Telegram Web
ئێستای بازاڕی شارۆچکەی چەمچەماڵ، هاوڵاتییان ئامادەکاریی بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن

وێنە؛ ڕۆژنیوز
——————————
@Rojnews_sorane
کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان (KOMAW)، پەیامێکی لە بارەی چەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە.

👉https://rojnews.news/?p=568849
——————————
@Rojnews_sorane
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هــ.ــەڕەشەی هێـــ.ــرشی تووند بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەکات

👉https://rojnews.news/?p=568852
——————————
@Rojnews_sorane
سبەینێ وەک پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان (عەرەفە) ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد و بنەماڵەی شەهید لەسەر مەزارەکەی یادی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد شەهید “هیرۆ بەهادین” دەکەنەوە.

👉https://rojnews.news/?p=568856
——————————
@Rojnews_sorane
بەیانیتان باش… بەهیوای ڕۆژێکی ئاسوودە
سروشتی جوانی گوندی دەرگەڵە لە سنووری ئیدارەی سۆران

📷yasin photography
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژنانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ له ‌ته‌واوى كایه‌ جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن

https://rojnews.news/?p=568741
ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵی فەرمانبەرانی کوردستانی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئاداری هەریەكە لە وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، كارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، پەرلەمان و حكومەت دابەش دەکرێت.

دەشڵێن، هەر ئەمڕۆ مووچەی هەریەكە لە دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەبارەی بە جەژنی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی کەنەکە لە ڕۆژنیوز ..
https://rojnews.news/?p=568964
باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا لە دیمەشق، سەبارەت بە بە ئامانج گرتنی باڵیۆزخانه‌كان و بارەگای ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا لە دیمەشق بڵاوی کردەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەكەمان هاوڵاتیانی لە سووریا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له ئەگەری‌ زیادبوونی  هێرشه‌كان له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.
دەشڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ باڵیۆزخانه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كانی سووریا له‌ دیمه‌شق بكرێنە ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، کەوا لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکل قەدەغەیە.
"ململانێی نەوەکان لە بواری پەروەردە و کۆمەڵایەتیدا، ئەگەری هەیە لە نێوان نەوەکانی کۆمەڵگەدا رووبدات.

ئەم ناکۆکییە کاتێک سەرهەڵدەدات کە بەها و بیروڕای نەوەکانی پێشوو (وەک دایک و باوک و مامۆستایان) لەگەڵ نەوەکانی پێشوو (وەک منداڵان و فێرخوازان) سەبارەت بە شێوازەکانی پەروەردە جیاواز بێت، واتە دیاردەیەکە رەنگدانەوەی گرژی و جیاوازییەکانی نێوان نەوە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، بابەتێکی ئاڵۆزە و تەحەدای سیستمە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە دەکات لە سەرانسەری جیهاندا."

تەواوی وتارەکە لە ڕۆژنیوز..
https://rojnews.news/?p=568980
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتووەتە ٦٩٤ کەس گیانیان و هەروەها، هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ١٢ خولەک لە یەکەم بوومەلەرزە، جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک لە میانمار ڕوویداوە، کە گوڕەکەی ٦.٤ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

دەشڵێن، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی خراپبوونی هێڵەکانی پەیوەندی و کارەبا، هەروەها زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە گەیشتووە.
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری هاوکاریی گەیاندە عەلەوییەکان

لە دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتگیرکردنی گەلی عەلەویی، کە لە ژێر هەڕەشەی هێرشە قڕکارییەکانی هەتەشەدا بوون، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاوکارییەکانی كامپەینەكەی لە دوای شەش ڕۆژ گەیاندە هەزاران هاوڵاتی گەلی عەلەوی.

لە چوارچێوەی کامپەینەکەدا هەشت هەزار و ٥٠٠ کارتۆنی هاوکاریی، ٣٥٠ تەن ئارد، شەش هەزار کارتۆنی خۆراک و دوو هەزار و ٥٠٠ کارتۆنی پێداویستییەکانی پاککردنەوە کۆکرانەوە.

کاروانی هاوکارییەکان لە ٦ـی ئادارەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە کەوتەڕێ و دوای شەش ڕۆژ ڕادەستی هاوڵاتیانی لازقیە، جەبلێ و بانیاس کران.
كەشناسی هەرێم بڵاوی كردەوە، پێشبینى دەکرێ ڕۆژى یەکشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم بكات، كە هەورە برووسكەی لەگەڵ دەبێت، دەشڵێن، ڕۆژی دووشەممە بارانی پچڕ پچڕ، كە هەورە برووسكەی لەگەڵ دەبێت بەردەوام دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان سەبارەت ڕاگرتنی هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستەڕوو.
عەباس ئیسماعیل ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو تاوەکوو ١٢ـی شەوی داهاتوو، واتە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکەدا ڕادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە ئاساییە و بەردەوام کراوە دەبێت، بەڵام هاتوچۆی بازرگانی ڕادەگیرێت.
2025/03/29 09:11:06
Back to Top
HTML Embed Code: