Forwarded from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
مامۆستا سەردەم دەرباز، لێهاتوو، قسەزان، خۆشەویست...
ئەم زنجیرە باسەی تا ئێستا ١٩ باسی گرنگی باس کردووە، بە کاتێکی کەم دەتوانن بینەری بن، ان شاءالله موتابەعەی کارەکانی بن
https://youtu.be/fYkd_5RXTDM?si=hu7qgkA33i_mvcIH

YouTube
زەعیم 19 - مێسی یان ڕۆناڵدۆ؟
Forwarded from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
دانانی خاڵ لەسەر پیتەکـان
١. ترسنۆکـەکان دەڵێـن: خەڵکی بە سەلامەتی دەژیـان،
خواردن و خواردنەوەیان هەبوو، ئەم کارەکە پێویست بوو؟!
بەردەوام ئەمـە دۆخی ئاژەڵەکانە، تەنیا بیر لە ئالیکەکەی
دەکـاتەوە، بە هێمنی قەڵەو دەبـێت هەتا لەکۆتاییدا دەکرێتە قوربانی، ئەم جۆرە لەناو هەموو گەلێکدا هەیە، تەنانەت لەناو گەلی ئێمەیشدا کە خاوەنی جەنگەکەین...
٢.دەڵێن: بۆچی ئـەم هەموو قوربانییە؟!
یەکەم: ئەوان شەهیـدن نەک قوربانی!
دووەم: ڕاوەستاوی لەسەر عەقیدە و مەبدەئەکانت
عیبادەتە نەک تیجارەت، هەتـا بەو جۆرە بپێورێـت...
(أصحاب الأخدود) هەموویان سووتـان،
خودا ناوی نا سەرکەوتنێکی مـەزن،
ئەبوجەهل ڕمی کرد بە سکی سومەیـەدا،
لەگەڵ ئەمەیشدا یەکەمین شەهیـدە لەئیسلامدا...
٣. دەڵێن: دڵتان بەو هەموو کەمئەندامە ناسوتێت؟!
وەڵڵا خەریکە دڵمان پارچە پارچە دەبێت بۆیان،
بەڵام ئەوە داگیرکەرە وای لێکردون نەك بەرگریکارەکـان!
پێغەمبەری خوداﷺ بۆ شەهیدبوونی حەمزە گریا،
دیمەنی قرتانی قۆڵەکانی جەعفەر زۆر خەمباری کرد،
بەڵام ئەوە قوڕەیشبوو ئەوانی شەهید کرد،
نەک پێغەمبەری خوداﷺ کە بردبوونی بۆ جەنگ...
٤. دەڵێن: ڕازین بەم هەموو وێرانکارییە؟!
ئێوە بیر لە بونیادی خانوو دەکەنەوە، ئێمەیش بیر لە بونیادی نیشتیمان و دەوڵەت دەکـەینەوە، ئەوە ئیحتیلالە وێرانکاری خولقاندووە، لەیابان کەس ناڵێن هیروشیما و ناكازاكی هۆکارەکەی سوپای یابان بووە، هەمووان دەزانن کاری ئەمریکابووە، ئەمـە لەدەمێکدا ئەوە جەنگی ئابوری و شوێنی دەسەڵاتـە، وەک جەنگەکەی ئێـمە نییە کە جەنگی بیروباوەڕ و وجودە...
٥.دەڵێن: سەرکردەکان لە دەرەوەی غەزەن،
بۆچی بەشداری جەنگەکە ناکەن؟!
پێغەمبەری خوداﷺ لەهەموو جەنگەکـانی ژیانیدا بەشداری نەکردووە، ئیمامی ئەبوبەکر خودی خۆی نەچوو بۆ جەنگی موڕتەدەکـان، عومەری کوڕی خەتتاب دونیای فەتح کرد و
خۆی لـە مەدینەبوو...
پاڵەوانی جەنگ تەنیا ئەوە نییە کە بەشداری جەنگەکە دەکـات، پاڵەوانی حەقیقی ئەوەی ئامادەکاریی بۆ کردووە،
ئەگەر ئەوانەی دەرەوە نەبوایە، نەدەبوونە خاوەن ئەو چەکەی دەبابەی میرکافـا دەکات بە دوو بەشەوە...
٦. دەڵێن: ئەی چی ئەگەر ئیحتیلال هاتە ناو غەزە؟!
ئەوان ترسنۆکن لەگەڵ مووسادا نەچوون،
ئێستا لەگەڵ ناتانیاهۆدا دەچن؟!
غەزە لەوان گەورەترە...
٧. دەڵێن: ئەگەر سەرکـەوتنێکیش هەبێت،
تاوانی ئەوانە چین کە کوژران؟!
هەمووان سەرکەوتن نابینن، یاسر و سومەیە پێش هیجرەت شەهیدبوون، حەمزە و موصعەب پێش فەتح شەهیدبوون!
ئەم ڕێگەیـە خوێنی پێویستە، ئێمە بەرپرسین لە هەوڵدان
نەک ئەنجام، لە ڕۆشتن نەک گەیشتن، لە جەنگ نەک سەرکەوتن، پەیمانی خودایە سەرکەوتن هەر دێت،
ئەوەی لەم ڕێگەدا مرد، بردیەوە گەرچی نەگەیشت...
٨. دەڵێن: ئێوە لەسۆشیاڵ میدیا هەر بۆ قسە ئازان و
هیچتان لەدەست نایەت!
شیعری حەسانیش هەر قسەبوو،
ئەو کاریگەرییە مەزنەیشی هەبوو،
ئەگەر لە قسەدا هەر قسە دەبینن،
لە تەلئەبیب پرسیاری وتارەکـانی ئەبو عوبـێدە بکەن،
وەڵڵاهی هیچی کەمتر نییە لە بۆردومانەکانی کەتایب...
ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

لە تاقیکردنەوەکاندا غەشی دەکرد،
نمرەی بەرزی هێنا و دەرچوو...🎓
لەگەڵ چەند کەسێک پەیوەندی هەبوو،
لەکۆتاییدا هاوسەرگیری کرد...
پارەی حەرامی دەخوارد، بەڵام دەوڵەمەندبوو پێی... 💱
ستەمی لەخەڵک دەکرد، بەڵام خودا هیچی لێ نەکرد... 🖤
وازی لە حیجاب هێنا و هاوسەرگیریشی کرد...
چەندین نموونەی تریش...
لەم دەمەدا هەندێک دەڵێن:
لەگەڵ ئەوەی تاوانبارن، سەرکەوتوشن!
بەڵام پێویستە بزانیت خودا ئەهلی تاوان بۆ سەرەنجامە خراپەکەیان بەرەبەرە کێش دەکات، دەرگای خێر و خۆشیان بەڕوودا دەکرێتەوە، مەبەستی بوونیان لەم ژیانە لە یاد دەکەن، هەتا لەناکاودا سزای تاوانەکانیان وەردەگرن و تیادەچن و بواری ڕزگاربوونیان نابێت...
﴿فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَٰبَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَآ أُوتُوٓا۟ أَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ﴾
واتە: کاتێک ئهو بهرنامه و ڕێبازهی که یادیان خرابۆوه فهرامۆشیان کرد، ئێمهش دهروازهکانی ههموو شتێکمان بۆ واڵا کردنهوه و (نازو نیعمهتمان بهسهردا ڕژاندن) ههتا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون بهوهی که پێیان درا، ئیتر لهناکاو گرتمانن و ههموویانمان سهرگهردان و ڕیسواکرد ئینجا ئهوان بێ ئومێد بوون و به غهم و پهژارهیهکی زۆرهوه تیاچوون♥

بۆ ئەو کـچەی بەنیازە ببێتـە باڵاپۆش و بڕیاری بۆ نادرێت،
بڕیار بدە و بیپۆشـە، ئەو بیرۆکەیە هەروا نەهاتووە...
ئاممان ئەو چرپانە بەفیڕۆ مەدە،
خودا ئەو حەز و خولیایە خستۆتـە دڵتەوە،
لەخۆتت پرسیووە بۆچی مـن؟!
چونکـە خودا باشتریـن پۆشاکی بۆ داناویـت،
چونکـە دەیەوێت فەرزەکەی جێبەجێ بکەیت،
ئای چ ڕێزێـکە...
دەرفەتەکە بقۆزەوە و ببە بە باڵاپۆش،
مەهێڵە ئەو چرپـە و ڕازانە بە هەوانتە بچێـت...👌❤
لە کتێبی: تاجی بەختەوەری، و: ئەیاد فەهمی

Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
ئەوەی جارێكی سەیر كردووە بیكا بە دوان، ئەوەی دووجاری سەیر كردووە بیكا بە سیان، ئەوەی سێ جاری سەیر كردووە بیكا بە چوار😁😁
كاكی ئەدمین
كاكی ئەدمین
️سەداۍ ئـیسـلام☝️
https://youtu.be/k9aoDX2g9_I?si=BwKbkeRyDBAGSUaN
لەدەست خۆتانی مەدەن
لەدەست خۆتانی مەدەن ‼️
لەدەست خۆتانی مەدەن ‼️
Forwarded from باوکی عبدالله
••
هەندێک کەس واگومان دەبەن زیکری بەیانیان و ئێواران تەنها بۆ خۆ پاراستنە لە شەر و خراپە، بەڵآم لە ئەسڵدا جێبەجێ کردنی بەندایەتیە بۆ خوای پەروەردگار و پەیمان نوێکردنەوەی ڕۆژانەیە لەگەڵ خوای پەروەردگار.
@bawky_abdullah
هەندێک کەس واگومان دەبەن زیکری بەیانیان و ئێواران تەنها بۆ خۆ پاراستنە لە شەر و خراپە، بەڵآم لە ئەسڵدا جێبەجێ کردنی بەندایەتیە بۆ خوای پەروەردگار و پەیمان نوێکردنەوەی ڕۆژانەیە لەگەڵ خوای پەروەردگار.
@bawky_abdullah
Forwarded from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
فڵانی کوڕی فڵان سەڵاواتت لەسەر دەدات...❤
- فریشتەکان بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ...
و: ئەیاد فەهمی
- فریشتەکان بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ...
و: ئەیاد فەهمی
Forwarded from باوکی عبدالله
لە نوێژی بەیانیدا مەلائیکەتەکانی خوای پەروەردگار ئامادە دەبن لە نوێژی جەماعەتدا، هەر کەسێک بیکات وەکو ئەوە وایە نیوەی شەوەکە شەونوێژی کردبێت.
ئەمە نیشانەی ڕاستگۆیی عەبد و دوورکەوتنەوەیەتی لە نیفاق و دووڕوویی، وە سووننەتەکەی لە دونیا و ئەوەشی تیایەتی خێرتر و باشترە.
ئەگەر دەناڵێنیت بە دەست تەمبەڵییەوە لە نوێژی بەیانیدا، ئەم کارانە بکە بەڵکو خوای پەروەردگار نوێژی بەیانیت بۆ ئاسان بکات:
١- دڵت بۆ خوا ساغ بکەوە و دووربکەوە لە تاوان بەتایبەت تاوانی نهێنی و غەیبەت،
٢- زۆر و بەردەوام و بەگریانەوە لە خوای گەورە بپاڕێوە بۆت ئاسان بکات.
٣- دۆستایەتی کەسی چاک بکە و داوای ئامۆژگاری لێ بکە لەسەری.
٤- شەوانە زوو بخەوە بە دەستنوێژەوە، زیکری خەوتنان لەیاد مەکە.
٥- ئایەتی کورسی بەسەر جێگاوە بخوێنە شەیتان نزیک ناکەوێتەوە تا بەیانی.
٦-لەگەڵ ماڵەوە یان هاوڕێەکت ڕێک بکەوە یەکتر بەخەبەر بێنن.
نوێژی بەیانی سەرەتای بەرەکەتی ڕۆژتە.

هەڵمەخەڵەتێ بە پێگەی کەسی ساڵح، هیچ شوێنێک لە بەهەشت باشتر نییە، بەڵام ئادەم بەم شوێنە گەیشت کە پێی گەیشت.
وە هەڵمەخەڵەتێ بە کەسێک کە عیبادەتی زۆرە، چونکە ئیبلس دوای ئەم هەمووە عیبادەتە بەمە گەیشت.
وە هەڵمەخەڵەتێ بە زۆری عیلم، بەلعام بەم شوێنە گەیشت کە پێی گەیشت.
هەڵمەخەڵەتێ بە بینینی پیاوچاکان و پێگەیشتنیان، چونکە هیچ کەسێک لە پێغەمبەری خوا باشتر نییە، کەچی دووڕووان و دوژمنانی هیچ سوودێکیان لێی نەبینی.
مدارج السالكين - لابن القيم - (١ /٥١٠).

قاعیدەیەکی نەگۆڕی نورانی و ئیمانی ...
گەردەتەوێ نزیکبی لە اللَّه ﷻ و قـــورئانی ...
کەی لە اللَّه ﷻ نزیک بویەوەو دڵت تەنها بەو پەیوەستکرد لاشەو دونیات تەنها لەخزمەتی اللَّه ﷻ بەکار هێنا، ئەو کات ئازاری دووری و قسەو باسی دونیاو خەڵک بەهیچ جۆرێک لەدڵت نامێنێت،
بەڵام پەنا بە اللَّه ﷻ هەر کاتێک لە خەڵک و دونیا نزیک بوی وە دڵت موعەلەق و پەیوەستکرد بە (دونیاو خەڵک) وە لاشەت تەنها لەخزمەتی خەلک و دونیا بوو، ئەو کات تەواوی ئازارو قورسی بەدبەختیت لە دووری اللَّه ﷻ دەچێژیت ،
ژیانێکی دۆزەخی ئەبەیتە سەر ،
ئەو کات نە نزیکت لەدونیا و خەڵک شیفا بوو بۆت ❗️
وە نەدووریشت لە اللَّه و خالیق و بەدیهێنەرو شافی دڵت شیفا بوو بۆت ، بەڕاستی ئەو کەسە نەزانترین و بێ ئاگاترین و بەدبەخترین و زەرەرمەنترین بەندەیە،
متی تقربت الی الخالق سهل علیك بعدك من المخلوقين ،
ومتی تقربت من المخلوقین صعب علیك تقربك من الخالق .
اللهم علق قلوبنا بك وبقربك
ولا تعلق قلوبنا بمن لا يقربنا الی قربك وحبك وعبادتك
آمين مقلب القلوب ...
#نوسینی_براتان ...
#باوکی_عبداللە.....

- سەرەتا وامدەزانی ئەبێت بەندە خوای خۆشبوێ تاوەكو خوای گەورە خۆشیبوێ;
تاوەكو ووتەی پەروەردگارم خوێندەوە كە دەفەرمووێ: {فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} المائدة: ٥٤.
واتا: خوای گهوره ئێوه لهناو ئهبات و كهسانێكی تر دێنێ كه خوای گهوره ئهو كهسانهی خۆش ئهوێ وه ئهوانیش خوای گهورهیان خۆش ئهوێ.
ئینجا زانیم سەرەتا دەبێت الله خۆشیبوێ.
- وە سەرەتا وامدەزانی ئەبێت بەندە لە خوا ڕازی بێت تاوەكو خوای گەورە لێی ڕازی بێت;
تاوەكو ووتەی خوای گەورەم خوێندەوە كە فەرموویەتی: { رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ } البينة: ٨.
واتا: خوای گهوره لهوان ڕازییه، وە ئهوانیش له خوای گهوره ڕازین.
كەواتە: سەرەتا دەبێت خوا خۆشمانی بوێ تا ئێمەش خۆشمان بوێ، وە خوای گەورە لێمان ڕازی بێت تاوەكو لێی ڕازی بین بە بەش و نیعمەتەكانی.
ئەی كەوایە كەی خوای گەورە خۆشمانی دەوێ و لێمان ڕازی بیت⁉️
وەڵام: ئەوكاتەی هەرچی خوا پێی خۆشە و پێی ڕازییە ئێمە بیكەین، بەتایبەت دەستگرتن بە تەوحیدی خوای گەورە و كافر بوون بە تاغوتی ئینسان و جنۆكە و دژایەتی كردنیان بەهەموو هێزی دڵ و لاشە...

جیهادی ڕۆمەكان و موشریكەكانت كردووە..!!
پیاوێك لەلای ئیاسی كوری معاویە خودا لێی ڕازیبێت باسی پیاوێكی كرد بە خراپە ئیاس سەیری پیاوەكەی كردوو گووتی: ئایا لە هێرش كردنە سەر ڕۆمەكان تۆش بەژداربوویت..؟ گووتی: نەخێر، گووتی: ئەی لە كاتی هێرش كردنە سەر سند و هند بەژداربوویت..؟ گووتی: نەخێر، ئیاس گووتی: ئەوە ڕۆمەكان و سند و هند سەلامەت بوونە لێت(لە دەست و زمانت) برا موسلمانەكەت لێت سەلامەت نییە..!!
[ البداية والنهاية ]
ئیاس خودا لێی ڕازیبێت حاڵی موسلمانانی ئەمڕۆی ببینیایە دەبو چی گووتبا !!؟

بەڕاستی ئەمە مانادارە!
ئافرەتێک بەوپەڕی گەرماوە بە حیجابی کاملەوە لە ماڵ دەرچێت
بەوپەڕی حیشمەتەوە بۆ پێویستی دەردەچێت
وەکو ئەوە وایە بڵێت: خوایە لە ترسی ئاگری دۆزەخ ئامادەم بەرگەی گەرمی دونیا بگرم !
داوا دەکەم لە خوای پەروەردگار ڕووی سپیان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزێت، بە بەهەشت و خۆشیەکانی پاداشتیان بداتەوە...

اللهُمَّ انا نَستَودِعُك أَهْلنَا فِي غَزَّة، اللهُمَّ سَلِّم غَزَّة وأهلنَا فِي غزة، اللَّهُمَّ احفَظهُم بِحفظِكَ، وارحَمهُم بِرَحمَتِك يَا أرحَم الرَّاحِمين، اللَّهُمَّ ثَبَّت أقدامَهُم و اربِطْ على قلوبهِم، وداوِ مرضَاهُم واشْفِ جِراحَهُم، وثبِتهُم وَكن معَهُم ايدهم بجند من عندك وانصُرهُم عَلى عدُوِّك وعدُوِّهم فأنت القادر و الناصر يا حيُّ يَا قيُّوم، اللهم وتقبَّل كل من قضي منهم في هذه مع الشُهداء و الصديقين.
امين یارب
امين یارب
Forwarded from ♡المنقبة الموحدة♡
#نیقاب
دەشێت بەناو نیقابەڪان ببن بە فیتنە، بەلام نیقاب هەرگیز فیتنە نییە و نابێتە فیتنە.
ئاگاتان لە قسەڪانتان بێت مەلێن فیتنەی نیقاب..! نیقاب ئەمری اللّٰه تعالی یە، چۆن ئەبێتە فیتنە.؟!
قسە ئەڪەن وەڪ قسەی عەلمانیەڪان.