This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆحی من زۆر ڕۆژ لە جەستەی مات و ماندووم دەرچووە
یەک ئەلەو ڕۆژانە بێ شک حەوتەمی پووشپەڕ بووە
نیشتمان تۆ نامری ئەی زێدی باب و کاڵی من
گەر چی چوار دەورت بە دایم ئاگری تێ بەربووە
داخ و ئازارت لە حەد دەرچووە کوا دەکرێ ژمار
باخەوان، دڵسۆز، مخابن باخەکەت بێبەر بووە
جەستە پڕ ژانی و بە دایم پڕ بە دڵ هاوار ئەکەی
چون ئەویندارت لە پێش چاوانی خۆت بێ سەر بووە
بەس لە بەر تۆیە دڵی پڕ حەسرەت و گریانەکەم
چاوەکانم چەشنی کانی ناسرەوێ تەڕتەڕ بووە
ڕۆژ نەبوو دانیشی بێخەم نیشتمانی لەت لەتم
زامی تۆ بۆ ڕۆح و گیانی من وەکوو جەنجەڕ بووە
هەڵدەکۆڵم ناوی پیرۆزت لەسەر پەلکی دڵم
نیشتمان ناوت لەسەر جەرگی ڕەقیب خەنجەر بووە
بۆنی ژینی لێوەدێت دەشت و دەر و گوڵزارەکەت
تۆوی ئازادی دەڕێژێت ئەو گوڵەی پەڕپەڕ بووە
#ئەوین ـ ڕەحمانی
https://www.tgoop.com/+XE8X4ABZk4YyMzA0
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324

#ئایشێ:
بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە
بەشی ١- ٢
لەگەڵ چوار لە دەستەخوشکەکانم، لە هەرەوەزی نۆکڕنینەوەی ماڵی کوێخا ساڵە بووم، دوو بەرمان مابوو دەری کەین، تەمەشا دەکەم ئەوە براژنم لە دوورڕا دەستم لێ ڕادەوەشێنێ؛ نێوکم کەوت، بڵێی دیسان دایکم و بابم کڵاوەکەیان تێکەڵ بووبێ!
نا، بێ و نەبێ سەفووڕا دڵتەڕ حاشای بۆ کاکم کردووە! هەروایە، ئەو ڕۆژەم لێ عەیان بوو، جا وەرە تۆ بەسەر سێ منداڵەوە، بۆ کابرای ژندار بێیە حاشایە!
ئەی دەنا براژنم شەوی دی بەرەژان دایگرتبوو، چۆن بەو حاڵەوە لە نێودێ-ڕا گەیشتۆتە ئێرە؟
خۆ هەتا گەیشتمە حاندی ئەو ژنە، هەودای خەیاڵ و گومانم سەت جار پسا و گرێم داوە.
براژنم وەک چۆڕی شیر سپی هەڵگەڕابوو، لێوی باری هێنابوو، پشووسوار، تووڕە و ناقایل، دەستێکی بە کەلەکەوە، بە دەستێکیش زگی دادەماڵی.
+ براژن! تۆخودا چ بووه؟
ــ ئایشێ، هەتا ماڵێ زمانت نەگەڕێ، ڕەببی بەدبەخت و بنەڕەش بی، کچێ خۆ من پسام، ڕێی دە دەقەم بە سەعاتێک بڕی، خۆ ئەو لاقانەم لەدوو نایەن، بەلەکم بەقەد تا جۆیەکی لێهاتووە، هەر ئەوەندە تا ماڵێ سەراوم نەتۆقی، هیچم ناوێ."
براژنم یەک پشوو بۆڵاندی، بە هیچ کلۆجێک لێی نەدەبڕییەوە، تەیر و تووری تێکەڵ کردبوو، جێی وابوو بریسکە به نێوگیانیدا دەهات له کۆمی دەردەچوو، یەکبەخۆی دەیقیژاند، کووڕ دەبۆوە، خێرا خۆم دەدا بن پیلی و چینچین بە لوی لەچکەکەم ئارەقەی هەنییەیم دەسڕی.
لەسەر تەپۆلکەکەی بەر ماڵان، بەحاڵ ماڵی خۆمانم لێ وەدیار کەوت، ماشێنێک لەبەر دەرگا ڕاگیرابوو، براژنم نەیهێشت زارم بکەمەوە، گوتی: ئەوەش خوازبێنیکەری(داواکاری) کچی خەڵکی! بەقوربانی خودا بم، بەخت و نێوچاوانی کچی خەڵک و ئی من و ئەو خوشکە هەناسەساردانەشم! ئەخە بێتە بارێکی، هەر قامکێکمان بە سەتی وەک کچی خەڵکییە. دیتووتە کێ ناردوویەتە سەرت! ئەخە تۆ کوا بۆ ماڵان دەبی ئایشێ! خۆ تۆ ئەگەر دەتڕی دەڵێی شازدەی مانگە.
+ زمانت مووی لێ بێ، تۆ گەڵاوگەڵ دەڕۆی، هەر ئەلحان گەرمەژان بتگرێ یان سەعاتێکی دیکە، بۆ خەشی خۆت بە من دەڕێژی!؟
دەرگا وەک هەمیشە لەسەر گازەرای پشت کرابۆوە، لە نێوەڕاستی حەسارێ، دوو شووتی چاک له تەشتێکی روحدا(فافۆن) لە ئاو گیرابوون، دایکم لە سووچێکی حەسارێ، سەلەی دانابوو، دیار بوو بەتەمابوو برینجێکی زۆر داڕێژێ، دادیشم کوتە پەڕۆیەکی نەفتاوی پێ بوو، چراکانی دەسڕی و پڵیتەی لێ دەگۆڕین، کەسی دیکەم وەبەر چاو نەهات.
براژنم ژان دایگرت، زریکە و هاواری دەچووە عەڕشی فەلەک، قابیلە درەنگ گەیشتێ، وەختابوو منداڵەکەی لە تەنگانەدا بخنکێ، زۆر بە سەختی لێ بۆوە.
بەشی دووهەم:
هێشتا سەعاتێکی ڕۆژ مابوو، بڕێکم ملەقوتە کرد، هیچم دەزگیر نەبوو،
دادم پیلی گرتم، گۆزەیەکی ئاوی شیلەوگەرم لە حەسارێ دەست دایە و لەسەر شۆرکەکە ئاوێکی به سەر و گوێلاکمدا کرد، جلەکانم دوو لاوێچیان هەر نووسەنەکە پێوە بوو، کراسەکەم گۆڕی و گسکە کۆڵەیەکم بە پاتۆڵەکەمدا هێنا.
لە تەوس و پللارەکانی براژنم-ڕا دەمزانی چ باسە، بۆیه نە من زمانم گەڕا، نە کەس هیچی گوت.
وادیار بوو بابم لەبەر براژنم، پیاوەکانی ڕاگوێستبووە ماڵی مامم.
تەنگی شێوان، پیاوەکان پەیدا بوونەوە، لە دەربیجەکەڕا لێم ڕوانین، دە دوازدە کەس دەبوون، هیچیان بە زاوا نەدەشیا، هەموو لە عومری بابمدا بوون.
دیسان ئەو خەیاڵە پیسە هەڵیگرتم، بڵێی زاوا یەکی چۆن بێ؟
بڵێی ئەو جوانتر بێ یان ڕەسووڵ؟
لەگەڵ ڕەسووڵ فێری دڵداری بووم، زۆرمان ژوان پێکەوە کرد، بەو حاڵەشەوە نەرمەشەرمێکمان لێک دەکرد، ئەوە لە هەمووی خۆشتر بوو، بەڵێنمان دابوو یان بۆ یەک بین یان بۆ گڵ.
مانگێک دەبوو شەیتان و شۆفار، لێیان لە هەڵڵا دابووین، ئەو وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو، کەس پێی نەکوت پشتی چاوت برۆیە، منیش لە مردن گەڕامەوە، ئەوەندەیان لێدابووم نە دەمتوانی لەسەر قوون دانیشم، نە دەمتوانی لەسەر لاج ڕاکشێم، نە ملم دەگرت نە ئاوم بۆ قوت دەچوو.
ڕۆژێک حەوشە و حەسارم ئاوپڕژێن دەکرد، ئامۆژنم لێم هاتە پێشێ و سەنیری خاترجەمی لەبن سەرم نا، کوتی: " ڕۆڵە تۆ و ڕەسووڵ پێک ناشێن، تۆ لەبەر مەمکان بووی، دایکت تۆرا، داوای دیزەی تەنیایی دەکرد، ئەتۆی بەسەر مندا بەجێهێشت، ئەوانی گەورەکانی لەگەڵ خۆی بردبوو، شەش دانە مانگ، مەمکێکم دا بە تۆ و یەک بە زڵەخای کچم."
تا ئەو دەقە و سەعاتەش ڕەسووڵم لەناو دڵمدا هەر نەناشتبوو، هەر کوڕە دەستبزێوە شۆخ و شەنگەکەی جاران بوو.
کورتی ببڕمەوە، ماڵی کابرا هەموو قسەیان تەواو کردبوو، کەس نە چاوی پێم کەوت نە پرس و ڕای پێکردم، ئەوەندەم دەزانی قوڕێکی خەست و خۆڵیان بۆ گرتبوومەوە، دەبوو بە سەر و بەرەوە تێی وەربم.
👇👇👇
https://www.tgoop.com/Bo_Nishtiman

لەنێو ئەو قلیوبلی و هەڵڵاوبگرەدا ئەننەهوو مێشێکم لێ میوان نەبوو، دەمزانی تازه پاش ڕەسووڵ، ئەرسەلانی ڕۆمێش بێتە داوام، مەحاڵە ببێتە سێحەبی ئەو دڵەم.
بابم لە وەکیلایەتی منەوە دەستی لە دەستی زاوا نابوو، لەسەر بیست سەر مەڕ مارەیان کردبووم.
ئەوان ڕۆیشتنەوە، من هەتا شەو زرینگاوە، بە دم گریانەوە، خوێن و خوڕی براژنم شوشتەوە.
سبەی پاشنیوەڕۆ بە زوویەکەوە، دەستەیەک کەیخوداژن پێمەوە هاتن، یەخدانێک و دوو بۆخچەیان ئاخنیبوو لە کراس، ئاواڵکراس، پشتێند، کەوا، بەرەکەوا، پیرانخاب، گۆرەوی و لفکە و کیسە، چەند پاروو سابوونی بۆن خۆش، خۆلاسە ئەوەی ژن پێویستێتی.
✍#لەیلا_قادری( ساکار)
سەرچاوە کاناڵی بۆ نیشتمان
@Bo_Nishtiman
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
درێژەی هەیه

کۆمەڵێک شاخەوان و ژینگە پارێزی شاری مەهاباد کە مەبەستی سەرکەوتن بۆ چیای دڵانپەڕ چووبوون، بەڵام کە بەداخەوە گەشتیارانی بێ پڕەنسیب و دژبەری ژینگەی کوردستان دەوربەری گۆلی گەڕی مامەشێخ لە ناوچەی داڵانپەڕ پیس کردبوو و پاشماوەکانیان بەجێ هێشت بوو. و ئەوانیش بەهۆی دڵسۆزی ژینگەوە ویژدانیان ئەو کردەوە قێزەونەی گەشتیارەکانیان قەبووڵ نەکرد و لە جیاتی سەرکەوتن بۆ چیای داڵانپەڕ، قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و وەک ماڵی خۆیان دەوروبەری گۆڵی گەڕی مامشێخیان خاوێن کردووە. هەزاران سڵاو لە شاخەوانان و ژینگە پارێزانی شاری پێشەوا قازی محەممەد.
#پاراستنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
#پاراستنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی
✍#رەزا_شـوان
ژیـنـا مـودەڕیـس گـورجـی، کـچـێکی ناسـراوی کـوردە. خـەڵـکی شـاری (سـنە) یـە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان. نووسەر و رۆژنامەوان و تێکۆشەر و چالاکوانێکی سەرسەخت و چـاونەتـرس و بەناوبـانگی مافـەکـانی ژنـانە، لە رۆژهـەڵاتی کوردسـتان و لە ئێـران.
ژینا مودەڕیس، خوێندکاری زانکۆ بـوو. خاوەنی کـتێبخـانەی (ژیـرا) یە لە شاری سنە.
ژینـا مـودەڕیس گـورجی، نـاوی چـووە لیستی (١٠٠) ژنـانی چالاکـۆنان و تێکـۆشەر و کـاریـگەری جـیهـانەوە، کە مـۆرپـەنجـەیـان لـە گـۆڕانـکاری دیـارە. وەکو چـالاکـوان و داکۆکـیکار لە مافـەکـانی ژنـان و لە دژی تـاوانی تـونـدوتـیژیی دەرهـەق بە ژنـان و لە دژی پیـاوسالاری و دەستـدرێـژی سێکـسی. لە لیـستی ساڵی پاردا (٢٠٢٤) ناوی ژینا مـودەڕیـس گـورجی، لـە ریـزبـەنـدیی (١٤) مـیـنی ئـەو لـیـستە دایـە.
هەروەهـا کچـە چالاکـوانی کـورد، نادیـە مـوراد، بـراوەی خەڵاتی نـۆبـڵی ئاشتیی ساڵی (٢٠١٨) کە یەکەم کوردە خەڵاتی نـۆبـڵی بردەوە. ناوی لە هەمان لیستی (١٠٠) ژنی جیهـانی، ساڵی (٢٠٢٤) دایـە. نـاوی نادیـە مـوراد، لە ریـزبەنـدیی (٤٧) میـن دایـە. ئەمەش شانـازییە بۆ گـەلی کوردمـان کە دوو کـچی چالاکـوانی کوردمـان لەو لـیستەدا ریـزبەنـدی کراون. هـیوادارم لە لیستی (١٠٠) ژنـانی ئەمساڵیشدا (٢٠٢٥) دوو ژنی تـری کـورد، نـاویـان لە ریـزبـەنـدی ئەمساڵـدا بـن. چـەنـدیـن کـچ و ژنی چـالاکـوان و تێکـۆشەرمان هـەیە، کە لە جـیهـانـدا ناسـراون و ناوبانگـیان هـەیە. شایـەنی ئەوەن، کە لـەم لـیـستەدا تـۆمـاربکـرێـن.
ژینا مودەڕیس گورجی، بە هـۆی تێکۆشان و چالاکـییەکانی و داکۆکیکردنی لە مافەکانی ژنـان، رووبەڕووی ئاستەنگی و بەرۆکگـیری و لـێـدان و جوێنـدان و سوکایەتیکـردن و بەنـدکـردن و ئەشکەنجـەدانی جەستەیی و دەروونی بـووەوە. بەڵام هـەمـوو دڕنـدەیی و کردارە قـێزەوەنانەکانی، رژێمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێـران، نەیانتوانی و ناتـوانـن، وا لە تێکـۆشەرێکی خـۆڕاگـر و کـۆڵـنەدەری کوردمـان، وەک ژینا مودەڕیس بکەن، کە چۆکـیان بـۆ دادات و ملکەچـیان بێـت و دەست لە خەبـات و لە چالاکـییەکانی هەڵبگرێت. بە پێچەوانەی خواستی داگیرکەرکەری رۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا گورجی، زیـاتر سووربـوو لەسەر چـالاکـییەکـانی و درێـژەدان بە خەبـات و بە گەیـانـدنی پەیـامە مـرۆییەکـانی و رووبـەڕووبـوونەوەی تـاوانـەکـانی رژێـمی دیکـتاتـۆریی ئـیران.
رژێـمی ئاخودی ئێرانی، چەند جارێک، ژینا مودەڕیسییان خستە ژووری تەسکی تاکە کەسی و گـۆشەگـیریی، لە گـرتـوخـانەی سـنە و هـەمـەدان. ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیان دەدا. لە دادگـایی کـردنێکی نادادپـەروەریـدا، بـڕیـاری مـاوەی (٢١) ساڵی زیندانـیکـردنیان بە سەریدا سەپـانـد. بە کـۆمەڵـێک تـاوانی هـەڵـبەستراوی بێ بنـەما تاوانبـاریـان کـرد. لـە دوای تـانـەلـێـدان لـە بـڕیـارەکـانی دادگـا و تـێهـەڵـچـوونـەوە و پیـداچـوونەوە و داکـۆکـیکردنی پارێـزەرەکـانی و سەلـمانـدنی بێتاوانیی لەو تاوانانەی خستـوویـانـەتە پـاڵی. مـاوەی زینـدانـیکـردنی، لـە (٢١) سـاڵـەوە، کـەم کـرایـەوە بـۆ مـاوەی (٢) سـاڵ و (٤) مانـگ.
درێژەی وتار 👇👇
https://peshmergekan.com/?p=60778
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلگڕامی کوردستان
👇👇👇
🌺🌼🍀

پێگەیەک بۆ کتێبی کوردی تکایە بۆ گوێگرتن لەو کتێبە لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کلیک بکەن👇
https://rabari.org/1404/9564
/
تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی وڵات

پێگەیەک بۆ کتێبی کوردی
پەرتووکی دەنگی: واحد 400 - ترورهای برون مرزی سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران- جلد ١ و ٢ / کامل - ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە کتێبی…
پەڕتووکی دەنگی : واحد 400 - ترورهای برون مرزی سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران - فارسی
چ بە سانایی لەدەستمان دەچن!!
قادر وریا ٢٠٢٥/٧/٣
بنەماڵەی ئەو لاوە پێشمەرگە جوامێرەی دوێنێ لە نزیک کۆیە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لێ ئەستێندرا، لە چل و یەک ساڵ لەمەوبەرەوە دەناسم. هۆی ئاشنایەتیم لەگەڵیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ تێکۆشانم لە ناوچەی ڕەبەت و، هاوڕێ و هاوسەنگەربوونم لەگەڵ ڕۆڵەیەکی قارەمانیان بە ناوی "هەمزە سارتکەیی" لە ڕیزی تێکۆشەرانی دیموکرات لە هێزی ئەو کات مینەشەم و دواتر زمزیراندا.
هەمزە سارتکەیی کە لە ڕەوتی دەیان ساڵ تێکۆشان لە سەنگەری پێشمەرگایەتی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی حیزبیدا، فەرماندەرێکی بەوەجی پێشمەرگە و کادرێکی لێهاتووی مەیدانیی لێ دروست ببوو، هاوینی ساڵی ١٣٨٧( ٢٠٠٩) لە پلەی بەرپرس و فەرماندەری پێشمەرگەدا، سەرپەرستیی گەشتێکی ڕچەشکێنانەی تێکۆشەرانی دیموکرات بۆ ناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەتی گرتە ئەستۆ. دوای ساڵانێکی زۆر دیار نەبوونی کادر و پێشمەرگە لە پۆلێکی ئاوا گەورە لە قووڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ئەم جووڵەیەی تێکۆشەرانی دیموکرات لە لایەکەوە هیوا و دڵخۆشییەکی گەورەی لە دڵی خەڵکی پێشمەرگەپەروەر و حیزبدۆستی ئەو ناوچانەدا پێک هێنا، لەو لاشەوە ترس و نیگەرانی و تووڕەیی خستە دڵی هێزە چەکدارەکان و دام و دەزگای سەرکوتی ڕێژیم. ترس و نیگەرانییەک کە سەرئەنجام پیلانگێڕی و لەداوخستنی هەمزە سارتکەیی و هاوڕێیانی لە کاتی گەڕانەوە لە نزیک "گردێنە"ی لە ٢٣ی گەلاوێژدا لێکەوتەوە و بوو بە هۆی شەهید بوونی ئەو فەرماندەرە قارەمانە و دوو کەس لە هاوڕێیانی بە ناوەکانی قادر نەزمی و قادر قادری .
سابیر سارتکەیی، برازای هەمزە سارتکەیی، لە کاتی ئەو گەشتەی مامی فەرماندەریدا مێرمنداڵێک بوو، کاتێک لە نزیک گوندەکەی خۆیان هەست بە بوونی پۆلێک پێشمەرگە دەکات و دڵ و مێشکیشی پڕە لە خۆشەویستیی پێشمەرگە، خۆیان دەگەیەنێتێ. من هەر ئەو کات و دوای گەڕانەوەی بەشدارانی ئەو گەشتە ڕچەشکێنانەیە، داستانی شوێندانەری ئەو دیدارەی مام و برازام بیست، بەڵام ئەمڕۆ پێم باشە بە سوودوەرگرتن لە بیرەوەریی کاک کەماڵ ئافەرین (شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە) چیرۆکی ئەم ساتەوەختەتان بۆ بگێڕمەوە، ساتەوەختێک کە کاریگەرییەکەی وای لە سابیر کرد، دوای شەهید بوونی مامی فەرماندەری، بڕیار بدا هەر کە بگاتە تەمەنی چەک هەڵگرتن، ببێتە پێشمەرگە و نەهێڵێت سەنگەر و ڕێگای مامی شەهیدی بێ سارتکەیی پێوەدیار بێت. کەماڵ ئافەرین نووسیوێتی:
"سێزدەی مانگی گەلاوێژ بە دیوی کانیسپی دا بە لاگەوەیەکدا لێهاڵاین، چووینە سەر کانیاوێک کە چەند دارە قەیسی و کاولەکۆنێکی لێبوو. دانیشتین دیتمان کوڕێکی مێرمنداڵ بە پەلەپەل و هانکەهانک دێت لەژێڵا، گەیشتە لای مە و هەموومانی ماچ کرد، لە خۆشییان حەجمینی نەبوو، هەر ئەولاولای دەکرد، کاک هەمزەی بالابەرز لە بن دارەکە ڕاوەستابوو کوڕەش لە خوارەوە بە عیشقەوە چاوی لە کاک هەمزە دەکرد، شەهید قادر نەزمی لێی پرسی نێوت چییە و کوڕی کێی؟ کوتی ناوم سابیرە و کوڕی کاک حەمەم و مامم ناسیەوە لە دوورەوە بۆیە هاتم! قادر کوتی کاک هەمزە ماڵتە ئەوە برازاتە چۆن نایناسی! سابیر گریا، کاک هەمزە چاوی پڕبوون لە ئاو، ڕووی لەولای کرد، فرمێسکەکانی سڕینەوە. کاک رەسوو لیلانەیی زۆر گریا. ئەوە یەکەم دیدار و دوایین دیداری سابیر بوو لە گەڵ کاک هەمزەی مامی... ئەو دیمەنانە تۆمارکراون بەڵام نابێتە ئەو هەستە کە ئێمە لەوێ هەستمان پێکرد!" (سەرچاوە: دیواری فەیسبوکیKamal Afarin)
سابیر سارتکەیی، ساڵی ١٣٩٦ لەگەڵ خوشکێکی بە ناوی خەجیج و برایەکی بە ناوی عەلی بڕیاریان دا پێکەوە ببنە پێشمەرگەی ڕێگا و ڕێبازێک کە مامی قارەمانیان، خۆشەویستییەکەی خستبووە دڵیان و، لە دوای شەهیدبوونی، هەستی خۆ بەئەرکدار زانین بە درێژەدانی ڕێگاکەی تێدا پێکهێنابوون. سابیر سارتکەیی لە ای مانگی مای ٢٠٢٠ لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیوێتی: "من بە شانازیەوە دەڵێم: پەروەردی بنەمالەیەکی نیشتمان خۆشەویستین،هەمیشە حازر بووین خزمەت بە گەڵ و کوردستانەکەمان بکەین، دوای شەهید بوونی مامی خۆشەویستم فەرماندە هەمزە سارتکەیی لە سێ خۆشک و سێ برایان، دوو برا و خۆشکێکم (بڕیارمان دا) سەنگەری مامی هەمیشە زیندوومان ئاوەدان بکەینەوە، یان سەرکەوتن یا نەمان."
سابیر و خوشک و براکەی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، لە هەر ئۆرگان و بەشێکی حیزب خزمەتیان کردووە، نموونەی پێشمەرگەیەکی دڵسۆز، چالاک، ئەرکناس و ماندوویی نەناس بوون، لای هاوڕێیان و هاوسەنگەرانیان ڕێز و خۆشەویستییەکی تایبەتیان هەبووە.
لە دوێنێوە کە هەواڵی چاوەڕواننەکراو و دڵتەزینی گیان لەدەستدانی سابیر، ئەو پێشمەرگە چەلەنگ و جوامێرەم بیستووە، بە قووڵی خەمبارم.

Telegram
کوردستان / Kurdistan
ئەم کاناڵە گرینگی بە پرسی نەتەوایەتی، زمان، کولتوور و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەدا.
نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە
@kurikwystan1324
نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە
@kurikwystan1324
بەداخم هەم بۆ بەسانایی گیان لەدەستدانی لاوێکی تێکۆشەر کە جێگای هیوا بوو؛ هەم بۆ ماتەمی بەهار خانمی هاوسەنگەر و هاوژیانی و جگەرگۆشەکەیان، بۆ خەجیج خانمی خوشکی و کاک جەلالی زاوای، بۆ کاک عەلیی برای، هەر وەها بۆ تێکڕای ئەندامانی بنەماڵەی سەربەرزی سارتکەیی و هەموو هاوسەنگەرانی ئەو لاوە جوانەمەرگە.
هەموو جارێ کە بە نێو گڵکۆکانی مەزارگەی شەهیدانی دیموکرات لە نزیک کۆیەدا گەڕاوم، یەکێک لەو ڕاستییانەی ئێشیان بە جەرگم گەیاندووە، لەدەستدانی باشترین هاوڕێیانمان لەم جۆرە ڕووداوانەدا بووە. چەند بە داخم کە هاوسەنگەری ئاوا بە نرخ، وا بە هاسانی لەدەست دەدەین.
یادت بەرز و بەڕێز سابیر گیان! هاوخەمی هەموو ئازیزانی دڵ بە خەمتم.
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
👇👇👇
هەموو جارێ کە بە نێو گڵکۆکانی مەزارگەی شەهیدانی دیموکرات لە نزیک کۆیەدا گەڕاوم، یەکێک لەو ڕاستییانەی ئێشیان بە جەرگم گەیاندووە، لەدەستدانی باشترین هاوڕێیانمان لەم جۆرە ڕووداوانەدا بووە. چەند بە داخم کە هاوسەنگەری ئاوا بە نرخ، وا بە هاسانی لەدەست دەدەین.
یادت بەرز و بەڕێز سابیر گیان! هاوخەمی هەموو ئازیزانی دڵ بە خەمتم.
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
👇👇👇
کوردستان / Kurdistan pinned «لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلگڕامی کوردستان 👇👇👇 🌺🌼🍀 @Rojhalati_kurdistan1324 پێگەیەک بۆ کتێبی کوردی تکایە بۆ گوێگرتن لەو کتێبە لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کلیک بکەن👇 https://rabari.org/1404/9564 / تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامیی…»
کوردستان / Kurdistan pinned « #ئایشێ: بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە بەشی ١- ٢ لەگەڵ چوار لە دەستەخوشکەکانم، لە هەرەوەزی نۆکڕنینەوەی ماڵی کوێخا ساڵە بووم، دوو بەرمان مابوو دەری کەین، تەمەشا دەکەم ئەوە براژنم لە دوورڕا دەستم لێ ڕادەوەشێنێ؛ نێوکم کەوت، بڵێی دیسان دایکم و بابم کڵاوەکەیان تێکەڵ…»
ئەگەر کچێکم هەبێت،
ئەوەندە ناڵێم لەکوێ بوویت؟
بۆ کوێ ڕۆشتیت؟
ناڕۆمە ژورەکەیەوە
کەلوپەلەکانی ژێرەوژوور ناکەم،
بەڵام بەیانیان
سەیری سەرینەکەی ئەکەم بزانم تەڕ نییە
کەسێک شەوان دڵی نەڕەنجاندووە!
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
ئەوەندە ناڵێم لەکوێ بوویت؟
بۆ کوێ ڕۆشتیت؟
ناڕۆمە ژورەکەیەوە
کەلوپەلەکانی ژێرەوژوور ناکەم،
بەڵام بەیانیان
سەیری سەرینەکەی ئەکەم بزانم تەڕ نییە
کەسێک شەوان دڵی نەڕەنجاندووە!
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شرۆڤەیەک لەسەر چۆنییەتی چەک دانانی پەکەکە