Telegram Web
شۆڕش ئەسەدزادە٠
وەکوو پەلی ( شاھۆ ) ماوەیەکــــی زۆر بوو لە ناوچەی ( شاروێران ) بووین ،، چەندین عەمەلیاتی سەرکوتوومان ئەنجام دابوو زۆرمان شایی بەخۆمان بوو٠ ھەر بە ئەندازەی دەنکە جۆیەک حسابمان بۆ دوژمن نەدەکرد٠ ئەوەندە زاڵ بووین بەسەر دوژمن دا ورەو باوەڕمان بەسەرکەووتن فولی فول بوو٠ بەڵام ھەرگیز لەخۆمان بایی نەدەبووین بەو ھەموو سەرکەووتنانە و بەپێچەوانەشەوە بەشکستەکانیشمان بێ ھیوا نەدەبوین ئەم نەسیحەتەمان ھەمیشە لە مێشک دا بوو٠ بۆیە ھەرگیز نە بێ ھیوا بووین نە مەغرور
دەبووین بەسەرکەوتنەکانمان٠ ئەوکات ھەرچی عەمەلیات ھەبوو لە ناوچەی شاروێران دەکرا٠ ناوچەی ( مەحاڵ ) مەگەر دوژمن
ھێرشی ھێنابایە دەنا شەڕو عەمەلیاتی تێدا نەبوو٠ شاروێرانیش بەھۆی ھەردوو جادەی سەرەکی نێوان مەھاباد بۆ ورمێ و میاندواو بوو ئەو ھەموو شەڕو پێکدادانەی تێدابوو نێوان ئێمەو دوژمن٠ بۆیە ھەموو پەلەکانی پێشمەرگە پێیان خۆش بوو ھەموو کاتێک لە شاروێران بوونایەو نەھاتبانەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ چونکە لکی١ ی شەھید کاک شوان ئەوکات ٦ پەل بوو ھەمیشە ٣ پەلمان لە شاروێران بووین ٣ پەلەکەی دیکە لە مەحاڵ دەمانەوە ، چونکە بنکەی ھێزو بنکەی کۆمیتەی شارستانی مەھاباد ھەردووکیان لە ناوچەی مەحاڵ بوون٠ ڕۆژی یەک شەممە بوو نامەی لک ھات کە ھەرچی زووتر بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ سۆفی سەرپەلمان بوو ھەموومانی کۆکردەوەو پێی ڕاگەیاندین ئەم شەو دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ زۆرمان پێ ناخۆش بوو بەڵام چار نەبوو دەبوو بگەڕێینەوە٠ ھەر ئەو ڕۆژە ملی ڕێگامان گرت و گەڕاینەوە بۆ بنکەکەی خۆمان کە لە ئاوایی ( شیلاناوێ ) بوو ٠٠ شەوێ گەیشتینەوە ٠ ھەموومان ماندوو بووین ، بێ ئەوەی ھیچ نیگابانیەک دابنێین بێ خەیاڵ لێی نووستین٠ بۆ بەیانی کە ڕۆژی ٣ شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦١ بوو٠ سۆفی ھاتە بن سەرم و گووتی شۆڕش گیان ھەڵناسی ؟؟ دەنگی تۆپ و خومپارە دێ لە ( قەڵای سارم )٠ خێرا ھەستام و چوومە دەرێ گوێم ڕاگرت دەنگی تۆپ و خومپارە دەھات جار جاریش دەنگی تەقەی ورد دەھات٠ دیتم کوڕەکان ھەموو ھەستابوون كووتم سۆفی ئەوە چ خەبەرە ؟؟ کووتی لە بەیانی زوەوە گوێم لە دەنگی
ئەو تۆپ و خومپارەیە ھەیە بەڵام دڵم نەھات ھیچتان ھەڵستێنم لە خەو ٠ ئێستاش وەکوو ئەوە دەچێ دوژمن ھێرشی کردبێ بــە دۆڵی ( سەیدئاواو پیربەلە ) دا٠ خێرا بابۆڵە پەنیرێک بخۆن و با بڕۆین بزانین چ خەبەرە؟؟؟ خێرا ھەموومان خۆمان بەست و ھەردوو جیبەکانمان ھێناو خۆمان گەیاندە گوندی ( سارەوانان ) کە بنکەی پەلێکی لێ بوو ٠ ھەروەھا سەیداواش پەلێکی پێشمەرگە لێ بوو سەرپەلەکانیان شەھید یوسف گوشوارە و شەھید عەوڵا ئەمینی بوو٠ کە گەیشتینێ تەنھا یەک پێشمەرگە لەوێ بوو ٠ لێمان پرسی ئەوە ئەو تەقەیە چی یە ؟ کووتی دوژمن ھێرشی کردووە بۆ شاخی قەڵای سارم و دەوری گوندەکانی پیربەلەو سەیداواو حەوتەوانانی داوە و پێشمەرگەکانیش ھەموویان لەوێن٠

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324


درێژەی بیرەوەری 👇👇
شۆڕش ئەسەدزادە:
ئێمە نزیک بە ٢٠ کەس دەبووین ٠ خێرا بێ ڕاوەستان بەرەو شوێنی شەڕەکە ھەر بەھەڵاتن ڕۆشتین٠ خۆمان گەیاندە ناو گڕە بەردەکانی قەڵای سارم٠ لەوێ تووشی پێشمەرگەیەک بووین بە ناوی سولەیمان نازداری ، ھەموو بەسەرھاتەکەی بۆ گێڕاینەوە کە دوژمن لە بەیانی زووەوە ھێرشی کردووە و ھەتا ئێستاش شەڕەکە ھەردرێژەی ھەیە٠ بەپەلە ڕۆشتین و خۆمان گەیاندە پێشمەرگەکان و لەوێ یوسف گوشوارەو عەوڵای ئەمینی مان دیتەوە کە ھەردووکیان سەرپەل بوون٠ وەزعی شەڕو چۆنیەتی بارودۆخەکەیان بۆ باس کردین٠ زۆریان پێ خۆش بوو کە ئێمە گەیشتینێ ڕۆحیەیان ھێندەی تر بەرز بۆوە٠ وادیار بوو ڕیزە شاخێکی سەخت و بەردەڵان مابوو پاکسازی بکەن لەدوژمن ، پێشمەرگەکان دووجار ھێرشیان کردبووە سەریان بەڵام پاسدارەکان مقاوەمەتیان کردبوو چۆلیان نەدەکردوو لەوێ مابوونەوە٠ پێشمەرگەکان زۆر ماندوو بوون لە بەیانی زوو ھەتا ئێستا دەرگیر بوون لەگەڵ دوژمن٠ پێویستیان بە پشوویەک ھەبوو٠ ئێمە بووین بەدوو دەستەی ٩ نەفەری و ئەوانیش نزیک بە ١٥ کەسیان کوتیان ئێمەش دێین ٠ سەرجەم نزیک بە ٣٥ پێشمەرگە دەبوەین ٠ کردمان بە ٣ دەستەو لە ٣ لاوە بۆیان چووین٠ ھەر کە لێیان نزیک بووینەوە ، شەڕ زۆر بە توندی دەستی پێکرد٠ ئەوان لەپێشدا ئێمەیان دیت و لێیان داین٠ زانیان ھێرشمان کردووە زۆریان نارنجۆک ھاویشتن ٠ شاخەکە یەکجار سەخت و بەردەڵانە ھەرکەس شاخی قەڵای سارمی دیتبێ دەزانێ چەندە چڕوو و بەردەڵانە٠ ھەموومان بێدەنگ بوەین ھەتا ئەوان تەواو تەقەی خۆیان کرد٠ زۆریان ئاڕپێ جی و نارنجۆکی سەری ژـ٣ یان پێوە ناین٠ پاشان سەنگەر بە سەنگەر لێیان چوەینە پێش٠ بەرد بە بەردو سەنگەر بەسەنگەر پێمان چۆل دەکردن٠ کوڕەکانی دیکەش ھەموویان ھاتن ، ھەندێک لــــەسەنگەرەکانیان ھەتا دوا فیشەک بەرەنگاریان دەکرد٠ زۆر سەخت بوو دەرپەڕاندنیان٠ چونکە ھەتا نەکوژرابان سەنگەریان بەرنەدەدا٠ بە کوڕەکانم گووت کوڕینە زۆر ھوشیار بن و بە ئیحتیاتەوە بۆیان بچن ، وادیارە ئەمانە لە پاسدارە ھەرە بێ مێشک و وەفادارەکانی ڕژیمن٠ دوو سەعات زیاتری گرت ھەتا توانیمان بەسەریاندا زاڵ بین و تەواوی شاخەکەیان لێ بستێنینەوە٠ بەڕاستی زۆریان ماندوو کردین ھەتا ھەڵمانکەندن لە سەنگەرەکانیان٠ بە ژمارە دەقیق لەبیرم نەماوە چەند کەسیان لێ کوژرابوو٠ بەڵام ھەر پێشمەرگە بوو ھاواری دەکرد ، ئەوە جەنازەی پاسدارێکە لێرە٠ سەنگەری واھەبوو ٤ کەسی تێدا کوژرابوو٠ تەقەی ورد نەمابوو ٠ ئێمە تفەنگەکانمان زامن کردبوو ٠ بەڵام جار جار گوێمان لەدەنگی ڕەگباری کورت و چەند تەک تیرێک دەبوو٠ دوژمن ھەموو جەنازەکانیان لێ بەجێمابوو ٠ لێرەو لەوێ لەناکاو پاسدارێک ھەڵدەستا سەرپێ و تەسلیم دەبوو٠ پاسدارێک دەستی بڵند کرد تەسلیم بێ ئەوی تریان بە فێڵ تەقەی لێدەکردین ٠ بۆیە پێشمەرگەکان توڕە بوون و دەستیان لێ نەدەپاراستن ٠ ھەرچی ویستی ئەو فێڵەمان لێبکەن کوژران و پێشمەرگە ڕوحمی پێنەکردن٠ ھەندێکیان لەناو بەردەکاندا مابوون خۆیان حەشار دابوو٠ بەڵام پێشمەرگەکان بن بەرد بە بن بەرد لێیان دەگەڕان٠ ئەوانی تر ھەموویان بە دیوی شاری دا ھەڵاتبوونە خوارێ خۆیان دەرباز کردبوو ٠٠٠٠ ڕاوە پاسدار بوو بۆخۆیان بە پێی خۆیان ھاتبوونە ناو ماڵی ئێمەو لەو شاخ و داخە ھاتبوون ئێمە بکوژن و بگرن بە خەیاڵی خۆیان ٠ بۆیە پێشمەرگەکان بە حەقی خۆیان دەزانی جوابێکی شۆڕشگێڕانە بەو تەجاوەز کارانە بدەنەوە کە جارێکی دیکە جورئەتی ھێرش کردنە سەر ژیان و ماڵی خەڵکی کوردستان نەکەن لەناو خاک و ماڵی خۆمان دا٠٠ بۆیە ھەموویان کردنە خۆراکی قەل و داڵەکانی ئەو شاخ و کێوانەی ناوچەکە ٠ لە بەردەڵانەکەی ئەوبەر دیتم کۆمەڵێک پێشمەرگە لێک ھاڵاون و دەنگەدەنگێکی زۆریان درووست کردووە٠ منیش لێیان چوومە پێشێ دیتم پاسدارێکیان بەدەستەوەیە ھۆڕ ھۆڕ دەگریاو دەپاڕایەوە٠ کە دیتم پاسدارێک تەمەنی ھەر ٢٤ ساڵێک دەبوو٠ زۆریش جەوانی چاک بوو٠ دەیکوت ئێمەیان ناردووە کە لەم شاخە ئارتەشی بەعسی سەدامی لێیە و پشتی ئەم شاخە عێراقە٠ ئێمەش بۆمان تەوزیح دا کە درۆیان پێ کووتون ئێرە دەوروبەری مەھابادەو لێرەوە ناوشار دیارە عێراق لێرەوە بە دەیان کیلۆمەتر دوورە٠٠ بەڵام ھەر دەگریاو دەیکووت ھەموو ھاوڕێکانم شەھید بوون و منیش نامەوێ بمێنم دەمەوێ بچمە بەھەشت٠ تکایە بمکوژن با بەجێ نەمێنم٠ کوڕەکانیش دڵیان نەشکاندو بەڕێیان کرد بۆ لای ھاوڕێکانی دیارە ئەوکات ھەموو پاسدارو بەسیجیەکان کلیلی بەھەشتیان لە ملی دابوو لەگەڵ پلاکێک کە ناوو ژمارەی خۆیانی لێ ھەڵقەندرابوو
بەداخەوە لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی ( محەمەد لاوەیی ) شەھید بوو٠ ڕۆحی شادبێ و یادی ھەمیشە زیندوو.

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324


درێژەی بیرەوەەییەکانی پێشمەرگەی دێرین بەڕێز کاک شۆڕش ئەسەدزادە👇👇👇
دوای پاکسازی تەواوی شاخەکەو دڵنیا بوون لە نەمانی دوژمن لەژێر ڕەھێڵەی تۆپ و خومپارە بارانی دوژمن دا گەڕاینەوە بۆ بنکەکانی خۆمان٠ ئەو ڕۆژەش ڕاست نۆرە پەزیرایی من و شەھید ساڵەی نادری بوو٠ جا وەرە لەسەر ئەو ماندویەتیەوە خواردنی تەواوی ئەو ڕۆژەو پاکوخاوێنی بنکەکەش بکە٠ منیش خێرا چوم ٥ مریشکم کڕی و بردم بۆ ماڵە مام حوسین لەگەڵ برنج و ڕۆن کە خواردنێکی بەلەزەتمان بۆ درووست بکەن٠ خودا ھەڵناگرێ خواردنێکیان بۆ درووست کردبووین دەست و قامکی خۆمان پێوە دەگەزت٠ چەند تونگە دۆی ترش وساردیشیان بۆ ھێنابووین ئەوەندەی تر چەسپی بوو٠ سەماوەرەکەشمان ھەمیشە قش قش دەکوڵا٠ لەوە خۆشتر نەبوو کە دوای عەمەلیات دەگەڕاینەوە بنکەکەی خۆمان ھەتا دوو ڕۆژ ھەر باس باســی چۆنیەتی شەڕەکە بوو٠ ھەرکەس چۆنی دیبوو دەیگێڕایەوە٠ ئەو ڕۆژەش وابوو لایەنی باش و خراپی شەڕەکەمان ھەڵدەسەنگاند٠
ئەم یادو بیرەوەریانە درێژەیان ھەیە٠

لاوەکان خوێن گەرمەکان تازە پێگەیشتوەکان ،، پێویستە ڕێبەران و فەرماندەران و قارەمانانی ڕۆژە سەختەکان بناسن و ئەزموون لە ژیان و فیداکاریەکانیان وەربگرن بۆ داهاتووی خۆتان ،،،چونکە هەر ئێوەن ڕێبەران و فەرماندەران و پێشمەرگە قارەمانەکانی دوا ڕۆژی ئەم کوردستانە ،،دەبێ شانازی بە خۆتانەوە بکەن کە باب و باپیرانتان ئەم شۆڕشەیان بە خوێن و قوربانی دان هێناوە هەتا ئێرە . بەڵام ئامادە نەبوون سەر بۆ دوژمن شۆڕ بکەن ..هەموو نەهامەتیەکیان قەبوڵ کرد ،، بەڵام ژێر دەستیان قەبوڵ نەکرد
بژی پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەلی کورد



کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324٠
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی نیشتمان
لە قوڕگمدا
ناوی تۆیە و
  لە دڵمدا
خۆشەویستیت
چاوەکانیش
پەسنی جوانی  تۆ دەکەن
لە هەر کوێ بم
ڕووانەوەیەک دەبم
لە تۆ و ...
نسێی خەیاڵ
بە باوەشێک بیرەوەری
بیر و هزرم
تاپۆ دەکەن
ڕستەی شێعرێک
وشەی نیشتمانی تیا بێ
هەتوانێکی سێحراوییە
زامم ساڕێژ دەکاتەوە
هەر کە
ناوت
لە ناو قوڕگم دێتەدەرێ
ژانم
لەبیر دەباتەوە
بۆیە
پێش ئەوەی
شەپۆلی هەناسەکان
لە زار و لێوم دەرپەڕێ
پەپوولەی بێژەی نیشتمان
دە نێو سیەکانم دەگەڕێ
هەستی
خۆشەویستی زێدم
لە ناخمدا
ڕەگاژۆیه و
دەبێ بە هۆنراوەی ئاوات
نیشتمانم
ناتگۆڕمەوە
ناتگۆڕمەوە
بە هەموو جیهانی ئێرە
لە ئەو دونیاش
لەجیاتی جەننەتی پەسڵان
لە خوای مەزن
دەکەم داوات

✍️
#مامۆستا_عەبدۆڵڵا_هەمز

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
باسێک لەسەر شێوزاری کەلهوڕی و زاراوەی هەورامی شرۆڤەکار بەڕێز شۆڕش شەهبازی


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
🔸کۆمەڵگای نەخۆش

سەرلەبەیانی بەر لە هەمووان، خزمەتکاری فەرمانگە هات و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی دیوەکان و پاشان چایی لێنا.
وردەوردە فەرمانبەرەکان هاتنە ژوورەوە و لە شوێنی خۆیان سەقامگیر بوون. جگە لە یەکێکیان کە چاویلکە لەچاو بوو کەسیان دەستی بە ئیش و کار نەکرد. ئەوانی دیکە خەریکی خویندنەوەی ڕۆژنامە بوون و باسی ناڕێکیەکانی کۆمەڵگایان دەکرد. پاش هەمووان بەرپرسی دایرەش هاتە ژوورەوە. لەڕێوە وەکوو هەموو ڕۆژان تەلەفوونی بۆ چەند کەسێک کرد.

خەڵک له نێو حەوشە و بەردەرگای دیوەکان چاوەڕێ بوون.

یەکێک لە فەرمانبەرەکان وتی: ئامۆزام لە قەراخی شار باخێکی خنجیلانەی هەیە، کردوویەتە شوێنی گەشتیاری. داهاتی شەوێکی بەقەدەر مانگێکی ئێمەیە. ئێمەش دڵخۆشین کە کاربەدەستین و مووچەخۆری دەوڵەتین. ئەوی دیکە وتی: ئاواڵزاوام ساڵێ دوو، سێ خانوو ساز دەکات، داهاتی ساڵێکی لەو سی ساڵ خزمەتەی من پترە...

خزمەتکار، نانی گەرم و چەند جۆرە خواردەمەنی هێنا. لەسەر سفرەش هەر باسی کڕینی ماشێن و گرتنی قەرز لە بانک و ئەوانە بوو. یەکێکیان لە ناکاو وتی: ئەمڕۆ سەری مانگە. مووچەکانمان هاتووە. با کابرای خزمەتکار بنێرن هەتا پاکەتی مووچەکانمان بۆ بێنێت.

هەموو سەری مانگان چەرچیێک دەهات، وێنە و نموونەی عەتر، جگەرە، دۆشاوی هەنار، هەنگوین و...دەهێنا. هەرکامە چەند شتێکیان هەڵبژارد کە سبەینێ بۆیان بێنێت.

کاژمێری یازدە یەکێکیان وتی: ئەرێ ئەو کابرایە بۆ هەر نەهاتەوە؟ یەکیان ڕۆیشت هەتا بزانێ کابرای خزمەتچی، چی بەسەرهات؟ دەرکەوانی دەرکەی سەرەکی وتبووی هەر کاتژمێری نۆ دیومە کە چۆتە دەرەوە. لێیان بوو بە دڵەڕاوکە. ئاخۆ کابرا چۆن مووچەی مانگێکی ئەو چەند کەسەی لەگەڵ خۆی بردۆتە نێو شاری؟ مەبەستی چ بووە؟ ئەگەر لێی بدزن، چی؟ یەکێکیان وتی ئەگەر هەڵاتبێ و مووچەی مانگانەی ئێمەی ڕفاندبێت چی؟ خۆ لەم ڕۆژگارەدا پارەت لەدەس دەرچێ، گەڕانەوەی نییە. مەگەر هەر سیر بخۆین و سوڕنا بژەنین. بەم قسە هەرکامە بە جۆرێک چوونە دەریای بیر و خەیاڵەوە. چەند کەسیان لەبەرخۆیانەوە دەستیان کرد بە لێکدانەوە کە ئەگەر کابرا بەو پارەوە هەڵاتبێ، ئەم مانگە دەبێ لە خەڵکی داوای بەرتیل و ڕیشوەی زۆرتر بکەن هەتا خەرج و بەرجی ماڵیان کەمی نەهێنێت. یەکێکیان کە خێزانی دەوڵەمەند بوو لەبەرخۆیەوە وتی: ناچارم ملکەچی لای ژنەکەم بم کە لە تەخشان و پەخشانی خۆی کەم کاتەوە و خەرجی ئەم مانگەی من و منداڵەکان دابین بکات. ئەوی دیکە دەیگوت پاش دوایی هاتنی کاری ئەمڕۆ، دەچمە بازاڕ. لەو چەند کەسە کە سوودخۆری نێو بازاڕن دەبێ بڕێک پارە وەربگرم. چەند جاری دیکەش پەنام بۆیان بردووە. جەنابی بەرپرس تەلەفوونی بۆ چەند شوێنێک کرد کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان واژۆ نەکردووە کە مووچەی ئەم مانگەمان وەرگرتبێت. کەچی وتیان کارەکەتان لە بناغەوە جێی پرسیارە. خۆ ئەوە یەکمجار نییە ئەو کابرایە بە دوای مووچەی مانگانەدا دەنێرن...
تەنیا کابرای چاویلکە لەچاو یەکڕاست گەڕایەوە بۆ ماڵ. بەشەرمەوە دانیشت و بە خێزانی گوت: با منداڵەکان نەزانن، ئەم مانگە هیچ شک نابەین و مووچەکەمان فەوتا. خێزانی وتی: چۆن فەوتا؟ خۆ کاتژمێری دەی بەیانی کابرای خزمەتکار هات و پارەکەی هێنا و وتی خۆت مووچەی مانگانەکەت ناردۆتەوە!!!

ڕۆژی دوایی پولیسیان تێگەیاند. پولیس لە پێشدا سەبارەت بە کابرای خزمەتکار پرسیاری کرد. وتیان پیاوێکی پەنجا ساڵەیە. خوێندەواری کەمە. جگە لە چەند جار کە نابەجێ باسی سیاسەتی کردووە، هیچی دیکەمان لێ نەدیوە.
پولیس چوونە بەردەرکەی ماڵە کابرا. ژنێک کە چاوێکی کوێر بوو دەرکەی کردەوە. زانیان خێزانیەتی. دیواری حەوشە ڕووخا بوو. نێو ماڵ دەتگوت چادری قەرەچییە. ژنە دەیگوت کچێکیان هەیە کە بە مێردیان داوە و لە شارێکی دوور بە کرێکاری دەژین. بە چەند ساڵ جارێک دێنەوە باوان. کوڕێکیان هەبووە کە چەند ساڵ بەرلە ئێستا ماشێن لێی داوە...
زانیان کابرا دوانیوەڕۆی هەموو ڕۆژێ دەچێتە چایخانەی گەڕەک. چەند مانگە کچێکی غەریب کە لە ماڵە باوکی هەڵاتووە، دێتە بەر چایخانە و لەگەڵ کەسانێک دەچێ. کەچی ئەوە دوو ڕۆژە هەم کابرا و هەم کچە نادیارن...

کابرای خزمەتکار و کچە لە هوتێلێک لە قەراخی دەریای باکوور ڕایدەبوێرن. کچە بە نازەوە داوای هەر شتێک دەکات کابرا بۆی دەکرێ. پاش نزیکەی مانگێک ڕژاندن و پژاندن، کاتێ ئەسپێ لە گیرفانی کابرا کەوتە هەڵپەڕکێ، کچە ڕێگای خۆی دەگرێ و دەڕوا.
ڕۆژێک لەنێو بازاڕ، پولیس دەستی نایە سەر شانی کابرای خزمەتکار...

"نجیب محفوظ ١٩٦٣/ محمدجواهرکلام"

خوێنەری هێژا!
کاتێ باری ژیان نالەبارە، ئیتر کەس بۆ ئیش و کار وەکوو ئەرکێکی کۆمەڵایەتی ناڕوانێت. لە باتی ویژدانی کاری، هەرکەس هەوڵ دەدات بەشی زۆرتر هەڵکڕێنێت.

کەس دز و درۆزن لە دایک نابێت. کێشەکان ساڵەهای ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و ڕۆژێک دەبێتە هۆی ریسوایی. باسی کەسێک و دوان نییە، ئێمە کۆمەڵگامان نەخۆشە.

✍🏽#عیسا_ئەحمەدی


@Rojhalati_kurdistan1324
وێنەیەکی سرنجڕاکێش و مێژوویی له شاری مەهاباد، له مانگەکانی فێوریه و مارسی ساڵی ۱۹۱٨ی زایینی، ڕێبەندان و ڕەشەمەی ساڵی ۱۲۹٦ی هەتاوی، لەو کاتەی دا کە سوپای ڕووسەکان له موکریان چوونە دەرەوە و دیسان خەتەری هێرشی تورکانی عوسمانی پێشبینی دەکراوە، ئەرمەنی و نەستووریەکانی ناوچەی ورمێ له سابڵاغ بە چەک و ئەسلەحەکانی رووسیەکانیان خۆیان پڕچەک کرد و هەر وەها لەگەڵ تەواوی ئەرمەنییەکانی تری ئێران یەکگرتووبوون خۆیان بۆ شەڕی عوسمانییەکان ئامادە دەکرد و ئەم وێنە کە له ژێرەوەی نووسراو پەنابەرانی ئەرمەنی کە ژمارەیان تا ۷۰۰ کەسه له ساوجبوڵاغی موکری هەر ئەو کات گیراوە و پێویستە لێکۆلێنەوەی زیاتری لەسەر بکرێ بۆ ڕوونکردنەوەی بەشێکی تر له مێژووی مەهاباد بە تایبەت و ناوچەی موکریان بە گشتی، شایانی ئاماژەیه کە میللەتی کورد هەمیشه دڵسۆزانە یارمەتی و پەنایان داوە بە پەنابەران و لاگیری لێقەوماو و مەزلوومان بوون له هەموو سەردەمەکان دا، پێشکەشتان بێ هاوڕێیانی هۆگری ئەڕشیڤی بەنرخی کوردستان . . . «بەسپاسەوە موحیب مەهابادی»


کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
وریشەی پەخشانێک

دەڵێم شێعری بە پەخشان کەم لە خەمدا
لە نێو پڕشەنگ وریشەی بێ لە شەمدا

هەتاوێ بێ بە پانتایی زەویدا
شەماڵێ بێ گەواڵەی بێ لە تەمدا

ئەوینێ بێ نەمرتر بێ لە باوەڕ
بڵێسەی بێ لە گڕکانی زەمەندا

لە سەر سێدارە بێ ئاڵای ئەوینی
بە ڕاسان بێ بە هاوار بێ لە دەمدا

بە پشکۆی شۆڕشی ژینای نەمر بێ
بەهاری بێ بە سەر داری ڕەبەندا

بە پەلکەی ڕەش کچی هیوام لە شارا
سمی ئەسپی ستەم بۆ گەل کەمەندا

بە بێژنگ کەی بەری ڕۆژێ دەگیرێ؟
تەم و تۆف بێ هەتاو هەڵدێ لە بەندا

بە سەردارم،لە سەداری دزێوی
ڕەشی ریشەی ڕەشی رووشی بە پەندا...

✍️#کامیل_یاغیانی

بەفرانباری 2724

کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
میللەتێک بە سێ شت دەناسرێت
- زمان
- کولتوور
- خاک



کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
ئێوارەتان باش


باشووری کوردستان کۆیە

وێنەگر: کوردەوان

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
ژنکوژی دیاردەیەکی دەوڵەتییە نەک نەتەوەیی

هەردی سەلیمی

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری ناسراو بە "داووس" لە پیوەندی لەگەڵ پرسی یەکسانیی ژن و پیاودا، وڵاتی ئێران هەموو ساڵێک و بەردەوام لە کۆتاییی خشتەکەدایە. پێوەر و فاکتۆرەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە چوار بەشی پەروەردە، تەندروستی، ئابووری و سیاسەت‌دایە و جگە لەم چوار بەشە نییە. هەر بۆیەشە لەلایەن چالاکانی مافی ژنانەوە بایەخێکی زۆری پێ نادرێ، لەبەر ئەوەی پێیان وایە فاکتۆرەکانی زیاتر پێوەندی لەگەڵ ئامار و ئەژماردایە و ڕۆ ناچێتە نێو قووڵاییی ئەم پرسەوە و زۆر پێوەری گرینگی تریش هەن کە لەبەرچاویان ناگرێ، بەڵام بەو حاڵەشەوە و هەر ئەم ئامارە سەرپێییەش دەری‌دەخات درز و کەلێنی ڕەگەزی لە ئێران‌دا چەندە قووڵە.

درێژەی وتار👇


https://kurdistanmedia.com/so/news/2025/02/97

کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچەکەت ماڵی ڕمانم بی بی خانم

کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند دیمەنی بازاڕی شاری مەهاباد


دیاری بەڕێز غەریب هۆزان


کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
رۆژتان باش


چەند دیمەن لە بەهەشتی سەر گۆی زەوی لە ناوچەی پارێزگای ئیلام ئاوەدان بێ نیشتمان

دووشەممــــــــــــــە ٢١ی
ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی

کاناڵی کوردستان


❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کتێب
شێرکۆ بێکەس
من ناوم کتێبە!
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ...

ئەو وەختەی منت بەدڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.

هۆنراوەی: مامۆستا شێرکۆ بێکەس
خوێندنەوەی: نیشتمان فرووزان
ڕێکخستنی: چالاک موحەممەدزادە
لە کتێبی: ئێستا کچێک نیشتمانمە

هاوڕێیانی ژین سڵاوتان لێ بێت.🌻

پۆدکاستی ژین بۆ پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی پێک هاتووە.
هاوڕێ و پاڵپشتمان بن.💚💛❤️

لاپەڕەی ئینستاگرامی ژین:
https://www.instagram.com/jin_podcast?utm_source=qr&igsh=OGM2dGJlMmQ5emN5

کاناڵی تێلێگرامی ژین:
https://www.tgoop.com/podcast_jin

لەگەڵمان بن لە کاناڵەکانی #ژین و کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
2025/02/10 07:03:38
Back to Top
HTML Embed Code: