Forwarded from سەید عومەر : Said Omer
هاوار بۆ خوا، ئەم خەڵکە چۆن بوێری فەتوا و قسەکردن لەدینیاندا هەیە!
ئاخر تەسەوڕکە، قسەی تۆ، وەک ئیبن قەییم ئەفەرموێت، ئیمزایە بە ناوی خوای موتەعالەوە، ئەشچیتەوە خزمەت ئەو خوایە!
وەڵڵاهی، لەنەحودا شەرحی سیوتی لەسەر ئەلفییە، لەئوسوڵدا جەمعولجەوامیع، لەفیقهدا شەرحی مەحەللی لەسەر مینهاج، هەر سێ کتێبەکەم، کە بە بەرزترین کوالیتی چاپکراون، هێندە بەدەستمەوە گرتوون، یان بەتەواوەتی ڕەنگیان ڕۆشتووە، یان پاکی کاڵبووەتەوە!
دەی وەڵامی زۆرینەی پرسیار نادەمەوە، وەڵامی هیچ پرسیارێکیش نادەمەوە، بە بێ موڕاجەعە، با دڵنیاش بم.
زۆر پرسیار، وەک خۆدزینەوە لەفەتوا، هەر چاتەکە ناکەمەوە!
هێشتا زۆر خۆم بە بوێر ئەزانم!
کاکە پیاوی چاک بن، دین لەسەر خزمەتی کەس پەکی نەکەوتووە، شتێک تیایدا موتقین نیت و کارت نییە، خۆت مەخە ژێر ئەم بارە قورسەوە!
لەقیامەتدا، مسوڵمانێکی سادەی هەستاو بە واجبات بیت، زۆر باشترە لەبەناو زانایەک!

Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
با کەناڵ موشەڕڕەف و موبارەک بێ بە وێنەت سەیید و سەردارم!
خوا دوژمنت خەجاڵەت بکا، دەرەجەت عالی بکا.
ئەوەی بۆ تۆ دەگری فرمێسکی بەزایە نەچووە، ئەوەشی زەردەخەنە دەیگرێ لەڕاست عەزەمەت و عاقبەتی جوانت و ڕاستگۆییت لەگەڵ پەروەردەگارت، لۆمەکراو نییە!
خوا دوژمنت خەجاڵەت بکا، دەرەجەت عالی بکا.
ئەوەی بۆ تۆ دەگری فرمێسکی بەزایە نەچووە، ئەوەشی زەردەخەنە دەیگرێ لەڕاست عەزەمەت و عاقبەتی جوانت و ڕاستگۆییت لەگەڵ پەروەردەگارت، لۆمەکراو نییە!
Forwarded from سەید عومەر : Said Omer
ئەم بابەتە، پێش دوو ساڵ، لەفەیسبوک دامنا، لەبەرئەوەی هەندێک پرسیار دروست بووە، لێرەش دایدەنێم.
ئەڵبەت هەموو ئەم قسانە، باسی منداڵە، ئەگینا بۆ گەورە و تەنانەت فەقێیان، فێرکاری بەرەوپێشچوونم لەئینگلیزیدا بۆ داناون.
بەڵێ ئەبێت ئاگاداری منداڵەکانمان بین، فێری زمان نەبن!
سوودی زمانزانین و لایەنە باشەکانی مەعروف و مەشهورە، ئەمما وا ئیتر کاریگەرییە خراپەکانیشی ئەبینین!
خراپ؟!
-بەڵێ، زۆریش.
ئێوە ببینن: ئەوەی فارسیزانە، کاریگەرە بە ئەدەبییات و عیرفان، چونکە ئەمە نموونەی باڵای باگراوەندی زمانی فارسییە.
ئەوەی عەرەبیزانە: کاریگەرە بە ئیسلام و عولومی شەرعی و مێژوو و…
ئەوەی ئینگلیزیزانە: کاریگەرە بە هۆڵیود و نێتفلێکس و دەیان ستاری نا ستار.
باسی زمانەکانی تر ناکەم، چونکە کەمتر کاریگەرییان لەسەر ناوچەی ئێمە هەیە و زۆریش خاوەن باگراوەندی سەربەخۆ نین.
کەواتە: زمانزانی منداڵەکەت، بیرکردنەوە و باگراوەندی دیاری ئەکات.
ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ سەدان مناڵ ئەکەم، کە بە جەستە لێرەن و بە عەقڵ و فیکر و سەقافەت لەفلۆریدا!
-هیچ خواردنێکی خۆمانە ناخۆن، بە قۆزی و بریانیشەوە، ئیتر واز لەکوردەواری بێنە!
- سیستەمی خەویان جیاواز!
- بیرکردنەوەیان جیاواز!
- نیگایان بۆ هەموو گۆشەکانی ژیان، جیاواز!
- دونیاپەرست و ماددەگەرا!
- بە مانای کەلیمە نامۆ بەم نەتەوە و نیشتیمانە!
کابرا مناڵە سێ ساڵەکەی بە ئایپادێکەوە ئەهێنێتە مەجلیس، پۆزی پێوە لێ ئەدا، کە هەر خۆی و بە یوتیوب فێری: یەس و نۆو و ئۆکەی بووە!
منداڵی بەستەزمانت فێری چوار وشە بووە، بەڵام ئەخلاق و تەربییەت و فیکر و بیرکردنەوەی لەدەست دایک و باوک و کۆمەڵگەی دەرچووە!
زمانزانی منداڵەکەت، فیکر و ئەخلاق و باگراوەندی دیاری ئەکات، زمانی ئینگلیزیش خراپترینیانی بۆ هەڵئەبژێرێت.
بەڵێ من ناڵێم زمان کوللییەن خراپ و خەتەرە، بەڵام ئەبێت: منداڵانمان بە ڕێکار و ڕێگای جوان و گونجاو و لەتەمەنی شیاودا فێری زمان ببن.
سەدا چەندن ئەو منداڵانەی، کە بە هۆی ئینگلیزیزانییەوە، فێری زانست و تەکنۆلۆژیا بوون؟
ئەی سەدا چەندن ئەوانەی کە بە هۆیەوە: بوون بە ئەڵقە لەگوێی هۆڵیود و نێتفلێکس و ئەنیمی؟
ئەگەر زۆر بفڕن، ئەگەن بە ڕۆمانە خەیاڵی و ئەفەسانەییەکانی هاری پۆتەر و ئەنگوستیلەکان!
ئەی کوا زانست و هونەر و ئەدەبییاتی باڵا؟
- نەتەوەی بێ بنەچە و کلتور، ئەوەی لەکوێ بوو؟
لەکۆتاییدا: زمان دەرمانی دەردە، چارەی نەزانینە، دەرمان و چارەش بۆ هەموان پێویست نییە، بەڵکو ئەم دەرمانە، بۆ هەندێک لەکاسبکاران و توێژەران و قوتابییانی خوێندنی باڵایە، نەک منداڵی زمان نەگرتوو.
ئەخلاق و ئاین و کلتور و ئەتەکییەت، لەپێشترن.

دوعای دڵتەنگی و خەفەت
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ, وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ, وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ, وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ .
واتە: (خودایە من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە و بێتاقەتی و بێ توانایی و تەمبەڵی و ڕەزیلی و ترسنۆکی و زۆری قەرزداری و زاڵبون و دەسەڵاتی کەسانی نەزان و نەفام لەفیتنەدا).

لە نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛
(اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)
خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و شوكركردن و چاكێتی پەرستنت .
* پێغەمبەر ﷺ ئەم نزایەی فێرە معاذ کرد
لەدوای هەموو نوێژێک ئەوە بڵێ.

ئەرێنی بوون بەو مانایە نییە ڪە تۆ هەمیشە دڵخۆش بی، ئەوەیە ڪە لە ڕۆژە سەختەڪاندا باوەڕت هەبێ ڕۆژە باشەڪان لە ڕێگان..
Forwarded from سەید عومەر : Said Omer
ئەم کارەساتی جنێوفرۆشییە بۆ؟!
کابرا قورئانخوێنە، گۆرانیبێژە، پۆشتەیە، ڕووتە، خێرخوازە، سەماکارە، هەرچی…
بۆ ئەبێت جنێوی پێ بدرێت؟!
کام دین و ئەخلاق و عورف ڕێیداوە؟!
زۆر سەیرە، تێناگەیت بۆ!
کابرا چووەتە ناو بەفر و جەوێک ئەگۆڕێت، کورە بابە ئەخواتەوە، تۆ چ مافتە بە جنێو بیشۆریتەوە؟!
ئەگەر خۆمان لەم تایپەین، واوەیلا، ئەگەر نا، با لانی کەم، دەستی ئەندامەکانی خێزانەکانمان بگرین!
ئەڵبەت زۆر حەیفێ، ئەم دیاردە، لەناو بەتەمەنەکانیشدایە!

خیانەتتان لێ ئەکەم و خیانەتە، لەدۆخێکی وا هەستیاردا، لەبری مەوقیفێکی ڕوونی شەرعی و فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، باسی خیلافی ئەخفەش و کیسائی و سەیید شەریف و تەفتازانی و ئیبن حەجەڕ و ڕەملیتان بۆ بکەم!
گەردنی ئەوانە ئازاد بێت، کە بە نەزانی خۆیان، ئەهلی عیلمیان لەڕۆژ و ڕووداوەکان دابڕی!

بە "ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب-رحمەاللە" گوترا وەسفی دونیامان بـۆ بکە.
فەرمووی:
چ وەسفێکی بکەم؟.
لەکاتێکدا سەرەتاکەی هیلاکەتە و کۆتاییەکەی لەناوچوونە.
حەڵاڵەکەی لێپرسینەوەی لەسەرە و حەرامەکەی سزای لەسەرە، دەوڵەمەندییەکەی فیتنەیە و هەژارییەکەی خەم و خەفەت...
فەرمووی:
چ وەسفێکی بکەم؟.
لەکاتێکدا سەرەتاکەی هیلاکەتە و کۆتاییەکەی لەناوچوونە.
حەڵاڵەکەی لێپرسینەوەی لەسەرە و حەرامەکەی سزای لەسەرە، دەوڵەمەندییەکەی فیتنەیە و هەژارییەکەی خەم و خەفەت...
Forwarded from سەید عومەر : Said Omer
ئامۆزای پێغهمبهری(صلی الله علیه وسلم) لهگهڵ حهڕهمی پێغهمبهری(صلی الله علیه وسلم) نیزاعیان بوو، من لهبهر نیسبهتی (رسولُ الله(صلی الله علیه وسلم)) ههردووكم خۆشئهوێن، بۆ خاتری چتاقیان، نابمه دوژمنی ئهویدی. (الحمدُ لله) خهیاڵی سووكیيان به دڵمدا نایهت، زۆرم لا گهوره و گرانن. لهجیاتی عهداوهتی ئهوانه، لایهق وایه عهداوهتی مۆسۆلینی و ستالین و بهدخواهانی دین و دونیامان بكهین. مۆسۆلینی چی به مسوڵمانانی (طرابلس) ئهكات! مهلای شیعه، به گژ (أبو هریرة)دا دهچێت! دهك ههناوت كهوێ مهلا، لهگهڵ غیرهت و قووهتی ئیمانت.
خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە.
خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە.
Forwarded from سەید عومەر : Said Omer
نرخی کتێب و کڕوزانەوە!
بەڵێ کتێب گرانە، چاپ و تەحقیقی باش، زۆر گرانتر.
بەڵێ یەک بەرگم کڕیوە، یەک بەرگ، بە (٤٠) هەزار!
بەڵام کتێبکڕین، هەم عیبادەتە، هەم سەدەقە، حالی و جاریش، بە چەند قاتیش جێی پڕ ئەبێتەوە.
کەس لەئەهلی عیلم و بۆ عیلم، شیاوتر نییە، کە سەخی و جەواد بێت.
ڕەزیلی و زەلیلی، خۆی زۆر ناشرینە، بۆ ئەهلی عیلم، زۆر زیاتر.
ڕاستە هەندێک، توانای کتێبێکی دە هەزاریشیان نییە.
بەڵام تکایە مەکڕوزێنەوە، ئەمەنە لەسەر نرخی کتێب و گرانی و گورچیلەی ئەوێت و چی، مەڵێن!
برای ئەزیزم، ئەو کڕوزانەوە، هەم بەرەکەتی ماڵت ناهێڵێت، هەم کەسایەتیت ئەکوژێت.
تکایە دۆخت هەر چۆنە، ئارامگربە لەسەری، کەسایەتی عیلمیت لەکەدار مەکە.
بۆ کەسانی هەبووش، بۆ سەیارەکەت بای دەفتەر و دووان بێت و چەند عەمرە و سەفرە بکەیت و جل و خواردن، بەڵام زۆر لات سەیر و قورسە، ئەگەر کتێبخانەکەت بایی دەفتەرێک بێت؟!
ناڵێم با بتخەڵەتێنن و پارە بە فیڕۆ بدە، بەڵام دونیا هەر وا بووە، عیلم و کتێب، پارەی ئەوێت، خوای موتەعالیش ڕازقە و پەکت ناخات.
ناکرێت پارە بە هەموو شتێک بدەیت و بۆ کتێب بکڕوزێیتەوە!
هەر وەک خولیا و کۆڵێکتەری سەیری بکە، کە کەسی وا هەیە، بایی دەیان هەزار دۆلار، کۆنسوڵ و چەرخ و چەقۆ و …هەیە!
عیلممان لەبەرچاو مەخەن، خوای گەورە چاوی لێتان بێت.

یەکێک لەو شتانەی، هەمیشە ڕام ئەگرێت، ئەوەیە کە: زۆرێک لەگەورەزانایان، لەپێشەکی کتێبە زۆر گەورە و گرنگەکانیاندا، نووسیویانە:
زەمانە خراپ بووە، ئەهلی عیلم نەماوە، خوێنەوار دەگمەنە، ئەهلی تەحقیق ئەژمێردرێن، بۆیە ناچاربووم ئەم کتێبە بنووسم، یان زۆر ورد نەینووسم، نەچمە وردەکاری فەنەکە و….
ئەمانە، قسەی قەڕنی پێنج و شەشە!
هەزار ساڵ، پێش ئێستا!
تەسەوڕکە، ئەبێت ئێستا ئاستی عیلمی چەند دابەزیبێت، وا ئێمە خۆمان لێ بووە بەشت!
لەکاتێکدا، باشترینمان، ئەوپەڕی لەو کتێبانەیان تێ ئەگات!
زەمانە خراپ بووە، ئەهلی عیلم نەماوە، خوێنەوار دەگمەنە، ئەهلی تەحقیق ئەژمێردرێن، بۆیە ناچاربووم ئەم کتێبە بنووسم، یان زۆر ورد نەینووسم، نەچمە وردەکاری فەنەکە و….
ئەمانە، قسەی قەڕنی پێنج و شەشە!
هەزار ساڵ، پێش ئێستا!
تەسەوڕکە، ئەبێت ئێستا ئاستی عیلمی چەند دابەزیبێت، وا ئێمە خۆمان لێ بووە بەشت!
لەکاتێکدا، باشترینمان، ئەوپەڕی لەو کتێبانەیان تێ ئەگات!
Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
چەندە ناشیرینە ئینسان سالم الطویل بە سەلەفی یان بە زانا یان بە داعی (یان بە شتی تریش بزانێ)، ئەوەندەش ناشیرینە (بەناو) شێخ نەهرۆی کەسنەزان و شەهرام مەنسوری بە سۆفی یان بە عارف یان بە ئەهلی زیکر (یان بە شتی تریش بزانێ).
چریکەسازی مەزن خانەقاکەی لە NRT4 ەوە ( کە خاوەنەکەی ئیمامی موجەددیدی دین کاک شامسارە) گواستەوە بۆ Ava کە ڕاستەوخۆ لە بیرە نەوتەکەوە دۆلاری بۆ دێ.
جا چەند خاڵێک وەکو نەتیجە:
١ـ لەمەودوا بەشێکی (بەشێک) پارەی دزراومان مامۆستای عارف دەیخوا.
٢ـ کاتی ئەوە هاتووە (بگرە درەنگ بووە) عاقڵمەندانی ئەهلی تەسەوف(ی حەقیقی کە بیناکراوە بۆ تەزکیەی نەفس بەپێی ئەوەی لە قوڕئان و سوننەتی صحیحدا هاتووە) زۆر بە ڕاشکاوی خۆیان بەریبکەن لە هەندێ دەموچاوی سەیر و سەمەرە کە خەریکی خواردنی پارووی چەورن بەناوی تەسەوف و هونەری ئیسلامی و عیرفان و وەعز و ...هتد
ئەوە دادە فڵانی عاریفەش با لەولاوە بوەستێ، کە بە برۆیەکی کراو و قۆڵێکی هەڵکراو و لوتێکی تەجمیلکراوەوە خەریکی ڕەددی ابن تیمیە و ابن القیمە، گوایە ئەوان ئەهلی تەزکیە و تەسەوف نین، ئەو هەوە!!!

دوێنێ ڤیدیۆی مزگەوتێکم بینی لەسلێمانی، کە تازە ئەکرێتەوە.
سەپەرشتیاری لایەنی فەننی، کە ئەیناسم و زۆریش شارەزایە، لەڤیدیۆکەدا ئەیوت:
ئەو مایک و موکببەرانەی بۆ ئەم مزگەوتەمان داناوە، لەمزگەوتی مەککە و مەدینەشدا نییە! ئەم قسەش لەخۆڕا ناکەم، ئەزانم سیستەمی دەنگی مەککە و مەدینە چۆنە!
ببینە پارەی مسوڵمانان چی لێ ئەکرێت!
لەخێری بێ مانا و ناپێویست و زیاددا، لەکاتێکدا دەیان پڕۆژەی زانستی بەرهەمداری پێ ئەکرێت، ئەمانیش پەکیان ناکەوێت!
ت: مزگەوتی بەهەشت نییە.

حەسەنی بەصری فەرموویەتی:
كان الفتى إذا نسك (يعني تدين)، لم نعرفه بمنطقه (يعني بالكلام)، وإنما نعرفه بعمله، وذلك العلم النافع.
ئەگەر گەنج ببوایە بە دیندار، ئێمە بە ھۆی قسەكردنیەوە نەمان دەزانی دیندارە، بەڵكو بەھۆی كردەوەكانیەوە دەمانزانی، ئا ئەمەشە زانستی بەسود.

چەندە گرنگە ئینسان بتوانێ تا ئەوپەڕ تێکەڵی کتێب خوێندنەوە و علومی شەرعی بێت، ئەوەندەش گرنگە بەهۆی ئەم تێکەڵبوونە نەچێتە دونیای میسالی و ناواقیعیەوە، خۆیان بە بەرزتر نەبینن لە ئاست خەڵکی دیکە، لە سیما دیارەکانی ئەهلی عیلم ئاگاداربوون و تێکەڵیانە لەگەڵ ژیان و کێشەکانی خەڵکی.
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان مُكَفِّراتٌ لما بينهنَّ إذا اجتُنبَت الكبائر».
واتە: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان»
واتە: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان»
Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
موسحەف و تەفسیر و سیواک و بەرماڵەکەت حازر بکە، وا خەڵک قۆڵیان لێهەڵماڵیوە و ئامادەن.
نەکەی ئەمساڵیشت بە خەو، و پیاسەی شەوان، و بەرنامەی بێسەروبەری کەناڵی عەلمانی، چەقە چەقی سۆشیال میدیا، و لایڤی تیکتۆکەوە بڕوات.
هاااابزانە ڕۆیشت، بۆ ماندوو خۆشی و پاداشت دەمێنێتەوە، و بۆ تەمبەڵیش داخ و خەم!