Telegram Web
"ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان"، لە هەڵمەتی بەرزی زاگڕۆسانەدا پێوەستی زنجیرەی یەکگرتووانەی زاگڕۆسانەیە.
ئەو هەڵمەتە بە هاوکاریی شارەداری بۆکان و ڕێکخراوەی ژینگەپارێزیی "سروشتی شارەکەم بۆکان" بە چەقاندنی سێ هەزار نەمامی بەڕوو بەڕێوە چوو، لەنێو ئەو دارستانەدا نەمامێک لە لایان ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاری بەیان خرایە باوەشی پڕ لە هێوریی خاکی دایک، بەو هیوایە ڕۆژێک بێ لەژێر نیسێی داربەڕووەکانی ناڵەشکێنەدا پۆل پۆل وانەی کوردی و جوامێری بخوێنین و داهاتووان لێی بحەسێنەوە.

🆔 @fzkbeyan


کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
🎋بەشداریی "ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان‌" لە هەڵمەتی زاگڕۆسانەدا.
زمان و ژینگە لە گرینگترین و بەرچاوترین بابەتەکانی نەتەوەن. پاراستن و پەرەپێدانیان ئەرکی سەر شانی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، کە خۆی بە کەسێک لەو نەتەوەیە دەناسێت.
☀️هەموو چالاکییە پیرۆزەکانمان پێشکەش بە نیشتمان و خەڵکی بەشەڕەفمان بێت.
🆔 @fzkbeyan
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هۆ کیژۆڵەی ڕووسووری کورد

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
کوردستان / Kurdistan
وەرە باشتێکت پێ بڵێم ئازادی کچ تێکەڵ بە بەڕەڵڵا بوون مەکە کاناڵی کوردستان kurdistan 👇👇👇 🌺🌼🍀 @Rojhalati_kurdistan1324
ئازادی و ڕۆشنبیری: چوارچێوەیەک بۆ خۆناسین و ڕێزگرتن

ئازادی ڕاستەقینە لە ڕەفتاری بێ سنوور و ڕەفتاری بێ بیرکردنەوەدا نییە، بەڵکو لە هەبوونی یاسای تاکەکەسی و پابەندبوون بەو پرەنسیپانەیە کە دەبنە هۆی باشی و گەشەکردنی مرۆڤ. ئازادی ئەوەی مرۆڤ بیەوێت بیکات بەبێ ئەوەی دەرەنجام و کاریگەرییەکانی لەسەر ئەوانی دیکە لەبەرچاو بگرێت، زیاتر لە ئاژاوە دەچێت نەک ڕۆشنگەری.

کچێکی ژیر و زانا مانای ئازادی لە خۆناسین و بنیاتنانی چوارچێوەیەک بۆ ژیان دەبینێت کە بیکاتە باشترینی خۆی. ئازادی واتە توانای بڕیاردانی ئاگادارانە و بەرپرسیارانە، نەک تەنها شوێنکەوتنی ئارەزوو. ڕۆشنگەری واتە تێڕوانینێکی قووڵتر لە ژیان و تێگەیشتن لە بەها ڕاستەقینەکان و توانای جیاکردنەوەی هەڵەو و درووستی لە یەکتر.

کچێکی ڕۆشنبیری ڕاستەقینە تێدەگات کە ئازادی لەگەڵ بەرپرسیارێتیدا دێت. دەزانێت ژیان بەبێ یاسا تەنها زیان بە خۆی ناگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی ئاژاوە لەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا دەژی. کەسێکی لەم جۆرە یاسای بۆ خۆی هەیە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە خۆی و کەسانی دیکەیە. ئەو زۆر باش دەزانێت کە ئازادی ڕاستەقینە بە واتای سەربەخۆیی فیکری و ڕەفتاری دێت، نەک پشتگوێخستنی بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان.

ڕۆشنگەری واتە تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە مرۆڤی ئازاد کەسێکە کە دەتوانێت ڕێز لە کەسانی دیکە و ژینگە بگرێت و لە هەمان کاتدا ئازادە. ئەم جۆرە ئازادییە مرۆڤ بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بە ئاراستەیەکی دروستدا بڕوات و گەشە بکات و بەشداری کۆمەڵگاکەی بکات.

کچی ژیر و زانا هۆکارێکی لۆژیکی و بەنرخی هەیە بۆ هەموو کارێک کە دەیکات. لەبری ئەوەی کوێرانە بەدوا ژیان بکەوێت ، ژیانی خۆی لەسەر  بنەمایەک بنیات دەنێت کە لە باشی و گەشەکردن نزیکی دەکاتەوە. لێرەدایە کە دەتوانین بڵێین ئازادی و ڕۆشنبیری بە مانا ڕاستەقینەکەی وەدیهاتووە.

تەوار

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
***"شێخ مەقسوود"


کۆڵانەکان ژان گرتوونی،
ژانی ڕیش
و
بەڕبەڕییەت!
"حەڵەب" ئێستە تابووتێکی داتاشراوە،
لە تۆڵە و قین!
لەوێ
ئا ، ئا،
لەتێک، جەستەم بەجێ ماوە!
من لێرەوە شەرای برین دەمباتەوە؟
من لێرەوە هەنگاوێکم قەتیس‌کراو،
لە هوندوری بازنەی گڕا
و
هەناسەی شەنگی گوڵێکم،
دڕکاژن‌بوو....
نا، نا،
"سنوور" ئازارەکان ڕاناگرێ،
پێهەڵگرتوو..
بۆ دوا جارە ، لە "شێخ مەقسوود"ەوە وا دێن....

✍️✍️ #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

10ی سەرماوەزی 2724

***شێخ مەقسوود گەڕەکێکی کوردییە لە شاری حەڵەب




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە شاری #سەقز

#عەلی_تولابی، هونەرمەندی لاوی کوردی خەڵکی لۆرستان، لە کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز گۆرانییەکی پێشکەش بەو ئامادە بووانی ڕێوەسمەکە کرد.

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان دەڵێ: ئێمە کەسانێک وەردەگرین خاوەنی چەند وێنەی تایبەت بێ....

تکایە لەگەڵمان بن تا کۆتایی ڤیدئۆکە


کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژنە جەنگاوەرەکانی کورد کێ بوون؟


شرۆڤەکار:
هونەرمەند
#مستەفا_دادار

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
ئێواران چاوەڕێ بووین ڕۆژاوا بێ

ئێرە شاری سەربەرز و پێشمەرگە پەروەری مەهابادە، ئێرە شاری قارەمانان شاری پێشەوا قازییە. شاری کوڕەکانی پێشەوای کوردە، شاری سەید عومەر و مەحمودی زەنگەنە، سولیمان و عەوڵای موعینی، و ئەحمەدتۆفیق، کاک هەژار و شاعیران هێمن و هەژارە، شاری سەرگورد عەباسی و شوانە حەسەنییە. شاری سوهرابی، سازوارییەکان، گوشوارەکان، خزرییەکان، عەلیزادەکان، سیگاریەکان موسەویفەرەکان نادرییەکان، سمایلزادەکان.

شاری بە سەدان شەهیدی دیکەی ڕێگای ڕزگارییە ئەم شارە سەراسەر پڕە لە خاترەو یادگاری هەرگیز و هەرگیز  یادی قارەمانیەتی و  شەوانی پارتیزانانی شۆڕشگێڕی دیموکرات، لە یادو زەینی لاوان و خەڵکی ئەم شارە ناچێتەوە. کوا لاوەکان  بیریان دەچێ، کاتێک دوژمن هێرشی سەرتاسەری هێنابووە سەر ناوچەکانی پێشمەرگەو هەمووی گرتبوو، بەڵام هەر بۆ شەوێ پارتیزانەکانی لکی یەکی کاک شوان، لە گەڕەکی تەپەی قازی گەشتی هێزەکانی سارۆڵڵایان دابێژ دابێژ کردووە و هەموویان بە سزای  جنایەتکارانەیان دەگەیەنن .
ئەم شارە لەگیران نەهاتووە هەرگیز دوژمن نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات. هەر کاتوساتێک پێشمەرگە بیانەوێ  حزوریان هەبێ لە ناو خەڵکی وەفاداری ئەم شارەدا، لەوێ هەن و  هەر هێزێکیش بیەوێ  پێشیان پێ بگرن، لەگەڵ هێزی بەهێزی پێشمەرگەو خەڵکی ئەم شارە ڕووبەڕوو دەبن. بۆیە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ، ئەم شارە هەرکات  پێشمەرگە ویستبێتی  کۆنترۆڵی بکا، کراوەو هیچکات دوژمن نەیتوانیوە چۆک بە خەڵکی بەشەرەفی ئەم شارە دابدا.
زۆر جاران  ئێواران دەقیقەن بە هەمان  شێوە دیمەنەکەوە لە شاخەکانی زاوابوک، گاقڕان، دووڕێیانی سەیداوا، چەند جێگایەکی تر   پێشمەرگەکان بە ئاشکراو، جار جارە بە خشکەیی و بێ ئەوەی پرس بە بەر پرسەکانیان بکەن بەهێواشی بەرەو شار خوشیون و  چاوەڕوانی ئەوە بوون کەمێکی تر هەوا تاریک و بوومەڵێڵ بێ و خۆیان لە ناو شار باوێن زۆرێک لە کوڕەکان جەوان بوون، جەوانی چاکیش بوون، ئاشق بوون، سەردانی ماڵ و بنەماڵەکانیان دەکردەوەو هەندێکیان مەئموریەت و کاری حزبیان هەبوو، کاتێک  لەناو شار و لە کۆڵانەکانی شاردا، دەدیت خەڵک دەستە دەستە لە ماڵەکانیان  هاتوونەتە دەرێ و پۆل پۆل  لاوەکان و کیژان و دایک و باب و  خزم و کەسوکاری پێشمەرگەکان لێک کۆدەبونەوە. میوە و چایان دێنا ناو کوچەکان لە بەر دەرکی ماڵەکاندا سەماوەریان دادەنا، منداڵان بە کەیفی خۆیان قوماریان دەکرد. چەندە بە سەفاو  پڕ لە موحیبەت بوو کاتێک بە هەر کوچەیەکدا دەڕۆشتی پۆلێکی زۆر لە ژن و منداڵ و  پیرەکان هەموو لە دەوری  چەند پێشمەرگەیەک دانیشتوون و  بە قسەی خۆش و بە قاقاو پێکەنین  شەویان درەنگ دەکرد. کوڕان و کچانی ئاشق هەزاران فرسەتیان دەدیتەوە بۆ ژوان و پێکگەیشتن و قسەو باس، هەتا نزیک بە بەری بەیانی، پاشان  بە دڵێکی غەمگین و جار جار بە  گریان و هەندێک جار بە پێکەنین ماڵاواییان لەیەکتر دەکرد. پێشمەرگەکان دەگەڕانەوە بۆ بنکەکانیان و خەڵکەکەش دەچوونەوە ماڵەکانیان.
بۆ سبەینێ  لە ناو خەڵکیدا باس باسی دوێنێ شەو بوو بۆ ئەو کەسانەی لەوێ نەبوون،
#تاریف_تاریفی_قەدو_باڵای_جوان_و_شۆخوشەنگی_پێشمەرگەکان_بوو. دایکم هەزار ڕەحمەت لە گۆڕەکەی، ئەو خواردنەی بۆ ساز دەکردم کە دەیزانی پێم خۆشە، زۆر قسەو باس و سرت و خورتی کچانی بە گوێدا  دەچرپاندم زۆری تاریف و تەدبیری کچە جیرانی بۆ دەکردم، زۆری باسی ئیشقی ئەوی بۆ من دەکرد. بەڵام هەی هات دایکم نەیدەزانی دڵی من  لە کوێ بەجێماوەو داگیرکراوە.

دایکم فەرماندەری عەقڵی من بوو. فەرماندەری هێزو ورەی من بوو، خودای شەرەف و  سەربەرزی و خەتی ئەسڵی پێشمەرگایەتی من بوو، فەرماندەری تواناکان و  بڕیاری من بوو، و هەرچی کە پێی دەکوتم ڕاسای درێژەدانی شۆڕش و پێشمەرگایەتی بوو. هەمیشە دەیکووت، بەرخی نێر بۆ سەربڕینە. کاتی ماڵاوایی گیرفانەکانی پڕ دەکردم  لە هەرچی پێی خۆش بایە، ئەوی بۆ منی دادەنا بۆ ئەو کوڕانەشی دادەنا کە لەگەڵم بوون. زۆر جار چاوی لە چاوان دەبڕیم  دڵی تەنگ دەبوو، بە دەستە جوان و خەپەتۆڵەکانی مووی سەرمی لەناو قامکەکانی دەگرت و بۆی دادێنام. تێر تێر بۆنی پێوە دەکردم  دەیکوت شۆڕش بۆنیکی ئەوەندە خۆشی لێ دێ  پێم خۆشە وەکوو دەورانی منداڵی هەمیشە لە باوەشمدا بێ  هەتا ناو کوچە لەگەڵمان دەهات ، ڕادەوەستا تا لە تاریکاییدا ون دەبوین ماڵاوییمان دەکردوو لە شار دەهاتینە دەرێ، هەموو جارێ لە ئاخرین  نوختەی کە شارمان لێ دیار نەدەما، دادەنیشتین  چاومان لە شار دەکردو سیگارێکی بە ئیشتیای خۆمان دەکێشاو پاشان بەرو بنکەکانمان دەگەڕاینەوە.

ئەم بیرەوەریانە درێژەیان هەیە


یەکێکی تر لە بیرەوەرییەکانی بەڕێز کاک#شۆڕش_ئەسەدزادە پێشمەرگەی دێرینی دێموکرات

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش کردنی شێعرێک لە لایەن

#مامۆستا_سووتاو


کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
2025/03/02 09:09:45
Back to Top
HTML Embed Code: