تاق وە سان
دە کوردی واتا: تاقێک کە بە سان دوروست کرا بێ
سان: بەرد: سەنگ
تاق وەسان، هی دەوران ساسانییە
بێستوون هی دەورانی داریووش گەورا، هەخامەنشییە، بەردنووسراوەیێگە کە باسی فەتحولفتوحی کرماشان و ئێران و عێراق کردووە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324

زمان(زبان)زاراوە(لهجە)وێژە(گویش)
هەر زمانێک لە چەن زاراوە پێک دێت بۆ نموونە زمانی کوردی لە چەندین زاراوەی(کەڵوڕی ، فەیلی ، لەکی ، لوڕی ، کورمانجی ، سۆرانی و....)پێک دێت
وە ڕەنگە هەر زاراوەیەکیش خۆی بە پێی ناوچە و شار و تەنانەت گوندیش جیاوازی وێژەییان هەبێت.
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
هەر زمانێک لە چەن زاراوە پێک دێت بۆ نموونە زمانی کوردی لە چەندین زاراوەی(کەڵوڕی ، فەیلی ، لەکی ، لوڕی ، کورمانجی ، سۆرانی و....)پێک دێت
وە ڕەنگە هەر زاراوەیەکیش خۆی بە پێی ناوچە و شار و تەنانەت گوندیش جیاوازی وێژەییان هەبێت.
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
نیشتمان
نیشتمانم!
ئەی ئەندازیاری دەروونی پڕ لە تاسەم
ئەی نمەی بارانی سارای دڵی تینووم، پێناسەم
ڕووناکی و سۆمای چاوانم تۆی
کۆنەهەواری دڵخۆشیی باوانم تۆی
لەهەر کوێ دوور لە تۆ بژیم باش دەزانم،
غەریب و بێ ناونیشانم
نیشتمانم
پاڵگە و پاڵپشتی هەرمانم،
لوتکەی بەرزی کێوەکانت
ساکەدەشتی بێپایانت
ئەستێرەی گەشی ئاسمانت
هێز و هیوان بۆ دەمی لەخەم ڕەخسانم
نیشتمانم!
زێدی ئاڵتوونیی گوورانم
بەهارم دی!
بەری ڕەزبەرم چنیەوە،
بەرەو کەشی خەزەڵوەرم
بەڵام تا چاوم لە تۆ بێ،
سەرم بەرزە و سەرداری بێ ڕکابەرم
نیشتمانم!
ڕۆح و گیانم!
پێغەمبەر نیم بەودیو بستووی ژین بزانم
بەڵام لێرە، تا بەرەو گۆڕ شۆڕ دەبمەوە
ناوت لەدڵ ناسڕمەوە، سوێندم بە ناوی یەزدانم
نیشتمانم
تابلۆی سازگاری ڕەوانم
سنووری سوجدەی توانەوە
بۆ غەیری خوا نابەزێنم
بەڵام پەیمانی ئەمەگ و وەفاداری لە ئاستی تۆ ناپسێنم
نیشتمانم
دەلاقەی ئاسۆی هەرمانم
من لەمێژە چاوی دڵم بۆ جوانیی تۆ دادڕیوە
ئەو سەردەمەی کاڵنەکوڵیۆ بووم، تێپەڕیوە
سەرچاوەی بیرم تەقیوە،
چاک دەزانم نیشتمانم
تا پێش ئەوەی تۆم نەناسی
هاوڕێی من بوون تاسی و کاسی
نیشتمانم
قوبەی شانازیی سەرشانم،
ئەرخەیانم!
ئەرخەیانم!
ئاڵان بە باڵای پیرۆزت
زایەڵەی حەیرانی ڕەسەن و بەسۆزت
جڵەوی ئاواتەکانمی داوەتە دەستم
ڕەوڕەوی تێگەیشتنی وەڕێ خستم
نیشتمانم
عیلاجی ناخی پڕژانم
هەرچەند ڕووکاری ژیانم دایمە خەمە و خێر نەدیوە،
خۆشیم تەنیا وەکوو پاشکار هەڵچنیوە؛
کە چی هەر دەم، چاوی چاوەڕوانی پڕووش و پڕاوم، لە پێشکەوتنت بڕیوە
نیشتمانم
زنەی باوەڕ و ئیمانم
دڵنیا بە، داری تەمەن دەیان سەدەش تێپەڕێنێ،
ملوانکەی خۆشەویستی تۆم لە مل دایە و دڵم بۆ خۆشەویستیی تۆ دەکورکێنێ
#حەسەن_ڕەوش(پارێزەر)

say askar dardi hejran
@goranikurdi19
🔸ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند «سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی» (گۆرانیبێژ و مەقامبێژ)
🔹لەدایکبوون: ١٢۶۰ی هەتاوی لە گوندی سەڵوات ئاوایی سنە
🔸کۆچی دوایی: ۱۵ی ڕێبەندانی ١٣۱۵ی #سنە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
🔹لەدایکبوون: ١٢۶۰ی هەتاوی لە گوندی سەڵوات ئاوایی سنە
🔸کۆچی دوایی: ۱۵ی ڕێبەندانی ١٣۱۵ی #سنە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
دەبێ منداڵەکانمان فێرکەین و پێیان بڵێین
کە دنیا بە بێ باتۆم و گولـلە زۆر جوانترە!!
دەبێ لە بیری سازکردنی کولارەیەک دابن!
کە ئێستاش بە تاڵێ دەزوو و کەمێک کاغەز
دەکرێ بە پرچی زێڕینی هەتاو بگەی!
منداڵێک گەر بە شەستتیر و تفەنگ کایە
بکائینسانێکی باش و ڕزگاریدەرێکی
چاک نابێ بۆ خەڵکی...
📝 اوریانا فالاچی
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
کە دنیا بە بێ باتۆم و گولـلە زۆر جوانترە!!
دەبێ لە بیری سازکردنی کولارەیەک دابن!
کە ئێستاش بە تاڵێ دەزوو و کەمێک کاغەز
دەکرێ بە پرچی زێڕینی هەتاو بگەی!
منداڵێک گەر بە شەستتیر و تفەنگ کایە
بکائینسانێکی باش و ڕزگاریدەرێکی
چاک نابێ بۆ خەڵکی...
📝 اوریانا فالاچی
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
"ئازایەتیت هەبێت بیروباوەڕەکانت بگۆڕیت."
باوەڕ وەک حەشارگایەک وایە کە عەقڵ تێیدا ئارام دەبێتەوە، بەڵام ئارامی هەمیشە نیشانەی ڕاستی نییە. هەندێک جار ئەم حەشارگایە زیندانێکه کە لە ڕووناکی تێگەیشتنی قووڵتر بێبەشمان دەکات. ئەوەی ئەمڕۆ پێمان وایە ڕاستییە ڕەنگە تاکە سێبەری واقیعێک بێت کە هێشتا نەمانوێراوه سەیری بکەین.
بەڵام گۆڕینی بیروباوەڕ کارێکی ئاسان نییە. مرۆڤ وابەستەی ئەوەیە کە دەیزانێت، چونکە بیروباوەڕەکانی نەک تەنیا ئەندێشە بەڵکوو ناسنامەکەیشی دروست دەکەن. کەواتە هەر کاتێک ئێمە باوەڕێک بگۆڕین، وەک ئەوە وایە هەندێک لە خۆمان لە گوماندا بسوتێنین. ئەمە ترسناکە، بەڵام لە هەمان کاتدا، تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکی نابترە.
ئەوانەی لە گۆڕانکاری دەترسن بە زنجیرێک بەستراونەوە بە ڕابردوویانەوە. بەڵام ڕاستیی ڕووبارێکە کە هەرگیز پشوو نادات و ڕاناوەستێ. هەر شەپۆلێک شەپۆلێکی تر لا دەدات و هەر بیرکردنەوەیەک لە ڕوناکی، ڕوناکیەکی تازەی زانست دادەڕێژێت. ئایا بوێری ئەوەت هەیە کە شوێن ئەم ڕووبارە بکەویت، تەنانەت ئەگەر بتباتە کەنار دەریایەکی نامۆ؟
بوێری گۆڕینی بیروباوەڕەکان بوێری ئازادییە. ئازادی لە شتێک کە ئێمە بە "هەمیشەیی" دەزانین، ئازادی لەو زنجیرانەی کە هەمیشه لە گەڵمان بوون. بەڵام ئازادی نرخێکی هەیە: تەنیایی گومان، سەرگەردانی پرسیارەکە و قبوڵکردنی ئەو ڕاستییەی کە هەمیشە زانیاریمان تەواو نابێت.
وە ڕەنگە ئەمە ئەو شوێنە بێت کە فەلسەفە دەست پێدەکات؛ لە ئێستادا گومانمان لە بیروباوەڕەکانمان هەبە تا بە چاوێکی نوێ جارێکی دیکە سەیری جیهان بکەینەوه.
✍#تەوار.

Layla
Asghar Imani
دەردت وە کوڵم لەیلا غەمت بارمە
زندەگی بی تۆ لەیلا زندان ماڵمە
زوڵفە سییەکەت لەیلا ڕوشنای گلارەم
تو تەقسیر نەیری لەیلا خوەم سییە چارەم
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵە
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
ڕەنگ زەردی خەزان لەیلا خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردییەکەی من لەیلا دووری عەزیزە
زوڵفە سییەکەت لەیلا تاڵ تاڵ بکیشم
بکەمەی کوڵەو لەیلا لە سای دانیشم
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵە
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
پەڕاو بیستون لەیلا هەردوگ برا بین
فەڵەک کاری کرد لەیلا لە یەک جیا بین
بەو تا بکەریم لەیلا دوسیان لە نوو
تو داری نارنج لەیلا من دار لیموو
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵه
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
🎶گۆرانی کرماشانی
🎶ئەسغەر ئیمانی
زندەگی بی تۆ لەیلا زندان ماڵمە
زوڵفە سییەکەت لەیلا ڕوشنای گلارەم
تو تەقسیر نەیری لەیلا خوەم سییە چارەم
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵە
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
ڕەنگ زەردی خەزان لەیلا خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردییەکەی من لەیلا دووری عەزیزە
زوڵفە سییەکەت لەیلا تاڵ تاڵ بکیشم
بکەمەی کوڵەو لەیلا لە سای دانیشم
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵە
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
پەڕاو بیستون لەیلا هەردوگ برا بین
فەڵەک کاری کرد لەیلا لە یەک جیا بین
بەو تا بکەریم لەیلا دوسیان لە نوو
تو داری نارنج لەیلا من دار لیموو
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلم گوڵاڵه
لەیلا بویچکەلەی نازار هەوسای خوەمانە
🎶گۆرانی کرماشانی
🎶ئەسغەر ئیمانی
یەکێک لە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە #کرماشان گردە مێژووییەکەی #شێخی_ئاباد، ناوچەی #دینۆرە، کە یەکێکە لە شوێنە سەرەتاییەکانی ژیانی مرۆڤ لە سەردەمی بەردینە نوێیەکاندا.
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
زمانی کوردی لە ماڵی خۆیدا بێگانەیە! شەش خاڵ لە سەر قەیرانی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان
هەندێ کەس ئەڵێن زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان لە مەترسی نیە. بە پێچەوانەوە من لام وایە دۆخی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان بەرەو قەیران دەچێت. بۆ؟
۱. کێشەی ڕستەسازیی:
ڕستە و ڕستەسازیی بڕبڕەی پشتی زمانە و شێواندن، لاوازبوون یان گۆڕانی، واتە شێوان، لاوازی یان گۆڕانی زمان. لە هەرێمی کوردستان، نەک تەنها وشەی بیانی بە تایبەتی عەرەبی زۆرە و وشەی کوردی لە تەنگانەدایە، بەڵکوو ڕستە و چەشنی نەریتیی داڕشتنی ڕستەی کوردی شێواوە و جێی خۆی بە زمانی عەرەبی داوە. بۆ وێنە لە نووسینی فەرمی و ڕۆژانە، لە کتێب و ڕۆژنامە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێم زۆر ئاساییە ئەگەر لە ڕستەیەکدا ببینین کردار، بەرکار، بکەر جێگای بکەر، بەرکار، کرداری گرتووە!
بێجگە لەوە، پێکەوەنووسین گەیشتووەتە ئاستێک کە کەس نازانێت ئەوەی کە نووسراوە یەک وشەیە یان یەک ڕستە سان یەک پاراگراف! (وێنەکان ببینن)
۲. کێشەی دەنگناسی:
دیارە پێویست ناکات نووسەران و خوێنەرانی زمان هەموو دەنگناس بن یان خود زمانەوان بن. بەڵام زۆر جێی تێڕامانە ئەگەر ڕێژەیەکی بەرچاو لە ناوەکان، شەقامەکان، دوکانەکان، کتێبەکان و نووسراوە فەرمییەکان جیاوازیی نێوان /ی/ و /یی/ نەزانن یان لە دوای سێ دەیەی ئامۆژگاری و پەروەردەبوون، هێشتا بنووسن پاص، بەصرە، صەموون، یان جیاوازیی نێوان /و/ و /وو/ لێیانەوە دیار نەبێ، تەنانەت بۆیشیان گرنگ نەبێت ئەگەر لەتێکی ناوە سێیانییەکەی خۆیان کوردی و دوو لەتی دیکەی بە زمانی عەرەبی بنووسن.
۳. کێشەی بێگانەخوازیی زمانی:
ئەم کێشەیە ئێستا ئیدی دیاردەیەکی زەق و بەرچاوە. ئێستا خوێندکاری کوردستان نەک تەنها لە زۆربەی زانکۆ ناوخۆیی و بیانییەکان بە زمانی ئینگلیزی پەروەردە دەکرێن بەڵکوو کێبەرکێیەکی «شکۆمەند» لە نێوان زۆنەکاندا هەیە بۆ بارهێنانی نەوەی نوێ بە زمانی ئینگلیزی. بۆ وێنە ماوەیەک لەمەوبەر «کۆمەڵگەی بارزانی» لە هەولێر کراوەتەوە کە هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاکوو قۆناغی پێش زانکۆ لە خۆ دەگرێ و باشترین کەش و کەرەستەی پەروەردەییی بۆ ئامادە کراوە، بەڵام هەر لە منداڵی ساواوە تاکوو کۆتا قۆناغەکانیان، مامۆستا و کاربەدەست هەموو بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پەروەردەیان لە سەر بنەمای خوێندنی ئەمریکی و بەریتانیاییە. بەلامانەوە سەیر نەبێ ئەگەر لە تابلۆی قوتابخانەکانمان وشەگەلێک وەکوو «پریسکۆڵ» و هتد ببینین.
ئەمە بێجگە لەوەیە کە ترک و فارس شوێن پەنجەی خۆیانیان هەیە و ئەوانیش لە بازنەی تایبەتیی خۆیان خەریکی پەروەردەکردنی کوردی ترکیبێژ و کوردی فارسیبێژن!
۴. کێشەی ئابووریی زمان:
ئەگەر سەردانی بازاڕ بکەن، زەق و بەرچاو لاوازیی زمانی کوردی و بێ ڕکابەریی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەبینن. بارهێنراوی زمانی کوردی هیچ هیوایەکی بۆ گرێدانەوەی زمانەکەی بە سەرچاوە ئابوورییەکانەوە نیە. بە پیچەوانەوە، زانینی زمانە بیانییەکان مەرجی بنەڕەتی بۆ بنکە و دامەزراوە ئابوورییەکانە. تابڵۆ دوکانەکان ئینگلیزییە، نووسراوەکانی ناو دوکانەکان عەرەبییە و زۆرێک لە کرێکارانی کوردستان ئەگەر فیلیپینی و بەنگڵادیشی نەبن، بە دڵنیاییەوە عەرەبی باشوورن. بۆیە لاتان سەیر نەبێ ئەگەر لە چێشتخانەیەک دابنیشن، ناوەکەی ئینگلیزی نووسرابێ، ناوی نان و خۆراکەکانیان ترکی و خزمەتکارەکانیان عەرەب بن. سەیریش نەبێت بۆتان ئەگەر ئادریسێک لە تەکسی بپرسن و نەزانێت، چۆنکە زۆربەیان ئینگلیزی نازانن و ناتوانن تابڵۆەکان بخوێننەوە.
۵. کێشەی خوێنەر:
وێڕای ئەوەی کە ڕێژەی چاپی کتێب لە هەرێمی کوردستان کەم نیە، بەڵام ئابووریی کتێب و ڕێژەی خوێندنی کتێب زۆر لاوازە. نەبوونی کتێبخانەی نیشتمانی و نەبوونی کتێبخانەگەلی پێشکەوتوو و خزمەتگوزار، وێڕای کێشەی ئابووریی، بێ مووچەیی، گرانی و گۆڕانی ئاراستەکانی چواندن و لەگارکردن گرنگترین هۆکارگەیلی ئەم دیاردە ناشرینەن.
۶. کێشەی ڕێنووس: بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم ئاستی وشیاریی گشتیی بۆ نووسین بە زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان بە پەنجا لە سەد ناگات. بە دەگمەن نووسراوەی فەرمی و کارگێڕی، ڕۆژنامە، تەلەفیزیۆن، ماڵپەڕ، کتێب و جۆرەکانی چاپەمەنی هەن کە بێ هەڵەی ڕێنووسی بنووسن. ئەوەش ئەگەر هەبێت، دەبێ دڵەڕاوکێی ئەوەمان هەبێت کە لە ڕووی داڕشتن و ڕستەسازییەوە چۆناوچۆنە!
۶. کێشەی ناشکۆمەندیی زمانی کوردی:
ئەم کێشەیە ئیدی کێشەیەکی گوتاری، دەروونناسانە و فرەڕەهەندییە و هەمووی خاڵەکانی سەرەوە پێکەوە دەگرێتەوە. بە داخەوە هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە خۆی وەکوو مەکۆی لێکۆڵینەوەی کوردی و پەروەردەی زمانی کوردی و زمانەوانیی کوردی بنوێنێ و لە هەموو بوارەکانی لێکۆڵینەوە و پەروەردەی زمانی کوردیدا لاواز و کەم بەهەرەیە.
درێژەی وتار👇👇

تەنیا شوێنێک لە جیهان کە هێشتا کەڵک لە چەمکی «کوردولۆجی» کە چەمکێکی ڕۆژهەڵاتناسانەی داگیرکەرانەیە، وەردەگرێت، هەر هەرێمی کوردستانە و هیچ ئاسۆیەکی ڕوون ناخاتە بەر چاوی خوێنەران و خوێندکارانی.
لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم مەبەستی من لەم شەش خاڵەدا لاوازکردن یان لاوازپیشاندانی هەرێم نیە و مەبەستیشم تاکەکەسانی خەمخۆر و لێهاتوو نیە، بەڵکوو مەبەستم کەشوهەوای فەرمی و گشتیی زمانی کوردی و ئەو ئاراستەیە کە لە کەشی گشتیدا دیارە. ئینجا ئەوەش بڵێم، هەموومان دەزانین نیشتمانپەروەری تێچووی هەیە و ئێمەش وەکوو باوک و باپیرانمان دەبێ ئەرکی خۆمان بە جێ بهێنین. ئەوەش شتێک نیە جگە لە پاراستنی خاک و زمانمان، کە پێناسەی ئێمەن.
ب.چ.
۲۰۲۵/۱/۳۰

کوردستان / Kurdistan pinned «"ئازایەتیت هەبێت بیروباوەڕەکانت بگۆڕیت." باوەڕ وەک حەشارگایەک وایە کە عەقڵ تێیدا ئارام دەبێتەوە، بەڵام ئارامی هەمیشە نیشانەی ڕاستی نییە. هەندێک جار ئەم حەشارگایە زیندانێکه کە لە ڕووناکی تێگەیشتنی قووڵتر بێبەشمان دەکات. ئەوەی ئەمڕۆ پێمان وایە ڕاستییە ڕەنگە…»
ژینا سومبولی خەباتە
@NISHTMANIJOAN
ژن و ژیان و ئازادی هێمای مەرگی دەسەڵاتە ژینا سومبولی خەباتە
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژتان باش
ئەمڕۆ سێشەمـــــــمە ١٦ی
ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
ئەمڕۆ سێشەمـــــــمە ١٦ی
ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم ، تورک و تارم بۆ چییە ؟
تا برای پشتیم ببێ ، یاری لە مارم بۆ چییە ؟
تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با ،
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە ؟
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ ،
وەسفی رکن آباد و نەهری روبادم بۆ چییە ؟
شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ ،
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە ؟
نەی کە شومشاڵە عەزیزم ، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ ،من عوود و تارم بۆ چییە ؟!
"مامۆستا قانع"

ئەحمەد شەرع: پێویستە گەشبین بین
ئەمڕۆ دووشەمە ٣-٢-٢٠٢٥، ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند: "دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن و لە هەندێك وردەكاریدا ناكۆكییان هەیە".
هەروەها وتیشی: "پێویستە پارێزگاری لە نهێنیبونی ئەو دانوستانانە بكەین بۆ ئەوەی سەركەوتوو بن، چونكە زۆر لایەن هەن لە بەرژەوەندییاندا نییە دانوستانەكانمان لەگەڵ هەسەدە سەركەوتوو بن، بەڵام ئێمە دەبێت گەشبین بین".
سەرچاوە سایتی تیوار