Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژنانی خانەنشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان [ سنە ]

پەیامێک لە سنەوە بۆ مەهاباد

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژتان باش

ئەمڕۆ شەمـــــــــــمە ١١ی
ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
منێكى خوێڕی، بێ ئەخلاق، نامەرد، بێ وەفا، حەرامخۆر و چاو لەدەر، بەڵام دەوڵەمەندم...
تۆيەكى بەئەخلاق، جوامێر، دەستپاک‌ و داوێنپاک، دڵسۆز و مێهرەبان، بەڵام هەژاری...

وەرە ئەچینە خوازبێنی کچێک بزانە ئەیدەن بەکاممان؟
؟؟

تۆ گەر کچەکەش خۆشی بوێیت، باوک و دایکی نایدەن‌ و ئەڵێن کچم ژیانت مەشێوێنە!

من گەر کچەکە ڕقیشی لێم بێت، دایک و باوکی ئەڵێن کچم ماڵ‌ و حاڵی هەیە و داما و نابیت‌ و دەی ئیشەڵا ئەشگۆڕێ‌ و باش ئەبێت!

بۆ منی خوێڕی؛ ئەڵێن خوا هیدایەتی ئەدات!

بۆتۆی هەژار؛ ناڵێن خوا ڕسقی ئەدات!


#فەرهاد_پیرباڵ



کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ئاکۆ جەلیلیان فەرهەنگنووس

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
🔶 چەکدانانی بەمەرج

دەبێت پەکەکە، بەمجۆرە وەڵامی داواکەکەی ئۆجالان بداتەوە.

داواکاریی چەکدانان بەبێ مەرج پەسەند ناکرێت.

🔸 مەرجە سەرەکییەکان:

١. نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا، کە تێیدا هەموو مافەکانی کوردی تێدانووسرابێت.

٢.خۆبەڕێوەبردنی کورد لەناوچە کوردنشینەکان، بە سەرجەم فەرمانگە میرییەکان و دەزگا ئاسایشییەکانەوە.

٣.کشانەوەی سوپای تورکیا و لق و گرووپەکانی لە خاکی کوردستان بە دیاریکراوی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

٤.دەرکردنی لێخۆشبوونی گشتی بۆ سەرجەم گەریلا و ئەندامانی پەکەکە و ئازادکردنی زیندانیکراوەکانی.

سەرکردایەتی پەکەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ چاودێری ئەو دۆخە دەستووری و یاساییە نوێیە دەکات، کە لەچوار مەرجی سەرەوەدا باس کراوە.

ئەو پێنج ساڵە وەک هەڵسەنگاندنی نییەتپاکی دەوڵەتی تورکیا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

دوای ئەو پێنج ساڵە پەکەکە دەستبەرداری چەک دەبێت. هاوکات لە باکووری کوردستان و تورکیای نوێدا، بەشداریی چالاکی سیاسی و پەرلەمانی دەبێت.

✍️ #زانکۆ_بورهان

سەرچاوە پەلەنیا


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
⚪️ گیانلەدەستدانی شەش شاخەوان بە هۆی هاتنی ڕنوو

لە دوای هاتنی ڕنوو لە بەرزاییەکانی شاخی "کەڵەکەجاڕ"ی بانە، شەش شاخەوان کە دوو کەسیان ژن بوون، گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، تیمێک لە شاخەوانان پێکهاتوو لە ئەندامانی گرووپەکانی "پاژین" و "سوورکێو"ی بانە کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونەوە شاخەکانی "کەڵەکەجاەڕ" لە شاخەکانی حەوتاشی ئەم شارە، گیرۆدەی ڕنوو بوون و بەم هۆیەوە شەش شاخەوان گیانی خۆیان لەدەست دا.

پاش ئەم ڕووداوە، تیمە خۆبەخشەکان و گرووپەکانی فریاکەوتن بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکان و ڕزگارکردنی شاخەوانانی ونبوو، لە ئاکامدا توانییان تەرمی دوو کەس لەم شاخەوانانە بدۆزنەوە و بە هۆی سەرما و تاریکبوونی کەشوهەوا، پرۆسەی گەڕانیان خستە ڕۆژی دواتر.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەش پڕۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی شاخەوانان دەستی پێ کرد و دوای یەک کاتژمێر تەرمی چوار شاخەوانی دیکەش لەلایەن تیمە خۆبەخشانە خەڵکییەکانەوە دۆزرایەوە.

لەم ڕووداوەدا بەداخەوە شەش شاخەوانی کورد بە ناوەکانی "شەهلا ڕەحمانی"، "ڕووناک دانشمەند"، "عومەر عەبدوڵڵاهی"، "کاروان ئەحمەدپوور"، "خالق محەممەدنژاد" و "یاسا سادقی" گیانیان لەدەست دا.


سەرچاوە ماڵپەڕی کوردستان میدیا

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
🔹٤٦ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتدا تێپەڕی

ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ٤٦ساڵ بەسەر خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕی. لە یەكەم كۆبوونەوەی ئاشكرای حیزب که دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ستادیۆمی شاری مەهاباد پێكهات، دوکتور قاسملوو بە ئاشکرا خەباتی حیزبی دێموکراتی ڕاگەیاند.

١١ی ڕەشەمە بە ڕۆژێکی مێژوویی گرینگ لە جووڵانەوەی سیاسیی کورد بەگشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی دێتە ئەژمار.

لەو ڕۆژەدا دوکتور قاسملوو لە میتینگێکی ١٠٠ هەزار کەسی لە شاری مەهاباد ئاشکرابوونی خەباتی ئەو حیزبەی ڕاگەیاند و وتارێکی لەسەر مێژووی حیزب و داوا ڕەواکانی گەلی کورد و مافی چارەنووس و ئەرک و ئەندامانی حیزب و گرنگیی کاری تەشکیلاتی پێشکەش کرد.


سەرچاوە ماڵپەڕی کوردستان میدیا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەریوان ئاوایی چەشمیدەر سەمای جامانە
بەروپیری نەورۆزی خاکیپۆشان و جامانە له مل و هەوری لە کۆڵی ٢٧٢٥ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش کردنی شێعرێکی پڕ واتا


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#ژیان_نامە
ئەحمەد مەحموود یان ئەحەی خولە سنەیی ناسراو بە ئەحمەد شەماڵ (لەدایکبووی ١٩٢٣ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٣ی نیسانی ١٩٩٧ لە سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن و بەھۆی کاری کاروانچێتییەوە باوک و باپیری لە شاری سنەوە ھاتونەتە شاری سلێمانی بۆیە بە ئەحەی خولەسنەیی ناسراوە. دواتر و ھەر لەو شارە نیشتەجێبوون.

ژیان
ئەحمەد شەماڵ ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایک بووە. لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایکبووە. لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە. خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک لە ژیانی، ئەم ھونەرمەندە ھەر لە سلێمانی ژنی ھێناوە و چەند منداڵێکی ھەیە، بە ناوەکانی «جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز» یان ناوە.[١]
لە ساڵی ١٩٥٣ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پاش ئەوەی کە خەڵک وردە وردە گوێبیستی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر حەزیان بە دەنگی کرد، لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووە، وەکوو: محەممەد ماملێ، حەسەن زیرەک و عەلی مەردان.
زۆرن ئەو کەسانەی، کە بە ئامێرە مۆسیقییەکانیان یارمەتییان داوە، وەک ھونەرمەندان سمکۆ و بەساز ئومێد ڕەحیم بە نەی و ئیسماعیل بە زەڕب و عوسمان، کە برای ھونەرمەندە، بەلێدانی زەڕب.

پەیوەندیی نێوان ئەحمەد شەماڵ و
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک

ئەحمەد شەماڵ دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەکدا ھەبووە و وەک خۆی گوتوویەتی «ھەر کاتێ زیرەک سەردانی باشووری کوردستان بکردایە سەری لە ئێمەش دەدا و ماوەیەک لەلامان دەمایەوە و چەندین ئاھەنگمان بەیەکەوە دەگێڕا، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاھەنگانە تۆمار نەکراون…» شەماڵ لە یەکێک لە ئاھەنگەکانیدا بەم شێوەیە باسی ھونەرەکەی زیرەک دەکات و دەڵێت:
وەرە خەڵکە پێم بڵێن ھونەر شەتڵەقەڵەمە یان تۆوە؟ئەی چییە و ناوی چییە ئەی بۆچی چاکە؟کێ دیبووی ھونەرێکی وەک زیرەک بەدووچاو لەم خاکەئەی ئافەرین کە ئێستا مردووەپێی دەڵێن کاکە

لەمەڕ ئەحمەد شەماڵ

گۆرانییەکانی باسی ژیانی خۆی دەکات و زۆر لە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی و چەند چیڕۆکێکی ھەیە و لە شانۆی «مەتەدا» ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، حەیرانبێژ بووە، ھەرچەندە لە ژیاندا گرنگی پێنەدراوە و دەبینین لە ماڵاندا کارە ھونەرییەکانی ئەنجامداوە، بەڵام بەو شێوەیەش توانی مۆسیقا و ھونەری کوردی بەرەو پێش بەرێت،ئەگەر گوێت لە دەنگی و گۆرانییەکانی ئەم ھونەرمەندە گرتبێت، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە لە چ ڕەوشێکدا ژیاوە و چەندە ھەژار بووە و ھەر ئەم ھەژارییەش وای کرد، کە گۆرانی بڵێ و ھەمیشە گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سکاڵای لە چەرخی گەردوون کردووە، وەک دەڵێ:
ئەی گەردوون قابیلی خۆتە چەرخت بگێڕیزۆر ناپیاوت کردە پیاو زۆر ناپیاویشتت کردە خوێڕی
جگە لەوەی، کە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ ئەمەشدا گۆرانی بۆ ئەوینداران و سروشتی کوردستان گوتووە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، لە ژیانی دا گەلێ کاری وەک توتنچێتی و کاروانچێتی و حەماڵ و شوانی کردووە و ژیانی ھەمیشە پڕبووە لە دەرد و کەسەر و ناخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەنێو خەڵکی بە قسەخۆش ناوبانگی دەرکردووە و ھەمیشە قسەی خۆشی لەسەر زاری بووە، بۆیە خەڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووە و ھەمیشە سەردانیان کردووە، بەڵام لەو سەردەمەدا ھونەر نرخی کەمبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سەیرکراوە و بەگۆرانیبێژ گوتراوە لۆتی، بۆیە ئەمەش ئازاری زۆری دەروونی ھونەرمەندیان دەدا ھەر بۆیە شەماڵ دەڵێ:
ھونەر زۆر بەنرخە، ئاخ نرخی نییەلەناو کوردی ئێمەدا قیمەتی نییەبەناشیرین بانگی دەکەنی پێی دەڵێنئەو کابرایە لۆتییەلەو خراپتر کە فەقیر بوو پێی دەڵێن کونییەبەڵام سەروەت و ماڵێکی زۆری ھەبێ ھەرچی جۆری بێ ئەشھەدووی پیادەکێشن پێی دەڵێن پیاوی وا ھەر نییە
بەڵێ ئەمەش وەڵامی شەماڵ بوو بۆ ئەو کەسانەی، کە بەو شێوەیە لە ھونەر و ھونەرمەندیان دەڕوانی، بەڵام شەماڵ بە قسە و قسەڵۆکەکانی خەڵک سارد نەبوویەوە و ھەروەک خۆی دەڵێ: ھەرکەسێ قسەم بۆ بکا گوێزم بۆ ھەڵدەدا بەسەر گومەزا

دروستکردنی پەیکەر

ساڵی ٢٠١٦ لە یادی ساڵڕۆژی مردنی شەماڵ، تەھا ڕەسوڵ پەیکەرێکی بۆ شەماڵ دروست کرد، کە لە زێدی شەماڵ لە گەڕەکی چوارباخ دانرا.

مردن

بەداخەوە ئەم ھونەرمەندە لە ٣ی نیسانی ١٩٩٧ بەھۆی نەخۆشییەوە بۆ دواجار لە شاری سلێمانی ماڵئاوای لە ژیان کرد و چووە دنیای نەمرانەوە. درود بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی ئەحمەد شەماڵی ھونەرمەند.


سەرچاوە: کاناڵی مامۆستا "حەسەن زیرەک"

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
💥شکۆی گەل لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ٦ شاخەوانەکەی هەرەسی کەڵەکەجاڕی بانە كە لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە بەخاك سپێردران

ڕۆژی هەینی لە چالاكییەكی شاخەوانیی شاخەوانانی پاژینی بانە و ماڵی شاخەوانانی بۆکان لە چیای کەڵەکەجار سەر بە بانە، ژمارەیەك شاخەوان كەوتنە ژێر ڕنووی بەفر و شەش لەوان گیانیان لەدەست دا.

▪️عومەر عەبدووڵڵاهی
▪️ڕووناک دانشمەند
▪️کاروان ئەحمەدپوور
▪️خالق موحەممەد نژاد
▪️شەهلا ڕەحمانی
▪️یاسا سادقی




سەرچاوە ئاواتودی
Forwarded from ربات دکمه شیشه ای
دانیشتووی کام شاری😍،

بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍
2025/03/02 02:26:31
Back to Top
HTML Embed Code: