Telegram Web
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#ژیان_نامە
ئەحمەد مەحموود یان ئەحەی خولە سنەیی ناسراو بە ئەحمەد شەماڵ (لەدایکبووی ١٩٢٣ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٣ی نیسانی ١٩٩٧ لە سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن و بەھۆی کاری کاروانچێتییەوە باوک و باپیری لە شاری سنەوە ھاتونەتە شاری سلێمانی بۆیە بە ئەحەی خولەسنەیی ناسراوە. دواتر و ھەر لەو شارە نیشتەجێبوون.

ژیان
ئەحمەد شەماڵ ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایک بووە. لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایکبووە. لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە. خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک لە ژیانی، ئەم ھونەرمەندە ھەر لە سلێمانی ژنی ھێناوە و چەند منداڵێکی ھەیە، بە ناوەکانی «جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز» یان ناوە.[١]
لە ساڵی ١٩٥٣ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پاش ئەوەی کە خەڵک وردە وردە گوێبیستی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر حەزیان بە دەنگی کرد، لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووە، وەکوو: محەممەد ماملێ، حەسەن زیرەک و عەلی مەردان.
زۆرن ئەو کەسانەی، کە بە ئامێرە مۆسیقییەکانیان یارمەتییان داوە، وەک ھونەرمەندان سمکۆ و بەساز ئومێد ڕەحیم بە نەی و ئیسماعیل بە زەڕب و عوسمان، کە برای ھونەرمەندە، بەلێدانی زەڕب.

پەیوەندیی نێوان ئەحمەد شەماڵ و
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک

ئەحمەد شەماڵ دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەکدا ھەبووە و وەک خۆی گوتوویەتی «ھەر کاتێ زیرەک سەردانی باشووری کوردستان بکردایە سەری لە ئێمەش دەدا و ماوەیەک لەلامان دەمایەوە و چەندین ئاھەنگمان بەیەکەوە دەگێڕا، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاھەنگانە تۆمار نەکراون…» شەماڵ لە یەکێک لە ئاھەنگەکانیدا بەم شێوەیە باسی ھونەرەکەی زیرەک دەکات و دەڵێت:
وەرە خەڵکە پێم بڵێن ھونەر شەتڵەقەڵەمە یان تۆوە؟ئەی چییە و ناوی چییە ئەی بۆچی چاکە؟کێ دیبووی ھونەرێکی وەک زیرەک بەدووچاو لەم خاکەئەی ئافەرین کە ئێستا مردووەپێی دەڵێن کاکە

لەمەڕ ئەحمەد شەماڵ

گۆرانییەکانی باسی ژیانی خۆی دەکات و زۆر لە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی و چەند چیڕۆکێکی ھەیە و لە شانۆی «مەتەدا» ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، حەیرانبێژ بووە، ھەرچەندە لە ژیاندا گرنگی پێنەدراوە و دەبینین لە ماڵاندا کارە ھونەرییەکانی ئەنجامداوە، بەڵام بەو شێوەیەش توانی مۆسیقا و ھونەری کوردی بەرەو پێش بەرێت،ئەگەر گوێت لە دەنگی و گۆرانییەکانی ئەم ھونەرمەندە گرتبێت، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە لە چ ڕەوشێکدا ژیاوە و چەندە ھەژار بووە و ھەر ئەم ھەژارییەش وای کرد، کە گۆرانی بڵێ و ھەمیشە گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سکاڵای لە چەرخی گەردوون کردووە، وەک دەڵێ:
ئەی گەردوون قابیلی خۆتە چەرخت بگێڕیزۆر ناپیاوت کردە پیاو زۆر ناپیاویشتت کردە خوێڕی
جگە لەوەی، کە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ ئەمەشدا گۆرانی بۆ ئەوینداران و سروشتی کوردستان گوتووە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، لە ژیانی دا گەلێ کاری وەک توتنچێتی و کاروانچێتی و حەماڵ و شوانی کردووە و ژیانی ھەمیشە پڕبووە لە دەرد و کەسەر و ناخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەنێو خەڵکی بە قسەخۆش ناوبانگی دەرکردووە و ھەمیشە قسەی خۆشی لەسەر زاری بووە، بۆیە خەڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووە و ھەمیشە سەردانیان کردووە، بەڵام لەو سەردەمەدا ھونەر نرخی کەمبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سەیرکراوە و بەگۆرانیبێژ گوتراوە لۆتی، بۆیە ئەمەش ئازاری زۆری دەروونی ھونەرمەندیان دەدا ھەر بۆیە شەماڵ دەڵێ:
ھونەر زۆر بەنرخە، ئاخ نرخی نییەلەناو کوردی ئێمەدا قیمەتی نییەبەناشیرین بانگی دەکەنی پێی دەڵێنئەو کابرایە لۆتییەلەو خراپتر کە فەقیر بوو پێی دەڵێن کونییەبەڵام سەروەت و ماڵێکی زۆری ھەبێ ھەرچی جۆری بێ ئەشھەدووی پیادەکێشن پێی دەڵێن پیاوی وا ھەر نییە
بەڵێ ئەمەش وەڵامی شەماڵ بوو بۆ ئەو کەسانەی، کە بەو شێوەیە لە ھونەر و ھونەرمەندیان دەڕوانی، بەڵام شەماڵ بە قسە و قسەڵۆکەکانی خەڵک سارد نەبوویەوە و ھەروەک خۆی دەڵێ: ھەرکەسێ قسەم بۆ بکا گوێزم بۆ ھەڵدەدا بەسەر گومەزا

دروستکردنی پەیکەر

ساڵی ٢٠١٦ لە یادی ساڵڕۆژی مردنی شەماڵ، تەھا ڕەسوڵ پەیکەرێکی بۆ شەماڵ دروست کرد، کە لە زێدی شەماڵ لە گەڕەکی چوارباخ دانرا.

مردن

بەداخەوە ئەم ھونەرمەندە لە ٣ی نیسانی ١٩٩٧ بەھۆی نەخۆشییەوە بۆ دواجار لە شاری سلێمانی ماڵئاوای لە ژیان کرد و چووە دنیای نەمرانەوە. درود بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی ئەحمەد شەماڵی ھونەرمەند.


سەرچاوە: کاناڵی مامۆستا "حەسەن زیرەک"

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
💥شکۆی گەل لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ٦ شاخەوانەکەی هەرەسی کەڵەکەجاڕی بانە كە لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە بەخاك سپێردران

ڕۆژی هەینی لە چالاكییەكی شاخەوانیی شاخەوانانی پاژینی بانە و ماڵی شاخەوانانی بۆکان لە چیای کەڵەکەجار سەر بە بانە، ژمارەیەك شاخەوان كەوتنە ژێر ڕنووی بەفر و شەش لەوان گیانیان لەدەست دا.

▪️عومەر عەبدووڵڵاهی
▪️ڕووناک دانشمەند
▪️کاروان ئەحمەدپوور
▪️خالق موحەممەد نژاد
▪️شەهلا ڕەحمانی
▪️یاسا سادقی




سەرچاوە ئاواتودی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش به گیانی پاکی شاخەوانەکانی شاری بانە

هۆنراوە: ج.م.هەڵبەست
خوێندنەوە: مینا سوارە
مۆسیقا: هەژیر کەمان
مۆنتاژ: حاتەم ڕەسول‌پوور



https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA


👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
ئەوە هەڵەیە کە بڵێن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حیزبی سوننەن[ ئایینی ]

زۆر کەس لەو داوە دەکەوێت، لەبەر ئەوەی کە چل و چوار ساڵ پێش ئێستا مێدیا و ڕاگەیاندن تەنیا لەدەستی ڕێژیمی ئێران بوو و هەڵبەت خەڵکی ئەوکات ئاستی خوێندەوارییان دەیان قات لە ئێستا کەمتر بوو، زۆر بە ئاسانی فریوی ڕاگەیاندنی بێ ڕکابەری دەوڵەتیان دەخوارد، ئەویش دەوڵەتی ئێمامی زەمان بوو و خەڵکی نەخوێندەواری ئەوکات ئیدی سەد جار زیاتر باوەڕیان بە مەزهەب هەبوو، لە دۆخێکی ئاوا دا شتێکی چاوەڕوانکراوا کە دەزگای بێ ڕکابەری ڕاگەیاندنی ڕێژیم لەناو کوردی شیعە براوە بێت، بەگشتی ئەو دۆخە وای کرد کە تاڕادەی زۆر خەبات لە ناوچە سووننەکان بمێنێتەوە چونکە ئەوانیش سەدجار زیاتر لە ئێستا مەزهەبی بوون و دژی دەوڵەتی شیعە کە مافی مەزهەبیشی لێیان پێشێل دەکرد. بەگشتی حیزبی کوردی ئەوکات نەک هەر مەزهەبی نەبوون بەڵکوو مارکسیست ، لیننیست و ماویست بوون بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتە نەیانتوانی لە ناوچە شیعەکان پەرە بگرن. ئەوە شتێکە پێموابی هەموو دەزانینن، ئەوە هەرگیز بەو واتایە نییە ئێمه ،،،حیزبی سوننەمان!!! ،،، بووە
هەڵبەت یەک دوو حیزبی بچووکی مەزهەبی وەک خەبات و مەکتەب هەبوون کە قەت نوێنەرایەتی خەباتی ئەوکات نین.

بەگشتی ئەوە هەڵەیە دەبێ جیاوازی ئەوانە بزانرێت، "بە هەندێک هۆکار، چالاکی حیزبەکان لە ناوچە سوننەکان زیاتر بووە، دەنا قەت حیزبی مەزهەبی نەبوون

نەناسراو

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
د. عادل باخەوان لە دیداری سەنتەری توێژینەوەی ڕووداو :
ئێستا پرسیاری سەرەکی ئێران سێ بابەتە
مانەوەی ڕژێمەکەی
ڕاگرتنی پێگە ئەتۆمیەکانی بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ناوکی
هەستاندنەوەی ئابووری داڕماوەکەیەتی.

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔸 ئەوە چییە؟ ئەمە سیمای نووسراوەکانی تۆیە کاتێک زمانی کوردی بەبێ تەختەکلیلی کوردی و بە سەقەتی دەنووسی. ئەگەر نووسراوەکەت شکڵی هەبوایە، ڕێک بەو شێوەیە دەبوو!


سەرچاوە کاناڵی کوردینووس

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹كاتێک هەوراز لە ئاڤامێدیا باسی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە ئاوایی چەشمیەر لە ناچەی ژاوەرۆ و سەوڵاوا دەكات

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
ژیان لەو سەردەمەدا زۆر سەخت و تاقەتپڕوکێنە.

هەرکات چاوێک بە دەوروبەرتدا دەخشێنی، لە ژیاندا
هەمیشە کەسێک هەیە کە ژین و ژیانت دەشێوێنی، ئەویش بێ هەر چەشنە بەڵگەیەک.


چارلێز بۆکۆفیسکی

وەرگێڕ: #شیلان

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
#نەورۆزی_خاکیپۆشان

#جامانە و #ھەوری لێک ئاڵاون
خێڵی دوژمنیان ڕاوناون
كیژ و كوڕ، خوشک و برا
سەربەرز بمێنن تا ماون

کاکۆ

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
چیرۆکێکی کورت

پیاوێک لەناو ماڵێک کە دەژیا، زۆر دڵی خۆش نەبوو. کەوا بوو چوو بۆ لای هاوڕێیەکی کە کاری کڕین و فرۆشی مڵک و ماڵی دەکرد.
پاشان لە هاوڕێکەی تکای کرد کە سەردانی ماڵەکەی بکات.
هاوڕێکەی هات بۆ ماڵی پیاوەکە و بەپێی ئەو شتەی بینیبووی ئاگادارییەکی نووسی و دای بە خاوەنماڵەکە.
"ماڵێکی جوان کە لەناو باخێکی گەورە و ئارامە، بانێکی سێ سووچ، بەرهەیوانێکی گەورە و خۆش، ڕوو بە کوێستان، ژوورەکانی گەورە و فەرێع، شوێنی میواندارییەکی بەربڵاو و بەجێ. بەتەواوی تایبەتی بنەماڵەیەک کە منداڵیان هەیە.
خاوەنماڵەکە وتی دیسان بیخوێنەرەوە.
پیاوەکە وتی بە چاوان و دیسان خوێندیەوە و خاوەنماڵەکە وتی:
ئەم ماڵە فرۆشی نییە.
لە تەواوی ژیانم دەمویست جێگایەکم بێت وەکوو ئەم ماڵەی کە ئێوە باستان لێی کرد، بەڵام تا ئەو کاتەی کە تۆ نووسینەکانت نەخوێندەوە نەمدەزانی کە شوێنێکی ئاوام هەیە.
زۆربەی کاتەکان ئەو نیعمەتانەی کە لەتەنیشتمانن نایبینین چونکە بە بوونیان ڕاهاتووین. وەکوو سەلامەتی، وەکوو هەناسەکێشاندن، وەکوو خۆشویستن، وەکوو باوک، وەکوو دایک، وەکوو خۆشک و وەکوو برا، وەکوو منداڵ، وەکوو هاوڕێی چاک و هاوژینی چاک، زۆر شتی تر کە پێی ڕاهاتووین.
بۆی هەیە هەمیشە سپاسی تاکە شتێکیش کە هەمانە بکەین.
دوایی پاشگەزی بایەخی نییە.
و.ر(هەست)


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
خاکیپۆش (١)
<unknown>
#خاکیپۆش
هۆنراوەی ڕابوون ڕۆژهەڵات
***
ئەو بەهارە شەرتە کردوومە؛ لەبەر کەم، خاکی خۆم
ببمە باران، ببمە کانی، ببمە لافاو، ببمە چۆم

ئەو بەهارە، وا بەڵێنە؛ سەنگەرێک بم پڕ لە شار
هەڵبدەم ئاڵای بزە، بۆ نیشتمانی سەربەخۆم

وەرزی نوێی خۆر، ببمە مانگ و مانگی نوێی باخ، ببمە دار
هەر گەڵای کاتم، چەکێک و سەنگەرێک بێ هەر چرۆم

دەست لە دەست کیژێک؛ کە رووبارە نیگای، دەریایی بم
شان بە شانی رێگەکان، تا وێستگەی ئازادی بڕۆم

شەرتە جامانە، ببێتە وانەیەک، بیڵێمەوە
پڕ لە دەنگی؛ یا وڵات کەم! کووچە کووچە و دەشت و کۆم

مەشغەڵێک ساز کەم، لە دەنگی پەنجەرەی دوو گیانی شار
بچمە ریزی شاییەک، پڕ بێ لە رەنگی دەنگی خۆم

نیشتمان! ئەی نیشتمان! ئەی نیشتمان! جوابم دەوە
من کە بۆ شەوگاری تاریکت، خەریکە ببمە مۆم.

@www.tgoop.com/AIkurdi25


لەگەڵمان بن لەکاناڵەکانی👆👇

@Rojhalati_kurdistan1324
Forwarded from ربات دکمه شیشه ای
دانیشتووی کام شاری😍،
بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
2025/03/03 01:56:24
Back to Top
HTML Embed Code: