەم فەرموودەی پێغەمبەرە دێنن: ((إذا تَبَايَعْتُم بالعِينَةِ وأَخَذْتُمْ أذْنابَ البقَرِ ورَضيتُمْ بالزَّرعِ وتَرَكْتُم الجهادَ سلّطَ اللهُ عليكم ذُلًّا لا ينْتَزِعُهُ حتَّى ترْجِعوا إلى دينِكُمْ)) (سنن )
چۆن کێبڕکێ لەگەڵ ئەم پیاوانە دەکەین بۆ بەهەشت؟
بەڵێ سوێند دەخۆم؛ کوا سامان و دونیا هەڵینەخەڵاندن
ڕۆژەکانیان جیهادە و شەوەکانیان شەوەنوێژن، وەک ئەوەی هاوەڵانی پێغەمبەرمان کردیان
سەرەڕای ئەم دیمەنانە کە دڵەکان دڵخۆش دەکەن، بۆ من ناڕەحەتکەرن، وەک چۆن ئەم خەباتکارانە ئیقامە حوجەی تەواویان لە دژی ئێمە کردووە و بیانووی بێهەڵوێستی ئێمەیان لەبەردەم خۆماندا ئاشکرا کردووە،
وە لەسەر دڵە نەخۆشەکانمان
لە نێو ئیمانداران ئەو پیاوانە هەن کە ڕاستگۆ بوون بەو شتانەی کە لەگەڵ خودادا پەیمانیان بەستووە و لە نێوانیاندا ئەو کەسانە هەن کە بەڵێنەکەیان جێبەجێ کردووە
ئێوەبراوە بوون، بە خودای گەورە، ئەی ئەبا ئیبراهیم و کۆمەڵەکەی..

كوردی - عربي
وتاری ههینی: پ.د.عثمان محمد غریب.
بابهت: یوسفەکان دەفرۆشرێنەوە.
تهواوی وتارهكەمان له یهكهم كۆمێنت بۆتان داناوە.
---------------
وتاری ههینی: پ.د.عثمان محمد غریب.
بابهت: یوسفەکان دەفرۆشرێنەوە.
تهواوی وتارهكەمان له یهكهم كۆمێنت بۆتان داناوە.
---------------
ڕێگا بەرەو قورئان
كوردی - عربي وتاری ههینی: پ.د.عثمان محمد غریب. بابهت: یوسفەکان دەفرۆشرێنەوە. تهواوی وتارهكەمان له یهكهم كۆمێنت بۆتان داناوە. ---------------
YouTube
پ.د.عثمان محمد غریب | يُوسُفُ يُبَاعُ مِنْ جَدِيد 31/1/2025
Facebook Page
https://www.facebook.com/othmanmuhammadgharib
---------------------------------------------
Instagram
https://www.instagram.com/dr.uthman_muhammed_gharib/
---------------------------------------------
Website
http://www.dr-uthman.net/
----…